یۆرگن هابرماس له ناوچه‌ی له "دۆلسدۆرف"ی ئه‌لمانیا له ساڵی "1929" هاته دونیاوه. باوكی به‌رێوبه‌ری نووسینگه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی شار و باپیریشی له ناوچه‌كه‌یاندا به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌یه‌ك بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بنه‌ماڵه‌ی یۆرگن هابرماس بنه‌ماڵه‌یه‌كه له چینی ناوه‌ند و تاڕاده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ رۆشنبیری‌دا تێكه‌ڵن. یۆرگن هابرماس خوێندنی پێش زانكۆی له شاری "گۆمزباخ" و زانكۆشی له شاره‌كانی "گۆتینگن" و "بۆن" و "زۆریخ" ته‌واو كرد و حه‌زی له رۆژنامه‌نووسی كردووه و ماوه‌یه‌كیش به كاری رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه خه‌ریك بووه.
له ساڵی "1950" هابرماس به‌رهه‌مه‌كانی "لۆكاچ"ی خوێندنه‌وه و زۆر به‌تووندی كه‌وته ژێر كاریگه‌ریانه‌وه، پاشانیش رووی كرده خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی كه سه‌ر به قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت بوون.
له ساڵی "1954" له نووسینێكیدا به ناونیشانی "چه‌مكی مێژوو و ره‌ها" له توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه هاتنه‌وه له نێوان ره‌هابوون و چه‌مكی مێژوودا بۆ به‌رگریكردن له تێڕوانینه‌كانی "شلینگ" كرد.
هابرماس له‌نێوان سالاَنی "1956" بۆ "1959" بوو به قوتابی لای "ئادۆرنۆ" و به‌م شێوه‌یه له‌م مامۆستایه‌ی گه‌لێك شت فێر بوو و به كۆی ئه‌مه و ئه‌وانه‌ی پێشوو توانی به‌رهه‌مێك به‌نێوی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی گشتیدا له ساڵی "1962" بنووسێت.
له ئاكامی كۆبه‌ندی ره‌خنه و پشتگیری و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی وای لێهات ببێته كتێبێكی زیندوو و خوێنه‌رانی به‌رده‌وام له زیادبووندا بن. هه‌رچه‌نده كه به دواكه‌وتنێكی سه‌یر له ساڵی "1989"دا ئه‌م كتێبه بۆ زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕدرا.
هابرماس له‌نێوان سالاَنی "1961" تا "1964" له زانكۆی "هایدڵبێرگ" وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وته‌وه و له ساڵانی "1964" تا 1997" له زانكۆی "فرایبۆرگ" خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو وانه‌ی كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه بوو. له ساڵی "1972" تا "1981" به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وی "ماكس پلانك" بوو له شاری "ستارنبێرگ". پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ فرانكفۆرت له ساڵی "1981" دا به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می خۆی به‌نێوی "تیۆری كرداری په‌یوه‌ندی" بلاَوكرده‌وه. له ساڵی "1982" تا "1998" له زانكۆی "یۆهان وڵفگانگ گۆته" له شاری فرانكفۆرت خه‌ریكی وانه وتنه‌وه بوو، پاش ئه‌و رێكه‌وته ئیدی خانه‌نشین بوو.
هابرماس جگه له‌مانه به خوێندنه‌وه‌ی پراگماتیزمی ئه‌مریكایی و كاركردن له بواره فه‌لسه‌فیه جیاوازه‌كاندا ئه‌وی له بیرمه‌ندانی تر جیا كردۆته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هابرماس وا له خوێنه‌ر ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵناسیه‌كدا رووبه‌ڕوو بێته‌وه كه هه‌ڵگری پاشخانێكی به‌هێزی فه‌لسه‌فیه و ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی به‌رچاوی ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌مێكه خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن و سه‌ر به قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتیشن. هابرماس ئه‌گه‌رچی قوتابی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت و دوا كه‌سی زیندووی كه‌سه دێرینه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌لاَم له چه‌ند بوارێكدا له‌گه‌ڵیاندا هاوڕا نیه. له‌وانه پاشخان و ده‌ستكه‌لای هابرماس له كاره‌كانیدا بریتیه له فه‌لسه‌فه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه‌سانی وه‌ك ئادۆرنۆ و هۆركهایمر جگه له چه‌ند به‌رهه‌مێكیاندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی هابرماس ناكه‌نه‌وه.
هابرماس بڕوای به هزری ئازادی و باشبوونی ژیانی خه‌ڵكی هه‌یه و پاشخانی فه‌لسه‌فی كاره‌كانی و پشتبه‌ستن به قوتابخانه‌ی ره‌خنه‌یی وایكردووه كه بۆ كۆمه‌ڵناسی جگه شیكاركردن ئه‌ركی رێگه‌چاره و هاوكاریشی بۆ زیاد بكات و هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایلێكردووه كه ببێته بیریارێكی جیاواز و مه‌زن.
ته‌نانه‌ت یه‌كێكی وه‌ك "پیۆزی" ده‌ڵێت: هابرماس له‌و گرنگیدانه زۆره‌ی كه پێی ده‌درێت سه‌ری سوڕماوه. بۆ ئه‌و ژیانی فیكری، یاری و پیشه و راهێنانی هۆش و لێهاتوویی نیه به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك بریتیه له هه‌ستكردن به به‌جێهێنانی ئه‌رك و هه‌ر ئه‌م هه‌سته‌شه كه به‌شێوازێكی زۆر جیدیانه باڵی به‌سه‌ركاره‌نیدا كێشاوه. ته‌نها ئامانجی توێژینه‌وه‌كانی هابرماس بریتیه له پێشبینی باشتركردنی باری كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌جۆرێك خۆشگوزه‌رانی و ئاشتیان بۆ دابین بكات، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قلاَنی و هاوڕێك و گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستی هه‌موو تاكه‌كان بێت نه‌ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَته زۆردار و دیكتاتۆره‌كاندا هاوڕێك بێت.
یۆرگن هابرماس ده‌توانرێت به گرنگترین بیرمه‌ندی نه‌وه‌ی دووه‌می قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت دابنرێت. هابرماس له‌و بیرمه‌نده ده‌گمه‌نانه‌یه كه به روانگه‌یه‌كی گه‌شبینانه‌وه ده‌ڕوانێته ئاینده و مۆدێرنه و پێی وایه شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی توانای دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شیان هه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له نامۆبوون و هه‌ڵدێره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی رزگار بكات. و پێی وایه مۆدێرنه‌ش پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واوه و ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵ بدات به كۆششه‌كانی بیگه‌یه‌نێته كه‌ماڵ ئه‌وا چاره‌نووسێكی گه‌ش و دیار له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بێت.
هابرماس كه هه‌نووكه له قۆناغی پیری و بگره پیرترین بیریاری زیندووی دونیایه و سه‌رده‌می خانه‌نشینی خۆی به‌سه‌رده‌بات له گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفه‌كانی جیهان و میراتگری قوتابخانه‌ی خاوه‌ن نفوزی فرانكفۆرته. قوتابخانه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری قووڵی له‌سه‌ر هزری ئه‌و به‌جێهێشتووه.
به‌هۆی ئاكاری تاكه‌كه‌سیشیه‌وه زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیانی كه‌سێتی هابرماسه‌وه به‌رده‌ست نیه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتی نازیه‌كاندا ژیاوه و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی كه ده‌سه‌لاَت و ئایدۆلۆژیای نازیه‌كانی هه‌روه‌ك زۆربه‌ی رۆشنبیرانی هاوته‌مه‌نی خۆی ئه‌زموون كردووه.