|
پاش 26 ساڵ خزمه‌ت گۆڤاری سروه راگیرا!!
پاش 26 ساڵ خزمه‌ت گۆڤاری سروه راگیرا!!
گۆڤاری ئه‌ده‌بی سروه كه یه‌كه‌م گۆڤاری كوردی ئێران بوو بایه‌خی به فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌دا‌و به كۆمه‌كی به‌رپرسانی ئێران له‌شاری ورمێ به‌رله 26 ساڵ دامه‌زراو بونه پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌ركه‌وتنی.
یه‌كه‌م سه‌رنوسه‌ری ئه‌م گۆڤاره مامۆستا هێمن ی شاعیر بوو و توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا جێی خۆی له‌ناو خوێنه‌رانی فه‌رهه‌نگ‌و وێژه‌ی كوردیدا بكاته‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و نوسه‌ران‌و رۆشنبیرانی سه‌رده‌مانی دوایی كوردستانی ئێران له‌رێگه‌ی گۆڤاری سروه‌وه فێری خوێندن‌و نووسینی زمانی كوردی بوون، پاش ئه‌وه‌ی مامۆستا هێمن كۆچی دوایی كرد ئه‌حمه‌د قازی وه‌ك سه‌رنوسه‌ری نوێی گۆڤاره‌كه ده‌ستبه‌كار بوو و تاچه‌ند ساڵێكی زۆر له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه له ته‌مه‌نی گۆڤاری سروه له شاری ورمێ نوسینگه‌كه‌ی له‌ساڵی 2005دا گوازرایه‌وه بۆ شاری تاران‌و پاشتر گوازرایه‌وه بۆ سنه‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاڵوگۆری زۆریان به‌سه‌داهات، تا سه‌رئه‌نجام سروه دوای 26 ساڵ چالاكی‌و خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بی كوردی‌و له‌چاپدانی 281 ژماره له پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا چووه ناو مێژووی میدیای كوردییه‌وه و بڕیاری راگرتنی ده‌ركرا. ئیدی خوێنه‌رانی ناتوانن به ئومێدی ژماره‌ی نوێی گۆڤاره‌كه‌یانه‌وه چاوه‌ڕوان بن.
Wednesday, July 07, 2010
|