گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری
نوسینی: مامۆستا ناصری سوبحانی
وه‌رگێڕانی : زوبێر علی عارف
یه‌كێك له‌و شته گرنگ و بنه‌ره‌تییانه‌ی كه مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا دیاری كردنی ئامانج و ڕێڕه‌وی ژیانیه‌تی، به‌ڵام ئایا هه‌موو كه‌سێك بیری له‌م مه‌سه‌له‌یه كردۆته‌وه یاخود ئایا ئه‌زانێت له حه‌قیقه‌تدا له كوێوه هاتووه؟ بۆچی هاتووه؟ بۆ كوێ ده‌چێت؟ به‌ڕاستی ئێمه به‌دوای چ شتێكه‌وه‌ین؟ بۆچی خه‌ڵكی هێنده خۆیان توشی سه‌ختی و ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی ده‌كه‌ن؟ ئه‌م هه‌موو خۆ ماندووكردن و سه‌ختی و ڕه‌نجه له‌پای چیدایه و به‌دوای چ شتێكه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێ به چی بگه‌ن؟
ئه‌گه‌ر له تاكه تاكه‌ی خه‌ڵكی بپرسین و ئامارێكی ته‌واو له وه‌ڵامه‌كانیان وه‌ربگرین ده‌بینین له 100% ی ئه‌مانه ئه‌م وه‌ڵامه ده‌ده‌نه‌وه كه: به دوای خۆشبه‌ختی و كامه‌رانییه‌وه‌م و ده‌مه‌وێ له چاره ِره‌شی و به‌دبه‌ختی دووركه‌ومه‌وه.به‌ڵام ئایا تائێستا له خوَتان پرسیوه كه ره‌مزی خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه و كامه‌رانی له چیدایه؟ چ كه‌سێك به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن؟ چۆن ده‌توانرێ هه‌ست به‌خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی بكرێ؟ ئه‌گه‌ر بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش له یه‌ك به‌یه‌كی خه‌ڵكی پرسیار بكه‌ین؟ ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین وه‌ڵامی جیاواز و له‌یه‌ك جیاده‌بینه‌وه،
هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرێك له خه‌ڵكی ته‌نانه‌ت له مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆشبه‌ختی تێ نه‌گه‌یشتوون.له ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێ و ڕێڕه‌وی پێچه‌وانه بگرنه‌به‌ر، كه نه‌ك ته‌نها به‌ره‌و خۆشبه‌ختی كامه‌رانی نایانبات، به‌ڵكو به‌ره‌و نابودی و زه‌لیلی و په‌ستییان ده‌بات و ژیانییان لێ تاڵ و بێهوده ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به دوای پله و پایه و، ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و، هێز و ده‌سه‌ڵات و، جوانییه‌وه‌ن و، خۆیان له‌پێناوی ئه‌مانه‌دا ده‌خه‌نه ناو ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی و مه‌ترسییه‌وه ، ئایا به‌ڕاستی خۆشبه‌خت و به‌خته‌وه‌رن یان نا؟ ئاشكرایه كه هه‌موو یه‌كێك له ئێمه بۆ گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی به‌خته‌وه‌ری له هه‌وڵ و كۆششێكی به‌رده‌وام داین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه سه‌روه‌ت و سامان و پله‌وپایه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی نه‌بوون و ناشبن، هه‌ربۆیه پێویسته سه‌ره‌تا خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه بناسین تا بزانین ئایا خۆشبه‌ختین یا نا؟
پێناسه‌ی خۆشبه‌ختی
خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بگاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له ناخ و ده‌روونیدا هیچ پاڵنه‌ر و هانده‌رێك له خه‌م و په‌ژاره (حزن) و ترس (خوف ) بوونی نه‌بێت، واته هیچ یه‌كێك له‌م دووانه به‌لایه‌نی سلبی كاری تێ نه‌كات و تووشی دوو دڵی و دڵه‌راوكێی نه‌كات، ئه‌مه‌ش واته گه‌یشتن به ئارامی و ئاسووده‌ییه‌كی ڕۆحی ته‌واو. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه بگاته ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وا به‌ڕاستی گه‌یشتووه‌ته پله‌ی زیندووبوون و چێژ وه‌رگرتنی ڕاسه‌قینه له ژیان و به‌ده‌ست هێنانی به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو ئه‌وا ناڕه‌حه‌تی و به‌دبه‌ختی و ئازار و خه‌م و دڵه‌ڕاوكێ هه‌موو ژیانی ده‌گرێته‌وه و، ئیتر ئه‌م ژیانه و مانه‌وه‌ی تێیدا به‌لاوه ده‌بێته ئه‌شكه‌نجه و دۆزه‌خێك كه هه‌میشه ئازاری ده‌دا .
لێره‌دا به‌كورتی ئه‌و ڕێگا و هۆكارانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه خه‌ڵكی به ڕێره‌وی گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌رییان ده‌زانن و، واداده‌نێن كه به‌گه‌یشتن پێیان ده‌بنه مرۆڤێكی خۆشبه‌خت و به‌خته‌وه‌ر له ژیاندا.
ماڵ و سامان
ماڵ و سامان یه‌كێكه له‌و شته زۆر گرنگانه‌ی كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌دوایدا وێڵ و سه‌رگه‌ردانن و به هۆكارێكی گرنگی كامه‌رانی ده‌زانن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.ده‌بینین چ ته‌ماعێك زاڵه به‌سه‌ر نه‌فسی مرۆڤدا له هه‌ڵپه‌كردن بۆی كه ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكاته قوربانی تا به‌ده‌ستی بهێنێت، به‌لاَم ئایا ئێوه تا ئێستا كه‌سێكتان به‌دی كردووه كه له‌م پله‌یه‌دا گه‌یشتبێت به پله‌و پایه یان پۆست و مه‌قامێك كه تیایدا ئیتر خه‌تێك به‌سه‌ر نه‌فسیدا بهێنێت؟! و بڵیت:(( من گه‌یشتووم به‌ته‌واوی ئاره‌زوو و ئاواته‌كانم و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌ژیانمدا ده‌مویستن و تامه‌زرۆیان بووم ئه‌وا هه‌موویانم بۆ هاتنه دی، له‌به‌رئه‌وه ئیتر من هیچ شتێكی ترم له ژیان ناوێت.))
ئایا هه‌رگیز ده‌توانن له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌یدا و تامه‌زرۆی خشڵ و زێر ِو زیون كه‌سانێك بدۆزنه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌ندازه‌ی دوو كێ‌و ئاڵتون و زێر و زیویان هه‌بێت و، ئاگاداری كێوێكی تری ئاڵتون بن، به‌ڵام نه‌یانه‌وێ به شتی زیاتر بگه‌ن و هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ن؟! ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێ بێت ) كه ده‌فه‌رموێ :(( ئه‌گه‌ر مرۆڤ دوو شیوی پڕ زێڕ و زیوی هه‌بێت به‌دوای شیوی سێیه‌م دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی بهێنێت.)) ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌ماع و نه‌فسی مرۆڤ به هیچ شتێك تێر نابێت، مه‌گه‌ر ته‌نها به خاك یان به قه‌ناعه‌ت، وه‌ك چۆن شاعیری به‌ناوبانگی فارس سعدی شیرازی ده‌ڵێ:
چشم تنگ مرد دنیا دوست را
یا قناعت پر كند یا خاك گور
قه‌ناعه‌ت بۆ كه‌سانێكه كه له ته‌ماع و چاو چنۆكی دوورن و به‌رین لێی، واته ئه‌وه‌ی كه له چاوچنۆكی و هه‌وڵی بێهوده دووره ئه‌وه كه‌سێكی (قانع)ه، به‌ڵام دونیاویسته‌كان و ماڵ سه‌روه‌ت دۆسته‌كان تا ئه‌و ساته‌ی له‌م دونیایه‌دان ته‌ماع و چاو چنۆكی هاوده‌میان ده‌بێت و تا ئه‌و ساته‌ش كه خاكی گۆر چاو و قوڕگیان پڕنه‌كاته‌وه له‌و ته‌ماعه وازناهێنن و، هه‌ر به‌ته‌ماعی دونیاوه سه‌ر ده‌نێنه‌وه.ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌رگیز دان به‌وه‌دانانێن كه به‌خواست و ئاواته‌كانیان گه‌یشتوون و، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ست به نه‌قص و كه‌م و كورتی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات كه به‌رده‌وام له خه‌یاڵ و خه‌می له ده‌ست دان و به‌ده‌ست هێنانی خواسته‌كانیان بن و به‌رده‌وام له بازنه‌ی نا ئارامیدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن و ژیانی ڕاسته‌قینه‌و ئاسوده‌یی ژیان هه‌ست پێ‌نه‌كه‌ن.
خه‌م و نائارامیش حاڵه‌ت و هه‌ستێكه كه له ئه‌نجامی كه‌م بوون و كه‌م و كورتیی داواكاری و خواسته‌كان، یان توش بوون به پێشهاتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و نه‌خوازراو و ناخۆش له مرۆڤدا دروست ئه‌بێت و ئازاری ڕۆحی و مه‌عنه‌وی كه‌سه‌كه ده‌دات تا ئه‌و كاته كه خه‌م ده‌بێته به‌رگی ژیانی.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چاو چنۆكه و ته‌ماعی نادروستی هه‌یه تینوی ماڵ و سامان و پله و پایه‌یه هه‌میشه هه‌ست به‌كه‌مبوون و نائارامی ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌م و خه‌مگینی و ناره‌حه‌تی و بێ ئومێدی به‌سه‌ریدا زاڵ بێت و هه‌ست به ئارامی نه‌كات و شیرینی ژیانی لێ تاڵ بكات و تامی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان و زیندووبوون نه‌چێژێ.
ترس (خوف)
چ كه‌سێك زه‌مانه‌تی ماڵ و سامان و پله‌و پایه‌یه‌ك ده‌كات كه به ڕه‌نجی شان و زه‌حمه‌تی خۆی به‌ده‌ستی هێناوه كه له ده‌ستی ناڕوات و هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه؟ به‌دڵنیاییه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێ زه‌مانه‌تی ئه‌وه بكات.به‌هه‌ر حاڵ گریمان كه‌سێك ئینكاری ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌ی كه له ماڵ و سامان كۆی كردۆته‌وه و خه‌زینه‌ی كردووه بۆ هه‌میشه بۆی ده‌مێنێته‌وه و، هه‌رگیز له‌ده‌ستی نادات، به‌ڵام ئه‌ی خۆی چی لێ به‌سه‌ردێ؟! ئایا ده‌توانێ دڵنیابێ كه خۆی سه‌لامه‌ت و، بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه تا له ماڵ و سامانه‌كه‌ی هێنده‌ی ئاره‌زووه‌كانی چێژ و خۆشی وه‌ربگرێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌بێ بڵێین نه‌خێر، چونكه هه‌میشه له كه‌مینی مه‌رگدایه و له پێشی هه‌موو ڕێڕه‌وێكیدا مه‌رگ چاوه‌ڕوانی ده‌كات.ئه‌مه‌ش چێژ و خۆشی و ئارامییه ڕۆحییه‌كه‌ی لێ ده‌سێنێت و توشی دڵه‌ڕاوكێ و نا ئارامی و ناڕه‌حه‌تی ده‌كات و ئیتر ئه‌و زه‌مانه‌ته‌ی كه بۆ سه‌روه‌ت و پله و مه‌قامه‌كه‌ی دای نابوو ئا لێره‌دا ئیتر ده‌گاته خاڵی سفر و دیسانه‌وه خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه‌ده‌دۆڕێنێت.
به‌ڵێ ترس له مه‌رگ و ترس له خۆی، ترسی فه‌نابوونی ماڵ و سامانه‌كه‌ی و به جێهێشتنی ئه‌و هه‌مووه سه‌روه‌ت و سامانه، ترسێكی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌كات و خۆشی ژیانی لێ تاڵ ده‌كات.ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕێگه‌ی سه‌روه‌ت و سامان كۆكردنه‌وه بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵبژێرێ نه‌ك ته‌نها به‌ده‌ستی ناهێنێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی زۆر كردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ست كردن به ترسنۆكی و دروست بوونی دوو دڵی و دڵه‌ڕاوكێ له ژیاندا.
نمونه‌یه‌ك: دوكاندارێكی گوندنشین بهێننه به‌رچاوی خۆتان كه ده‌یه‌وێ هه‌موو ڕۆژێك (50) هه‌زار دینار قازانج بكات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه (100)هه‌زار دینار قازانج ده‌كات.ده‌بینین ئه‌و ڕۆژه زۆر خۆشحاڵ و شادمانه، شه‌ویش له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كانیدا خۆشی و شادی ده‌گێڕن، چونكه ڕۆژێكی زۆر خۆشیان بۆ هاتۆته پێشه‌وه.له هه‌مان كات و هه‌مان ڕۆژدا بازرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی تاوتوێ كردنی كاره‌كانی بڕیار بووه ئه‌و ڕۆژه له مامه‌ڵه‌یه‌كدا (2) ملیۆن دینار قازانج بكات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی بووه، ته‌نها (1) ملیۆن دینار قازانج ده‌كات.ئه‌م بازرگانه نه‌ك ته‌نها ئه‌و شه‌و و ڕۆژه، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی زۆر له ژیانی پڕده‌بێته‌وه له خه‌م و خه‌فه‌ت و ناره‌حه‌تی و، هه‌میشه له خه‌می له ده‌ست دان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و (1) ملیۆن دیناره‌دایه.
ئێستا به‌راوردێك له نێوان ئه‌م دوو كه‌سه‌دا بكه‌ن :
كه‌سی یه‌كه‌م (100) هه‌زار دینار قازانجی كرد له خۆشاڵیدا ئه‌و شه‌وه‌ی كرد به جه‌ژن، به‌ڵام بازرگانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه (1) ملیۆن دینار قازانجی كرد ژیانی خۆی كرد به دۆزه‌خێك و به‌رگێكی تاڵی ژیانی له‌به‌ركرد.ئێستا ئه‌وه بهێنینه به‌ر چاوی خۆتان ئه‌گه‌ر دوكانداره‌كه (50) هه‌زار دینار كه‌متر قازانج بكات ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و (50) هه‌زار دیناره ناره‌حه‌ت ده‌بێت و خه‌م ده‌خوات، به‌ڵام بازرگانه‌كه ئه‌بێ به ئه‌ندازه‌ی (ا) ملیۆن دینار خه‌م بخوات و ناڕه‌حه‌ت ببێت، واته هه‌ر یه‌كێك له‌وانه به ئه‌ندازه‌ی ڕاده‌ی سه‌روه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ترسی له ده‌ست دانی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌یان هه‌یه كه به‌ده‌ستیان هێناوه یان ده‌یانه‌وێ به ده‌ستی بهێنن.بێگومان ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ترس و خه‌می بازرگانه‌كه زۆر زۆرتره وه‌ك له‌و خه‌مه‌ی كه دوكانداره‌كه ده‌یخوات.
به‌م نمونه‌یه ڕوون بوویه‌وه كه سه‌روه‌ت و سامان و كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و سامان نه‌ك ته‌نها خۆشبه‌ختی ناهێنێ، به‌ڵكو ترس و خه‌م و ناره‌حه‌تی و دڵه‌ڕاوكێی مرۆڤ زیاد ده‌كات و ژیانی لێ ئاڵۆزتر‌و گرانتر ده‌كات.
پله و پایه
هه‌ندێك له خه‌ڵك ده‌ستكه‌وتنی پله‌و پایه‌ی به‌رز به هۆكاری خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری ده‌زانن، به‌ڵام ئایا به ڕاستی گه‌یشتن به پله‌ی به‌رزی كار و پیشه، خه‌م و په‌ژاره‌ی مرۆڤ ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه و له ترس و دوو دڵی و ناره‌حه‌تی تاك كه‌م ده‌كاته‌وه، یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه؟ چونكه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و كاته خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی تێدا به‌دی ناكرێت و مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر ناكات.بۆ ڕِوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه.
بۆ نمونه كه‌سێك خۆی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی شاره‌وانی، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجام راده‌گه‌یه‌نرێ خه‌م و په‌ژاره‌و ناره‌حه‌تی و دڵه‌ڕاوكێ ته‌واو بێزاری ده‌كات و باری ده‌روونی سه‌خت و دژوار ده‌كات، به‌ڵام كاتێك هه‌ڵده‌بژێردرێ و ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی تاڕاده‌یه‌ك باشتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كه، چونكه كاتێك ده‌بینێت قائیمقام پله‌كه‌ی له‌و به‌رزتر و باڵاتره دیسانه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه خه‌م و ناره‌حه‌تی دای ده‌گرێته‌وه.ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ بگات به‌و پله‌یه و پله‌كه‌ی له‌و به‌رزتر بێت.به‌م شێوه‌یه هه‌رچه‌نده پله‌و پایه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه دیسانه‌وه ده‌بینێ كه‌سانێكی تر له سه‌روی ئه‌وه‌وه هه‌ن، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات به‌رده‌وام له بیری پله‌و پایه‌ی به‌رزتردا بێت و خه‌م بۆ ئه‌وه بخوات، كه ده‌بێت كه‌ی بگات به‌و پله و كورسییانه‌ی كه له‌سه‌رووی ئه‌وه‌وه هه‌ن؟! ئه‌مه له لایه‌كه‌وه بۆ خۆی كێشه و گرفتێكه، له لایه‌كی تریشه‌وه ترس و خه‌می له‌ده‌ستدانی ئه‌و پله‌یه‌یه كه به‌ده‌ستی هێناوه.ئه‌مه‌ی كه ده‌یبینین به‌رهه‌می پله‌و پایه‌یه، كه نه‌ك ته‌نها ئارامی و خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێ به‌ڵكو ترس و دڵه‌ڕاوكێ و ناره‌حه‌تی كه‌سه‌كان زیاتر ده‌كات و ناهێڵی هه‌ست به ئاسوده‌یی بكه‌ن و له ژیاندا بژین .
ئێستا بۆتان ده‌ركه‌وت دوو شت له‌هه‌ره سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی دونیا واته سه‌روه‌ت و پله و پایه به‌م شێوه‌یه خۆشبه‌ختی به مرۆڤ ده‌به‌خشن(ئه‌و خۆشبه‌ختییه‌ی كه خۆیان چاوه‌ڕوانییان لێ ده‌كرد)، به جۆرێك كه له جێی خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ توشی به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی ده‌كه‌ن.هه‌ر بۆیه لێره‌دا پێویسته خۆتان زۆربه‌ی وه‌سیله و لایه‌نه‌كانی تر تاقی بكه‌نه‌وه لێیان بكۆڵنه‌وه و ببینن، ئایا ئه‌وانه‌ی باسمان كردن خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی وه‌ك خه‌ڵاتێك بۆ دڵه‌كانتان ده‌هێنن یان نا؟!
بێگومان وه‌ڵامه‌كه بریتییه له نه‌خێر! مرۆڤ هه‌رگیز تێر نابێت له دونیا، چونكه دونیا وه‌ك ده‌ریا وایه هه‌رچه‌نده له ئاوی ده‌ریا بخۆیته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر تینوتر ده‌بیت و هه‌موو كات ده‌ته‌وێ زیاتری لێ بخۆیته‌وه تا تێنوویه‌تیت بشكێ.
كه‌واته لێره‌دا پێویسته پرسیارێك بكه‌ین، ئایا خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری چۆن به‌ده‌ست دێت و ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌لاَت و گه‌وهه‌ره گه‌وره‌یه كامه‌یه؟ چۆن مرۆڤ ده‌گات به پله‌و ئاستێك كه نه توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بێت، و نه خه‌م و بێ ئومێدی دای بگرێت؟
ئایا ئه‌كرێت بڵێین شتێك هه‌یه كه مرۆڤ خۆشبه‌ت و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات؟ ئایا شتی ئه‌وه‌نده گه‌وره هه‌یه؟
به‌ڵێ ... به‌ڵێ ته‌نها به‌هۆی ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌وه ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت" ئیمان".
ئیمان
مرۆڤێك كه ئه‌زانێ له كوێوه و، بۆچی هاتووه؟ بۆچی ده‌ڕوات و بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌رك و كاری له‌م سه‌ر زه‌وی و دونیایه‌دا چییه؟ چ پێداویستییه‌كی بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه؟ ئه‌و به‌نده‌یه‌ی كه هه‌رگیز بێ‌ئاگا نابێت له‌و شتانه‌ی كه بۆ خزمه‌تی ئه‌و دروستكراون و، هه‌رگیز بێ ئاگا و غافڵ نابێت له شێوازی سود وه‌رگرتن و به‌كارهێنانیان به‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه بۆی به‌دی هێنراون. ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه‌یه كه ده‌زانێ ده‌بێ به‌ندایه‌تییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك بێت كه خوای گه‌وره داوای لێ ده‌كات، ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه‌یه كه تامی شیرینی ئیمان ده‌چێژێت، ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه‌یه كه تامی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو شته‌كان ده‌ناسێت، به‌ڵێ... ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه‌یه كه ناسین و وێناكردنی دروستی ده‌سكه‌وتووه، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه به‌ها ڕه‌وشتییه‌كان و ئه‌حكام و ئه‌مر و نه‌هییه‌كانی خوای ناسیوه و خۆی ته‌سلیم كردووه پێیان و ئیمانی پێ‌هێناون.ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه‌یه كه به‌ڵێنی داوه به په‌روه‌ردگاری تا ته‌واوی ئه‌و ئه‌حكام و داواكارییانه‌ی كه داوای لێكردوون جێبه‌جێیان بكات و ژیانی پێیان بڕازێنێته‌وه و، به‌ڵێنی داوه هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و كرده‌وه‌یه‌كی به‌پێی به‌رنامه‌ی خوا بێت، مه‌گه‌ر له‌و كاتانه‌دا كه هۆكاری زۆر سه‌خت و ده‌ره‌كی كاری تێ‌بكه‌ن و بیانه‌وێ ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدا بۆدروست بكه‌ن، كه بێگومان له‌م كاتانه‌شدا دیسانه‌وه هه‌وڵده‌دات ئیمانه‌كه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ر نه‌فسیدا و نه‌هێڵێ بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه.هه‌وڵ ئه‌دا هه‌موو وجودی به ئیمان بیپارێزێت تا هه‌میشه زیندووی ڕاسته‌قینه بێت.
وه‌ها مرۆڤێك به وردبوونه‌وه و تێڕامان له‌خودی خۆی، دوو شتی به لاوه گرنگ و مه‌به‌ستن، یه‌كه‌میان ئیمان و ئه‌ویتریان كرده‌وه‌ی چاكه‌یه.ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاكه له هه‌ندێ كاتدا له‌سه‌ر شانی مرۆڤ وه‌كو فه‌رزێك هه‌ڵده‌گیرێت و لاده‌برێت ئه‌ویش له‌و كاتانه‌دا كه نیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی هێناوه و لێبراِوانه نیازی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات، به‌لاَم هۆكاری ده‌ره‌كی نه‌گونجاو و ناله‌بار ده‌بنه رێگر و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنیدا.بۆ نمونه كه‌سێك نیازی دروست و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی هه‌یه بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كان و كێشه‌كانی ژیانی و، جۆری ژیانی له‌وه‌دا كه ده‌یه‌وێ هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگ و بۆی ئیسلامی و دینی له‌خۆ بگرێ.به‌لاَم ئه‌و نه‌زانی و جاهیلیه‌ته‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ردا گرتوه و زاڵه به‌سه‌ریدا و ده‌بێته له‌مپه‌ر ِو ڕێگرێك له‌به‌رده‌م به‌راوه‌رده‌بوون و فه‌راهه‌م بوونی ئاوات و خواسته‌كانیدا.له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئه‌نجامدانی كاری چاكه و كرده‌وه‌ی چاكه له‌سه‌ر شانی ئه‌و وه‌كو فه‌رز و واجبێكی حه‌تمی هه‌ڵده‌گیرێ، گه‌ر بیانه‌وێ ته‌گه‌ره و به‌به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدا بۆدروست بكه‌ن.بێگومان له‌م كاتانه‌شدا دیسانه‌وه هه‌وڵده‌دات ئیمانه‌كه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ر نه فسیدا و نه‌هێڵێ بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه، هه‌ربۆیه زۆرجار ئاماده‌یه ئارامگر بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو ئازارانه‌دا و ئیمانه‌كه‌ی به ته‌واوی كامڵ ده‌كات و خۆی پێ‌ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا پێویسته له زه‌مینه‌ی كاروباری ئابوری‌دا به‌شێوازی ئیسلامیانه كاربكات, به‌لاَم بارودۆخی ناله‌باری كۆمه‌ڵگا كه له ژێر ده‌ست و توانای ئه‌و به‌ده‌ره ڕوخسه‌ت به ئه‌و نادات كه به‌و شێوه‌یه بێت, بۆیه له‌م باره‌دا كاركردن و ئه‌و شێوه جولاَنه‌وه‌یه دیسان له‌سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گیرێت, به‌لاَم نابیێت به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه ڕه‌فتار و هه‌ڵس و كه‌وت بكات, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئیمانی به‌و شتانه هه‌بێت كه ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بن و, هه‌وڵیش بدات كه ئیماندارانه بژی و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ش هه‌وڵ و كۆششی ته‌واو بدات.له‌به‌رئه‌وه له‌م هه‌ل و كات و ساته‌دا تاڕاده‌یه‌ك كارێكی له‌ده‌ست نایه‌ت، پێویسته له بیری په‌روه‌رده ده‌كردن و فێركردنی تاكه‌كان و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بێت, به‌لاَم دیسانه‌وه له‌مه‌شدا خه‌ڵكی قسه‌ی ئه‌وه‌یان قبوڵ نییه و ئاماده‌ی گوێ لێگرتن و په‌سه‌ندكردنی قسه‌كانی نین.هه‌ر بۆیه لێره‌شدا ئه‌م مه‌سئولییه‌ته‌ی له‌سه‌ر شان لا ده‌برێت و پێویست نییه وه‌كو فه‌رزو واجبێكی حه‌تمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كاتیش دێنه پێشه‌وه كه زۆرێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كو ڕۆژوو, حه‌ج, زه‌كات, و....له‌سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گیرێت له‌كاتێكدا كه زه‌مینه‌ی ئه‌نجام دان و جێبه‌جێكردنیان له ئارادا نه‌بێت و بوونی نه‌بێت.ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كات نوێژیش به‌م شێوه گشتییه‌ی كه ده‌یكه‌ین له‌سه‌ر شانی ئیماندار هه‌ڵده‌گیرێت، بۆ نمونه وه‌ك سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی(جمال عبدالناصر) كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان له‌كاتی نوێژكردندا ببینیایه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆریان ده‌دا، ئه‌مه‌ش ته‌نها له میسر دا نه‌بوو به‌ڵكو له‌هه‌ندێ وڵاتی تری وه‌كو سوریا و هه‌ندێ شوێنی تردا به‌و شێوه بوو.له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نانه‌ت كڕنوش و سه‌جده بردنیش له‌سه‌ر شانی نوێژ خوێن هه‌ڵده‌گیرێت و، ده‌توانێ نوێژه‌كه‌ی له دڵ و ده‌روونیدا بخۆێنێت، به‌ڵام یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین و گرنگترینی ئه‌و شتانه‌ی كه داواكراوه له مرۆڤ و هه‌رگیز له سه‌ر شانی هه‌ڵناگیرێت ئیمانه، واته ناسینی دینی حه‌ق و ڕاستی و كرده‌وه پێكردنی به دڵ و به‌گیان.ئه‌گه‌ر زه‌مینه و هه‌ل و مه‌رجی گونجاو و له‌باریش هاته پێشه‌وه ئه‌وا ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاكه كه به‌رهه‌می ئیمانه ده‌بێ به‌پێی پێویست ئه‌نجام بدرێ و جێبه‌جێكردنی بكرێت .
ئایا ئه‌م ئیمانه خۆشبه‌جتی و به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م ده‌كات یان نا؟!
مامه‌ڵه كردنی ئیمان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕابردووی مرۆڤدا:
هه‌موو ژیانی ئاده‌میزاد له سێ حاڵه‌ت تێ ناپه‌ڕێت: ڕابردوو، ئێستا، داهاتوو.ئیمان چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت ئه‌م سێ زه‌مه‌ن و بارودۆخه بۆ مرۆڤ به نیعمه‌تێكی به به‌هاو به نرخ بڕازێنێته‌وه تا مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر و خۆشبه‌خت بێت له هه‌ردوو دونیادا؟!
ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد له ڕابردوودا له ڕووی ئیمانه‌وه تووشی كه‌م و كورتی بوبێت و، شوێنه‌وار و كاریگه‌ری ئه‌وه‌ش هێشتا له وجودیدا مابێته‌وه، ئه‌وا له یه‌ك ساتدا ده‌توانێت گۆڕان و ته‌وژمێكی ڕۆحی وه‌ها له خۆیدا دروست بكات كه ته‌واوی كه‌م و كورتی و لاوازییه‌كانی ئیمانی ڕابردووی پێ قه‌ره‌بوو و پڕ بكاته‌وه.به‌ڵێ... ئاده‌میزاد ئه‌و كه‌م كورتی و هه‌ڵانه‌ی كه له ڕابردوو دا ئه‌نجامی داون ده‌یانهێنێته‌وه یادی خۆی و بیریان لێ ده‌كاته‌وه و، له ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵه و چه‌وتییانه‌ی كه پێشتر ئه‌نجامی داون په‌شیمان ده‌بێته‌وه و، لێبڕاوانه و به نیازێكی دروست و ته‌واو بڕیار ده‌دات كه ئیدی هیچ كات نزیكییان نه‌بێته‌وه و جارێكی تر دووباره‌یان نه‌كاته‌وه.هه‌روه‌ها به ته‌وبه‌یه‌كی ته‌واو پاك و گوڕ و ته‌وژمێكی ڕۆحی به‌هێزه‌وه به پله و مه‌قامێكی ته‌واو(كامڵ ) له ئیمان ده‌گات، كه ئه‌گه‌ر له ڕابردووش‌دا به‌م شێوه ته‌واوه بووایه ئه‌وا توشی هه‌ڵه و تاوان و كه‌م و كورتی و گوناه نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو له وحاڵه‌ته‌دا ده‌بوو كه ئێستا پێی گه‌یشتووه و به ده‌ستی هێناوه.
كه‌سێك كه بتوانێ به ته‌وبه‌یه‌كی پاك و ته‌وژمێكی ڕۆحیی ڕاسته‌قینه‌وه ته‌واوی هه‌ڵه و كه‌م كورتی و تاوانه‌كانی ڕابردووی خۆی بسڕێته‌وه و، قه‌ره‌بووی ژیانی ڕابردووی خۆی پێ‌بكاته‌وه، ئاخۆ ئیدی ده‌بێ له پێناوی چ شتێك‌دا خه‌م بۆ ڕابردووی له ده‌ست چووی خۆی بخوات؟! ئایا ڕابردوویه‌ك كه هه‌مووی دروست و بێ هه‌ڵه و كه‌م كورتی بێت، خه‌م خواردنی ده‌وێت؟!
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیمان چۆن خه‌م و ترس و ناره‌حه‌تی له ئاده‌میزاد دوور ده‌خاته‌وه و ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ئارامی و خۆشبه‌ختی.وه‌ك خوای گه‌وره خۆی له قورئاندا له وه‌سفی ئیمانداراندا ده‌فه‌رموێ: "لا هم یحزنون " واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه هیچ خه‌م و ترسێكیان نییه.
مامه‌ڵه كردنی ئیمان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داهاتووی مرۆڤدا :
ئیمان به‌م جۆره رابردووی مرۆڤ ده‌پارێزێ و ڕای ده‌گرێ، به‌ڵام ئایا چۆن پارێزگاری له داهاتووی ئاده‌می ده‌كات و ده‌یپارێزێت؟ ئه‌و شته‌ی كه مرۆڤی ئیماندار هه‌یه‌تی، سه‌روه‌ت و سامان نییه كه بترسێ لێی بدزن، پله و پایه‌ی دونیا نییه كه كه‌سانێك فێڵ و خیانه‌تی لێ بكه‌ن و له ژێر ده‌ستی ده‌ربێنن، ته‌نانه‌ت شتێكی وه‌هاش نییه كه به مردنی له‌ده‌ستی بدات، چونكه سه‌روه‌ت و سامان و پله و پایه‌ی ئه‌و "ئیمان"ه‌یه كه له دڵیدا جێگیر بووه و، دڵیشی له نێوان دوو په‌نجه له په‌نجه‌كانی خوای میهره‌باندایه و له ژێر سۆز و به‌خشنده‌یی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویشدا كار ده‌كات ــ ئاماژه به فه‌رمووده‌ی " بین اصبعین من اصبع الرحمن "ــ ئیمان له‌شوێنێكدایه كه هیچ هێزو توانایه‌ك جگه له توانا و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌ستی پێ‌ناگات و، هیچ كه‌سیش ناتوانێ ئه‌و ئیمانه‌ی لێ بستێنێت.ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و هێزێكیش بیانه‌وێ به سه‌خترین و خراپترین ئه‌شكه‌نجه ئه‌شكه‌نجه‌ی بده‌ن ته‌نها ده‌توانن جه‌سته‌ی ئازار بده‌ن.ئه‌گه‌ریش بتوانن بیكوژن ئه‌وه ته‌نها جه‌سته‌و لاشه‌یه‌تی كه له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام ڕۆحی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمانه به‌رزه‌یدا سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازانه بۆ عاله‌می به‌رزه‌خ ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێدا درێژه به ڕێگه‌ی به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌دات و سات له دوای ساتیش ئیمانی زیاد و پته‌وتر ده‌بێت و، له رزق و ڕۆزی بێ ئه‌ندازه‌ی په‌روه‌ردگاری به‌شدار ده‌بێت و خه‌ڵات و به‌خششی خوایی وه‌رده‌گرێت.وه‌ك خوای گه‌وره خۆی له قورئاندا ده‌فه‌رموێ :"عند ربهم یرزقون." كه‌واته مرۆڤی ئیماندار ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی "ئیمان" ه كه نه به مردن له ده‌ستی ده‌دات و نه هیچ كه‌سیش ده‌توانێ له ده‌ستی بستێنێت! ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه له دڵیدا جێگیر بووه و چه‌سپاوه ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه خوایه‌ك كه"خیر الحافڤین" و "ارحم الراحمین"ه، ئیمانی ده‌پارێزێت و هه‌ر به‌و میهره‌بانییه‌ی خۆی هه‌م خۆی و هه‌م ئیمانه‌كه‌شی ده‌پارێزێت.ئاده‌میزادیش كاتێك به ویست و داواكارییه‌كی وه‌ها ده‌گات، كه كه‌م و كورتی و هه‌ڵه و گوناهه‌كانی به لێبراوانه و ته‌وبه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد قه‌ره بوو بكاته‌وه و ته‌واوی ناته‌واوی و هه‌ڵه‌كانی خۆی بسڕێته‌وه و داهاتووی به‌و شێوه‌یه لێ بكات و بیپارێزێت كه پێشتر ڕوونمان كرده‌وه.كه‌واته ئیتر شوێنێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ خه‌م ترس و ناره‌حه‌تی و بێ‌هیوایی.له‌به‌رئه‌وه به مه قامێك ده‌گات كه خوای گه‌وره خۆی وه‌سفی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:" لا خوف علیهم ولا هم یحزنون."
ئه‌م گوزارشته قورئانییه كه له زۆر ئایه‌تی تردا هاتووه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قیامه‌تدا، به‌ڵكو مرۆڤی موسڵمان سات له‌دوای سات ئه‌م هه‌ست و شعوره‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ترس و خه‌مێك له دڵیدا دروست بێت یان هه‌بێت به هۆی لاوازی ئیمانه‌وه‌یه كه مرۆڤ هه‌ر كاتێك ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌توانێ به ته‌وژم و گیانێكی ڕۆحی قه‌ره‌بووی ئه‌و لاوازییه بكاته‌وه و له كامڵ بوون نزیك بێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه له ئایه‌تی(30) سوره‌تی (فصلت) هاتووه كه خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێ:[ • • • ]
واته:ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان:په‌روه‌ردگارمان "الله" یه, له‌وه‌ودوا پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته‌بوون, ئه‌وا له‌سه‌ره مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان و, پێیان ده‌ڵێن هیچ ترس و بیمێكتان نه‌بێت له‌داهاتوو, هیچ په‌ژاره‌یه‌كتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو , مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی كه كاتی خۆی به‌ڵێنتان بێ ده‌درا.
له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌سانێك كه به‌و پله تایبه‌تییانه‌ی ئیمان ده‌گه‌ن ئه‌وا فریشته‌كان دێن بۆ لایان و ئه‌م مژده و وته دڵخۆشكه‌رو به‌پێزانه‌یان پێ‌ده‌ڵێن, به‌لاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م هه‌سته‌ی بۆ دروست نه‌بوو و، ئاماده‌بوون و هه‌ست پێ كردنی ئه‌م مژدانه‌ی هه‌ست پێ نه‌كرد ئه‌وا نه‌گه‌یشتووه به پله‌ی به‌رزی ئیمان و تام و چێژی ته‌واوی لێ وه‌رنه‌گرتووه. كه‌واته ئیتر ناتوانێت له‌باره‌ی كه‌سانی تر ئینكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه‌دا بكات ونكۆڵی لێ بكات.
كاتێك مرۆڤی ئیماندار به‌و پله ئیمانییه ده‌گات ئیتر فریشته‌كان ئه‌و مژده گه‌وره و دڵ خۆشكه‌رانه‌یان پێ‌ده‌ده‌ن, هه‌رچه‌نده "ئه‌و" فریشته‌كان به‌جاوی سه‌ر نابینێت, به‌لاَم ده‌توانێ به چاوی دڵ بیانبینێت و به‌دڵ و ده‌روون هه‌ست به‌ئاماده‌بوونیان بكات.
به‌ڵێ، ئیمان مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی كه ته‌نانه‌ت فریشته‌كان تامه‌زرۆی دیداری و بینینی ئه‌ون و شه‌یدای خزمه‌تكردنن به‌و مرۆڤه پایه به‌رزو و بڵند و به‌ڕێزه. بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌روا نابێت به‌ڵكو هه‌موو كه‌سێك به‌پێی ڕاده‌ی به‌رزی ئیمانی ئه‌توانێ له‌و خه‌لاَته خواییه سود و چێژ وه‌ربگرێ.ئه‌مه‌یه ئه‌و شته‌ی كه خوای باڵا ده‌ست ئێمه‌ی بۆ بانگ ده‌كات! ئه‌مه‌یه ئه‌و نیعمه‌ته‌ی كه مرۆڤ خۆشبه‌خت و به‌خته‌وه‌ر ده‌كات! نیعمه‌تێك كه به‌گه‌یشتن پێی خه‌م و ناڕه‌حه‌تی له به‌رانبه‌ر به ڕابردوو و، ترس و دڵ ڕاوكێ سه‌باره‌ت به داهاتوو له دڵه‌كان ــ له‌و دڵ پاك و بێگه‌ردانه ــ ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه و، ده‌روونی مرۆڤ ئارام ده‌كات و خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان پێ خه‌لاَت ده‌كات.
به‌راوردێك له نێوان ئیمان له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پایه‌دا:
به‌و شێوه‌یه‌ی كه بۆمان ڕوون بوویه‌وه, سامان و پله‌و پایه نه‌ك ته‌نها نابنه هۆی خۆشبه‌ختی, به‌ڵكو ترس و خه‌م و ناڕه‌حه‌تی و به‌دبه‌ختی و بێ‌ئومێدی مرۆڤ چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و ژیانی لێ قورس و گران ده‌كه‌ن, به‌لاَم ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه موسڵمان ده‌بێ به ته‌واوی ته‌ركی دونیا بكات, و واز له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی بهێنێت و به‌دوای كاروباری ئابوری و ڕامیاری و دونیایی خۆیه‌وه نه‌بێت و هیچ خه‌می بۆ نه‌خوات، نه‌خێر...به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ نابێت سه‌روه‌ت و سامان و پله و پایه بكات به قیبله‌و په‌رستراوی خۆی و ته‌نها ئه‌وانه به مایه‌ی خۆشبه‌ختی خۆی بزانێت.
سه‌روه‌ت و سامان له دونیادا و ته‌نانه‌ت له ساته كۆتاكانی پێش مردنیشدا ئه‌شكه‌نجه و ئازار‌و خه‌م و ناره‌حه‌تی بۆ خوازیارانی به‌دیاری ده‌هێنێت, چونكه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ته‌نها له دوای مردنه‌وه نییه كه ده‌ست پێ ده‌كات, به‌ڵكو له ساتێكی كه‌می پێش مردنیشدا فریشته‌كان دێن بۆلای تاوانباران و ده‌یان ترسێنن و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی پێویستی ده‌ده‌ن.به‌ڵێ... ئه‌شكه‌نجه و ئازاری دۆزه‌خ و توڕه‌یی و غه‌زه‌بی خوا له ئه‌نجامی كرده‌وه‌كان و جۆری ژیانیانه‌وه‌یه, چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نها له بیری كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و ساماندا بوون و به‌دوای پله و پایه و كورسیدا وێڵ و سه‌رگه‌ردان بوون و, ته‌واوی خۆشبه‌ختی و كامه‌رانییان له‌وانه‌دا به‌دی كردووه نه‌ك هیچی تر.
ئه‌مه ئه‌و جۆره ژیانه‌یه كه له ئه‌نجامی ونكردنی ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری و, شوێن كه‌وتنی سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پایه‌دا پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه مانای خۆشبه‌ختی ته‌نها له‌م دونیایه‌و سه‌روه‌ت ساماندا ده‌بینێته‌وه.به‌لاَم ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین له به‌رامبه‌ر ئه‌م ژیانه پڕ ئازار و تاڵه‌دا ژیانێكی تر هه‌یه كه ئه‌ویش ژیانێكی پڕ تام و چێژی ئیماندارانه‌یه. ژیانێك كه تێیدا مرۆڤ به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه خوای میهره‌بان پێی به‌خشیوه, ژیانێك كه شته‌كانی دونیای لا نابنه مه‌به‌ست و ئامانج و په‌رستراو.ژیانێك كه دونیا‌و هه‌موو شته‌كانی ناویشی و، به‌نرخترین مه‌به‌ستی دونیاشی تێدا ده‌كاته قوربانی ئیمانی و پاراستن و به ده‌ستهێنانی ژیانی هه‌میشه‌یی.كه بێگومان ته‌نانه‌ت له‌م دونیایه‌شدا پاداشتی ئه‌و ئیمان و ژیانه‌ی پێ خه‌ڵات ده‌كرێت و وه‌ری ده‌گرێت . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (په‌نا به‌خوا) به‌هه‌شتێكیش له ئارادا نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و هیچ زه‌ره‌رێكی نه‌كردوه، چونكه له‌م دونیایه‌شدا بۆ ئه‌و ئه‌وه‌نده به‌سه كه به پله‌و مه‌قامێكی وا گه‌یشتووه كه ده‌روونی تێیدا ئارامی گرتووه و هیچ ترس و خه‌م و ناره‌حه‌تییه‌كی له ناو دڵ و ده‌روونیدا بۆ نه‌هێشتووه و خۆشبه‌ختییه‌كی ئه‌م دونیاشی پێ خه‌ڵات كردووه.
بۆ نمونه كه‌سێك بهێننه به‌ر چاوی خۆتان، كه ته‌نانه‌ت چه‌قۆیه‌كیشی پێ نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری پێ‌بكات، به‌لاَم ده‌بینین له هه‌مان كاتدا له سه‌ركه‌شترین و به‌هێزترین ده‌سته‌لاَتدار كه بیه‌وێ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری بده‌ن هیچ ترس و بیمێكی نییه و، بوێرانه به ئارامییه‌كی ڕۆحیی و ده‌روونی كه به‌رهه‌می ئیمانه به‌دوای ئامانج و مه‌به‌سته پیرۆزه‌كه‌ی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت و تامه‌زرۆیه و ده‌یه‌وێ پێی بگات، به جۆرێك كه ده‌ڵێی مێشێكیش دوژمنی نییه و نه‌بووه‌ته میوانی.
یه‌كێك له موسڵمانه به‌ندكراوه‌كان له به‌ندیخانه‌كانی (جمال عبدالناصر) دا ، له باره‌ی (سیدقگب)ه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌ڵێ:جارێكییان منیان له سجنه ئینفرادییه‌كه‌ی خۆم برده ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زبڵ بڕێژم، له حه‌وشه‌ی سجنه‌كه‌دا (سید)م بینی كه له گۆشه‌یه‌كی حه‌وشه‌كه‌دا نه‌رم نه‌رم پیاسه‌ی ده‌كرد.چوومه لای و لێم پرسی: "سید" چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ی؟! زۆر به‌ئارامی وه‌ڵامی دایه‌وه و، وتی: چاوه‌ڕوانم به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه و بچمه خزمه‌تی په‌روه‌ردگار.
له‌م وه‌ڵامه‌ی (سید قگب) باش وردبنه‌وه و سه‌رنج بده‌ن، كه‌سێك كه پێشنیازی به‌خشینی وه‌زاره‌تێكی پێدرابێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به وه‌زیر، به‌ڵام ئه‌وه وه‌كو شتێكی سوك و بێ نرخ سه‌یری ده‌كات و خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نابینێته‌وه، چونكه ده‌یانویست ئازادیی مرۆڤ بوونی لێ قۆرخ بكه‌ن!
یه‌كێك له سته‌مكاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازاری (سید) دا بوو و، به جۆرێك ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌دا كه مرۆڤ شه‌رم ده‌كات و ناتوانێت باسی لێوه بكات، به‌ڵام ئه‌و نه‌ك ته‌نها چاوه‌ڕوانی مردن و نوشینی شه‌ربه‌تی شه‌هید بوون بوو، به‌ڵكو ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌م باره‌گای خوای میهره‌بان و به نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ژیان و بارودۆخی موسڵمانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی به خوای باڵا ده‌ست و مه‌زن ڕابگه‌یه‌نێ .
ئه‌مه‌یه خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتیش له ئارادا نه‌بووایه، ئه‌م ئارامی و دڵنییایی و ئۆقره‌ییه‌ی كه له ئیمانه‌وه به ده‌ستی هێناوه بۆی به‌س بوو.به‌ڵام فه‌زڵ و كه‌ره‌م و گه‌وره‌یی خوای میهره‌بان ئه‌وه ئه‌خوازێ كه به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خۆیشی پێ خه‌ڵات بكات و، ته‌نانه‌ت له وه‌ش زیاتری پێ‌به‌خشێ.
ئه‌ی ئاده‌میزادی هۆشیار و به‌ئاگا!ئه‌ی ئه‌وه‌ی كه داوای شادمانی و به‌ڕێزیی و گه‌وره‌یی ده‌كه‌ی! ساتێك بیر بكه‌ره‌وه و به‌راوردێك بكه له نێوان ئه‌م دوو جۆر ژیانه‌دا: یه‌كێكیان ئاژه‌ڵ ئاسا ژیان ده‌خوێنێته‌وه و گوێ پێ‌نه‌ده‌ر و خه‌م سارد له‌گه‌ڵ دونیادا له‌گه‌ڵ ترس و خه‌م و ناڕه‌حه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێش مه‌رگ و دواتر چه‌شتنی ئێش و ئازای قیامه‌ت و ناڕازی بوونی په‌روه‌ردگار لێی، ئه‌ویتریان ژیانێكی ئیماندارانه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی و، سه‌ر شۆڕنه‌كردن و مل كه‌چ نه‌كردن به‌رانبه‌ر هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك جگه له مل كه‌چی و به‌ندایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر توانایی و ده‌سه‌ڵاتی خوا و، گه‌یشتن به ئارامی و، ده‌سكه‌وتنی نه‌فسێكی بێ گه‌رد و دڵنیا بوو و، بێ ترس و خه‌م له ناڕه‌حه‌تی سه‌ختی و دژواری ژیان و، چاوه‌ڕوانی ڕێزداری فریشته‌كان له ساته‌كانی پێش مه‌رگ و، درێژه‌دان به و ڕێگه‌یه به‌ره‌و كه‌ماڵ و ته‌واوی له به‌رزه‌خدا و، دواتر به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی و دیداری په‌روه‌ردگاری میهره‌بان .
مرۆڤی عاقڵ و هۆشیار پێویستی به شتێكی تری ئه‌وتۆ نییه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و وردبونه‌وه له نێوان ئه‌م دوو جیهانه‌دا، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها پێویستی به ئامانجێكی ڕۆشن و یه‌كلایی كه‌ره‌وه و بڕیارێكی تۆكمه هه‌یه تا ژیانی دووه‌م هه‌ڵبژێرێت كه به‌ڕاستی تام و چێژی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان هه‌ر له وێدایه .
دوای ئه‌و به‌راورده ساده‌یه و، هه‌ڵبژاردنی ئیمان به بڕیارێكی ته‌واو و لێبڕاوانه وه‌كو ئامانجێكی سه‌ره‌كی، ئیتر مرۆڤ هه‌رگیز له‌و هه‌ڵبژاردن و بڕیاره لا نادات و پاشگه‌ز نابێته‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا به شێوه‌یه‌ك تام و چێژی ئیمانی چه‌شتووه و ده‌یچێژێ كه هه‌رگیزا و هه‌رگیز به‌هیچ نرخ و به‌هایه‌ك ئاماده نییه له ده‌ستی بدات و له‌لای كاڵ بێته‌و.
ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بن له ئێستا یان ڕابردوودا له به‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆر ده‌ستیان له ئیمانی خۆیان هه‌ڵگرتبێت و وازیان لێ هێنابێت، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تام و چێژی ئیمانیان به‌ڕاستی نه‌چه‌یشتووه و له‌زه‌تیان لێ وه‌رنه‌گرتووه، چونكه هه‌ركه‌س ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكی كه‌میش بێت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ئیمانی له‌گه‌ڵ خوادا دروست بكات، زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و كه‌سه ئه‌و سامانه گه‌وره و به‌نرخه كه ئیمانه بگۆڕێته‌وه به ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامان و پله و پایه‌ی دونیا و ئه‌و شتانه‌ی كه تێیدان.
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دوا جار توشی دوو دڵی و كێشه و گیروگرفت و ناره‌حه‌تی نه‌بێت ئه‌بێ له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی ژیانی ئیماندارانه‌دا ئه‌وه‌ی له‌یاد بێت كه به هه‌ڵگرتنی ئه‌م ئامانجه و ئه‌م بڕیاره جدییه، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ خراپترین و ناله‌بارترین و توند‌وتیژترین مرۆڤ ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه، له دژی ده‌جه‌نگن و به‌رانبه‌ری ده‌وه‌ستن و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار و ناره‌حه‌تی ده‌هێننه ڕێگه‌ی ــ ئیتر مه‌عنه‌وی بن یان مادی ــ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هێنانه پێش چاوی ئه‌و شتانه له‌ژیانیدا كه ئه‌كرێ بێنه ڕێگه‌ی ئه‌م بڕیاره بدات و ئه‌م ژیانه هه‌ڵبژێرێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری.بۆ نموونه ئه‌كرێ بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارێكی زۆری ڕۆحی و جه‌سته‌یی بده‌ن و ناچاری بكه‌ن كه زۆر كاری حه‌رام و نه‌شیاو نابه‌جێ بكات یان ئه‌كرێ ته‌نانه‌ت وای لێ بكه‌ن كه‌ئه‌ویش ده‌بێ ئازاری كه‌سانی تر بدات .
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ژیانی تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ببێت و بكرێت, به‌لایه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كتوپڕ نییه, چونكه ئه‌و له زووه‌وه خۆی بۆ ئاماده كردووه و باكی لێیان نییه.ئه‌گه‌ریش ئه‌م ناڕه‌حه‌تی و كۆسپ و ته‌گه‌ره زۆرانه‌ی بۆ دروست نه‌بوون و نه‌هاتنه ڕێگه‌ی یان كه‌متر بوون له‌وانه‌ی كه خۆی چاوه‌ڕوانی ده‌كردن ئه‌وا سوپاسی خوای له‌سه‌ر ده‌كات و زۆرتر و فراوانتر عیباده‌تی په‌روه‌ردگاری ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و كاته هه‌ستیارو ناسكه‌دا به‌سه‌ركه‌وتوویی و لێبڕاوانه و به‌جدی ئیمان هه‌ڵبژێرێ, ئه‌وا بێگومان ده‌توانێ له ته‌واوی هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت و ئیمانه‌كه‌شی بپارێزێت, ئیتر به‌لایه‌وه گرنگ نییه له مه‌یدانی جه‌نگدایه, یان له‌سجندا, یان له هه‌ڵس و كه‌وتدایه له‌گه‌ڵ خێزان یان كۆمه‌ڵگایه‌كی تێنه‌گه‌یشتوو, یان له‌به‌ر خورد و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رشتێكدا كه ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌م خواپه‌رستی و خواناسییه‌دا, له هه‌موویاندا سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌رفرازی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و به خۆڕاگری و لێبورده‌یی و شوكر گوزاری درێژه به‌و ڕێ و ئامانجه ده‌دات كه هه‌ڵیبژاردووه.
له كۆتاییدا له خوای گه‌وره و به‌خشنده و میهره‌بان ده‌خوازم كه یارمه‌تیمان بدات به ته‌واوی هه‌ست و بوونمانه‌وه جیاوازی ئه‌م دوو ژیانه ده‌رك پێ بكه‌ین و، یارمه‌تیمان بدات كه به مه‌به‌ست و ئامانجێكی ڕوون و یه‌كلابوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست هه‌ڵبژێرین و، ئارامی و لێبورده‌ییه‌كی ته‌واو و خۆڕاگرییه‌كی به‌رده‌واممان پێ‌ببه‌خشێت و به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی هه‌میشه‌ییمان پێ خه‌ڵات بكات.
ـ ئه‌ی خوایه‌گیان! ئه‌مه‌مان لێ وه‌رگره، بێگومان كه تۆ بیسه‌رو دانای.
ـ ئه‌ی خوایه‌گیان! له‌م دونیایه‌دا كرده‌وه‌ی چاكه بهێنه سه‌ر ڕێگه‌مان و له ئاخیره‌تیش له ئه‌شكه‌نجه و ئازاری دۆزه‌خ بمانپاڕێزه .
ـ ئه‌ی خوایه‌گیان! ڕوناكی بخه‌ره ناو دڵه‌كانمانه‌وه و لێمان ببوره، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به توانا و به‌ئاگای له هه‌موومان .
ـ ئه‌ی خوایه‌گیان!دڵ و رۆحمان سپی و پاك بپارێزه تا بتوانین خزمه‌ت به خه‌ڵقی خۆت و به‌نده ڕاسته‌قینه‌كانت بكه‌ین.
[و صلی الله علی سیدنا محمد و علی اله و صحبه اجمعین]
تێبینی/ ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی فارسی له سایتی الاصلاح www.eslahe.com) وه‌رگیراوه.