گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌به‌ز هه‌ورامی
دیمانه‌ی ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن
نه‌به‌ز هه‌ورامی ئه‌و پیاوه هێمنه‌ی له‌ماڵی شیعره‌كانیدا ئامت ده‌كات‌و فێری كه‌شفی ناسكیت ده‌كات، ئه‌و ئه‌گه‌رچی كه‌م ده‌نوسێت به‌لاَم نوسینه‌كانی ده‌توانن شاهیدبن بۆ گه‌وره‌تر بوونی هزری له ده‌ستی، هه‌ورامی پیاوێكی هه‌ست ناسكه‌و هه‌میشه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی نوسینێكی دا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌ژێر داری سه‌ر سه‌وزاییه‌كی سه‌وزی پاڵ كانیله‌یه‌كی هه‌وراماندا ده‌نوسێت بۆیه هه‌میشه مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ست به فێنكی ده‌كات، بۆ كه‌سانێك ئه‌م ده‌ست‌و په‌نجه‌یان نه‌ناسیوه ئێمه پێمان باش بوو ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بخه‌ینه خزمه‌تیان.
* ئه‌گه‌ر بڵێین شیعر خوڵَقاندنی روئیا‌و ناساندنی حه‌قیقه‌ته، ئه‌مه تا چه‌ند له شیعری تۆدا به‌رجه‌سته بووه ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ تۆی خۆشه‌ویست و بۆ بلاَوكراوه‌كه‌تان ..
شیعر به ته‌نیا روئیا و قسه‌كردن له‌سه‌رحه‌قیقه‌ت نیه، ئه‌وانه به‌بێ ئاوێته بوونیان به زمانی شیعر‌و زیندوێتی پێبه‌خشینیان له وێنه‌ی شیعرییداو به جووڵه خستنیان له‌گه‌ڵ ئیقاع و موسیقادا نابن به شیعر، تۆ چه‌ندێ خاوه‌نی روئیای قوڵ بی و خۆت به حه‌قیقه‌تناس بزانی نابیت به شاعیر، یان نووسینت نابێت به شیعر تا ئه‌وانه له ناو كه‌ره‌سته‌ی شیعرا نه‌توێنیته‌وه وچێژو ره‌نگ و بۆنی شیعر نه‌گرن ..،
ئایاشیعری من روئیای تێدایه ؟ باش وایه ئه‌وه كه‌سانی تر قسه‌ی تێدا بكه‌ن، له‌پێشه‌كی (ئاوابوون)دا مامۆستا ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب له‌سه‌ر روئیا شیعریه‌كه شتی نووسیووه ..، له باره‌ی حه‌قیقه‌تیشه‌وه : وا نازانم شاعیر شتێكی نه‌گۆڕی له‌لا بێ به ناوی حه‌قیقه‌ته‌وه و وه‌زیفه‌ی شیعریش گه‌یاندنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته بێت ..
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
له دونیای ئه‌ده‌بدا شیعر ناسكیه‌كی وه‌ك گوڵی هه‌یه، زۆرجار ده‌ست بۆ بردنی ده‌بێته كارێكی ئاسان، له دونیای نووسینی تۆشدا شیعر هه‌روا ئاسان به ده‌سته‌وه هات ..، یان ؟؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
من به ئاسانی ده‌ستم بۆ شیعر نه‌برد، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر له خه‌یاڵمدا نه‌بووه ده‌ست بۆ نووسینی به‌رم، كه به دونیای ئه‌ده‌ب ئاشنا بووم حه‌زم ده‌كرد چیرۆك یان رۆمان بنووسم، هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ببمه شاعیر،له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاوه خه‌یاڵی شاعیرانه‌م لا هه‌بووبێ، یان له مناڵیی و لاوێتیدا شاعیرانه له دونیا‌و ده‌وروبه‌رم روانیبێ، به‌لاَم ئه‌وده‌م هه‌ستم پێنه‌كردووه، له‌م دواییانه‌دا توانیم ته‌فسیری هه‌ندێ حاڵه‌ت و خه‌یاڵ و روانینی تافی مناڵیی و لاوێتم بكه‌م، كه‌چی هه‌ر له‌خۆوه زمانی قه‌ڵه‌مم به شیعر پژا، من وام هه‌ست ده‌كرد شیعر هات له من نزیك بووه‌وه نه من به بڕیاریك به‌ره‌و ئه‌و چوو بم، نه‌ك شیعر هه‌ندێ وتار‌و نووسینی تریش وه‌ك شیعر له لام ئاماده ده‌بن، واته زۆر له خۆم ناكه‌م، هه‌رگیز حه‌زیشم له‌و جۆره نووسینانه نیه كــــه ( ته‌جمیع)ن..، ئێسته‌ش كه شیعر ده‌نووسم هه‌ندێ لایه‌نی سه‌ره‌تا له‌لام نهێنیه، شیعرم هه‌یه له شه‌وێكدا نووسراوه، شیعریشم هه‌یه ساڵی به سه‌ردا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌واو نه‌بووه، پاشان وه‌ك ده‌زانی من زۆر كه‌میش شیعر ده‌نووسم .. بۆیه ده‌ڵێم نه‌خێر شیعر نووسین لای من كارێكی ئاسان نه‌بووه، راسته هه‌موو كه‌س ده‌توانن ده‌ست بۆ گوڵ به‌رن، به‌لاَم كه‌من ئه‌وانه‌ی ناهێڵن له كاتی ده‌ست بۆ بردنیدا هه‌ڵوه‌رێ ..
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
شیعر تا چه‌ند وا له مرۆڤ ده‌كات حه‌قیقه‌ت بنووسێ، ئایا شیعر نووسین خه‌یاڵه یان واقیع ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
شیعر نووسینی حه‌قیقه‌ت نیه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه خوڵقاندنی پرسیاره به دوای سۆراخكردنی حه‌قیقه‌تدا، پرسیاره له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه مرۆییانه‌ی وه‌ك حه‌قبقه‌تی موتڵه‌ق ناسێنراون، وا ده‌زانم وه‌زیفه‌ی مرۆڤی هۆشیار له ژیاندا سۆراخكردنی حه‌قیقه‌ته، هه‌نگاونانه به‌ره‌و كه‌ماڵ، یان ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره عاشقی حه‌قیقه‌ت بێت، چه‌نده عاشقتر بێت به‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌كۆشێ له جوڵه‌و گه‌ڕاندا بێت به دوای دۆزینه‌وه‌ی خۆیداو به دوای جوانی و حه‌قیقه‌تدا، شاعیر ده‌توانێ جوانیه‌كان بدۆزێته‌وه و نمایشیان بكات وله‌رێگه‌ی جوانیه‌وه پرسیار به دوای حه‌قیقه‌تدا بكات، هه‌روه‌هاحه‌قیقه‌ت ئه‌وه نیه واقیعێك چۆن ده‌گوزه‌رێ وه‌ك خۆی وێنه‌ی بگریت،ئه‌وه وه‌زیفه‌ی شیعر نیه..
((شیعر خه‌یاڵه یان واقیع ؟)) به‌و مانا ساده‌و باوه نه‌خه‌یاڵه و نه‌واقیع ! شیعر وه‌ك ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌ب جاری وا هه‌یه له خه‌یاڵێَََك ده‌دوێ كه له واقیعه‌وه نزیكه، یان له واقیعێك ده‌دوێ كه له خه‌یاڵه‌وه نزیكه، شاعیر ئه‌گه‌ر بتوانێ خه‌یاڵ وه‌ك پێویستیه‌كی فیكریی به‌رهه‌م بهینێ كارێكی گه‌وره ده‌كات،شیعر هه‌رگیز نابێت به‌و مانایه له واقیع بدوێت كه ئه‌ده‌بی ریالیزمی ده‌یخواست،یان گوێ بداته ئه‌وه‌ی به ـ ته‌فسیری ئه‌و ئه‌ده‌به ـ شتی خه‌یاڵی و ناواقیعی نه‌ڵێت، ئه‌و ده‌قه فۆتۆگرافیانه‌ی به‌ناوی ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه نووسران زۆریان هه‌ر زوو زیندوویه‌تی خۆیانیان له ده‌ستدا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌مردوویی له دایك نه‌بووبن ..
ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
پێناسه‌ی تۆ بۆ عیشق له شیعره‌كانتا تاچه‌ندره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
نه‌به‌ز هه‌ورامی:
ده‌ریای عیشق به هه‌موو شه‌پۆل و شینایی و ته‌ڕایی و قولاَییه‌كه‌یه‌وه، به هه‌موو یاقوت و مرواریه‌كانیه‌وه، به هه‌موو نهێنیه‌كانیه‌وه : شیعری هه‌موو دونیا‌و هه‌موو عاریفه‌كان ناتوانێ رازه‌كانی بگێڕێته‌وه .. رازی عیشق تا له‌حزه‌ی گه‌یشتن به مه‌عشوق كۆتایی پێنایه‌ت، ئه‌و كاته‌ش كه هه‌ست به نزیكبوونه‌وه ده‌كرێت ئیدی رازێكی تر، رازی سووتان ده‌ست پێده‌كات ..، ئه‌گه‌ر عیشق لای من شتێك له ره‌نگی عیشقی خودایی پێوه بێت، خودای سه‌رچاوه‌ی جوانیه‌كان و سه‌رچاوه‌ی مه‌حیببه‌ت، خودای خوڵقێنه‌ری وێنه ئاسمانیه‌كان و خودانی گوتارێكی ئاسمانیی پر له شیعریه‌ت ؛، یان عیشق بۆ خاكێ كه لێی خوڵقاوین وده‌بێ پێوه‌ندییه‌كی روحیمان له‌گه‌ڵی هه‌بێ ..عیشق بۆ گه‌وره‌یی مرۆڤ و سووتان له‌به‌ر هه‌نگاویدا به‌ره‌و پاكژبوونه‌وه، ئه‌وه له (ئاوابوون) دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر چی به كاڵییش بێت، پێشه‌كییه‌كه‌ش له‌و باره‌وه شتی تێدایه .
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
تۆ ده‌مێكه تیكه‌ڵی دونیای نووسین بوویت، به‌لاَم (ئاوا بوون) ـ كه‌یه‌كه‌م كتێبی شیعریته ـ خه‌ریكه بڵێم له‌گه‌ڵ ئاوابوونی لایه‌ك له ته‌مه‌نی خۆتدا له دایكبوو ! بۆ وا دره‌نگ كه‌وت ؟
نه‌به‌ز هه‌ورامی:
هۆی دواكه‌وتنی كتێبی شیعری من،كه‌میی شیعر بووه، به‌لاَم ئه‌وه‌م به‌لاوه گرنگ بووه ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم شیعر بێت، من هه‌ر باوه‌ڕم وایه به‌گشتی شیعر ده‌بێ كه‌م بنووسرێت، لای ئێمه‌ی كورد وخه‌ڵكی رۆژهه‌لاَت به گشتی شاعیرمان زۆر زۆرن و شیعریشیان زۆر نووسیوه، لای نه‌ته‌وه‌ی دی وانیه، شاعیر هه‌یه له‌هه‌موو ته‌مه‌نیا یه‌ك كتێبی ئاسایی شیعری هه‌یه،ئێمه زۆربه‌ی شاعیره‌كانمان ژماره‌یه‌كی زۆركتێبی شیعریان هه‌یه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رده‌مێك دروست بووبێ كه شیعر وه‌زیفه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن و فێركردنیشی دیوه، واته ئه‌ركی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر بووه، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه دروست نیه كه ئێسته ده‌زگای راگه‌یاندن و فێركردنمان هه‌یه، به‌ڵێ یه‌كێك له خه‌وشه‌كانی شیعری ئێمه زۆریه‌تی..، به بێ بوونی ره‌خنه‌یه‌كی زانستیش، شاعیره ناوداره‌كان هه‌ستیان به‌م خه‌وشه كردووه، كاك شیركۆ بێكه‌س له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری(ئاوێنه‌كان) ده‌ڵێ‌َ (( حه‌زم ده‌كرد بۆم بلوایه نیوه‌ی شیعری خۆمم بسووتاندایه ))، مه‌حمود ده‌روێش خۆزگه ده‌خوازێ نه‌ك نیوه، له نیوه زیاتری لاببردایه، (ریلكه)ی شاعیری ئه‌ڵمانی پێی وایه بۆ نووسینی دێڕه شیعری َ ده‌بێ چه‌ند شارێ گه‌ڕابیت وزۆر جۆره گوڵت چنیبێ ...، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر گرنگه، شاعیری ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێ له‌و ئه‌زموون و ئاكامانه به ئاگا بێت .
چه‌ند جوان ده‌بوو به گشتی نیوه‌ی ئێسته به‌رهه‌می شیعریمان هه‌بوایه، ئه‌وكات شیعرمان باشترده‌خوێنرایه‌وه‌وخوێنه‌ریشی رووی له زیادی ده‌كرد، شاعیری گه‌وره‌و به تواناشمان هه‌ن كه‌میان نووسیوه، به‌لاَم كه‌مێكی جوان و جوانێكی شاعیرانه : وه‌ك حه‌مه‌عومه‌ر عوسمان و فه‌رهاد شاكه‌لی وئه‌نوه‌ر قادر جاف وجه‌مال غه‌مبارو مه‌ریوان وریا قانیع و ئازاد سوبحی و فاروق ره‌فبق و..،بیگومان تاكوته‌را شاعیریشمان هه‌یه زۆری نووسیووه‌و جوانیشی نووسیوه، وه‌ك به‌ختیار عه‌لی و هه‌ڵمه‌ت و كه‌ریم ده‌شتی و .... به‌و موتڵه‌قیه نالێم ئه‌وه‌ی زۆری نووسی خراپ ده‌نووسێ، به‌لاَم كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌توانن زۆرێكی باش بنووسن،
پاشان من بێجگه له‌و ده‌قانه‌ی كتێبی (ئاوابوون) ده‌قی ترم هه‌بوون، به‌لاَم به‌لای خۆمه‌وه شیعریه‌تیان له‌وئاسته باشه‌دا نه‌بووه بۆیه پێشتر نه‌مكردوون به كتێب یان (ئاوابوون) ئه‌وه‌نده به قه‌باره گه‌وره ده‌رنه‌چووه، ده‌متوانی ئه‌وانیش به‌شیعر بزانم و زووتر كتێبی شیعر بخه‌مه بازاڕ یان ئاوابوونی به قه‌باره پێگه‌وره بكه‌م ..، به‌ڵێ من كه‌مم نووسیوه به‌لاَم هیوام هه‌یه كه‌مێكی (مانا) زۆربێ و... به ده‌نگ و ره‌نگی خۆمه‌وه جوانی و چێژ‌و شیعریه‌تم گه‌یاندبێ .، پاشان من له‌پاڵ شیعردا نوسینی دیكه‌شم هه‌بووه، واته به‌شێ له خه‌ون و خه‌یاڵی من له ئینجانه‌ی تردا سه‌وز بووه، بێجگه له‌مانه‌ش من ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك نه‌ك كه‌شوهه‌وای نووسین و شیعر، كه‌شوهه‌وای هه‌موو پانتایی و قولاَیی ژیانم، كه‌شوهه‌وای شته ساده‌و رۆژانه‌كانیشم شێوا، به هۆی تێكچوونی باری ده‌روونیی و عه‌قڵیی (زه‌نوێر)ی جگه‌رگۆشه‌مه‌وه له ته‌مه‌نی شه‌شساڵییدا و دووچاربوونی به نه‌خۆشیه‌كی نامۆی پڕ له ئازاری بێده‌نگ، ئازارێ كه گه‌یشته سه‌ر ئێسقان و وه‌ك ئاگرێك هه‌موو گیانمانی ته‌نیه‌وه و حه‌جمینی له خۆیشی و له ئێمه‌ش بڕی ..،
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا بۆ ماوه‌ی ده ساڵ به‌سه‌ریه‌كه‌وه سه‌رقاڵی كاری راگه‌یاندن بووم له ئاستی به‌رپرسیارێتی ناوه‌ندێكی راگه‌یاندن و سه‌رپه‌رشتی كردنی چه‌ند ده‌زگایه‌كدا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو .. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بوونایه پێده‌چوو نووسینم كه‌مێ زیاتر بوایه ..كه‌مێ !!!
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
شیعر تا چه‌ند پێویستی به مۆسیقا‌و ره‌نگ و ئیحساساتی ده‌روونی هه‌یه ؟
نه‌به‌ز هه‌ورامی:
په‌یكه‌ری شیعر وێنه كێشانه به وشه، وێنه‌ش دیاره ڕه‌نگی ده‌وێ، وشه‌ش خۆی له خۆیدا ئاماده‌یه به‌ده‌نگ بێت و ئاوازی لێهه‌ڵبستێ، شاعیر ده‌نگ له وشه‌كان هه‌ڵده‌ستێنێ، وشه‌كان ده‌كاته نۆته، رسته‌كان ده‌كاته رسته‌ی مۆسیقیی، دیاره ترپه‌ی لێدانی دڵ وخورپه‌ی ده‌روونیش بۆیان ده‌بێته ئیقاع . به‌بێ وێنه‌و ئیقاع و موسیقا، هه‌رگیز شیعریه‌ت به‌رهه‌م نایه‌ت
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
تۆ شیعرت كردۆته سه‌رچاوه‌ی كاری ئه‌ده‌بیی خۆت له تا ره‌نگه‌كان لێكجودا بكه‌یته‌وه یان شیعر ته‌مه‌نی تۆ ده‌نووسێته‌وه ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
به‌ڵێ شیعر ره‌نگه‌كانمان وه‌ك خۆیان نیشان ده‌داته‌وه، شێواویه‌كان له سه‌ر ره‌نگه‌كان ده‌سڕێته‌وه، به جۆرێ هه‌ر یه‌كه‌یان به تیشكی خۆیه‌وه ده‌ر بكه‌وێ .. شیعر تواناشی هه‌یه شته‌كان جوانتر له ره‌نگی خۆیان نمایش بكات، هه‌روه‌ها
شیعر نهێنیه‌كانی ته‌مه‌نی من و تۆ‌و هی هه‌موومان ده‌نووسێته‌وه، شیعر ئه‌ودیوی ته‌مه‌ن و ئه‌ودیوی رووكه‌شی زه‌مه‌ن ده‌نووسێته‌وه ..، ئه‌و دیوانه‌ی كه به چاوی شیعر نه بێ نابینرێن !
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
(زه‌نوێر)ی كوڕت تاچه‌ند له (ئاوابوون)دا ئاماده‌یی هه‌یه، وه‌ك لای كه‌تان خادیمی هاوسه‌رت رووبه‌ریكی زۆری له شیعره‌كانی داپۆشیوه ؟
دیاره وه‌ك ده‌زانی هیچ ئاماده‌ییه‌كی نیه، ئه‌مه لای تۆ لای كه‌سی دیكه‌ی نزیكیش جێگه‌ی پرسیاره، ده‌شێ ئازاره‌كانی زه‌نوێر و ده‌یان مناڵی تری وه‌ك ئه‌و هێشتا لای من قه‌سیده‌یه‌كی نه‌نووسراو بێت، یان ده‌شێ له‌گه‌ڵ هاتنی مه‌وسیمی شیفایدا شیعرم بكه‌وێته نووسینه‌وه‌ی ئازاره‌كانی، من بۆ هه‌ندێ ئازار نازانم بۆ دره‌نگ دێمه ده‌نگ، ده‌قی (گه‌ڕانه‌وه) ده‌مێك بوو هه‌بوو، ده‌بوو یه‌ك دووسالێ پاش راپه‌رین بمنووسیایه،كه‌چی 2008 نووسیم، ده‌شێ زه‌نوێریش وابێ ..، یان كێ ده‌ڵێ خامه‌م ده‌توانێ به قولاَیی ئه‌و ئازاره یان به به‌رزایی ئه‌و باری خه‌مه ده‌گات !.. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا مانای نیه تائێسته شتێكم هه‌ر نه‌نووسیبێ، له سه‌ره‌تای ئه‌و كاره‌ساته‌دا له‌گه‌ڵ (كه‌تان) دا ده‌قێكی هاوبه‌شمان نووسی، كه به شتێَكی كه‌م له ئازاره‌كانی ئه‌و ره‌نگرێژكرابوو، ئه‌ڵبه‌ت كۆپله سه‌ره‌تاییه‌كان لای ئه‌و خوڵقان،بۆیه له كتێبه‌كه‌ی ئه‌ویشدا بلاَو بۆوه، نووسینی ده‌قی هاوبه‌شیش شتێكی هه‌م ئاساییه و هه‌م جوان، لای شاعیرانی هه‌ولێر وه‌ك ئه‌زموونێك له‌مێژه بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ك دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی و نه‌زه‌ند به‌گیخانیش به هاوبه‌شیی ده‌قی (ره‌نگی خۆڵ)یان نووسیوه، كه‌سیش هێنده‌ی دوو هاوسه‌ر لێكنزیك نین بۆ نووسینه‌وه‌ی ئازارێكی رۆحیی هاوبه‌ش .
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له‌گه‌ڵ شیعرا گوزه‌راندت چ دونیایه‌كی لا خوڵقاندی ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
دونیای ئه‌ودیوی رواڵه‌تی ئه‌م دونیایه، شیعر ئاگاداری كردمه‌وه ئه‌م ژیانه زوو چركه‌كانی ده‌گوزه‌رن و (ئاوا) ده‌بن، بۆیه ده‌بێ ـ به ته‌عبیری قورئان ـ هه‌ڵبده‌م له (سعی) دا بم، هه‌وڵبده‌م هه‌میشه له خه‌م و له جێگه پێكانی ئه‌و پیاوه‌ی چیرۆكی (اصحاب القریه) رامێنم ( وجا‌و من اقصی المدینه رجل یسعی)، شیعر پێی وتم له‌ودیوی ئه‌م زه‌مه‌نه فریوده‌ره‌وه زه‌مه‌نێكی تری رێنیشانده‌ر هه‌یه، له‌ودیوی هه‌موو رواڵه‌تیكی ژیانه‌وه مردن هه‌یه، له‌ودیوی مردنیشه‌وه جاویدانیه‌ت، پاش هه‌موو ئاوابوونێك هه‌لاَتنه‌وه هه‌یه ..، هه‌روه‌ك شیعر دونیای پر له جوانیی وشه‌و ئاواز‌و موسیقای وشه‌ی پێناساندم،تۆ تا شیعر نه‌خوێنیته‌وه و
نه‌نووسیی هه‌ست به جوانی و ده‌نگوره‌نگ و ئاوازی وشه ناكه‌ی .
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
بۆ راكێشانی خه‌یاڵی شیعر به لای خۆتدا پێویستت به چی ده‌بێت، پێتوایه زانستێكه ده‌بێ بخوێنرێ یان ئیلهامێكه‌و به‌رجه‌سته ده‌بێت ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
شیعر به ته‌نیا نه زانسته و نه ئیلهام، تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ئیلهام و ئه‌زموون، مه‌رجیش نیه ئیلهام شتیك بێت پێوه‌ندی به‌ناوه‌وه‌ی شاعیره‌وه نه‌بێت یان كه گوتمان شیعر ئیلهامه ئیتر بۆ ده‌ركه‌وتنی پێویستمان به ره‌گه‌زی ناوه‌كی یان جۆرێك له چاوه‌روانیكردن نه‌بێت، نه‌خێر ..،
باوه‌رم وایه كه‌سێك ئه‌گه‌ر خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی فیكری و فه‌لسه‌فی و هونه‌ریی و روانینێكی قوڵ نه‌بێت، روانینێ كه ئه‌و دیوی شته‌كان ببینێ، ناتوانێ ببێته شاعیر، ئه‌م روانین و سه‌رمایه‌یه پرسیاری لادروست ده‌كات و ده‌یكاته خاوه‌نی ئه‌زموون ..، شیعر‌و شاعیر بوون عیلم نیه بخوێنرێ، هه‌موو مه‌لاو فه‌قێ به‌رێزه‌كان عیلمی شیعریان خوێندووه، به‌لاَم هه‌موویان وه‌ك نالی و مه‌وله‌وی‌و مه‌حوی و جزیری و حاجی و ... نه‌بوون به شاعیر، ئه‌وه‌ی ئه‌مانی كرده شاعیر ئه‌زموون و جیاوازی روانین و جیاوازی چاویان بوو، جیاوازی خه‌میان بوو، بوونی عیشق و عیرفان بوو لای ئه‌مان ..، ئێسته‌ش هه‌ن له ئاداب ده‌خوێنن به‌لاَم ناتوانن بۆ نموونه وه‌ك عه‌بدوڵلاَ په‌شێو، هاشم سه‌راج و ... شاعیر بن، ده‌شێ كه‌شوهه‌وای خوێندن به تایبه‌ت له حوجره كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت، به‌لاَم به بێ عیشق وئه‌زموون، به‌بێ بوونی خه‌می گه‌وره، خه‌مێك كه هه‌ندێ لایه‌نی له ره‌نگی خه‌می پێغه‌مبه‌رانه ده‌چن،شاعیر بوون ته‌نیا به ئیلهام مه‌حاڵه ..
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
ئایا ده‌بێ شاعیر هه‌میشه عاشقیش بێت یان به بێ عیشقیش شیعر ده‌نووسریت ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
هه‌رگیز به‌بێ عیشق شیعر نانووسرێ، شیعر نووسین به بێ عیشق وه‌ك ئاو خواردنه‌وه‌یه به بێ تینوێتی، دیاره عاشق بوونیش پله‌و پایه‌و وێنه‌ی جیاوازی هه‌یه، عیشقه بچووكه‌كان ده‌قی بچووك و عیشقه بالاَكانیش ده‌قی به‌رزو بالاَیان لێده‌خوڵقێ ..
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
جیاوازی نێوان شیعری كلاسیكی و نوێ له چیدایه‌و چۆنی لێكده‌ده‌یته‌وه ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
شیعر هه‌ر شیعره له هه‌ر زه‌مه‌نێكدا نووسرابێت، ده‌قی شیعری له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كانی زه‌مه‌ندا هه‌ناسه ده‌دات، نه‌ك هه‌ر نامرێ به‌لكو له‌گه‌ڵ هه‌ر وێستگه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا نوێ ده‌بێته‌وه‌و مانای نوێ ده‌به‌خشی َ ..، لای من شتێك نیه پێی بوترێ شیعری كلاسیكی، ئه‌و ناونانه بۆ شیعری مه‌وله‌وی و مه‌حوی و نالی ـ به نموونه ـ به دروست نازانم، به‌رهه‌می ئه‌وان كلاسیكی نه‌بووه به‌مانای كلاسیكیه‌تی یۆنانی،كلاسیكی نیه به‌مانای كۆن، یان كلاسیكی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زن و قافیه‌ی هه‌یه، وه‌زن و قافیه له هه‌ندێ شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌یه، شیعری ئه‌وان هه‌میشه زیندوویه‌تی ده‌به‌خشێ، مه‌رج نیه هه‌رچیش ئه‌مرۆ نووسرا نوێش بێت و شیعر له ماڵی خۆیدا جێی بكاته‌وه، ده‌قیش هه‌یه سه‌دان ساڵه نووسراوه تا سه‌دان و هه‌زارانی تریش هه‌ر ده‌مێنێ و هه‌ر له گه‌ڕاندایه چونكه هه‌ڵگری ناسنامه‌و پاسپۆرتی شیعره،،
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن: شیعر چی به تۆ به‌خشی ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:خۆشه‌ویستی و زیندوویه‌تی و... هه‌ستكردنێكی وردتر به مه‌سئوولیه‌ت
*ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن:
كه‌تان خادیمی هاوسه‌رت تا چه‌ند كاریگه‌ری شیعره‌كانی تۆی له‌سه‌ره، ئایا تۆ بوویته هۆكارێ تا ئه‌ویش بنووسێ یان له ناخی خۆیدا خولیای شیعر‌و نووسین هه‌بووه ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
حه‌قه ئه‌و پرسیاره له خۆی بكه‌یت..،له پێشه‌كی كتێبه شیعریه‌كه‌یدا( كه ژنێكی شاعیر ده‌مرێ) له‌و باره‌وه شتم وتووه، ئه‌و هه‌ر له خۆیدا خاوه‌نی به‌هره‌و توانا بووه، ده‌نا ته‌نیا كاریگه‌ر بوون كه‌س ناكاته شاعیر‌و چیرۆكنووس، پێش ژیانی له‌گه‌ڵ مندا، له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندیدا هه‌وڵی نووسینی هه‌بووه، دواییش من له نزیكه‌وه هه‌ستم كرد ئه‌و توانای به‌رهه‌مهێنانی فه‌نتازیاو .. خه‌یاڵی زوَرباشه، پاشان ئه‌و به پله‌ی یه‌كه‌م چیرۆك ده‌نووسێت نه‌ك شیعر، هه‌روه‌ها ستایل و زمان و جیهانبینی من و ئه‌و جیاوازن، به‌لاَم وه‌ك خۆیشی قه‌ناعه‌تی وایه دوای ژیانی هاوسه‌رییمان و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌ندێ باسوخواسی نووسین له نێوانمانداو كرانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتری كتێب له به‌رده‌میدا، پشكۆی خولیاكه‌ی گه‌شایه‌وه، ده‌نا ئه‌و هه‌ر زوو خولیاكه‌ی رووی له كوژانه‌وه كردبوو ....