|
له‌لایه‌ن زانكۆی (مدرسین)ه‌وه
"عه‌بدولكه‌ریم سروش"به مورته‌د له‌قه‌ڵه‌م درا
رۆژنامه‌ی كیهان بلاَوی كرده‌وه زانكۆی مدرسین ی حه‌وزه‌ی زانستی قوم فه‌یله‌سوف‌و لێكۆڵه‌ری زانسته دینی‌وكۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان "دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش"ی به هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین مورته‌د له‌قه‌ڵه‌م دا.
له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن زانكۆی (مدرسین)ه‌وه بلاَوكراوه‌ته‌وه "سروش" به تێكدانی بنه‌ماكانی سیسته‌می ئیسلامی‌وویلایه‌تی فه‌قیه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خی بۆ هه‌موان سه‌لماند‌و هاوده‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ رێكخراوی زانیاری ره‌ش‌و مۆساد سه‌لماند، ئه‌م به‌یاننامه‌یه ته‌نها رۆژنامه‌ی (كیهان)بلاَوی كردۆته‌وه و له‌سایتی ره‌سمی زانكۆی ناوبراویشدا ئه‌م هه‌واڵه بلاَو نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه راستی ئه‌م فتوایه له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه پشتگیری ناكرێت.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له‌وه‌لاَمی نامه‌ی كۆتایی سروشدا بۆ رۆحانیه‌كانی ق‌م بلاَوبۆته‌وه.
زانكۆی (مدرسین)ی حه‌وزه‌ی زانستی قوم پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری 2009 له‌و رێكخراوه مه‌زهه‌بیانه‌بوو كه له‌به‌یاننامه‌ی جیاوازدا به‌رگری له ده‌وڵ‌ت‌و ده‌زگا حكومیه‌كان ده‌كرد.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م زانكۆیه له‌لایه‌ن (ئایه الله محمد یزدی)ه‌وه‌یه‌و له‌لایه‌نگرانی سه‌ره‌كی (محمود احمد نژاد)ه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌سود وه‌رگرتن له پله‌و پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی به‌ناونیشانی سه‌رۆكی ئه‌م زانكۆیه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یامی پیرۆزبایی‌و به‌رگری بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نارد.
شیاوی باسه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی زانكۆی ناوبراو دژی ده‌ركردنی وه‌ها به‌یاننامه‌یه‌ك بوون‌و له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی ئه‌م فه‌توایه‌دا نه‌بوون.
ئه‌م فه‌توایه دووه‌م فه‌توایه بۆ به مورته‌د ناوبردنی ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌رده‌چێت، بۆ یه‌كه‌مجار خومه‌ینی ساڵی 1987 پاش بلاَوبونه‌وه‌ی كتێبی(ا‌یات شیگانی) نوسه‌ری ناودا (سلمان روشدی)فه‌توای مورته‌د بونی بۆ ده‌ركد‌و ئێستاش بۆ دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش.
عه‌بدولكه‌ریم سروش: فه‌یه‌لسوفێكی ئێرانیه‌و ئه‌گه‌رچی ئێسته له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ده‌ژی به‌یه‌كێك له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیه‌كانی ئێران داده‌نرێت‌و یه‌كێكه له سه‌د كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی جیهان.
Sunday, May 30, 2010
|