له سته‌می نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه بۆ عه‌داله‌تی هاونیشتمانیبو
ن: حه‌بیب محه‌مه‌د ده‌رویش
abeblawyer@yahoo.com
هاونیشتمانیبون، به پێچه‌وانه‌ی ره‌عیه‌ته‌وه په‌یمانێكی كۆمه‌لاَیه‌تیه له‌سه‌ر بنه‌مای ماف و ئه‌ركه‌كان هاوولاَتی ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و په‌یمانه كۆمه‌لاَیه‌تیه، كاربه‌ده‌ستان به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و هاوولاَتیانیش به‌شداری ده‌كه‌ن له‌كاروباری گشتیدا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌و ده‌سه‌لاَته ده‌بێت، كه به‌پێی په‌یمانێكی كۆمه‌لاَیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان هاونیشتمانیان و ده‌سه‌لاَتی رێكخستووه، ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ هاولاَتیبوون تێگه‌یشتنێكه له سۆنگه‌ی فیكری سیاسیه‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌رووه یاساییه‌كه‌وه ته‌ماشای چه‌مكی هاولاَتیبوون بكه‌ین، هاولاَتیبوون ئینتیمایه بۆ وولاَت یان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه له‌شوناسێكی نیشتمانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ره‌گه‌زنامه ده‌كرێت به‌پێوه‌ری هاولاَتیبوون، بۆ نمونه كاتێك ده‌ڵیین هاولاَتیه‌كی عێراقی یان فه‌ڕه‌نسی واته ئه‌و هاولاَتیه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه ( جنسیه ) عێراقیه یان فه‌ڕه‌نسیه.
بێگومان ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌ت، بریتی بێت له كۆمه‌ڵێك میتۆد‌و میكانیزم له‌پێناو به‌شداری پێكردنی هاولاَتی و چاودێریپێكردنێكی به‌رده‌وامی ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وكاته دیموكراسیه‌ت له‌سه‌ردوو لاق وه‌ستاوه، لاقێكیان بۆ ده‌سه‌لاَته‌و لاقه‌كه‌ی تریان بۆ هاولاَتیانه، وه‌به‌هه‌ردوولاقه‌كه‌ش نه‌بێت دیموكراسیه‌ت ناتوانێت به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات و گه‌شه بكات، كه‌له ده‌وڵه‌تی دیموكراسی دامه‌زراوه‌ییدا فۆڕمی خۆیانیان وه‌رگرتووه و هه‌ردامه‌زراوه‌یه‌ك ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، و ده‌سه‌لاَته‌كانیش ( یاسا دانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ) جیاكراوه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك له‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ش ئه‌ركه‌كانیان دیاریكراوه و ده‌بێت سنوری ده‌سه‌لاَته‌كانی خۆیان نه‌به‌زێنن و له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن ،كه یه كێك له گرنگیه‌كانی ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه دیاریكردنی به رپرسیاریه‌تیه، بۆ نمونه له‌كاتی شێواوی باری ئاسایی ولاَتێكدا به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ك له‌و ده‌سه‌لاَتانه دیاری بكریت .واتا ئه‌گه‌ر باری ئاسایشی و ئارامی وولاَت رووی له قه‌یران كرد، به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردن، یان ئه‌گه‌ر وولاَت له‌نێو بۆشاییه‌كی یاسایدا مایه‌وه و زۆر كێشه‌و دیارده له كۆمه‌ڵگادا هه‌بوو یان هاتبووه ئاراوه و به‌یاسا چاره‌سه‌ر نه‌كرابون په‌نجه‌ی كه‌م و كوری رووده‌كاته ده‌سه‌لاَتی یاسادانان. دیارترین نمونه ئه‌وڕه‌خنه توندانه‌یه كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌گیرێ كه‌نه‌یتوانیوه‌كومه‌ڵێ یاسای گرنگ ده‌ربكات كه بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ عیراقی نوی گرنگه، به‌هه‌مان شێوه كاتێك ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری تووشی حه‌قبه‌ستن ده‌بێت له ده‌ركردنی حوكمه دادوه‌ریه‌كاندا، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌ده‌ستورو یاسا تایبه‌تیه‌كاندا ,كه كاری ئه‌و دامه‌زراوانه رێكده‌خه‌ن ده‌بێت رێ‌و شوێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بار‌و دۆخه دیاری بكات و رێگاچاره یاساییه‌كانیش دیاری بكات كاتێك یه‌كێك له‌و ده‌سه‌لاَتانه توشی قه‌یرانێكی له‌و جۆره ده‌بێت.
ده‌سه‌لاَتی هاولاَتیبوون
گه‌یشتن به‌ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و هاولاَتیبوون پێویستی به موماره‌سه‌كردنێكی مێژویی هه‌یه، به‌ته‌نها به‌زانینی چه‌مكه‌كان ته‌واو نابێت، چونكه هۆشیاری هاولاَتی رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌گه‌یشتن به ده‌سه‌لاَتی هاونیشتمانان، نابێت هاولاَتی چاوه‌ڕوان بێت ده‌وڵه‌تی هاولاَتیبوون له‌سه‌ره‌وه بۆی دابه‌زێته خواره‌وه و مه‌كره‌مه‌یه‌كی ده‌سه‌لاَتخوازن بێت و پێشكه‌ش به‌هاولاَتیان بكرێت، ده‌بێت هاولاَتی هۆشیاری ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌دیهینانی مافه‌كانی خۆی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاولاَتی وازی هێناوه له‌به‌شێك ئیراده‌ی خۆی بۆ ئیراده‌ی گشتی ,كه له ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌تدا به‌رجه‌سته بووه. چاوه‌ڕوانی هاولاَتی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت مافه‌كانی پێشكه‌ش بكات ته‌عبیر له‌لاوازی كه‌لتوری هاولاَتیبونه، چونكه هاولاَتی به‌شێك له‌به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیه‌تی كه به‌پێی په‌یمانێك به‌ده‌ستی هێناوه, و ده‌بێت بزانێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شێك له‌ده‌سه‌لاَت له‌ده‌ستی ئه‌ودایه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌یدات به‌ده‌سه‌لاَتدارانی ولاَته‌كه‌ی، موماره‌سه‌كردنێكی هَوشیارانه‌ی هاوڵاتی بو ئه‌م مافه‌ی كه له هه مان كاتیش‌دا ده‌سه‌لاَته ،ده‌توانێ به‌و ده‌سه‌لاَته‌ی له‌ده‌ستیدایه نه‌هێڵێ ده‌سه‌لاَت له‌ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كدا كۆببیته‌وه،ئه‌وكه‌مینه‌ش بینای ده‌سه‌لاَتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی یان به بیانوی ئایینی و به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی نه‌ته‌وه و ولاَته‌وه، ماف و ئازادیه‌كانی هاولاَتیان داگیربكات و جۆرێك له ده‌سه‌لاَتی دیكتاتۆری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كومه‌ڵگادا بسه‌پێنێ، و ده‌بێت هاوڵاتی هه‌میشه ئه‌وپرنسیپه به بیر ده‌سه‌لاَتداران بهینیته‌وه ، كه‌ده‌وڵه‌ت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتیاندا دروستكراوه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، وه ده‌وڵه‌ت هۆیه نه‌ك ئامانج، به‌ڵكو پاراستنی ژیانی هاونیشتمانان و خۆشگوزه‌رانی و موماره‌سه‌كردنی ماف و ئازادیه‌كانی و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی مرۆڤه‌كان ئامانجه‌و هۆكاری دروستكردنی ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ته.
سه‌روه‌ری گه‌ل
ده‌بێت ده‌سه‌لاَت له‌چوارچێوه‌یه‌كی شه‌رعیدا ئه‌ركه‌كانی به‌جێبهێنێ و نابێت ده‌سه‌لاَت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی داپڵۆساندن و نواندنی هێز به‌بێ هیچ سنورێكی مه‌شروع بونیاد بنرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نه‌ستی گشتی خه‌ڵك و تاكه‌كانیشیدا جێگای خۆی بكاته‌وه ،و هاولاَتی ده‌سه‌لاَتی خۆی تیادا ببینیته‌وه، واته ده‌بێت ده‌سه‌لاَت هه‌مووتاكێك بكات به‌سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆی و به‌شداری پێكردنی له دروستكردنی بڕیاردا، چونكه سیاسه‌تی دروست بونیاد نانرێت له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی په‌یمانێكی كۆمه‌لاَیه‌تی ئازادانه نه‌بێت له‌نێوان تاكه ئازاده‌كاندا بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابێت، لێره‌وه‌یه پره‌نسیپی ( سه‌روه‌ری گه‌ل ) سه‌رچاوه ده‌گرێت ودیموكراسیه‌ت و پره‌نسپه‌كانی ده‌نگدانی گشتی و به‌شداری هاولاَتی له‌بڕیاردا گه‌شه‌ده‌كات .به‌شداری پێكردنی هاولاَتی له‌پرۆسه‌ی سیاسی و بونیادنانی ده‌سه‌لاَتی دیموكراسیدا هه‌ڵگرتنی جۆرێك له‌به‌رپرسیاری ده‌خاته ئه‌ستۆی هاولاَتی به‌وه‌ی خودی هاولاَتی خۆی به‌لێپرسراو ده‌زانێ له‌هه‌ركێشه‌و قه‌یرانێك كه روو له‌ولاَته‌كه‌ی ده‌كات، وهاونیشتمانیان رۆڵی ته‌واوكاری ده‌بینن له‌به‌جێهنانی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تدا وگیانی هاوپه‌یوه‌ندی تیادروست ده‌كات به‌رامبه‌ر ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، كه له رۆحێكی ئیمانیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئه‌ویش گیانی هاونیشتمانیبونه، كه‌به‌شداریكردنێكی هۆشیارانه‌ی هه‌موو كه‌سێكه به‌بێ جیاوازی و به‌بێ هیچ چاودێرێك له‌بونیادنانی چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی، واته له‌دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاَت و كاروباری گشتیدا ، هه‌رله داڕشتنی یاساكانه‌وه تاده‌گاته كاروباری دروستكردنی له‌شكری به‌رگری ولاَت و دیاریكردنی چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی. ئه‌م جۆره له‌به‌شداریكردنی هاولاَتی له‌داڕشتنی یاساكان و دیاری كردنی ده‌زگاكانی ده‌سه‌لاَت و به‌شداریكردن له دروستكردنی بڕیاردا به‌شداریكردنه له دیاری كردنی ئاینده‌و چاره‌نوسی خۆیدا، ئه‌م جۆره له‌بونیادنانی ده‌سه‌لاَت مۆركی سیستمی نوییه بۆ بونیادنانی ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌تی نوێ وجێگای به سیستمه كۆنه‌كه له‌ق كردوه، كه ده‌سه‌لاَت تیایدا به‌هه‌موو یاسا‌و رێسا‌و ئاكار و دامه‌زراوه‌كانیه‌وه له‌شێوه‌ی قاڵبێكی ئاماده‌دا ده‌هێنراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا پیاده ده‌كرا و ده‌بوایه هاولاَتی به ناچاری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره فۆڕمه له سیستمی سیاسی رێكبخات، كه هیچ رۆڵێكی نه‌بووه وه‌له‌ئاینده‌شدا نایبێت له‌دروستكردن و گه‌شه‌پێدانیدا، بنه‌مای په‌یوه‌ندیشی له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی برایه‌تی ئاید ۆلۆژی دامه‌زراوه،ئیتر هاولاَتی پێویستی به‌وه‌نییه خۆی هیلاك و ماندو بكات و بیربكاته‌وه چۆن سیسته‌می ژیانی خۆی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی دروستبكات و ده‌نگی هه‌بێت وتێبینی وره‌خنه‌كانی ئاڕاسته‌ی كۆی سیستمه‌كه بكات یان هیچ نه‌بێت ئازادانه قسه له‌سه‌ر ئه‌دای ده‌سه‌لاَت بكات له به ڕێوه‌بردنی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌دا، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌به‌دی هه‌یه‌و وماشینێكی بالاَو زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه كه له‌بری ئه‌و بیرده‌كاته‌وه و یاساكان داده‌ڕێژێ و كه‌ی پێویستی كرد و پێی باش بوو ئه‌و یاسانه‌ش ده‌گۆڕێ، بۆیه خۆشبه‌ختی هاولاَتی له‌وه‌دایه كه سه‌ری سوكه خه‌ڵكیتر له‌بری ئه‌و بیرده‌كه‌نه‌وه وسیستمی ژیانی بۆ داده‌نێت و ئیتركۆمه‌ڵگا له ئاشتی و ئارامیه‌كی هه‌میشه‌یدا ده‌ژی.
ستراكتۆری سیستمی ئایدۆلۆژی
ستراكتۆری سیستمی ئایدۆلۆژی ستراكتۆرێكه‌كۆتایی ده‌هێنێ به هه‌موو جیاوازی و ناكۆكیه‌كان ، سیسته‌مێكه كار له سه‌رنه‌هێشتنی رای جیاواز‌و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و چین و توێژی جیاواز ده‌كات .بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئایدۆلۆژی ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێ ده‌سه‌لاَت كاری كۆنترۆڵ كردن په‌یڕه‌و ده‌كات وئه‌م سیستمی كونتروڵكردنه‌ش به‌دوو شێواز جێبه‌جێده‌كات، كۆنتڕۆڵێك له‌رێگای په‌روه‌رده‌و وفێركردن و هۆكاره‌كانی گه‌یاندن ( میدیا ) به‌دامه‌زراندنه‌وه‌ی هه‌موو دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و خوێندنیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئایدۆلۆژی به‌چه‌شنێك هه‌موو دیارده مێژووی وسیاسی و ئابوریه‌كان ته‌فسیرێكی ئایدۆلۆژی بۆده‌كات ئه وته‌فسیره ئایدولۆژیه‌ش به‌حه‌تمیه‌تێكی میژوویی ودوا حه‌قیقه‌تی زانستی داده‌نێ . له‌گه‌ل ئه‌م دام و ده‌زگا گه‌وره و زه‌به‌لاحه حكومیانه سوپایه‌كی گه‌وره له‌رێكخراوی پیشه‌یی جه‌ماوه‌ری حیزبی دروست ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كاری په‌خشكردنه‌وه‌ی مژده ئایدولۆژیه‌كان ده‌كه‌ن, هیچ دام وده‌زگایه‌ك نامێنێت ئه‌ورێكخراوانه نه‌یخه‌نه‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان یه‌ك جۆر له بیركردنه وه وته فسیركردن بۆژیان و بۆ سیاسه‌ت و بۆ ئابوری و بۆ حوكم هه‌تاده‌گاته ده‌سكاریكردنی په‌یوه‌ندیه تاكه‌كه‌سیه‌كان بسه‌پێنن، به‌و ئامانجه‌ی گیانێكی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكه‌ن له‌كۆمه‌ڵگادا . شێوازێكیتری كۆنتڕۆڵكردن په‌یڕه‌وكردنی ده‌سه‌لاَتی هێزو سه‌پاندن وداپڵۆساندنه له رێگای چه‌نده‌ها داموده‌زگای سیخوڕی هه‌واڵدزیه‌وه، كه‌كاری له بری چاودێریكردنی دوژمنی ده‌ره‌كی بێت چاودێریكردنی هاونیشتمانیانه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و پاشان پیاده‌كردنی هێزی فیزیكی ده‌سه‌لاَته دژ به‌هه‌ربیرو رایه‌كی جیاواز له بیری ره‌سمی ده‌سه‌لاَت وپیاده‌كردنی سیاسه‌تی ترس وتَوقاندن تا ده‌گاته تیرۆری ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و دژبه هه‌ركه‌س و گروپێك به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی شمولی ده‌وڵه‌ته‌وه بیرده‌كاته‌وه ،یان چالاكی ده‌نوینێ. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره له‌سیسته‌می ده‌سه‌لاَتی عه‌قائیدی ،ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌تی هاولاَتیبوون، له‌سه‌ر سیسته‌مێك بونیادنراوه، كه‌دان به‌جیاوازیه‌كاندا ده‌نێ، له جیاوازی بیروڕاوه تا ده‌گاته جیاوازیه‌كان له‌سه‌رئاستی به‌رژه‌وه‌ندیه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان .ده‌سه‌لاتی هاونیشتمانان كارده‌كات بۆ رێكخستنی ئه‌و جیاوازیانه له‌رێگای گه‌شه‌پیدان و داڕشتنه‌وه‌ی یاساكان .له‌م جوره ده‌سه‌لاَته‌دا كارده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری میكانیزمه‌كانی زه‌بتكردنی جیاوازیه‌كان و دیاریكردنی به‌رپرسیاریه‌تی، و راگرتنی هاوسه‌نگی شه‌فاف له پێگه وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كاندا و په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی لێپرسینه‌وه‌یه‌كی رون وشه‌فاف. له‌ده‌سه‌لاَتی هانیشتمانانداگه‌شه‌سه‌ندن و ئیداره‌دانی ئازادی سه‌رچاوه‌ی چاكه‌ی تایبه‌ت و گشتیه، هه‌روه‌ك چۆن سه‌رچاوه‌ی جیاوازی وفره‌یی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه، و دۆخێك ده‌خوڵقێنێ كه فره‌یی له‌بیر و رای سیاسی و ئابوری تیادا قبوڵ بكرێت كه ده‌سه‌لاَت تیایدا جێگۆڕكێ بكات له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا كه له‌ده‌وڵه‌تی هاونیشتمانیاندا له كێبڕكێیه‌كی سیاسی یاساییدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاَتی عه‌قائیدی كه‌یه‌كجۆر عه‌قیده‌و یه‌كجۆر ره‌مزو سونبلی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و به‌ربلاَو زاڵیده‌كات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاداو به‌مه‌رجی مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ده‌زانی وعه‌داله‌ت له‌ده‌سه‌لاَتدا له‌وه‌دا ده‌بینێ ته‌نها ئاسایش و ئارامی به‌رقه‌رار بكات نه‌ك پاراستنی ئازادیه‌كانی مرۆڤ ، ئه‌وه‌نده دادپه‌روه‌ری له‌هێزی ده‌سه‌لاَتدا ده‌بینێ ئه‌وه‌نده له‌پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كاندا نابینێت، ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ت خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بونیادناوه و په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌وه‌نده خۆی به‌لێپرسراو نازانێ به‌رامبه‌ر ژیان و كه‌رامه‌تی هاولاَتیان و ئامانجی ده‌سه‌لاَتیش له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی دام و ده‌زگاش به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نه شه‌عبیه‌كانیش به‌هێزكردنی پێگه‌كانی خۆیه‌تی دوائامانجیش تیایدا پیاده‌كردنی ئایدۆلۆژیاكه‌یه‌تی ،و به‌كارهێنانی ئه‌ودامه‌زراوانه‌یه به‌مه‌به‌ستی به‌یاساییكردن و جوانكردنی ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌ته نه‌ك گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و به‌شداری پێكردنی خه‌ڵك له‌دروستكردنی یاسا‌و بڕیاره‌كاندا، واته ئامانج له‌به‌كارهێنانی ئه‌و دام و ده‌زگایانه به‌هێزكردنی پایه‌كانی ده‌سه‌لاَت و پیاده‌كردنی ئایدۆلۆژیای تاقمی حوكمداره، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو دام و ده‌زگا ئاینی وكۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانیتر به‌كارده‌هێنێ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، چونكه ئه‌و تاقمه ئایدۆلۆژییه كه‌حوكمدارن ئاماده‌نین هیچ ده‌سه‌لاَتێك دروست بكه‌ن له‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌ییدا به‌هه‌رناوێكه‌وه بێت له‌سه‌رو ده‌سه‌لاَتی خۆیانه‌وه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌لاَته‌كانیتریش له‌خوار ئه‌وانه‌بێت وكاریان به شه‌رعیكردنی سلوكی ده‌سه‌لاَتداران بێت.
هاونیشتمانیبون،گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ ژیانی مرۆڤ
ده‌وڵه‌تی هاونیشتمانان ده‌رئه‌نجامی شۆڕشێكی سیاسیه كه له‌ئه‌وروپا هه‌ڵگیرسا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَتی ئاینی كه‌نیسه كه ده‌سه‌لاَتی ده‌به‌سته‌وه به‌حه‌قی ئیلاهی و شه‌رعیه‌تی له‌سه‌رو عه‌قڵیه‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرت، ده‌سه‌لاَتی دینی كه‌نیسه ده‌سه‌لاَتێك بوو له‌سه‌رخودی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كان نه‌وه‌ستابوو وه‌ده‌رهاویشته‌ی عه‌قڵیه‌تی خودی مرۆڤه‌كانیش نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌سه‌لاَت ماهیه‌تێكی چه‌سپاوی هه‌بوو و قابیلی گۆڕان نه‌بوو، وه‌نه‌ده‌كه‌وته‌به‌ر داوه‌ری عه‌قڵ و هاوبه‌شیكردنی عه‌قڵ له‌بونیادنان و دروستكردنی ژیانی مرۆڤه‌كان، ده‌سه‌لاَتی ده‌وڵه‌ت به‌رجه‌سته‌ی هێزیكی بالاَو خاوه‌ن شكۆی مه‌زن بوو ، كه‌له‌لایه‌ن وه‌كیلی ئه‌وهێزه بالاَوه پیاده ده‌كراو پرسیار له‌شه‌رعیه‌ت و سنوری ئه‌و ده‌سه‌لاَته نه‌ده‌با بكرایه, چونكه ره‌وایه‌تی له‌خواوه وه‌رده‌گرت و هه‌رگومانكردنێكیش له‌و شه‌رعیه‌ته خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه رووی خه شم وغه‌زه‌بی خوداوه‌ند ده‌بوه‌وه ،كه له سزایه‌كی فیزیكی زۆر تونددا به‌رجه‌سته ده‌بوو له‌لایه‌ن وه كیله‌كانیه‌وه جێبه‌جێده‌كرا.لاپه‌ڕه مێژوییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌لاَته پڕه له‌كاره‌ساته گه‌وره‌كان، كه‌به‌سه‌ر مرۆڤدا هاتووه و ناسراوترین حوكمه‌كانی دادگاكانی پشكنین وئه‌وڕه‌فتاره ترسناكانه بوو كه رووبه‌رووی ئه‌و زانایانه ده‌بوه‌وه كه‌گومانیان له حه‌قیقه‌ته‌كانی كه‌نیسه‌ده‌كرد. بۆیه رووبه‌رووی گرتن و سوتاندن ده‌بونه‌وه .له به‌رامبه‌ردا ده‌رچوون له‌ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ ژیانی دونیای مرۆڤه‌كان نزعه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوی مرۆڤایه‌تی بوو، له‌رێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قلاَنیه‌ت به‌وه‌ی ده‌بێت مرۆڤ بكرێت به ته‌وه‌ری ته‌واوی سیسته‌می كۆمه‌لاَیه‌تی و یاسایی و سیاسی، و ئامانجیش له‌دامه‌زراندنی ئه‌و سیسته‌مه خۆشنودی ئاده‌میزاده، بۆیه له‌ده‌سه‌لاَتی سیاسی هاونیشتمانیدا په‌یوه‌ندیه‌كی دیالێكتی بێ‌سنور هه‌یه له‌نێوان سیاسه‌ت و په‌روه‌رده بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی خه‌ڵك ده‌سه‌لاَتێكی ئازاد‌و هۆشیارو یه‌كسان بێت، كه‌واته هاوبه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌نێوان سیاسه‌تی نیشتمانی و فه‌لسه‌فه‌ی فێركردنی گشتی و دروستكردنی سیسته‌می فێركردنێكی سه‌رتاپاگیر به‌ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی یه كسان و فراوان له‌ئازادی و فێربون و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی به‌دیهێنانی له‌به‌رده‌م هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، واته‌بونیادنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه پڕۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و مێژویی به‌رده‌وامه له‌پێناو هۆشیاریه‌كی فراوانی هاولاَتیان وناساندنیان به ئازادی و مافه‌كانیان و شێوازی موماره‌سه‌كردنی ئه‌و ئازادی و مافانه و سنوری موماره‌سه كردنه‌كانیان، كه‌واته ده‌سه‌لاَتی نیشتمانی له‌پاڵ ئه‌ركه گشتیه‌كه‌یدا حه‌قیقه‌تێكی ئه‌خلاقیش به‌دیده‌هێنێ كه پێگه‌یاندنی هاولاَتیانه له‌روی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنه‌وه به‌مه‌به‌ستی موماره‌سه‌كردنی و شێوازی ئه‌وموماره‌سه‌كردنه بۆ ئه‌رك و مافه‌كانیان، بۆیه له‌ده‌وڵه‌تی هاولاَتیبوندا روبه‌ری په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌سه‌لاَت و هاولاَتیدا به‌رده‌وام له كه‌مبونه‌وه‌دایه، ده‌سه‌لاَت بونه‌وه رێكی بالاَترنیه له‌خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگا، چونكه جۆری په‌یوه‌ندی له‌نێوان ده‌سه‌لاَت و هاولاَتی و شێوازی دامه‌زراندنی سیستمی ده‌سه‌لاَت له‌لایه‌ن خودی هاولاَتیه‌وه بریاری له‌سه‌ر دراوه، ده‌سه‌لاَت نه‌بووه به‌بونه‌وه‌رێكی بالاَ له‌سه‌ره‌وه بڕیاری سیستمی ژیانی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا بدات و هه‌رساته‌وه‌ختێك ئیراده‌ی كرد بیگۆڕێ. چونكه ئه‌و پایه گرنگه‌ی كه ده‌وڵه‌تی سیاسی نوێ له سه‌ری وه‌ستاوه ئازادیه، به‌ومانایه‌ی ده‌وڵه‌ت زه‌مانه‌تی ئازادی ده‌كات و سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی خۆیشی له‌پاراستنی ئه‌و ئازادیه‌وه كه پایه‌داری ده‌كات وه‌رده‌گرێت، چونكه ئازادی ئامانجی سیسته‌مه‌كه‌یه‌و سه‌رچاوه‌ی ئارامی و به‌رده‌وامیه‌تی، ئازادیش مافێكی گشتیه‌و پێدراوێكی فیتری نیه و په‌یوه‌سته به‌په‌روه‌رده‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌كان و تواناسیاسی و فیكریه‌كانیان، هیچ كاتێك ئازادی پایه‌دار نه‌بووه و مرۆڤی ئازادیش نه‌خوڵقاوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی عه‌قلاَنی دروست نه‌بوبێ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی ئازاد هه‌بێت . به‌م شێوه‌یه ئازادی به‌مانا سیاسیه‌كه‌ی ده‌بێت به‌پرنسیپ و هۆیه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی هاونیشتمانیه‌كی ئازاد، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداربێت له‌دانانی یاسا مه‌ده‌نیه‌كان عه‌قڵیشی ئازادكرابیت له‌هه‌موو بیر‌و باوه‌رێكی ناعه‌قلاَنی و خورافاتی كه‌له‌كۆتایدا مرۆڤێكی لاواز دروست ده‌كات و به‌رده‌وام له‌ژێركاریگه‌ریه سلبیه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ناعه‌قلاَنیدا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه جه‌وهه‌ری سیاسه‌تی نیشتمانی بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تی هاونیشتمانان، بریتیه له‌په‌روه‌رده‌یه‌كی عه‌قڵی هاولاَتیان بۆئه‌وه‌ی هاولاَتی بتوانێت ئازادانه بیربكاته‌وه و ئازادانه‌ش بڕیاربدات وهه‌موو هاولاَتیه‌ك خاوه‌نی بڕیاری ئازادانه‌ی خۆی بێت و له‌توانایدا هه‌بێت له‌نێوان ئیختیاره‌كاندا حوكمی خۆی بدات به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه ،نه‌ك نوخبه‌یه‌كی سیاسی یان حیزبی له‌بری ئه‌و بیربكه‌نه‌وه و له‌بری ئه‌ویش بڕیار بده‌ن یان هاولاَتی به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده‌كرابێت كه نوخبه سیاسیه‌كه ده‌توانێت باش هه‌ڵبژێرێت و هاولاَتیش پابه‌ندبێت به‌وجۆره بیركردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه، چونكه ته‌نها ئه‌ونوخبه‌یه ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتی له‌چیدایه، و هاولاَتیانیش هێشتا له‌قۆناغێكدان ده‌بێت له‌ژێر ویسایه‌ی ده‌سه‌لاَتداراندا بمێنینه‌وه، چونكه نازانن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌كوێدایه، ئه‌م شێوازه له‌په‌روه‌رده‌كردن هیچ نیه بێجگه له قوفڵكردنی عه‌قڵی هاولاَتیان، كه به‌پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یدا ده‌برێت , و خودی هاولاَتیانیش ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته، كه عه‌قڵی گشتی له سه‌ركرده‌ی نوخبه‌دا به‌رجه‌سته‌بووه‌و بڕیاری راست و دروست ته‌نها ده‌بێت عه‌قڵی گشتی بیدات، بۆئه‌وه‌ی گه‌ل ونه‌ته‌وه به‌لێواری كاره‌ساتدا نه‌ڕوات كه‌خۆی له‌یه‌كگرتوی تێڕوانین و بڕیارداندا ده‌بیینێته‌وه . به پێچه‌وانه‌وه له ده‌وڵه‌تی هاولاَتیبوندا مه‌ساحه‌یه‌كی فراوان هه‌یه بۆ بیر‌و بۆچونی جیاواز‌و گروپ و كۆمه‌ڵی جیاواز، به‌لاَم بونیادی سیسته‌مه سیاسیه‌كه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له‌یه‌كتری و حیوار‌و دایه‌لۆك دروست بووه و هیچ مه‌ساحه‌یه‌ك نامێنێته‌وه بۆ پێكدادان له‌نیوان توێژ‌و گروپه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگا له‌لێواری ترس نزیك بكاته‌وه، چونكه پێكهاته‌ی سیاسی و فیكری سیسته‌مه‌كه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی عه‌قڵیدا روشتوه، ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نیه كه عه‌قڵ یه‌كێتی و یه‌كگرتوو دروست ده‌كات و هه‌موو كێشه و ئاریشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو عه‌قڵ چه‌مكێكی ئیجرائیه و پێویستی به‌پێشینه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاكاره نیشتمانیه‌كان و ئازادیه‌كان بكات به ئاكارێكی موقه‌ده‌س، وكاریگه‌ریه‌كانی له‌ناخی هاولاَتیدا ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ببێت به ئه‌ركێكی مرۆیی و نیشتمانی و ئازادانه هه‌موو هاولاَتیه‌ك پێوه‌ی پابه‌ندبێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشتر باسمان كرد به‌پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی درێژدا ده‌ڕوات و ده‌بێت به‌كه‌لتورێك شكاندنی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی فه‌ردی و گشتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بنه‌ما یاساییه‌كان و ئاڕاسته‌ی كاركردنی ده‌سه‌لاَت
جیاوازی و فره‌یی یه‌كێكه له‌سیفه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێ، و شه‌رعیه‌تی ئه‌م فره‌یی و جیاوازیه سه‌رچاوه‌ی له‌یاساوه وه‌رگرتووه، یاسا فره‌یی و جیاوازی كۆمه‌ڵگای له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه رێكخستووه، واته چالاكی وكارو هه‌ڵس و كه‌وتی گروپ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا به‌یاسا رێكخراوه، به‌ومانایه رۆڵ و شوێن و پێگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو تاك و رێكخراوێك به‌یاسا و رێكخراوه له‌سه‌ر بنه‌مای رێكخستنێكی یاسایی وه‌زیفی واته شوێن و پێگه‌كان به‌پێی كۆمه‌ڵێ یاسا‌و بریارولائیحه‌ی رون رێكخراوه و ئه‌و رۆڵه‌ش كه له‌سیسته‌می كۆمه‌لاَیه‌تیدا ده‌یبینێ، وه‌ك رێسایه‌ك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان تاكه ئازاده‌كان.
ئه‌م بنه‌ما یاسایی وده‌ستوریانه بۆ بونیادنانی نیشتمانی هاونیشتمانان ئه‌ساسێكی گرنگ و به‌هێزه بۆ دروستكردن و چه‌سپاندنی پرنسپی هاونیشتمانیبون، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ته‌رجه‌مه‌كردنی ئه‌و پرنسپانه‌یه به شێوه‌یه‌كی زیندوو له‌كۆمه‌ڵگادا، مانه‌وه‌ی پرنسپه‌كان له چوارچێوه‌ی بڕگه یاساییه‌كاندا هیچ به‌ردێك ناخاته سه‌ر ئه‌و بونیاده‌ی كۆمه‌ڵگا كه پێی ده‌وترێت هاولاَتیبوون، كه‌واته چه‌مكی هاونیشتمانی قابیلی دابه‌شكردن نیه و هه‌موو مافه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان پێكه‌وه ته‌واوده بن، كاتێك هه موو تاكێك ئه ومافانه‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه ده‌توانین به هاولاَتی بیناسین، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ هاولاَتیه‌كی ناته‌واوه یان هاولاَتیه‌كه له‌سه‌رلاپه‌ڕه‌ی ده‌ستور و یاساكان. بێگومان كاتێك ده‌سه‌لاَت یاسا‌و رێساكانی له‌پرنسپی هاولاَتیبوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌لاَم ئاڕاسته‌ی كاركردنی داموده‌زگاده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كیتركارده‌كات، هیچ نۆرم و ئاكارێك له‌كۆمه‌ڵگادا نابینرێت ته‌عبیر له هاولاَتیبوون بكات، كاتێك داموده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان و میدیاكانی ده‌سه‌لاَت وكۆمه‌ڵه و رێكخراوه به‌ناو رۆشنبیر‌و دیموكراسیه‌كان ئاڕاسته‌ی كاركردنیان زه‌مینه‌یه‌ك ناخوڵقێنێ بۆ دروستكرنی هۆشیاری هاولاَتیبوون، بڕگه و ماده یاساییه‌كان وه‌ك كه‌ته‌لۆكی بانگه‌شه ده‌مێنێته‌وه ده‌سه‌لاَت خۆی پێی هه‌ڵده‌كێشێ له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، باشترین نمونه مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌كه هه‌میشه به وئاڕاسته‌یه كاری كردووه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستورویاساكانیدا هاتووه ئه‌گه‌ر كه‌مترین مافی هاولاَتیبونیشی تیادا بوبێ ئاڕاسته‌ی كاركردنی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ده‌قه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی خۆی بووه كه بێگومان ده‌بێت به میكروسكوب به نێو ئه‌و ده‌قانه‌دا بگه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی به شێكی زۆركه‌م له مافی هاونیشتمانی تیاداببینینه‌وه ،كه به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی ئه‌وه‌شی پێ ره‌وا نه‌بینیوه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌نده‌ی كاری له‌سه‌ر دروستكردنی دوژمن كردووه ئه‌وه‌نده‌كاری له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئه‌و چه‌مكانه نه‌كردووه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كاری له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقیدا كردووه له‌یه‌ك پێكهاته‌دا، مێژوی ده‌وڵه‌تی عێراقی مێژوی ئیشكالیه‌تێك بووه، هیچ حوكمه‌تێكی عێراقی نه‌یتوانیوه ته‌جاوزی بكات، بۆیه ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته مێژوییه چه‌قبه‌ستووه‌ی عێراق له‌سه‌رحوكمه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق هه‌بووه ئه‌گه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌توانرابێت له‌یه‌ك شوناسدا بۆ نمونه شوناسی ( عه‌ره‌بی ) نه‌ك شوناسی ( عێراقی) بوون، بتوێنێته‌وه، سیاسه‌تێكی شۆڤیه‌نی به‌سه‌ردا پیاده‌كردووه، یان له‌یه‌ك كاتدا كاری له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی ئه و پێكهاته‌یه‌كردووه له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بداو له‌هه‌مانكاتیشدا سیاسه‌تی قڕكردنیشی به‌رامبه‌ر پیاده‌كردووه هه‌روه‌ك چۆن به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له‌یه‌كاتدا سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیسی پیاده ده‌كرد، له‌هه‌مانكاتدا جه‌نگی قڕكردنیشی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌ڵكو به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌عێراقی نه‌ده‌زانی وره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی لێده‌سه‌ندنه‌وه وه‌ك چۆن له‌كورده فه‌یلیه‌كان و به‌شێك له‌عه‌ره‌به شیعه‌كانی سه‌نده‌وه به‌مه‌رجێ زۆربه‌ی ئه‌و پێكهاتانه له‌بنه‌ماڵه هه‌ره ره‌سه‌نه‌كانی عێراق بوون وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شاعیری گه‌وره‌و ناسراوی عه‌ره‌ب ( محمد مهدی الجواهیری ) و نوسه‌رو ئه‌دیبی عێراقی ( عبدالغنی الخلیلی ) وشاعیری گه‌وره ( كاڤم السماوی ). پیاده‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی حوكمی به‌عسی و تێڕوانینی بۆ نه‌ته‌وه و شوناس و كه‌لتور كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی خراپی به‌جێهێشت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و پێكهاته دینی و مه‌زهه‌بیه‌كانیتری عێراق به‌شێوازێك كورد‌و پێكهاته‌كانی تری عێراق هه‌میشه كاریان له‌سه‌ربه‌رگریكردن له‌مانه‌وه ده‌كرد. ئه‌وشوێنانه‌ی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی عیراق له ره‌مزو كلتوروشوناس ...هتد كه به‌عسیه‌كان په‌لاماریان ده‌دا به‌مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌یان له‌نێو عێراقێكی عه‌ره‌بیداو له تێڕوانینێكی به‌عسیانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كورد‌و پێكهاته‌كانی تری عێراق كاریان له‌سه‌ر تۆخكردنه‌وه‌یان ده‌كرد، كورد كاری له‌سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوری كوردی و داب و نه‌ریتی كوردی ده‌كرد، وه‌شیعه‌ش كاری له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب و شوناسی تائیفی خۆیان ده‌كرد, بۆ ئێمه‌ی كورد له به‌رئه‌وه‌ی به‌قۆناغی به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی نه‌ته وه‌یه‌ك بوو سیاسه‌تێك بوو زه‌روره‌تی مانه‌وه به سه‌ریدا ده‌یسه‌پاند، كه ده‌بێ كارله‌سه‌رشوناسی نه‌ته‌وه‌یی بكات, به‌لاَم دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌تی به‌عسیزم، هه‌لومه‌رج وبارودۆخی عێراق به‌شێوه‌یه‌كیتر گۆڕاوه, كورد ترسی تواندنه‌وه وسڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی تاراده‌یه‌كی زۆر ره‌ویوه‌ته‌وه. به‌ڵكو هه‌ندێ پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی وتائیفی عیراقی كورد به‌مه‌ترسی ده‌زانن له سه‌رشوناسی مێژوویی عیراق به تایبه‌تی شوناسی عه‌ره‌بیبونی عیراق .
له‌به‌رگری نیشتمانیه‌وه بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی هاونیشتمانی
ده‌سه‌لاَتی سیاسی كوردی له‌قۆناغی دروست بوونیه‌وه له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم حوكمداری ده‌كات، ده‌بوایه كاری له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی هاونیشتمانیبون وبه‌ها دیموكراسیه‌كان بكردایه، به‌لاَم به‌پێچه‌وانه‌وه تائێستا ده‌سه‌لاَتی سیاسی له‌كوردستان كاریگه‌ری حزبه سۆشیالیست وماركسیه‌كانیان له‌سه‌رماوه به‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی سیاسی له كوردستان ده‌یه‌ویت له‌رێگای دروستكردنی رێكخراو وسه‌ندیكا بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ناوی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و دیموكراسیه‌كانه وه كاری كوَنتروڵكردنی كومه‌ڵگای كوردی بكات، تائێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كار له سه‌ر دروشمه‌كان ده‌كات وناتوانێ یان نایه‌وێ ته‌جاوزی قوناغی شوَرش بكات. ئه‌وه‌نده كاری له‌سه‌ر چه‌مكی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌كات ئه‌وه‌نده كاری له‌سه‌ر چه‌مكی هاونیشتمانی ناكات, ئه‌وه‌نده هه‌ندێ ره‌مزی قۆناغی خه‌باتی شۆرشگێری پایه‌دار كردووه ئه‌وه‌نده دیموكراسیه‌ت و فره‌یی و هاونیشتمانیبونی پایه‌دار نه‌كردووه، ئه‌م پایه‌داركردنی ره‌مزه شۆرشگێریانه چه‌ندێك پاساو بووه بوَ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان ودورخستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی دوای شوَڕش ئه‌وه‌نده‌ش ده‌روازه‌یه‌ك بووه بۆ پاساوی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی، و جۆرێك له تێكه‌لاَوی له‌نێوان ده‌سه‌لاَتی سیاسی و ئابووری نیشتمانیدا دروستكردوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌لاَتی سیاسی بێ چ له‌سه‌ر ئاستی حزبی و چ له‌سه‌ر ئاستی كاره‌كته‌ری شه خسی به‌و پێگه سیاسیه وه خاوه‌نی پایه‌یه‌كی ئابوری گه‌وره‌شه، ئه‌وانه‌ش خاوه‌نی پایه‌یه‌كی بازرگانین وجوڵه‌ی بازاڕیان له ده‌ستدایه ده‌بێت پایه‌یه‌كی به‌هێزیشی له‌ده‌سه‌لاَتدا هه‌بێت .كه‌واته ده‌سه‌لاَتی سیاسی كوردی كه‌مترین تێگه‌یشتنی هه‌یه له‌چه‌مكی حوكمداری سیاسی و بونیادنانی ده‌سه‌لاَتی سیاسی هاونیشتمانیان، چونكه له تێروانینی ئه ودا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستدایه ده‌بێت هه‌مو جومگه‌كانی كومه‌ڵگاشی له ده‌ستدابێت.ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی حیزبی له ده‌ستدایه ده‌بێت جوڵه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانی خه‌ڵكیشی له ده‌ستدابێت .
ئه‌م شێوازه له‌حوكمداری كوردی كاردانه‌وه‌ی خراپی دروستكردووه له‌سه‌ر زیهنیه‌تی هاولاَتیان، به‌شێوه‌یه‌ك هاولاَتی هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی ناكات به‌رامبه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌ستیهێناوه له‌ده‌سكه‌وتی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی. هه‌موو كه‌سێك حاڵه‌تێكی سایكۆلۆژی وای بۆ دروستبووه ته‌نها خۆی به به‌رپرس له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێ , و پێیوایه ئه‌م نیشتمانه به‌شارو شارۆچكه‌و شاخ و گرد و ئاو وكانیاوه‌كانیه وه‌و وئه‌م حكومه‌ته به داموده‌زگاكانیه‌وه ته‌نها كۆمه‌ڵێك خه‌باتگێڕی دێرینی شاخ وتاقمێك له لێپرسراوی حیزبی لێی سودمه‌ندن، و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به هاولاَتیه‌وه نه‌ماوه،ته‌نها هاولاَتی له ئه‌ركه‌كانداخوَی به خه‌ڵكی ئه‌م مه ملكه ته ده‌زانێ ، وله كاتی هه سه‌رپێچیه‌كی یاسییدا ده‌بێت یاساكانی نیشتمانه‌كه‌ی به‌سه ردا جێ به‌جێبكرێ ،واته یاساكان بوئه وه دانراوه زه‌بتی خه‌ڵكی ئاسایی نیشتمان بكات وچاوترسێنیش بێت بوَ هه ركه سێكیتر كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت .بویه لێره‌وه سته می نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ستپێده‌كات ورووبه‌ری په‌یوه‌ندی هاوڵاتی وده‌سه‌لاَت فراوان ده‌بێت .له كاتێكدا ئێمه ده‌زانین ده‌بێت ده‌سه‌لاَتی دیموكراسی له‌لایه‌ن هاولاَتیانه‌وه بونیاد بنرێت له‌رێگای پشتگیری كردن و له‌هه‌مان كاتدا چاودێریكردنێكی رۆژانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاَته له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان هه‌م له پرنسپه‌كانی حوكمی دیموكراسی لانه‌دات و هه‌م ره‌وایه‌تی هه‌بێت، چونكه بونیادنانی ده‌سه‌لاَتێكی دیموكراسی پێویستی به‌موماره‌سه‌یه‌كی رۆژانه‌ی هاونیشتمانیان هه‌یه، و هیچ ده‌سه‌لاَتێكیش له‌شێوه‌ی بونیادێكی ئاماده‌وه نه‌هێنراوه‌ته‌وه به‌رده‌م هاولاَتیان، ده‌سه‌لاَت به‌هۆشیاری هاولاَتیان ده‌بێت به‌ده‌سه‌لاَتێكی دیموكراسی، ئه‌وه‌ش كاتێك به دیدێت هاولاَتی ئه‌و هه‌سته‌ی تیادا دروست ببێت كه به‌شێك له لێپرسراویه‌تی ده‌سه‌لاَتی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، بێگومان ده‌سه‌لاَت ئه‌ركی دروستكردن وبلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هۆشیاریه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه هاولاَتی بگاته ئه‌و ئاسته له‌هۆشیاری خۆی به‌لێپرسراو بزانێت و خۆیشی به به شێك له‌ده‌سه‌لاَت بزانێت به‌تایبه‌تی له‌رێگای ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كان و هاوكاریكردنی رێكخراوه به حه‌ق مه‌ده‌نیه‌كان و میدیای ئازاد به‌چه‌شنێك بتوانن مه‌عریفه‌یه‌ك به‌رهه‌م بێنن هاولاَتیان له‌ناخه‌وه بگۆرێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌عریفه‌یه‌ك نه‌توانێت مرۆڤ له‌ناخه‌وه بگۆریت , ئه‌گه‌ر جۆرێك له‌تواندنه‌وه له‌وكه‌سانه‌دا دروست نه‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌كه‌سه‌كه بكات به‌كه‌سێك خۆی به‌به‌رپرس بزانێت له‌بونیادنان و پایه‌داركردنی ده‌سه‌لاَته دیموكراسیه‌كه‌یی و ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئه‌وه مه‌عریفه‌یه‌كی موزه‌یه‌فه، به‌لاَم به‌داخه‌وه مه‌عریفه‌ی ده‌سه‌لاَتی ئێمه كار له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی ولائی سیاسی وحیزبی ده‌كات نه‌ك كارله‌سه‌ر مه‌عریفه‌یه‌كی سیاسی هاونیشتمانی، تاوای لێهاتووه هاولاَتی ده‌سه‌لاَت به چاوكی هه‌موو فۆرم و ئاكاری سلبیه‌كانه ده زانیت.