|
|
|
جه‌ده‌لی په‌یوه‌ندی خود و با به‌ت لای مرۆڤی بیركه‌ره‌وه
جه‌ده‌لی په‌یوه‌ندی خود و با به‌ت لای مرۆڤی بیركه‌ره‌وه
دیدارێك له‌گه‌ڵ‌به‌ڕێز م.تحسین حمه غریب
دیداری: تارا ئیبراهیم
پ/ده‌مانه‌وێ قسه له‌سه‌ر ژیانی سایكۆلۆژی مرۆڤی بیركه‌ره‌وه بكه‌ین به‌بۆچوونی جه‌نابت چ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ژیانی ئه‌وكه‌سه‌و بابه‌ته‌كانی، وه سروشتێ ئه‌و په‌یوه‌ندیه چۆنه، كام له‌وان كاریگه‌رترن به‌سه‌ر ئه‌وی تره‌وه، نوسینه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی نوسه‌ره‌وه هه‌یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه..
م.تحسین/ سه‌ره‌تا پێویسته پۆلێنێ بكه‌ین مه‌به‌ستمان له نوسه‌ر كێیه؟ ئایا مه‌به‌ستمان پسپۆڕه له‌بواری فیكردا وه‌ك بواره‌كانی تر، كه‌من قه‌ناعه‌تم وایه پسپۆڕی له‌فیكردا زۆر پێویست تره تا بواره‌كانی تر چونكه زۆر ده‌ره‌نجام ده‌گرێ كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌یه له‌خه‌ڵكی ده‌یگرن، كۆمه‌ڵگه بینای شتیان له‌سه‌ر ده‌كات..
به‌ڕای من سایكۆلۆژیا ده‌ره‌نجامه، ده‌ره‌نجامی جوڵه‌ی خودی مرۆڤه.. باسی مه‌كاتبی سایكۆلۆژی لای فرۆید و ئه‌وانی تر یان فه‌لسه‌فه‌ی ده‌روونناسی پێشوو ناكه‌م، به‌بۆچوونی من ئه‌وه‌ی له سایكۆلۆژیا به‌پێشه‌كی داده‌نرێ ده‌بێ ئه‌م مرۆڤه وای له‌كۆمه‌ڵ بكرێ ئاوا ده‌رده‌چێ واته ده‌ره‌نجامی ئه‌و سلوكه‌ی ئه‌گه‌ر بكرێته به‌ر، ئه‌و خاڵه‌ی كه‌لای بونگه‌راكان هه‌یه، خود قابلیه‌تێ كۆمه‌ڵێ وزه‌ی هه‌یه قابیله‌تی زۆر شتی هه‌یه دوایی كه قۆرخ ده‌كرێ له‌كاتێكدا ئیتر ده‌بێت به سایكۆلۆژیا بۆی، هه‌روه‌ك ئه وزانایانه‌ی كه له‌بواری (شناس)دا نوسیویانه، ئه‌ڵێن شناسی ده‌ره‌نجامه، ده‌ره‌نجامی حه‌ره‌كه‌تی مرۆڤه، ئیتر ئایا ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته حه‌ره‌كه‌تی حه‌قیقه‌ت ویستی بێت یان هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تر، گرنگ ئه‌وه‌یه جوڵه‌یه‌كی ئیرادیانه‌بێت كه مرۆڤ ده‌جوڵێ، بۆنموونه كه‌سێكی حه‌قیقه‌ت ویست كه د ه‌گه‌ڕێ بۆ حه‌قیقه‌ت له‌ئه‌نجامی ئه‌وه شناسی بۆ دروست ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ، نمونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه وه‌ك ئه‌و گیانداره‌ی كه‌به‌مشكه كوێره‌ی ناو خاك ناوی ده‌به‌ن كاتێك هێلانه‌كه‌ی خۆی دروست ده‌كات خاك هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌و خه‌ریكی هێلانه دروست كردنی خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌خۆی نازانێ له‌ده‌ره‌وه خاكه‌كه بووه به‌شناس بۆی به‌بۆچوونی من خودی مرۆڤیش خوده قوڵه‌كه‌ی ئه‌و خوده‌ی كه وجودی یه له‌مرۆڤدا ئه‌و خه‌ریكی حه‌ره‌كه‌تی خۆیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ سیفاتی سایكۆلۆژی بۆ دروست ده‌بێت كه ئه‌وانه ده‌ره‌نجامن پێشه‌كی نین..
پ/ باشه.. سایكۆلۆژیاو زاناكانی چه‌ندێ قبوڵی ئه‌م بۆچونه‌ی تۆ ده‌كه‌ن؟
م.تحسین/ ئه‌وه كێشه‌ی سایكۆلۆجیسته‌كانه، من قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م، ئه‌وان چۆن لێی تێده‌گه‌ن من نازانم ڕه‌نگه ئه‌زمون بێ یان خوێندنه‌وه‌یه‌كی، گه‌ر كه ئه‌وه‌نه‌ش بێ ئاگا نه‌بم له سایكۆلۆجیا، هه‌ندێ له‌مه‌كاتبی سایكۆلۆژی تبنی ئه‌م رایه ده‌كه‌ن كه من ده‌یڵێم، دواجار ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت سایكۆلۆجیا بڕێكی زۆری فه‌لسه‌فه‌یه هه‌تا ئه‌وه‌تا له‌فیكری دینیدا (تیۆلۆجیا) ئه‌وه هه‌یه بۆ نمونه ناصری سوبحانی ده‌فه‌رموێ، رۆح پێش ئه‌وه‌ی كه دێته ناو جه‌سته‌وه مه‌خلوقێكه پاك و به‌ریئه‌و خاكی نی یه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه ژیا‌و له‌گه‌ڵ مادده‌دابوون به‌یه‌ك ئیتر ده‌ره‌نجامه‌كه وای لێ دێ و ده‌بێته (نفس) ئه‌م رۆحه ئیتر ناتوانێ ببێته‌وه به رۆحه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار سیفاتی مادده وه‌رده‌گرێ، سوبحانی باوه‌ڕی وایه ئیتر ئه‌وه نه‌فسه بۆیه قورئان و حه‌دیپ كاتێ باسی دوای له‌دایك بوونی تا مردنی ئینسان ده‌كه‌ن باس هه‌ر نه‌فسه نه‌ك رۆح چونكه خه‌سڵه‌تی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسنێك ده‌خه‌یته ناو ته‌نورێكی ئاگره‌وه كه ده‌یهێنیته ده‌ره‌وه خه‌سڵه‌تی ئاگره‌كه‌ی وه‌رگرتووه سوتێنه‌ره، ئاسنه كه هه‌ر ئاسنه به‌ڵام خه‌سَه‌تی ئاگره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، خودیش له ئانی حه‌ره‌كه‌تیا هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت وه‌رده‌گرێ كه ئه‌وه خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كانه واته كه رۆح خه‌سڵه‌ته خاكیه‌كه وه‌رده‌گرێ به‌زاراوه دینیه‌كه‌ی..
كه‌سی بیركه‌ره‌وه‌ش هه‌رجارێ ژیانی ته‌حقیقیانه‌ی ئه‌و هه‌ندێ حاڵه‌تی سایكۆلۆجی بۆ دروست ده‌كات جیا له‌خه‌ڵكانی تر دواجار زه‌مه‌نێك نیه له‌نێوان حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كه‌ی و نوسینه‌كه‌ی تا بڵێین كامیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وی تره هه‌ر ئه‌وكاته‌ی تحقیقی كردووه، هه‌ر ئه‌وكاته كه جوڵاوه هه‌ر هه‌مان كاته كه شوناسه‌كه‌ی بۆ دروست بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كونێك له ته‌خته‌یه‌كدا كرابێت كه قه‌ڵه‌مێكی پیا بكه‌ی هه‌ر له‌وكاته‌ی له دیوێكه‌وه پیای بكه‌یت هه‌ر له‌هه‌مان كات له‌دیوه‌كه‌ی تریش هاتوه‌ته ده‌ره‌وه..
حه‌ره‌كه‌تی تحقیق و دروست بوونی حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كان له‌یه‌ك كاتدا ده‌بن و بێگومان لازم و ملزومی یه‌كن، ره‌نگه تراكمی ئه‌م حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه كاتێك كه زه‌مه‌ن ده‌چێته ناویه‌وه دواجار له‌داهاتووی ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌ره‌نجامێكی بۆ دروست ده‌كات..
بۆنموونه كه‌سێك توێژه‌رێكی مه‌عریفی یه ده‌ره‌نجامێك ده‌كرێ ره‌نگه له‌روی زانستی و مه‌نتقیه‌وه هه‌ڵه‌بێت خۆ ئه‌و كاری خۆی كردووه به‌ته‌واوی به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه، ئه‌و ده‌ره‌نجامه له‌شوێنێكدا باس بكات دوایی خه‌ڵكانێك كه حزوریان هه‌یه من بۆخۆم حاڵه‌تی وام به‌سه‌ردا هاتووه به‌دراسه به‌حسابی خۆم ده‌ره‌نجامێكم گرتووه ئێستا ده‌زانم هه‌ڵه‌یه به‌ڵام ئه‌و ده‌م نه‌مده‌زانی هه‌ڵه‌یه پێیان ده‌وتم هه‌ڵه‌یه باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نها له‌و هه‌ڵوێسته‌دا منی بینیوه ره‌نگه من به‌كه‌سێكی ئینكار له‌قه‌ڵه‌م با، ئائه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی سایكۆلۆجی یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كه ته‌نها منی له له‌حزه‌دا بینیوه، حاڵه‌تی تحقیقی من، حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كان بۆ داهاتووی من تراكمی ئه‌وانه ره‌نگه خه‌سڵه‌تی تر دروست بكات قسه‌م له‌چركه‌ساتی داهێنانه ئه‌گینا ره‌نگه كه‌سێك بێت، تۆ سه‌یری ژیانی أقبال لاهوری بكه له‌سه‌رده‌مێكدا خه‌ریكی تحقیق بووه نه‌ك هه‌ر له‌فیكردا كه گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی شه‌رق بووه به‌ڵكو له‌حاڵه‌تی رۆح و عه‌شق دا له نوسینی شیعره‌كانیدا ده‌ی ئه‌م پیاوه له‌كۆتایی ته‌مه‌نیدا شێت ده‌بێت له‌ماڵ نایه‌ته ده‌ره‌وه، بێگومان ئه‌مه حاڵه‌تێكی سایكۆلۆجی هه‌یه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌زه‌مه‌نێكی تردا موحه‌قیق نیه تۆ نابێت ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی بكه‌یته قیاس له‌سه‌ر ئه‌وانی پێشووتر به‌ڵام له‌زه‌مه‌نی ته‌حقیقدا له‌زه‌مه‌نی ابداعدا له‌و كاته‌ی كه زه‌مه‌ن سفر ده‌بێته‌وه به‌و مانایه‌ی كه‌تۆ له‌سه‌ر هیچ شتێكی تر ناژیت تغزیه‌ت خودی زه‌مه‌نه كه‌سی موبدع له‌كاتی داهێناندا خۆراكی هه‌ر خودی زه‌مه‌نه ئه‌وه‌نده خێرایه، هیچ شتێك فریای ناكه‌وێ له‌وكاتانه‌دا حاڵه‌تی سایكۆلۆژی هه‌ر بونی نی یه واته ناكه‌وێته زه‌مه‌نی دواتره‌وه كه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌بێت به‌و مانایه، رونتر بڵێین بۆ نمونه ئه‌نیشتاین كه زانایه‌كی ته‌جریبی بووه له هه‌مان كاتدا كه‌سێكی رۆحانی بووه به‌بۆچوونی من كاتێك ئه‌م پیاوه دیراسه ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی دراسه‌كانی پێویستی به‌كاتی زۆر هه‌یه انعزالی بۆ دروست ده‌كات له‌كۆمه‌ڵگه ئه‌مه‌ش ده‌بێته سیفه‌تێكی سایكۆلۆجی بۆی ره‌نگه خه‌ڵك پێی بڵێن گۆشه‌گیر له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت له‌حاڵه‌تی سایكۆلۆژی شازبوونه‌وه‌ی كه‌سی موفه‌كیره ره‌نگه ته‌حقیقه‌كه‌ی پێویستی به‌و شازبوونه‌وه‌یه بێت ره‌نگه پێویستی پێی نه‌بێ ره‌نگه بخوازێ بڕوا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه بكات، فه‌یله‌سوفی واهه‌بووه چرای به‌ده‌سته‌وه بووه به‌كۆڵانه‌كاندا گه‌ڕاوه‌و وتویه‌تی رۆشنایی بوونی نیه به‌رۆژی رووناكدا ئه‌مه بردویه‌تیه ناو واقیع و دوری نه‌خستووه‌ته‌وه، كه‌سی واش هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه دوری خستوه‌ته‌وه له‌شوێنێكدا به‌ته‌نها ژیاوه كه‌واته جۆری ته‌حقیقه‌كه‌ی دیاری ده‌كات حاڵه‌تی سایكۆلۆجیه‌كه دواجار موحه‌قیق ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌بۆ ته‌حقیق ده‌ژی ئه‌و ته‌حقیقه چی لێ بخوازێ ده‌ڕوا به‌شوێنیدا..
پ/ ئه‌گه‌ر لێره‌دا قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بلیمه‌ت (عه‌بقه‌ری) بكه‌ین.. بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت عه‌بقه‌ری ئه‌و كه‌سه‌یه كه نزیك ده‌بێته‌وه له‌حاڵه‌ته‌كانی شێت بوون، له‌هه‌مان كاتدا بلیمه‌ت مرۆڤێكی داهێنه‌ره به‌و مانایه‌ی به‌رده‌وام بابه‌ته‌كانی داهێنانن حاڵه‌تی سایكۆلۆژی ئه‌م چۆنه كه‌نزیكیش ده‌بێته‌وه له‌شێتی به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی فۆكۆ ده‌ڵێت شێتی لای شێت بریتیه له‌خوده‌كه خۆی (فاعله‌كه‌یه) به‌ڵام لای عه‌بقه‌ری شێتی بابه‌تێكی بیركردنه‌وه‌یه له‌ناو سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی تر..
م.تحسین/ ئه‌گوترێ گوایه بلیمه‌ته‌كان جۆرێك له‌شێتیان تیایه من ده‌ڵێم ده‌بێ له‌پێشدا پێناسه‌ی شێتی بكه‌ین، چونكه شێتی جاری واهه‌یه به‌مانای پێچه‌وانه هاتنه‌وه بێت له‌گه‌ڵ عورفدا كه‌سێك سلوكێكی تایبه‌تی هه‌بێ كه نه‌گونجێ بیه‌وێ به‌قه‌ناعه‌تی خۆی بجوڵێته‌وه ره‌نگه لای خه‌ڵكی تر به‌شێت دابنرێ، واته شێتی لای ئه‌وان، واقیعه‌ن شتێك به‌و مانایه‌ی وه‌ك ئه‌و پێناسه‌یه‌ی لای ئه‌وان هه‌یه بۆشێتی، به‌ڵام مه‌رج نیه لای خۆی شێت بێ یان كه‌سێك سلوكێكی له‌شوێنێكدا ئاكارێك پیشان ده‌دات، جیاواز له‌و ئاكاره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ره‌نگه به‌شێتی دابنرێ به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئاكاره له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تردا وانه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه پێم بڵێ شێتی چی یه، پێم بڵێ نبوغ چی یه، یان ئه‌گه‌ر باسی ته‌حقیق بێت، نابغ بریتی بێ له‌وكه‌سه موحه‌قیقه‌ی كه حه‌قیقه‌تێكی بۆ كه‌شف ده‌بێ كه خه‌ڵكی تر نه‌یزانیوه یان ئاسان ئه‌ومه‌له‌كه‌یه‌ی هه‌یه، پزیشكێك كه‌مه‌هاره‌ت په‌یدا ده‌كات له‌مه‌جالی پزیشكی خۆیدا زوو ده‌ره‌نجام ده‌گرێ كه پزیشكه‌كانی تر نایزانن ئه‌گه‌ر به‌م مانایه بێت، نبوغ ئه‌بێ به‌جۆرێی تر پێناسه بكرێ، ئه‌گینا چ نبوغ و چ شتێكی هیچیان حوكمێكی به‌سه‌ردا ته‌تبیق ناكرێ چونكه له‌كاتی ده‌ره‌نجامه‌كه‌یاندا ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك چۆن ده‌وترێ كه‌س حه‌قیقه‌تی هه‌موو بوون نازانێ ئه‌وه قسه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیه بۆ؟ بۆئه‌وه‌ی تۆ حه‌قیقه‌تی هه‌موو بوون بزانی ده‌بێ بچیته ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو بونه‌وه، كه‌سیش نه‌چوه‌ته ده‌ه‌ره‌ه‌ی بونه‌وه به‌بۆچوونی من كه‌سیش حه‌قیقه‌تی نبوغ نازانێ له‌به‌رئه‌وه حاڵه‌تێكه نابێ هیچ شتێكی نۆرماتیكی بۆ به‌كاربهێنی، چونكه هه‌ر موقته‌چی ته‌حقیقه ئه‌وه، كه‌سێك كه ته‌حقیق ده‌كات ئاخر ته‌حقیق ته‌نها تأریخی نیه كه‌شف كردنی حه‌قیقه‌تێك كه هه‌یه یان نیه به‌ڵكو ره‌نگه پێشتر هه‌ر نه‌بووبێ تا تۆ بڕۆی بیدۆزیته‌وه، ئه‌مه ئه‌حكامی نیه چونكه یه‌كه‌مجاره تۆ به‌چی پێوه‌رێك ده‌ڵێی نبوغه تا رێسایه‌كی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ی، ئاخر رێسا چی یه؟
ئایا رێسا نابێت وه‌ك یه‌ك بوون و دووباره بوونه‌وه‌ی تیابێت ده‌ی ئه‌وه له‌وه‌وپێش نه‌بوه ئیتر چۆن ده‌توانی حوكمی به‌سه‌ردا بده‌ی، نه‌وێنه‌ی هه‌یه تا تۆ بڵێی وه‌ك فڵان شت وایه نه دووباره بووه‌ته‌وه تا حوكمی به‌سه‌ردا بده‌ی.. له‌به‌رئه‌وه ماده‌م حوكمی نیه ئیتر نابێ نه‌باش نه خراپی به‌سه‌ردا بده‌ی، ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه‌ش ئه‌خلاقی بێت چونكه ژیری و شێتی لای ئێمه حوكمێكی ئه‌خلاقین..
پ/ ئایا مرۆڤی بیركه‌ره‌وه به‌خته‌وه‌ر بێ یان هیچ نا له‌زاتی خۆیدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری بكات؟ هه‌یه له‌بیریاران نابه‌خته‌وه‌ربێ ئه‌م حاڵه‌ته سایكۆلۆژیه چه‌ندێك په‌یوه‌ندی به‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌وه هه‌یه؟
و/ ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به پێناسه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌وه، ئایا به‌خته‌وه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه پێوه‌ره‌یه لای خه‌ڵكی كۆمه‌ڵێ (ندره‌ته) ده‌گمه‌نی دروست كردن، كه‌سێك كه‌شتێكی نه‌بوو دوایی پێیگه‌یشت ئه‌وه به‌به‌خته‌وه‌ری پێناسه بكرێ، یاخود به‌خته‌وه‌ری شتێكی تره جیا له‌مانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بێت بۆنمونه من ئێستا سه‌یاره‌م نیه كه‌واته به‌خته‌وه‌ریه یا سه‌یاره‌یه‌ك بكڕم یان هه‌ر شتێكی تر ئه‌وه هه‌ر مه‌حروم بوونه‌كه‌ی پێشتره ئه‌مه‌ی به به‌خته‌وه‌ری داناوه، قسه‌كه‌ی باشتر هه‌موو زانینێكم به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌زانینێكی تر پێشتر ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه شتێكی نوێ نیه بۆمن چاوه‌ڕوانیه‌كی پێشتره كه ئێسته دێته دی ئه‌وچاوه‌ڕوانیه‌ش بێ به‌ش بوونه‌كه‌ی پێشتر دروستی كردووه ئیتر به‌خته‌وه‌ری چ تازه‌ییه‌كی تیایه بۆمن؟
پ/ من مه‌به‌ستم له‌به‌خته‌وه‌ری وه‌ك حاڵه‌تێكی ده‌روونی ته‌ندروست..
م.تحسین/ تۆ له‌وانه‌یه مه‌به‌ستت (مورتاح) بوون بێت.
پ/به‌ڵێ.. هه‌رئه‌وه واته پاراستنی هاوسه‌نگی ئه‌و كه‌سه چونكه ده‌بینین زۆر له‌بیریاره‌كان نه‌خۆش بوون وه سه‌ری كێشاوه به‌دیواردا به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵكدا توڕه بووه..
م.تحسین/ ئه‌زانی چۆنه.. له‌م بابه‌ته‌دا وائه‌زانم تێكه‌ڵیه‌ك هه‌یه، ئایا مه‌رجه هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندێك جوان و قۆزبێت، نا دوو شتی جیان له‌یه‌ك ئه‌كرێ له‌یه كه‌سیشدا كۆببنه‌وه..
ئێستا وادانێ هه‌ریه‌ك له‌و خه‌سڵه‌تانه له‌جیاتیان خه‌سڵه‌تێكی سلبی بێ ، له‌باتێ زیره‌كی، ته‌مه‌لێ دابنێ ، له‌جیاتی جوانی ناشرینی، ئه‌م شتانه له‌په‌نای یه‌كدان به ئاسۆیی واته ستونی نین له‌سه‌ر یه‌ك ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان نه‌بوو ئه‌وانی تریش نه‌مێنن ، كه زیره‌كی نه‌ما ئیتر ده‌وڵه‌مه‌ندیش نه‌مێنێ، به‌بۆچوونی من زۆر پتر ته‌ركیز كردن له‌سه‌ر ژیانی نابغه‌كان وائه‌زانی ته‌نها كه ئه‌وان نه‌خۆش بوون یان هه‌رشتێكی تر یان هه‌بوو، به‌بۆچوونی من ژیانی ته‌حقیقی جیایه له‌و حاڵه‌ته نه‌خۆشیانه ره‌نگه فسیۆلۆجی بووبێ ره‌نگه شێتیه‌كی میكانیكی بێت نه‌ك رۆحی یان هه‌ر مێشكی ته‌واو نه‌بووبێ به‌و مانایه..
خۆ ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی سایكۆلۆجیه كه نه‌خۆش نه‌بێ موحه‌قیقه‌كه به‌ڵام مرۆڤ هه‌میشه شته سه‌لبیه‌كان ده‌بینێت بۆنموونه له‌فیكری دینی دا كابرا تاڕووداوێكی ناخۆشی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ناڵێ قه‌ده‌ربوو ، هه‌زار رووداوی خۆش ده‌بێت به‌سه‌ریدا ناڵێ قه‌ده‌ربوو باسی قه‌ده‌ر هه‌ر بوونی نی یه..
ئه‌گه‌ر تأریخی نوابغ بخوێنیته‌وه زۆربه‌یان ژیربوون ئه‌و حاڵه‌ته‌یان نه‌بووه به‌ڵام ئێمه ته‌نها نه‌خۆشه‌كان ده‌بینین چونكه حاڵه‌تێكی سه‌یره لای خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه داهێنانی هه‌بێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ببێ، ئاخر ئه‌و نه‌خۆشی یه ده‌ره‌نجامێكی مه‌نتیقی ته‌حقیقه‌كه‌ی نیه، دوو شتی جیان له‌یه‌ك ئه‌وه‌نده ده‌ره‌نجامی كاره‌كه‌یه‌تی كه ئایا ئه‌وه رێگر نه‌بوه له‌ڕێگه‌ی ته‌حقیقه‌كه‌یدا ئایا رێگر نه‌بووه له‌رێی دروست كردنی حاڵه‌تی رۆحی و ئه‌خلاقی دا كه‌بتوانێ وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه وتم ئه‌م نبوغه هه‌ندێ مه‌عریفه‌ی ده‌وێ وه هه‌ندێ ئه‌خلاقیاتیشی ده‌وێ، هیچ موحه‌قیقێك ناتوانێ تحقیق بكات ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی وابێ ئێسته خۆی بكوژێته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆی كوشت ئیتر ته‌حقیقی چی، كه‌واته ئه‌خلاقیه‌تێكی ده‌وێ هه‌ندێك له‌وشتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ته‌حقیق و نبوغه‌وه په‌یوه‌ندی یه‌كی وایان له‌گه‌ڵ ته‌حقیق دا هه‌یه واده‌زانن ده‌ره‌نجامی حه‌تمی ته‌حقیقه له‌كاتێكدا وانیه، تۆ بڕوانه زۆر فه‌یله‌سوف و عارف و حه‌كیمی گه‌وره‌مان هه‌بووه به‌ڵكو زانای پراگماتی و زانستی ته‌جریبیشمان هه‌بووه كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌شیان نه‌بووه به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ر ئه‌وانه ده‌بینێ كه ئاوابوون من بۆخۆم باوه‌ڕم وانیه، ده‌كرێ نابغێك هه‌بووبێ شێت بووبێ به‌و مانا گشتی یه‌ی خه‌ڵك، نابغێك بووبێ نه‌خۆشیه‌كی دیكه‌ی بووبێ مشلول بووبێ، به‌ڵام باوه‌ڕم وانیه، ئه‌وه ته‌نها ده‌ره‌نجامی لۆژیكی نبوغ و ته‌حقیقه‌كه‌یه‌تی، هێنده پێویستی له‌و شته هه‌یه كه رێگرنه‌بووبێ له‌به‌رده‌میدا ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ی كه مشلوله‌و نابغه‌یه ئه‌گه‌ر ساغ بوایه لوانه‌یه بڕۆشتایه خه‌ریكی كارێكی تر بوایه، توانا هزریه‌كه‌ی بكوشتایه كه‌واته ئێسته ئه‌م پێویسته به‌م حاڵه‌ته هه‌بووه، هێنده‌ی یارمه‌تی ده‌داو رێگه‌ی بۆخۆش ده‌كات بۆ ته‌حقیق كردن بۆنمونه من ئه‌گه‌ر له‌حوجره نه‌م خوێندایه ره‌نگه هه‌ندێ ده‌ره‌نجام هه‌یه له فه‌رهه‌نگی كوردی دا نه‌مگرتایه، ئه‌سڵه‌ن من پێم ده‌وترێ ئایا تۆ ئه‌م رۆشنبیریه‌ت له‌دینه‌وه وه‌رگرتووه یان نا؟ هێنده‌ی حوجره گرنگه بۆ من كه موقته‌زلی ته‌حقیقه بۆمن..
پ/ نیچه له‌كتێبی (وه‌های گوت زه‌رده‌شت) له‌زه‌رده‌شت ده‌پرسن ئایا به‌شوێن به‌خته‌وه‌ریه‌وه‌یت ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌خته‌وه‌ری چی یه من به‌شوێن كاری خۆمه‌وه‌م لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كاتێ كه‌به‌شوێن كاری خۆته‌وه بیت ئیتر ئه‌وه بۆخۆی به‌خته‌وه‌ریه واته ئاسوده‌بوون یه‌كێكه له‌ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ دیاره ته‌واونیه، ئه‌و قسه‌یه چه‌ند لای بیریاران جێی بایه‌خه كه مرۆڤ هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئاسوده‌بوونه..
م.تحسین/ نیچه خۆی گرفتێكی هه‌یه ده‌یه‌وێ شۆڕشێك بكات به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كاندا دا بكات بتایبه‌ت (مێژوو، ئه‌خلاق)، ئه‌یه‌وێ بچێته ئه‌ودیوو مێژوو بچێته ئه‌و دیو ئه‌خلاقه‌وه به‌ڵام من زۆر موتابه‌عه‌ی نیتشه‌م كردووه زۆریش سودم لێ بینیووه، به‌ڵام قه‌یرانی یچه له‌وێدایه ئه‌وه‌ی كه‌لێی راده‌كات خۆشی تووشی بووه، بۆنمونه ئه‌و (دانه‌پاڵه‌ی له‌كاری) خۆما هه‌یه، كاری من، كاری خوا، كاری ئه‌وی تر، لێم قبوڵ بكه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌وه حوكمێكی ئه‌خلاقیه كێ وتی ئه‌و كاره هیی ئه‌وه، ئاده‌ی به‌ڵگه‌ی چی یه كه‌هی ئه‌وه؟ كێ ئه‌ڵێ بۆنمونه خوا وای نه‌كردووه كه ئه‌وبه‌شوێن كاری خۆیه‌وه بێت، به‌بۆچوونی من كه‌س ناتوانێ حوكم به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا بدات ئایا كه‌سی موحه‌قیق به‌خته‌وه‌ره یان به‌خته‌وه‌ر نیه ته‌نها خوانه‌بێ نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه بۆ زیاتر روون كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كه ئه‌ویش ئه‌فسانه‌ی (سیزیف)ه.. سیزیف كاتێ كه خواكان سزای ده‌ده‌ن، سزاكه‌ی بریتی یه له‌وه‌ی كه به‌ردێك ده‌ده‌ن به كۆڵیا بیگه‌یه‌نێته سه‌ر لوتكه‌ی شاخێك و پاشان به‌رده‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه ده‌بێ سیزیف دیسانه‌وه بیباته‌وه سه‌ره‌وه كه‌ئه‌مه عقوبه‌ی خواكانیه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌فه‌رمانیان ده‌رچووه..
لێره‌دا فه‌یله‌سوفه‌كان زۆر شتیان وتووه له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌وه ره‌نگه یه‌كێ له‌و ئه‌فسانه جوانانه‌بێ كه‌زۆر زۆر شتی له‌سه‌ر وتراوه به‌نمونه لای (گادامێر) خوێندومه‌ته‌وه له شوێنێكدا باسی هێرمۆنتیكا (تأویل) ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر خواكان له‌باتی ئه‌وه‌ی سزای سیزیف بده‌ن كه به‌لایه‌وه قۆرسه كه به‌ردێك به‌و شێوه‌یه بباته سه‌ر شاخێك نه‌ك جارێ چه‌ندین جار خۆ خوداكان ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌یه، ئه‌وه لای سیزیف درست بكه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وه به‌شومی و به‌دبه‌ختی بزانێ وای لێ بكه‌ن چێژ له‌وه‌به‌رێت هه‌ر خودی عه‌مه‌لیه‌كه كه سزایه، به‌ڵام ئه‌وان واله سیزیف بكه‌ن كه‌له‌باتی مه‌شه‌قه‌ت و سزا چێژی لێ وه‌ربگرێ، ئایا ئه‌مه عه‌مه‌لیه‌كه له‌سزاوه ده‌گۆڕێ بۆكارێكی خۆش یان نا، چونكه خۆ ئه‌و ئێسته له‌زه‌تی لێ ده‌با وه‌ك جاری پێشوو نیه، ره‌نگه مه‌به‌سته‌كه‌م روون بووبێته‌وه تاڕادده‌یه‌ك، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ریی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان لێی (چێژ)بێت..
ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وه هزرمه‌نده چی وای لێده‌كات چێژ له‌و ته‌حقیقه‌ی خۆی به‌رێت جیاوازی ئه‌و ته‌حقیقه چی یه ؟ له‌گرانیدا له‌گه‌ڵ كاری تر كه‌خه‌ڵكی تر پێی ناخۆشه به‌بۆچوونی من موحه‌قیق خه‌ریكی ته‌حقیقی خۆیه‌تی و كاره‌كه‌یه‌تی وه رازی یه پێی، به‌ڵام حوكمی ئه‌خلاقی به‌سه‌ردا نادرێ، نازانی باشه یان خراپه، به‌خته‌وه‌ریه یان به‌دبه‌ختیه ئه‌وانه دواتر له‌ده‌ره‌نجامدا ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌كو عیشق وایه ئایا حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه بێ گومان هیچ كامیان ئه‌ویش نه به‌خته‌وه‌ریه نه‌بێ به‌ختی گرنگ ئه‌وه‌یه كارێك ده‌كات و پێی رازیه چی وای لێ كردووه نازانم شتێكی تر نیه تا قیاسی له‌سه‌ر بكه‌ین..
پ/ واته به‌و قسانه‌ی به‌ڕێزتان ده‌رده‌كه‌وێ كه حاڵه‌تی سایكۆلۆجی واتایه‌كی نامێنێ لای موفه‌كیر..
م.تحسین/ به‌ڵێ ئاخر ئه‌سڵه‌ن هه‌ر زه‌مه‌ن بوونی نیه موحه‌قیق خۆی بریاری نه‌داوه كه موحه‌قیق بێ مه‌به‌ست داهێنه‌ر چونكه هه‌ر ئه‌وكاته‌ی بڕیاری دا داهێنان بكات ئیتر داهێنانی نه‌كردووه چوزانێ ده‌یكات كێ ده‌ڵێ ده‌یكات ئه‌كرێ كتێبێك بنوسێ، شت له‌به‌ر بكات، وتار بنوسێ به‌س هه‌ر له‌كاتی داهێناندایه هیچ له‌شێتی و به‌خته‌وه‌ری و بێ به‌ختی ئه‌وانه وجودیان نامێنێت.
پ/ هه‌رله‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ژیانی نوسه‌ر به‌نوسینه‌كانیه‌وه یان سه‌رچاوه‌ی بیره‌كانی ئه‌و زیره‌كیه‌ی شتێكی شه‌خصیه یان بابه‌تیه له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌و كتێبه‌وه ده‌بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن (زیره‌ك) ده‌بین؟ واته سروشتیه و له‌خۆمانه‌وه یان له‌كتێبه‌كانه‌وه ته‌نها ئێمه كارمان نقڵ كردن ده‌بێت، یان هه‌موو مرۆڤێك زه‌كاوه‌تێكی هه‌یه كه‌وای لێ ده‌كات بیرێك به‌رهه‌م بهێنێ ده‌ڵێن زیره‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆرترین كتێب بخوێنێته‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م زۆر لا گرنگه..
م.تحسین/ راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی من قه‌ناعه‌تم پێیه‌تی چه‌ند به‌تاڵی پێویسته بۆ كه‌سی بیركه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ش مه‌عریفه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه، ئه‌وه خودی ئه‌و نیه، پێشینه‌ی ئه‌وه من له‌شوێنێكی دیكه‌دا باسی عه‌داله‌تم كردووه، وتومه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌عه‌داله‌ت داده‌نرێ ئه‌وانه پێشه‌كی عه‌داله‌تن عه‌داله‌ت خۆی ئه‌وه نیه، شته مادیه‌كان وه‌ك خۆراك دابه‌شكردن یان نا ئه‌گه‌ر وڵات خواستی یان وڵات پێش بخرێ ئه‌وا ئه‌مانه سیسته‌مێكن په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نی ماددی بوونه‌وه هه‌یه ئه‌مانه ده‌كرێ زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ سیسته‌می عه‌داله‌ت وه‌كو سیسته‌مێك كه له‌جیهانی ره‌مزیدا بوونی هه‌یه، به‌های ئه‌وشته مادیانه بۆخۆیان نه عه‌داله‌ته‌و نه عه‌داله‌ت نیه به‌ڵكو زه‌مینه‌و هۆكاری ئه‌ون، ئازادی عه‌داله‌ت نیه به‌ڵكو زه‌مینه‌یه‌كه موقته‌زی عه‌داله‌ته، هه‌روه‌كو چۆن تۆ بۆ ئه‌وه‌ی كتێبێك بنووسی پێویستت به‌كاته به‌ڵام خۆ كات به‌شێك نیه له‌كتێبه‌كه، داهێنان په‌یوه‌ندی به مه‌عریفه‌وه نیه واته داهێنان مه‌عریفه نیه، به‌ڵام پێویستی مه‌عریفه هه‌یه به‌و واتایه‌ی لانی كه‌م ئهتماماته‌كانت یه‌كلایی بێته‌وه بۆی، ره‌نگه نه‌شزانم مرۆڤایه‌تی هێشتا زۆری ماوه به‌گوته‌ی كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده، كه زۆر جوان ئه‌و بابه‌ته‌ی باس كردووه كه ئێمه تا دوای مێژوو نه‌بینین له‌م مه‌سه‌لانه تێناگه‌ین ئێسته شت هه‌یه لای ئێمه ئحتمالاتی زۆره، ئه‌بێ زه‌مه‌ن كۆتایی بێت بۆنمونه ئایه‌تێك یه‌ك دنیا دلاله‌ی هه‌یه هه‌تا مێژوو كۆتایی نه‌یه‌ت ئێمه ناتوانین به‌سه‌ر موته‌شابیهه‌كاندا زاڵ بین چونكه‌ئحتماله‌كانمان ته‌واو نه‌كردووه تابزانین ئایا داهێنان چی یه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌ری ده‌كرێ ئایا تایبه‌ته به‌هه‌ندێك یان له‌هه‌موو كه‌سدا هه‌یه، هه‌تا هه‌موو ئحتماله‌كان بمێنن هه‌تا مێژوو بمێنێ، ده‌چنه بابه‌تی گومان و ته‌رجیح و هه‌ندێ ده‌بینین و هه‌ندێكی سبه‌ینێ ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه من ده‌یكه‌م هه‌تا ئه‌مڕۆش كێ ناڵێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی منیش ده‌رناچێت، بۆیه ئه‌م شتانه له‌توانای مه‌عریفه‌ی ئه‌مڕۆی مرۆڤدا نیه تا وه‌ڵامیان بداته‌وه.
پ/ كه‌سی موحه‌قیق عاده‌ته‌ن وه‌ك سه‌رچاوه په‌نا ده‌باته به‌ر كتێب بۆ نمونه له‌بابه‌تێكی فیكریدا دوو شه‌خص هه‌مان سه‌رچاوه یان ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ست به‌ڵام دوو ده‌ره‌نجامی جیاواز ده‌گرن هۆی چی یه؟
م. تحسین/ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه بڵێم كتێب نیه، ئه‌گه‌ر كتێب بوایه ده‌بوو یه‌ك ده‌ره‌نجامیان هه‌بوایه پێویسته كه ببێ، خۆی ئه‌و داهێنانه‌ی كه هه‌ن له‌مێژوودا جۆرێك له خلود (مانه‌وه) یان به‌رۆحی مرۆڤه‌كان به‌خشیوه كتێبی باشیش ئه‌وانه‌یه كه‌بیرێك له‌خلود ببه‌خشێ كه ئه‌مه قسه‌ی من نیه قسه‌ی (ئیلاهی قومشه)یه كه ده‌ڵێ باشترین كتێب ئه‌وانه‌یه كه بڕێك زیاتر مانه‌وه ده‌به‌خشن به‌رۆحمان، جا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ته‌حقیقه‌كانیان له‌كتێبدا هه‌یه، ده‌ی هه‌ر ده‌بێ شتێك هه‌بێ كه‌داهێنانه‌كه‌ی پێ گوزارشت بكه‌ی چونكه له‌هیچ شت دروست نابێت له‌دیوارێك دره‌خت ناڕوێ، كه تۆ ده‌چی داهێنانه‌كه له‌كتێب ده‌بینی واده‌زانی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ، بۆنموونه ئه‌وسا واده‌زانرا ئه‌وه چاوه تیشكی لێ ده‌رده‌چێت و شتی پێ ده‌بینێ ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه شته‌كانه تیشكی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه چاو ده‌یبینێ واته ده‌كرێ ده‌ره‌نجامی جیاواز له‌م بابه‌ته بگرێت كه ئه‌ویش هه‌موو خه‌ڵه‌تاندنه كاری كتێب بۆ ئێمه، كتێب هه‌ڵمان ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ئه‌گینا بۆرێك ده‌كه‌وێ كه‌سێك كتێب بخوێنێته‌وه ده‌ره‌نجامێك بگرێ جیاواز له كه‌سێكی تر كه هه‌مان كتێب ده‌خوێنێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌و جه‌ده‌له هێشتا ماوه ئایائه‌وه ده‌قه خوێنه‌ر دروست ده‌كات یان به‌پێچه‌وانه‌وه . ئه‌و ره‌خنه‌ی لای رۆلان بارت و لای ستراكچه رالیز بابه‌تێكی دورودرێژه ، ئێستا ئه‌گه‌ر من ده‌ق بكه‌مه ئه‌ساس و ئه‌و بمجوڵێنێ هه‌ندێك ده‌ره‌نجام ده‌گرم به‌ڵام هه‌وو ده‌ره‌نجامه‌كان نیه ئه‌گه‌ر بڵێم خوێنه‌ریش كه دووباره ده‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی خۆی هه‌یه ئه‌مه‌ش هێشتا ماویه‌تی شایه‌نی ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
پ/ مامۆستا زۆر سوپاست ده‌كه‌م.
م.تحسین/ سوپاس بۆتۆش.
Sunday, April 18, 2010
|
|
ئاستی ماڵپه‌ری هه‌ژان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
|
2
|
|
|
|
زیاتر...
|
ژماره‌ی سه‌ردان
سه‌رجه‌م مافه‌کانی بۆ ماڵپه‌ری هه‌ژان پارێزراوه