نه‌ته‌وایه‌تی ناوه‌ڕۆكدار
تیۆریایه‌كی نوێ له نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسیدا
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب دا
ديمانةى: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
نوسه‌ر و رۆشنبیر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب له نوێترین نوسینیدا سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسی باوه‌ڕی وایه نه‌ته‌وه دوو دیوی هه‌یه، دیوی ده‌ره‌كی و دیوی ناوه‌كی. ئه‌و شته‌ی له تیۆریاكانی دیكه‌دا بوونی نیه، بریتیه له ناوه‌رۆك كه نه‌ته‌وه رۆحێكی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه له تیۆریاكانی دیكه‌دا چ تیۆریا فه‌لسه‌فی یان تیۆریا سیاسیه‌كان بن، ئه‌و رۆحه‌یان پێ نه‌خوێنراوه‌ته‌وه یانیش نه‌یانتوانیوه ئه‌و رۆحه ببینن، به‌كورتی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تیۆریایانه په‌ڕیونه‌ته سه‌ر بابه‌ته‌كانی پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه، بابه‌تی مێژوو، زمان، كلتوری هاوبه‌ش یاخود كۆی ئه‌مانه به نه‌ته‌وه ناسێنراون له كاتێكدا نه‌ته‌وه لای ئه‌و سێ توێژه و به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سێ توێژه مرۆڤ ناتوانێت له نه‌ته‌وه تێبگات، ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ناسانی دیكه به یه‌ك توێژ بینیویانه لای ئه‌و توێژ توێژ و چین چینه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ دیوی سه‌ره‌كی هه‌یه. ئه‌و باوه‌ڕی وایه نه‌ته‌وه رۆحی هه‌یه جه‌سته‌ی هه‌یه و ئاماژه ده‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش بوونیان هه‌یه، لێكچواندنێك له نێوان مرۆڤ و بابه‌تی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه، وه‌ك چۆن مرۆڤ رۆح و جه‌سته و پاشان ئاماژه ده‌ره‌كیه‌كانی جه‌سته‌ن. نه‌ته‌وه‌ناسان زۆرتر كاریان له‌سه‌ر جه‌سته كردووه و رۆحی نه‌ته‌وه‌یان نه‌بینیوه له‌كاتێكدا ئه‌وه رۆحه جه‌سته ده‌بزوێنێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاماژه‌كانی جه‌سته‌شه‌وه ئه‌و رۆح و جه‌سته‌یه ده‌ناسرێنه‌وه.
پ: سه‌ره‌تا له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌ین كه نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وایه‌تی چیه؟ له‌كوێوه ده‌ستی پێكرد؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ین؟ چۆن بابه‌تی نه‌ته‌وه به بابه‌تی مه‌عنه‌وییه‌ته‌وه ببه‌ستینه‌وه؟
و: له ڕاستیدا باسكردنی من سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته جیاوازه له‌باس و بابه‌ته‌كانی نوسین و قسه‌كانی دیكه سه‌باره‌ت به‌م چه‌مكه، چونكه ته‌نها دیوی وه‌سفی (descriptive) نیه. واته: چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر بابه‌تێك له لای من ته‌نها دیوێكی وه‌سفی نه‌بووه و ته‌نها دیوی ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان باس بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت دیوی نه‌بینراوی ئه‌و بابه‌ته‌ش پیشان بده‌ین. له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه به بابه‌ته جوانی (جمالی) و عیرفانی و ستاتیكیه‌كانه‌وه بیبه‌ستینه‌وه (داهێنانی پروَژه‌ی هه‌ژان) یش ئه‌مه بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ژماره‌یه‌ك كایه‌یه‌كی مه‌عریفی نوێی تازه‌ی هێناوه‌ته ناو ڕوَشنبیری كوردییه‌وه.
بۆچی به‌دێژایی مێژوو ئه‌م بابه‌ته هێنده كێشه نه‌بووه كه‌چی له‌دوو سێ سه‌ده‌ی كۆتاییدا بووه به كێشه‌و خه‌ڵكی و نه‌ته‌وه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌گژ یه‌كتردا ده‌چن، دروستبوونی شه‌ڕو ئاژاوه له‌ناو مروَڤایه‌تیدا به بیانوی نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی وێنه‌ی نازیزم و فاشیزم و...هتد دروستبووه. هه‌وڵده‌ده‌ین به كورتی باسی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین" له شوێنی دیكه‌دا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه":
یه‌كه‌م: ده‌سه‌لاَت و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌لاَت كه پێی ده‌وترێت "فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی": ده‌بێت له‌سه‌رده‌می نوێ‌و له‌سه‌رده‌می پێش نوێ (مۆدێرنه‌شدا) بچینه نێو ئه‌م بابه‌ته‌وه. به‌هۆی كه‌می ماوه‌و بوار كه‌متر به‌ڵگه بهێنینه‌وه.
له‌ڕاستیدا پێش سه‌رده‌می مۆدێرنه دوو كۆمه‌ڵ (نوخبه) هه‌بوون، كه ده‌سه‌لاَتی سیاسیان له‌ده‌ستدا بوو، ئه‌وانیش بریتین بوون له:
1- پاشا‌كان: (ده‌سه‌لاَته سیاسیه نه‌ریتیه‌كه)، گروپه سیاسییه‌كان، سه‌رباز، خه‌لیفه و سوڵتانه‌كان.
2- نوخبه‌ی ڕوَشنبیری و ئایینی: نوخبه‌یه‌ك یاخود توێژێك كه گه‌شه‌یان به‌م ده‌سه‌لاَته ده‌دا، یاخود شه‌رعیه‌تیان پێده‌دا، ئه‌وانیش نوخبه‌ی ڕوَشنبیری و ئایینی بوون. واته: ئه‌م دوو گروپه له سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه‌دا ده‌سه‌لاَتی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌یان له ده‌ستدا بوو، (نوخبه‌ی سیاسی و نوخبه‌ی ڕوَشنبیـر). دیاره ڕۆشنبیری ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری ئێستادا جیاوازیان هه‌بوو. دواجار نوخبه‌یه‌ك هه‌بوون كه شه‌رعیه‌تیان به ده‌سه‌لاَتی سیاسی ده‌دا و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتی سیاسی‌دا ده‌كرد، ئیدی ئه‌م نوخبه‌یه، نوخبه‌یه‌كی ئایینی یان ئه‌شرافی بوون، ده‌ره‌به‌گ و ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن زه‌وییه‌كان و شاعیـر...هتد.
پ: سه‌رده‌می نوێ له‌ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه كه‌ی ده‌ستی پێكرد؟
و: هێنده‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌رده‌می ڕوشنگه‌ری سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می نوێ قسه‌یان كردووه ده‌ڵێن: سه‌رده‌می نوێ له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه‌وه، ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه ئه‌م دوو برایه، واته نوخبه‌ی ڕوَشنبیری و نوخبه‌ی ده‌سه‌لاَتی سیاسی، برا به‌شێكی سێیه‌میان بۆ دروست بوو، ئه‌ویش خه‌ڵكی گشتی بوو (خه‌ڵكه گشتییه‌كه). پێشتر ئه‌م دوو كۆمه‌ڵ و گروپه ده‌سه‌لاَتیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرد و زۆرینه‌ی خه‌ڵك قسه‌یه‌كی نه‌بوو. ته‌نانه‌ت (ئیمامی غه‌زالی) كتێبێكی هه‌یه به‌ناوی (الجام العوام) ڕه‌شۆكردنی خه‌ڵك، واته: خه‌ڵكی ته‌نها گوێڕایه‌ڵیان له‌سه‌ر بوو. سه‌رده‌می نوێ ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه ئه‌م برا به‌شه سێیه‌مه هاته ناوه‌وه. ئه‌ویش وتی منیش قسه‌م له سیاسه‌ت و ئیداره‌كردنی خه‌ڵكیدا هه‌یه. واته: ئه‌و كه‌سه سێیه‌مه نه‌ك هه‌ر خۆی وه‌كو كه‌س ده‌یویست بێته ناوه‌وه، به‌ڵكو وه‌كو فه‌رهه‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ش. پێش ئه‌مه ئه‌و دوو برا به‌شه "سیاسییه‌كان و نوخبه" نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاواز بوون، به‌ڵكو له‌جل و به‌رگ و به‌ها و ته‌نانه‌ت زمانیشیان جیاواز بوو له خه‌ڵكه گشتیه‌كه.
به بۆچوونی من لێره‌دا كێشه‌یه‌ك ڕوویدا، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م بواره‌دا كردووه، وا ده‌بینم له‌م بابه‌ته‌دا نه‌یان پێكاوه، ئه‌ویش له هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سی سێیه‌مدا بوو، هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه گشتییه" كه حیساب بۆ زمان و فه‌رهه‌نگی ...هتد كرا، كێشه‌كه لێره‌دا بوو كاتێك ئه‌و كه‌سه سێیه‌مه هاته ناوه‌وه ته‌نها فه‌رهه‌نگ و ڕوَشنبیری و زمانی ئه‌و نه‌هاته ناوه‌وه، به‌ڵكو كێشه‌كه لێره‌دا بوو كاتێك كه فه‌رهه‌نگی كه‌سی سێیه‌م هاته ناوه‌وه، هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان نه‌هێنا، به‌ڵكو ته‌نها دیوی ڕووكه‌شی ئه‌و فه‌رهه‌نگه حیسابی بۆ كرا، چونكه فه‌رهه‌نگی ئه‌و كه‌سه سێیه‌مه دیوێكی نه‌بینراوی هه‌بوو. كاتێك كه هێنایان ئه‌و دیوه نه‌بینراوه‌ی تێدا نه‌بوو. بۆ نموونه: ئه‌و زمانه ناوچه‌ییه‌ی كه حیسابی بۆ كرا_ وه‌ك له‌هجه‌ی سۆرانی لای كورد_ دروستبووه‌و وه‌ك بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی هاته ناوه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌م زمانه له ناو بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا حوزوری په‌یدا نه‌كرد. به لابردنی دیوه مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی ئه‌و زمانه كه بریتی بوو له قولاَیی عیرفانی ئه‌و زمانه، واته كێشه‌كه له‌وێدا بوو كاتێك كه بابه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كسان بێت به فه‌رهه‌نگه ناوچه‌ییه‌كان، له‌م سه‌رده‌می نوێیه‌دا ئه‌م فه‌رهه‌نگه ناوچه‌ییانه‌ش به هه‌موو گیانی خۆیانه‌وه له‌ناو ده‌سه‌لاَتی سیاسی نوێ‌دا ئاماده‌گیان په‌یدا نه‌كرد. به‌ڵكو ئه‌م فه‌رهه‌نگه هات به‌بێ ڕوَح، وه‌كو له "هه‌ژان"ی ژماره (21) دا وتومانه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌ئایینیش هه‌ر ڕاسته، ئایین له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا كاتێك حوزوری په‌یداكرد، گۆڕان (تحول) ێك تیایدا ڕوویدا، ئه‌واكه‌سانه‌ی دیراسه‌ی ئایین ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا (ئایین) ده‌كه‌نه شتێكی تر، پاشان دیراسه‌ی ده‌كه‌ن، فروَید له ڕێگه‌ی سێكسه‌وه، دۆركایم له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه، هه‌ركام له‌وانه كه گۆڕان، واته گۆڕانیان به‌سه‌ر ئاییندا كردووه، ئه‌وا كردوویانه به شتێكی دیكه، ئینجا دیراسه‌ی ئه‌و شته‌یان كردووه. وه‌كو مامۆستا سه‌عیدی نوورسی ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا له سه‌رده‌می نوێ‌دا، مروَڤ ده‌كه‌ن به شتێكی تر، ئینجا دیراسه‌ی ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌نه‌وه به توخمه كیماوییه‌كان پاشان لێكۆڵینه‌وه له‌و توخمه كیمیاوییانه ده‌كه‌ن. فه‌رهه‌نگی كه‌سی سێیه‌میش، بابه‌تی نه‌ته‌وه و ڕوَشنبیری كاتێك له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا دێته ناوه‌وه به هه‌موو گیانی خۆیه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو جه‌سته‌یه‌كی بێ ڕوَح دێت. بۆیه ده‌بێته ئایدلوَژیا و شه‌ڕ و ناكۆكی.
پ: ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییانه كامانه‌ن كه كورد پشتی پێ به‌ستوون ؟
و: من له شوێنی دیكه‌ش وتومه، كه سێ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی له كورددا هه‌یه. یه‌كێكیان پشت به مێژوو ده‌به‌ستێت (وه‌ك باڵه چه‌په‌كان..) حیساب بۆ مێژوو ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵێكی دیكه هه‌ن كه زیاتر چینی ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌شراف و....هتد، وه‌كو سه‌رمایه‌داره‌كانی پێش سه‌رده‌می مۆدێرنه‌ن، ئه‌مانه زیاتر پشت به جوگرافیا ده‌به‌ستن، چونكه كاتی خۆی ده‌سه‌لاَتداربوون. كۆمه‌ڵێكی تریش، زیاتر پشت به كلتور ده‌به‌ستن، واته: كلتوری ده‌ره‌كی ئه‌م ڕوَشنبیریه. كه ئه‌مانه‌ش (پیاوه ئایینیه‌كان ده‌گرێته‌وه) چ سۆفی، و سه‌له‌فی و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كان. ئه‌مانه واته هه‌رسێ ڕێگا و لایه‌نه‌كه دیوی نه‌بینراوی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یان باسكردووه یاخود ده‌بینن، واته هه‌رگیز نه‌گه‌یشتوونه‌ته قولاَییه‌كانی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه. چونكه ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت بۆی ڕاست نابێـته‌وه.
جارێكیان من له كۆلێژدا به مامۆستایه‌كی زانكۆ كه كوردناسی (كوردولوَجی) پێده‌وتین وتم: ئه‌گه‌ر ئێمه دوو سه‌ده‌ی تر كوردناسی بخوێنین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مێژووی كورد كامه‌یه؟ نه‌خێر به‌م جۆره ده‌رناكه‌وێت. واته ئێمه چه‌ندین سه‌ده (بێده‌نگی)مان هه‌یه. نازانین ئه‌و مێژووه چیه؟ واته ئه‌م دیوه نه‌بینراوه كه دیوه بینراوه‌كه‌ی دروست كردووه. هه‌موو له‌هجه كوردیه‌كان (200- 300) ساڵه دروست بوون. ته‌نانه‌ت كۆنترین له‌هجه‌یان كه له‌هجه‌ی هه‌ورامیه. ئه‌وا ئه‌م له‌هجه هه‌ورامیه نوێیه جیاوازه له‌و له‌هجه هه‌ورامیه كۆنه (من خۆم هه‌ورامیم) ده‌زانم كه به‌و جۆره‌یه، ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی كه پڕ له عیرفان و مه‌عنه‌ویه‌ته، یاخود گۆرانی كوردی و فه‌رهه‌نگی كوردی باسی ئه‌و دیوه مه‌عنه‌ویه‌یه، كه ئێستا ئه‌و دیوه‌ی لێده‌بڕن، ماناكه‌ی خۆی نادات، مه‌ته‌ڵێكه به‌لاته‌وه وونه! بۆیه كاتێك بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لای ئێمه دروستبوون، هه‌موویان تاكو ئه‌م كه‌ناره ڕوَیشتوون دواتر نه‌یانزانیوه چیه. به‌ڵكو له‌هه‌موو دونیاشدا، بۆیه ده‌وترێت تاكو ئێستاش بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان فه‌یله‌سوفیان نیه.! كه‌سێك نیه به‌ناوبانگ بێت، چۆن فه‌یله‌سوفی لیبڕاڵ و ئیشتراك و ئه‌خلاق و ڕوَشنگه‌ری.. هه‌یه، به‌لاََم بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تاكو ئێستاش بێ فه‌یله‌سوفن..
پ: بۆچی فه‌یله‌سوف له‌م بابه‌تانه‌دا نیه؟
و: له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یان ویستووه له ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته بێنه‌وه‌و باسی بكه‌ن. واته: ئه‌گه‌ر ئێمه بابه‌ته مه‌عنه‌ویه‌كان نه‌كه‌ینه بنه‌ڕه‌تی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌دڵناییه‌وه هه‌رگیز ناتوانین بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕوونبكه‌ینه‌وه. واته: بنه‌ڕه‌ت له بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌و دیوه نه‌بینراوه‌یه ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێته بنه‌ڕه‌ت بۆ بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مێژوو، جوگرافیا، زمان، كلتور فه‌رهه‌نگ .. هتد، هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها به‌رگێكن بۆ ئه‌م دیوه مه‌عنه‌ویه، كه بریتیه له دیوه نه‌بینراوه‌كه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و دژیه‌كییه دروستبووه و هه‌ریه‌كێك پشت به چه‌مكێك ده‌به‌ستێت، ئیدی ئه‌و چه‌مكه یان مێژوو، یاخود جوگرافیا یان...هتد. هیچكامیشیان بۆیان ده‌رناكه‌وێت و بۆیان راست نابێته‌وه. من به‌ته‌حه‌دداوه ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ناسیان نوسیوه ده‌توانم بڵێم له 100٪ له‌سه‌دا سه‌د له‌م بابه‌ته‌دا نه‌یان پێكاوه، چونكه لاسایی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان كردوه‌ته‌وه كه به‌م دیده‌وه سه‌یری نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسیان كردووه.
بۆیه‌ش خوێندنه‌وه و ناسینی نه‌ته‌وه، به‌و جۆره نیه كه پێمان ده‌ڵێن و وتراوه. یاخود ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسی ده‌نوسن یان نایه‌وێت به‌م جۆره دانی پێدا بنێن یاخود كه باسی ده‌كه‌ن ده‌یشێوێنن. بۆیه زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ناسه‌كانی ناو كورد كه نوسیویانه، نه‌یانپێكاوه..؟ به‌لاَم به‌م خوێندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌راستیدا كورد و نوخبه‌ی كوردی و ئه‌وانه‌ی فیكره‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان خستۆته روو، له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا فه‌شه‌لیان هێناوه‌و نه‌یانتوانیوه دروستی بكه‌ن، نه‌ك ئه‌مه له سه‌رده‌می پێشووتردا بوبێت، به‌ڵكو له‌م سه‌رده‌مه‌دایه. به‌و به‌ڵگانه‌ی كه له درێژه‌ی تیۆره‌كه‌دا باسمان كردوون.
ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئیسلامی بكه‌ین، سێ جۆر له ده‌سه‌لاَت سیاسی ده‌بینین:
1- ده‌سته‌لاَتێك كه هی فارسه‌كانه.
2- ده‌سته‌لاَتێك كه هی عه‌ره‌به‌كانه وه‌كو نه‌ته‌وه.
3- ده‌سته‌لاَتێكی به پله‌ی یه‌كه‌م كورد خاوه‌نیه‌تی و به پله‌ی دووه‌م تورك خاوه‌نیه‌تی .
له ڕاستیدا ئه‌وه روونه كه فارسه‌كان پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمان بن ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌سه‌لاَت خۆیانیان هه‌بووه. سوڵتان و به زاراوه‌ی خۆیان شاهه‌نشایان هه‌بووه، پاشتر كه هاتونه‌ته ناو شارستانیه‌تی ئیسلامه‌وه ئه‌م ده‌سته‌لاَته‌شیان به‌م جۆره بووه: هه‌میشه له دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه رێكخراوه كه پێیان وتووه "شاهه‌نشاهی ته‌رتیبی" واته، شا كۆمه‌ڵگه‌ی رێكخستووه و بڕیارده‌ر بووه، كه‌سانی دیكه له خواره‌وه خاوه‌نی هیچ نه‌بوون. ئه‌م رێكخستنه له ده‌سه‌لاَت فارسی‌دا شێوه‌یه‌كی جێگیری هه‌بووه. ده‌توانین بڵێن یه‌كێك له داهێنانه‌كانی فیكری ئیسلامی له‌و بواره‌دا تێكدانی ئه‌و رێكخستنه بووه كه شاهه‌نشاهییه‌ت له پێش ئیسلامدا جێبه‌جێی ده‌كرد.
پ: ئه‌مه چۆن تێكچووه؟
و: ته‌نانه‌ت ئه‌مه له دروستكردنی شاریشدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. (واته كۆشك و په‌رستگاو...هتد له ناوه‌راستی شاردا بوون، پاشان خه‌ڵكی خاوه‌ن پیشه و ...هتد). كاتێك كه ئیسلام دێت عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان كه هاتوون زیاتر بازرگانیان كردووه تاكو كشتوكاڵ و بازرگانیان پێشخستووه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی تێكدانی ئه‌م رێكخستنه. كه‌واته ده‌سته‌لاَتێكی سیاسی فارسی بوونی هه‌بووه. ئه‌وه‌ی كه له مێژووی ئیسلامی‌دا به‌ناوبانگه ئه‌وه‌ی كه له كۆشكه‌كانه‌وه ده‌سته‌لاَت و ئه‌مره‌كان هاتونه‌ته خواره‌وه بۆ ناو توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه، له راستیدا له بنه‌ره‌تدا ده‌سته‌لاَتێكی فارسانه‌یه. (دیاره موسوڵمانه‌كان به‌و ڕه‌هاییه وه‌ریان نه‌گرتووه).
پ: ئه‌مه ده‌سه‌لاَتی فارسی و دواتریش ده‌سه‌لاَت عه‌ره‌بی، ئه‌ی كورده‌كان چۆن بوون؟
و: ئه‌وه‌نده‌ی كه مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه نه ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ته‌به‌نی كردووه و نه ئه‌وه‌ی فارسه‌كانیش.(واته نه خه‌لافه‌تی هه‌بووه و نه رێسای و یاسای سوڵتانی و ئه‌حكامی سوڵتانی) بۆیه" السیاسه الشرعیه" حه‌قلێكه له حه‌قله‌كانی زانستی سیاسه‌تی ئیسلامی كه تایبه‌ته به نیزامی خه‌لافه‌ت كه هی عه‌ره‌به‌كان بووه. كه‌سانی وه‌كو ئیبن ته‌یمیه شتیان له‌باره‌ی سیاسه‌تی شه‌رعییه‌وه نووسیوه ئه‌وه بۆ نیزامی خه‌لافه‌ته. ئه‌حكامی سوڵتانیش بۆ ئه‌حكامی سوڵتانی فارسه‌كان بووه. به‌لاَم له كوردا ئه‌مه چۆن بووه؟ سه‌یرده‌كه‌ین له ناو عه‌ره‌به‌كاندا ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسه‌ت بۆ خه‌لیفه‌یه، لای فارسه‌كانیش ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ سوڵتان و شاهه‌نشایه، به‌لاَم لای كورد بۆ ئه‌میره‌كانه..؟ ئه‌و میره كوردانه‌ی كه له مێژوودا هه‌بوون، بۆیه زیاتر له په‌نجا ده‌وڵه‌تی كوردی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بوونیان هه‌بووه. له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا سیاسه‌ت سه‌نته‌ر نه‌بووه. واته ئه‌و رۆڵه گشتگیره نه‌دراوه‌ته ده‌وڵه‌ت و نیزامی گشتی وه‌كو ئه‌وه‌ی لای فارسه‌كان و لای عه‌ره‌به‌كان بوونی هه‌بووه. هه‌میشه میره‌كان و ده‌سته‌لاَتدارانی سیاسی كورد به‌شێك بوون له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، فارسه‌كان هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان شاهه‌نشا بووه. (ئێستاش لای شیعه‌كان ده‌یبینینه‌وه). له هه‌ر شوێنێك مه‌زهه‌بی شیعه هه‌رچی ووت ئیدی ته‌واوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه زمان و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی گۆراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و شارانه‌ی كه بوون به شیعه كورد بوونی خۆیان بیرچوه‌ته‌وه. واته ئه‌وه‌نده نیزام و یاسایه‌كی سیاسیه، هه‌موو شتێك له ناو خۆیدا نوقم ده‌كات. به‌لاَم لای كورد و توركیش به‌و جۆره نیه. به‌لاَم له‌لای تورك كێشه ئه‌وه‌یه كه نیزامیكی عه‌سكه‌ری هه‌یه، واته نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر عه‌سكه‌رییه. به‌لاَم له لای كورد سیاسه‌تی هه‌میشه به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه، كه له ژێر ركێفی بابه‌ته مه‌عنه‌وی و عیرفانیه‌كاندایه، ئه‌وه عاریف و پیره‌كانن كه ئیداره‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و سیاسه‌ت به‌رێوه ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت كاتێك سیاسیه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئاژاوه له نێوانیاندا دروست ده‌بێت ئه‌مان ده‌كه‌ونه نێوانیانه‌وه. ته‌نانه‌ت له ناوچه‌ی هه‌ورامان شێخ سیراجه‌ددین چه‌ندین جار كه‌وتوه‌ته نێوان بابانه‌كان و ئه‌رده‌لاَنیه‌كانه‌وه، یاخود نێوان بابانه‌كان و سانه‌كانی هه‌ورامان. ته‌نانه‌ت من سه‌رنجی شتێكمدا ئه‌ویش ئه‌وه بوو سه‌یر ده‌كه‌م ئه‌و چه‌مكه سیاسییانه‌ی كه له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا بۆ سیاسیه‌ت به‌كاریان ده‌هێنن، له‌لای كورد بۆ عاریفه‌كان به‌كاریان ده‌هێنن. ئه‌وه نیه لای كاكه‌ییه‌كان هه‌ندێك شت هه‌یه وه‌كو سوڵتان كێ و میر كێ و ...هتد ئه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا دیوێكی عیرفانی هه‌بووه. لای ته‌ریقه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و قادریش كۆمه‌ڵێ شت ده‌بینیته‌وه كه هه‌ندێك وه‌سف بۆ خه‌ڵكی سیاسی دیكه به‌كارده‌هێنن كه‌چی لای ئه‌مان بۆ عاریفه‌كان به‌كار دێت. هه‌میشه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ژێر ڕكێفی رۆحدا بووه، كه‌متر له ژێر ركێفی سیاسیه‌كاندا بووه، ناڵێم هه‌ر نه‌بووه به‌لاَم سیاسییه‌كان كه‌متر رۆڵیان بینیوه. تۆ سه‌یر كه شه‌ڕی نێوان بابانه‌كان و ئه‌رده‌لاَن ده‌بێته شه‌ڕی نێوان ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و قادری. واته ئه‌وه‌نده مه‌ولانا خالید له سلێمانیدا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن، شته‌كانی دیكه ئه‌وه‌نده كێشی بۆ دروست ناكه‌ن. كه‌واته ئه‌م بابه‌ته مه‌عنه‌وییه "ته‌ریقه‌ته" زۆرتر رۆڵی هه‌یه تاكو بابه‌ته‌كانی تر. ده‌توانین بڵێین ئه‌مه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له نه‌ته‌وه ئیسلامییه‌كاندا له ناو كوردا بوونی هه‌بووه. ئێستا فارسه‌كان سوڵتان و ده‌سه‌لاَتیان هه‌بووه، چونكه رۆحی فارسانه ئه‌وه‌ی خواستووه وه‌كو چۆن مه‌زهه‌بی شیعه ئه‌وه ده‌خوازێت، عه‌ره‌بیش به هه‌مان شێوه. به‌لاَم كوردیش ئه‌وه‌نده سیاسه‌تی هه‌بووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆحه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی خۆی بێته‌وه.
كورد ئه‌وه‌نده گرنگی به شته‌كانی تری وه‌كو مه‌عنه‌وییه‌ت و عیرفان و گۆرانی و جلوبه‌رگی كوردی داوه ئه‌وه‌نده گرنگی به سیاسه‌ت نه‌داوه. ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ خۆیدا گونجاو بووه. بۆیه به بۆچوونی من ئه‌وانه‌ی ئێستا حیزبی گشتگیر"شمولی" و ده‌سه‌لاَت سیاسی گشتگیر دروست بكه‌ن كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ناو خۆیدا نوقم بكات، ئه‌وه توانای ئه‌وه‌یان نیه. واته یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ده‌سه‌لاَتی كوردی تێكه‌وتووه، ئه‌وه رۆحی كوردی نه‌ناسیوه. كورد كه هه‌میشه سیاسه‌ت رۆڵێكی كه‌مترینی هه‌بووه، ئێستا به ناوی سیاسه‌ت رۆڵێكی زۆرترینی بده‌نێ ناكرێت. بۆیه غوربه‌ت لای تاكه‌كانی ئێمه دروست ده‌كات. له بۆنه‌كاندا ئه‌و رۆحه باش ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه: تاكی كوردی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كێشه‌ی تری نه‌بێت تاقه‌تی به‌شداریكردنی نیه. به‌لاَم كه ده‌ڵێن چه‌ند ملیۆن كه‌س ده‌چێت بۆ مزگه‌وت، یاخود له نه‌ورۆزدا چه‌ند كه‌س ده‌چنه ده‌ره‌وه یان بابه‌ته‌كانی تر... كورد گرنگی زیاتریان پێده‌دات. هه‌تاكو كورد باش ئه‌و رۆحه‌ی خۆی ناسیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆحه‌شدا مامه‌ڵه‌ی كردووه، سه‌ركه‌وتوبوو. به‌لاَم له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئێمه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین له‌به‌رئه‌وه ئه‌و رۆحه ناناسین و به‌و رۆحه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین. ده‌مانه‌وێت شتێكی به‌سه‌ر بده‌ین كه له‌گه‌ڵ خۆیدا گونجاو نیه. له‌به‌رئه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.(هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بابه‌ته دوور و درێژتره له‌وه‌ی كه باسمان كرد و به‌ڵگه‌ی زیاتر بۆ ئه‌وه بهێنینه‌وه كه كورد زیاتر مه‌عنه‌ویتره تاكو سیاسی و له دوایین ژماره‌ی گۆڤاری هه‌ژان دا به درێژی باسمكردووه.).
پ : ئه‌ی له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌مه چۆنه؟
و: له سه‌رده‌می نوێ‌دا ناتوانین لێكۆڵینه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دیوی مه‌عنه‌ویی ئه‌و دوو جۆر نۆرمه نه‌خوێنینه‌وه و ده‌ركیان نه‌كه‌ین. له ڕاستیدا له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌بێت دوو جۆر نۆرمی ئه‌خلاقی بوونیان ببێت ئینجا ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دروست ده‌بێت. ئه‌و دوو نۆرمه ئه‌خلاقیه‌ش بریتین له:
1- ئه‌خلاقیاتی حه‌ماسی: (ئه‌وه‌ی لای فارسه‌كان هه‌یه، وه‌ك حه‌ماسیاتی فیرده‌وسی كه له شانامه‌دا پیشانی ده‌دات.)
1- ئه‌خلاقیاتی شادی و خۆشی:(وه‌ك هه‌ڵپه‌ركێ وسوار چاكی و ..هتد)
ئه‌م دوو نۆرمه لای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش ده‌بینرێن، به‌لاَم ئه‌م دوو نۆرمه ئه‌خلاقییه‌ش دوو دیوێكی مه‌عنه‌وییان هه‌یه. به‌بێ ئه‌م دیوه مه‌عنه‌وییه لێیان تێناگه‌ین و به‌بێ ئه‌م دیوه یه‌كه‌میان ده‌بێته كوشتن و تالاَكردن و ..هتد و دووه‌میشیان ده‌بێته شتی بازاڕی و مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌گه‌زییانه‌ی ئاژه‌ڵیانه." هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به چاوی خۆمان بینیمان..!"ده‌بێت هه‌ردوو نۆرمه ئه‌خلاقییه‌كه به دیوه مه‌عنه‌وییه‌كه لێیان تێبگه‌ین. له مێژووشدا هه‌ر به‌و جۆره بووه، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی كه به دیوه عیرفانیه‌كه‌دا مامه‌ڵیان كردووه شادییانه مامه‌ڵه‌یان كردووه و غوربه‌ت له به‌شێك له شیعره‌كانیان و گۆرانیه‌كانیاندا هه‌بووه. سه‌یر بكه هه‌موو گۆرانیه‌كی كوردی دوو دیوه دیوێكی شادی پیشان ده‌دات و دیوێكی مه‌عنه‌وی كه باسی غوربه‌ته..! ئه‌مه‌ش له بنه‌ره‌تتدا ته‌وحیده و یه‌ك شته، له‌و لاوه نیشته‌جێی دروستكردووه له‌ولاوه جولاَوی دروستكردووه، له‌و لاوه له‌هجه‌یه‌كی دروستكردووه، له شوێنێكی تر له‌هجه‌یه‌كی تری دروستكردووه، جۆره‌كانی جلوبه‌رگیش به هه‌مان شێوه...هتد. وا هه‌ست ده‌كرێت یه‌كێتیه‌كی قوڵ له نێوان ئه‌م دوو دیوه‌دا بوونی هه‌یه. كه‌واته بۆ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئێمه نه‌ته‌وه‌یین؟ له وه‌لاَمدا ده‌ڵێین: به‌ڵێ نه‌ته‌وه‌یین.
پ: ئه‌م هه‌موو له‌هجه جیاوازانه بۆ بوونیان هه‌یه ؟
و: له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووكه‌شدا جۆراو جۆرییه‌ك هه‌یه، به‌لاَم له ناوه‌وه وه‌حده‌تێك و یه‌ك ڕه‌گییه‌ك بوونی هه‌یه، كه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه له عیرفان و له ئایینه‌وه هاتووه و بلاَویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و شته هه‌مه جۆرانه‌ی دروستكردووه. ده‌توانین بڵێین جوانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌و خاڵه‌دایه.
پ: هه‌ندێك ده‌ڵێن ئایین نه‌یهێلاَوه ئومێد و ئاواته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بێنه‌دی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی به حیساب ئه‌و ئایینانه له‌ده‌ره‌وه‌ی كورده‌وه هاتوون هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیاندا فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانیان هێناوه، به‌سه‌ر كورددا سه‌پاندویانن و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئێمه فه‌رهه‌نگێكی شكاو و شكست خواردووبین، له‌به‌رئه‌وه نه‌مانتوانیوه و ناتوانین ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی خۆمانمان هه‌بێت؟
و: پێم وابێ ئه‌م كه‌سانه هه‌میشه له ڕێگه‌ی دژبوونی بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ بابه‌ته ئایینه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته چووبن. بۆ نموونه: من بابه‌تێكی پرۆفیسۆرێكم خوێنده‌وه له‌م باره‌وه زۆر سه‌رم سورما كه ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد ئایینێكی سه‌ربه‌خۆی نه‌بووه، نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت. ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی (3000-4000) هه‌زار لاپه‌ره‌ی له‌م باره‌وه نوسیوه، له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ش وانه ده‌ڵێته‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردی ئایینی تایبه‌تی خۆی نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه نه‌یتوانیوه فیكری نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌تی خۆیشی هه‌بێت.
پ: جه‌نابتان له چ پێشگریمانه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌چن؟
و: من له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌و پێشگریمانه‌یه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته بچم كه نه‌ته‌وه‌و ئایین دوو بابه‌تی دژی یه‌كن، ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌م پێدا كه بریتیه له‌وه‌ی ده‌توانین بڵێین دیوه نه‌بینراو و مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی ئایین بریتیه له نه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌مه لای كورد زۆر زه‌ق دیاره. من واده‌بینم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته زیاتر ڕه‌هه‌نده‌كانی رون ببێته‌وه، پێویستمان به‌وه‌یه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و نه‌ته‌وه بده‌ین، به تایبه‌تی له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌شدا ده‌بێت هه‌وڵی هاوشێوه‌بوونی بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و بابه‌ته ئایینیه‌كان بده‌ین. واته هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی سنور بۆ بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان داده‌نێن یاخود گۆڕانێك و وه‌رچه‌رخانێك بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وه داده‌نێن هه‌ر هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌شن كه سنور بۆ بابه‌ته ئایینیه‌كانیش داده‌نێن و گۆڕانێك و وه‌ره‌رخانێكیش له بابه‌ته ئایینیه‌كاندا ده‌كه‌ن. (جارێكیان موناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵ پیاوێكدا ده‌كرد ووتم: به بۆچونی ئێوه ئه‌گه‌ر ئایین بكرێته ئایدۆلۆژیا ئه‌و كاته چی لێدێت؟ ووتی: ئایین ده‌بێته شتێكی تر، ده‌بێته ئایدۆلۆژیا. واته له ئایین بوون ده‌كه‌وێت، ووتم ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ش وای لێبێت واته، بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به‌و جۆره‌یان لێبێت هه‌ریه‌ك شته و ئه‌میش ده‌بێته ئایدۆلۆژیا. ئه‌گه‌ر ئایین بكرێت به ئایدۆلۆژیایه‌كی توندره‌وانه، ئه‌وه توندڕه‌وی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ش بكرێته ئایدۆلۆژیا فاشیزم و نازیزم دروست ده‌كات.
كه‌واته چ كاتێك ئایین له ئایین بوون ده‌كه‌وێت ئه‌و كاته‌ی كه تحویل ده‌كرێت و ده‌بێت به شتێكی‌تر، كه بوو به ئایدۆلۆژیا ئیدی ته‌نها ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌دان ڕاست و حه‌قن و ئه‌مه‌ش دژایه‌تی نێوان ئایینه‌كان دروست ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژووی ئه‌وروپا و له نێوان پرۆتستان و كاسۆلیك و له ناو ئیسلامیشدا له نێوان كۆمه‌ڵ و فیرقه‌كاندا روویداوه. ده‌ی بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ن. واته ئه‌گه‌ر خه‌وش و عه‌یبه بێت ئایین بكرێته ئایدۆلۆژیا ئه‌وه خه‌وش و عه‌یبه‌شه نه‌ته‌وه بكرێته ئایدۆلۆژیا. به‌لاَم ئایین به ته‌عبیره‌كه‌ی (د.سروش) گه‌وره‌تره له ئایدۆلۆژیا، چونكه دیوی مه‌عنه‌وی و دیوی ئه‌خلاقی و هونه‌ری و...هتد تێدایه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئایینیش بویه ئایدۆلۆژیا ده‌بێته كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سیاسی كه خه‌ڵكی پێ پڕده‌كرێت و ڕه‌شه خه‌ڵكی پێ كۆ ده‌كرێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی به چاوی خۆمان بینیومانه، ده‌ی بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ن. به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بڕوای من پێچه‌وانه ده‌جوڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌دا وه‌گه‌ر نا بۆچی پێیان ڕه‌وایه نه‌ته‌وه بكرێته فیكره‌ی كۆمه‌ڵێك یاخود ئایدۆلۆژیایه‌ك و ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دروست بكرێت، به‌لاَم پێیان ڕه‌وا نیه ئایین به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له كاتێكدا هه‌مان لۆژیك بۆ هه‌ردوكیان وه‌ك یه‌كه. من له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌دا نیم، واته ئه‌مه‌م پێ دروست و ڕاست نیه، به‌لاَم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه خۆی بۆ خۆی سه‌یره. ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕۆشنبیر داده‌نێن سه‌دان لاپه‌ڕه له‌م وولاَته‌ی ئێمه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسراوه، كه ئه‌مه هه‌وڵی دروستكردنی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردییه. (قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌مه له‌ڕووی ئه‌خلاقی و ئه‌رزشیه‌وه دروسته یاخود دروست نیه، به‌ڵكو قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر بۆ نه‌ته‌وه ڕه‌وا بێت ئه‌ی بۆچی بۆ ئایین ڕه‌وا نیه.
پ: به بۆچوونی به‌رێزتان چاره‌سه‌ر چیه؟
و: به بۆچوونی من چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی نا ئایدۆلوَجی له‌گه‌ڵ بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بكه‌ین، له‌بری ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دژایه‌تیكردنی ئایین بۆ نه‌ته‌وه سه‌یر بكه‌ین و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین ده‌بێت له ڕێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كانی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌وه سه‌یری ئه‌مه بابه‌ته بكه‌ین زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر وامان نه‌كردایه واته ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی له‌ناو كورددا كه ده‌نوسرێن بۆ پچڕاندنی بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و بابه‌ته ئایینیه‌كان و له یه‌كیان ده‌كه‌ن . عه‌رزم كردن ئه‌گه‌ر ئایین بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر خزمه‌تی كردبێت وه‌ك ده‌وترێت بۆ فارسه‌كان، ئه‌وا بۆ كورد خزمه‌تی زیاتری كردووه، كه كوردی دروست كردووه هیچمان نه‌بوو له‌وه‌و پێش ئه‌وانه‌ی كه ئێستا هه‌مانن له‌و كاته‌وه‌ی ئایینی ئیسلام ده‌بێته دیوی ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد..! ئیتر نه‌ته‌وه‌ی كوردیش خزمه‌تی ده‌بێت ئا به‌م ته‌رزه لێكۆڵینه‌وه په‌یدا ده‌بێت. زۆر نوێ و گرنگیشه، بزانه چه‌ند ئیمكانیاتێك له به‌رده‌ستماندایه كه بتوانین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین له‌و بواره‌دا، چه‌ند خزمه‌تی هه‌م نه‌ته‌وه‌ش و هه‌م ئایینیش ده‌كه‌ین، له ڕاستیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مانای تێدا نیه، چونكه ئیش له شتێك‌دا ده‌كات له بنه‌ڕه‌تدا لوَژیك و حه‌قیقه‌ته و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لوَژیكه‌ی كار ده‌كات، كه ئه‌ویش یه‌كبوونی ئه‌و بابه‌تانه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت له‌م ڕێگایه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پ: كه‌واته تۆ پێت وایه له جیاتی دژایه‌تیكردن ده‌بێت هه‌ولێ یه‌كبونی ئایین و نه‌ته‌وه بدرێت؟
و: به‌ڵێ، ڕوونم كردووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایین ده‌بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی مه‌نتیقی و دژایه‌تیكردنه‌وه كه زۆربه‌ی زۆری عه‌لمانیه‌كان و فیكره‌ی عه‌لمانی له‌سه‌ر ئه‌وه ئیش ده‌كات، له مه‌نتیقی هاوبه‌شی نێوان ئایین و نه‌ته‌وه قسه بكه‌ین كه زۆر شتمان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه، له‌ڕاستیدا هه‌ر له‌وێوه هونه‌ری ئێمه جیا ده‌بێته‌وه له هونه‌ر و شار و زمانمان جیا ده‌بێته‌وه له نه‌ته‌وه‌كانی تر.
پ: نه‌ته‌وه ناسه‌كان چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته كردووه؟
و: پێش ئه‌وه‌ی وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه خۆی له ڕاستیدا ئه‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌ته‌وه هه‌ن به كورتی هه‌موو مه‌كته‌به‌كان چ مه‌كته‌بی فه‌ره‌نسی چ مه‌كته‌بی ئه‌ڵمانی چ مه‌كته‌بی بیرونگه‌را ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه شته ده‌ره‌كییه‌كانی نه‌ته‌وه به نه‌ته‌وه حیساب ده‌كات، چ مه‌كته‌بی ده‌روونگه‌را، بابه‌ته‌كانی ناوه‌وه (subjective)كان ناوه‌كییه‌كانی نه‌ته‌وه به دامه‌زرێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه داده‌نێن چ مه‌كته‌به ئیراده‌گه‌راكان ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن نه‌ته‌وه ده‌بێت دروست ببێت، ئیراده‌ی هاوبه‌شه، چ مه‌كته‌به كۆنگه‌راكان كه باوه‌ڕیان وایه نه‌ته‌وه‌كان هه‌ر له‌وه‌و پێش بوون له سه‌رده‌می خۆیدا به‌جۆرێكی تر دروست بوونه‌ته‌وه. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك مه‌كته‌بن، له زۆربه‌ی كتێبه‌كاندا هه‌ن واته ده‌توانیت بیاندوَزیته‌وه نوسینه‌كانی مه‌ریوان وریا له نوسینه‌كانی ئێستای من، كتێبه‌كه‌ی كاك "ئه‌بوبه‌كر عه‌لی"ش شتی تێدایه. به‌لاَم ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی بێگومان بابه‌تی نه‌ته‌وه ناسین وه‌كو فه‌لسه‌فه ده‌ڵێم وه‌كو بابه‌تێكی مه‌عریفی و ئه‌وانه هه‌رچه‌ند كۆنه له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌وه تا ئێستا بوونی هه‌یه و پێشتریش بوونی هه‌بووه هه‌ندێكیان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ڕیشه‌ی ده‌وڵه‌تی یۆنانی، به‌لاََم زۆربه‌ی زۆریان چوار پێنج كه‌س هه‌ن ئێستا له جیهاندا كه به‌ناوبانگن كه فه‌یله‌سوفی بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ن یان له‌و بواره‌دا نوسیویانه زۆربه‌یان كۆمه‌ڵناسن، واته له ناو كۆمه‌ڵناسیدا باسی نه‌ته‌وه‌یان كردووه. زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕیان وایه بابه‌تی نه‌ته‌وه بابه‌تێكی مۆدێرنه بابه‌تێكه دروستبووه له‌وه‌و پێش نه‌بووه، وه‌كو چۆن یاسا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بابه‌تانێكن مۆدێرنه‌ن و تازه دروستبوون و له‌وه‌و پێش بوونیان نه‌بووه.
پ: ده‌كرێت ئاماژه به‌و فه‌یله‌سوفانه بده‌ن؟
و: ئه‌و فه‌یله‌سوفانه بریتین له كه‌سێكی وه‌كو (گیڵنه‌ر) كه كۆمه‌ڵناسێكی به‌ناوبانگه، هه‌روه‌ها كه‌سێكی وه‌كو (ئه‌ندرسۆن) ئه‌ویش به هه‌مان شێوه و هه‌روه‌ها (سمیس) و هه‌روه‌ها كه‌سێكی وه‌كو (هایزبام) هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك له جۆره‌كان نه‌ته‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه. هه‌موویان باوه‌ڕیان وایه كه نه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می تازه‌دا دروستبووه‌و پێشتر بوونی نه‌بووه، به كورتی گیڵنه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌وه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه نه‌ته‌وه دروستده‌كات، نه‌ك نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی دروستكرد بێت. كه‌واته بنه‌ڕه‌ت تیایدا شتێكی سیاسییه دوای ئه‌م بابه‌ته كه ده‌وڵه‌ت دروستبوو پێویستی به فه‌رهه‌نگ هه‌یه، پێویستی به په‌روه‌رده هه‌یه، پێویستی به ئه‌فسانه‌ی كۆن هه‌یه كه بیكاته دروشم و شیعار و بیكاته ئالاَی‌و...هتد.
دوو مه‌كته‌بی گه‌وره‌شمان هه‌یه ئه‌وانیش: مه‌كته‌بی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی فه‌ڕه‌نسیدا، له ڕاستیدا مه‌كته‌بی فه‌ڕه‌نسی زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گیڵنه‌ر و ئه‌وانه. به‌لاَم تیۆریای ئه‌ڵمانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان پژاو بوون له هیچ شوێنێك كۆ نه‌كرابوونه‌وه ده‌یانوت نا فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی ڕابردوو بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه مه‌كته‌بی فه‌ڕه‌نسی ناسراوه به مه‌كته‌بی ئیراده‌گه‌را. مه‌كته‌بێكه پشت ده‌به‌ستێت به ده‌وڵه‌ت، به‌لاَم مه‌كته‌بی ئه‌ڵمانی ئیعتمادی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی كۆنه.
ئه‌گه‌ر ئێمه لێره‌وه سه‌یری ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له نه‌ته‌وه‌ناسیدا كردووه له ولاَتی ئێمه‌دا خۆی له‌ڕاستیدا به حوكمی ئه‌وه‌ی كه پشتیان به‌مانه به‌ستووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م تیۆرانه‌ش خۆیان بۆ خۆیان كێشه‌یان هه‌یه، راسته ئه‌مان حساب بۆ زمانه ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن، چ ئه‌ندرسۆن، چ گیڵنه‌ر، چ ئه‌وانی تر حساب بۆ ده‌وڵه‌ته كه‌مه‌كان، هی كه‌سایه‌تی سێیه‌م كه وتمان عامه‌ی خه‌ڵكه ده‌كه‌ن، به‌لاَم كێشه له‌وێدایه ئه‌وان ئه‌و فه‌رهه‌نگه ناهێننه‌وه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌هێننه‌وه به‌بێ روحه‌كه..!؟ له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه له ناو كورددا هه‌میشه له‌نیوه‌ی ڕێگه‌دا لێیانداوه..! یانی ئه‌و مێژووه‌ی كه دیوێكی مه‌عنه‌وی هه‌یه ئه‌وان له مێژووه‌كه‌دا ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی كه دیوێكی مه‌عنه‌وی هه‌یه و باسی مه‌عنه‌وییه‌ت و عیرفان و ئیشتیاق بۆ دونیاكه‌ی تر و ئه‌وانه‌یه.. بۆیه به ئیسلامی و عه‌لمانیشه‌وه به بۆچوونی من نه‌یانتوانیوه قولاَیی نه‌ته‌وه‌ناسی بدوَزنه‌وه لای ئێمه.
پ: بۆچی نه‌یانتوانیوه ده‌ركی ئه‌و قولاَییه بكه‌ن و نه‌یانناسیوه؟
و: چونكه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مان ده‌یكه‌نه نه‌ته‌وه‌ناسی، پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌ناسی، ئه‌م شتانه عه‌رزمكردن یان مێژووه یان زمانه، یان شوێنی هاوبه‌شه، یان مێژووی هاوبه‌شه، یان ئایینه، ئایین به‌مانا شه‌عائیرییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی كه لای ئیرله‌ندییه‌كان بوونی هه‌یه، ئاخیر لای ئیرله‌ندییه‌كان ئایین بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وه‌یه، چونكه ئه‌وان كاسۆلیكن، جیان له ئینگلیزه‌كان كه پروَتستانن، یان بڵێین سه‌ر به كڵێسای ئینگلیزین، چونكه كڵێسای ئینگلیزی تایبه‌ته به پروَتستانته‌كانه.
به بۆچوونی من به‌رگی ئه‌و دیوه مه‌عنه‌ویه‌ن، دیوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ن. واته ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ نه‌ته‌وه بناغه‌یه‌كمان بێت مه‌عنه‌وی و نه‌بینراو ئه‌وه یه‌كبوونی ناو نه‌ته‌وه دروست ده‌كات، ئه‌مانه توێژی ناوه‌ندن به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌و دیوه مه‌عنه‌ویه ده‌رده‌كه‌وێت له زماندا، له مێژوودا ئه‌مانه ئه‌مه‌یان كردووه به بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وه‌ناسی، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به تیۆریایه‌ك دابنێین له نه‌ته‌وه‌ناسیدا، ئه‌مه به‌شی ناوه‌وه‌ی ئه‌و تیۆریایه‌یه، به‌شی خواره‌وه‌ی دیوه مه‌عنه‌وییه‌كه‌یه، به‌شی ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی ئه‌م مێژووه و پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه. به‌لاَم له سه‌رووی ئه‌مه‌وه وه‌كو چۆن له ئاییندا، وتمان لێكچوونێكی سه‌یر له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه له ئاست حه‌قیقه‌ت دیوه قوڵه نه‌بینراو و مه‌عنه‌وییه‌كه‌یه، ته‌ریقه‌ت دیوه ناوه‌راسته‌كه‌یه، ئینجا شه‌ریعه‌ت دیوه ده‌ره‌كییه‌كه‌یه. واته ئه‌و بازنانه‌ی كه دروستی ده‌كه‌ن."مه‌به‌ستم بازنه‌كانی ئایینداری"یه.
له نه‌ته‌وه ناسیشدا ده‌توانین به هه‌مان شێوه به هه‌مان ستایل و هه‌مان لوَژیك مامه‌ڵه بكه‌ین. دیوه نه‌بینراوه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ساسی دروستكردنی نه‌ته‌وه، ئه‌وه حه‌قیقه‌ته، حه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌یه، دیوه ناوه‌ڕاسته‌كه‌شی ده‌توانین بڵێین ته‌ریقه‌ته، به‌هۆی ئه‌وه دیوه مه‌عنه‌وییه قوڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه بریتیه له‌و شتانه‌ی كه به پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه حساب ده‌كرێن. جا ئه‌م پێكهێنه‌رانه وه‌كو چۆن جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌كان جیاوازن و مێژووی نه‌ته‌وه‌كان جیاوازن، گرنگی ئه‌م پێكهێنه‌رانه‌ش له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه جیاوازه. بۆ نموونه: نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه دیوه ئایینیه‌كه‌ی به لاوه گرنگتره، نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر مێژووییه‌كه‌ی، نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه زمان، ئه‌وه‌ی كه له‌په‌نای یه‌كدا دایانناون، كه ئه‌مانه پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌ن، وتوویانه زمانه و مێژووی هاوبه‌شه و ...هتد. وتوویانه كه ده‌بێت ئه‌مانه ببن ئینجا نه‌ته‌وه‌یه، هیچ نه‌ته‌یه‌وه‌ك نیه له دونیادا هه‌موو ئه‌مانه‌ی تیدا بێت، ئا ئه‌مه‌یه ده‌توانم بڵێم یه‌كێك له‌و خالاَنه‌یه لاوازی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ن كه له بواری نه‌ته‌وه‌ناسیدا كراون. ئا له‌و ڕووه‌دا نه‌یانپێكاوه كه‌وایان داناوه، مادام كورد بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی نیه، ئیتر نه‌ته‌وه نیه. ئێستا فارسه‌كان به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌ومییه‌تی كورددا ده‌كه‌ن، تۆ سه‌یر كه ئێستا زمانی فه‌ره‌نسی له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی داده‌مه‌زرێت كه‌مترین خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا به زمانی فه‌ره‌نسی قسه ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌به‌ر چیه؟ چونكه ده‌وڵه‌ت گرنگتره له‌و كاته‌دا وای لێهات ئه‌و زمانه بلاَوده‌بێته‌وه له‌ناو خه‌ڵكیدا، كه‌واته ئه‌گه‌ر زمان ئه‌وله‌ویه‌تی ببووایه له‌و نه‌ته‌وه‌دا نه‌ئه‌بووایه ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا دروست بووایه
پ: ئه‌و پێوه‌ره چیه؟
و: له‌مه‌یاندا من به‌رگری له‌شته تایبه‌تییه‌كانی خۆم ده‌كه‌م له دیوی ده‌ره‌وه‌ی خۆم ئه‌و شته‌ی كه دیوی ده‌ره‌وه‌ی منه، بۆ نموونه، جلوبه‌رگی من ئه‌مه ئێستا ئه‌م پانتوڵ و شتی كوردی نیه، به‌و ته‌كنه‌لوَجیایه‌ی كه هاتووه‌ته ناوه‌وه هی ئێمه نیه، له‌مه‌یاندا ده‌توانم گۆڕانكاری بكه‌م، چونكه به‌شه‌كانی خواره‌وه‌ی نه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كات. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وتووێژه ده‌ره‌كیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كات به مه‌رجێك ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه من ده‌یكه‌م پێچه‌وانه نه‌یه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئه‌خلاقییه گه‌ردوونیه‌كاندا. بۆ نموونه، من له دیوی ده‌ره‌وه نابیـَت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمدا به‌جۆرێك بكه‌م كه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه نا عه‌داله‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تردا بكه‌م و مافی نه‌ته‌وه‌كانی تر بخۆم، یان پێچه‌وانه بێته‌وه له‌گه‌ڵ مافی مروَڤدا ئه‌و بنه‌ما ئه‌خلاقیانه‌ی كه مروَڤه عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م قبوڵیانه پێوه‌ری جیهانین.
واته نه‌ته‌وه قولاَییه‌كی هه‌یه، ناوه‌وه و ناوه‌ڕاست ئینجا دیوی ده‌ره‌وه، به‌لاَم ئه‌و دیوه مه‌عنه‌وییه‌یان هه‌ر نه‌بینیوه..!به‌لاَم تۆ كاتێك به‌م ستوونیه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌شم نه‌بێت، بۆ نموونه، ته‌كنه‌لوَژیام نه‌بێت، مادام ئه‌وانی ترم هه‌یه هه‌ر نه‌ته‌وه‌م هه‌یه، ئیتر ئه‌گه‌ر دیوی ناوه‌ندیشم بكه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه مادام ئه‌و قولاَییه قوڵه‌م ماوه.. ئه‌سڵه‌ن شوێنی وا هه‌یه چه‌ندین سه‌ده‌یه به زمانی خۆیان قسه‌ناكه‌ن، به‌لاَم هه‌رخۆشیان به نه‌ته‌وه داده‌نێن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رچیه؟ چونكه دیوێكی مه‌عنه‌وی قوڵ هه‌یه كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌م توێژ توێژ بوونه له‌م تیوَریانه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانی تر له‌په‌نای یه‌كدا بینیویانه له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك شتێك له‌م شتانه كه نه‌ماوه یان فه‌وتاوه ئیتر وه‌كو ئه‌وه وایه دنیا كاول بووه ئیتر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه نه‌ماوه..! ئای چه‌ند كورد هه‌بووه له‌و ولاَتانه وازیان له جنسیه‌ی خۆشیان هێناوه یانی پێیان حه‌یف بووه كه له نه‌ته‌وه‌ی كوردن، ئیتر بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ناتوانن له‌و دیوه مه‌عنه‌وییه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت زمانی خۆشیان بگۆڕن ناتوانن له‌و مه‌عنه‌ویه‌ی خۆیان وازبهێنن..! ده‌توانین بڵێین كه كه‌سایه‌تی ئه‌وان له‌سه‌رئه‌وه بینا بووه.
نه‌ته‌وایه‌تی ناوه‌ڕۆكدار
تیۆریایه‌كی نوێ له نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسیدا
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب سازدانی: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
رۆشنبیر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب له نوێترین نوسینیدا سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسی باوه‌ڕی وایه نه‌ته‌وه دوو دیوی هه‌یه، دیوی ده‌ره‌كی و دیوی ناوه‌كی. ئه‌و شته‌ی له تیۆریاكانی دیكه‌دا بوونی نیه، بریتیه له ناوه‌رۆك كه نه‌ته‌وه رۆحێكی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه له تیۆریاكانی دیكه‌دا چ تیۆریا فه‌لسه‌فی یان تیۆریا سیاسیه‌كان بن، ئه‌و رۆحه‌یان پێ نه‌خوێنراوه‌ته‌وه یانیش نه‌یانتوانیوه ئه‌و رۆحه ببینن، به‌كورتی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تیۆریایانه په‌ڕیونه‌ته سه‌ر بابه‌ته‌كانی پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه، بابه‌تی مێژوو، زمان، كلتوری هاوبه‌ش یاخود كۆی ئه‌مانه به نه‌ته‌وه ناسێنراون له كاتێكدا نه‌ته‌وه لای ئه‌و سێ توێژه و به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سێ توێژه مرۆڤ ناتوانێت له نه‌ته‌وه تێبگات، ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ناسانی دیكه به یه‌ك توێژ بینیویانه لای ئه‌و توێژ توێژ و چین چینه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ دیوی سه‌ره‌كی هه‌یه. ئه‌و باوه‌ڕی وایه نه‌ته‌وه رۆحی هه‌یه جه‌سته‌ی هه‌یه و ئاماژه ده‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش بوونیان هه‌یه، لێكچواندنێك له نێوان مرۆڤ و بابه‌تی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه، وه‌ك چۆن مرۆڤ رۆح و جه‌سته و پاشان ئاماژه ده‌ره‌كیه‌كانی جه‌سته‌ن. نه‌ته‌وه‌ناسان زۆرتر كاریان له‌سه‌ر جه‌سته كردووه و رۆحی نه‌ته‌وه‌یان نه‌بینیوه له‌كاتێكدا ئه‌وه رۆحه جه‌سته ده‌بزوێنێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاماژه‌كانی جه‌سته‌شه‌وه ئه‌و رۆح و جه‌سته‌یه ده‌ناسرێنه‌وه.