جێگیربوو ده‌سه‌لاَت، ڕۆشنبیر، قه‌ره‌چ
ن. ئازاد موده‌ڕیس
خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له ڕوانگه‌ی توێژه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه (ده‌سه‌لاَتداران، جه‌نگاوه‌ران، پیشه‌وه‌ران، پیاوانی ئاینی) نه‌ریتێكی باوی گه‌لێ زانستی وه‌ك مرۆڤ ناسی (ئه‌نترۆپۆلۆجیا)و سیاسه‌تن (وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ژماره‌ی پێشوودا ئه‌نجاماندا)و ته‌نانه‌ت زانستی پزیشكیش، بۆنمونه یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی هندی زانستی پزیشكی ئه‌و ولاَته. به‌گوێره‌ی ئه‌وتوێژانه دابه‌ش ده‌كات كه‌نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌توێژی جه‌نگاوه‌ران و ده‌رووناسی تایبه‌ت به‌پیاوی ئایینی و ده‌رمانسازی تایبه‌ت به پێشه‌ییه‌كان و جوتیاران!
زانستی سیاسیش به‌گۆڕانكاری نێوان ئه‌و توێژانه حسێب ده‌كرێت، بۆنمونه یه‌كێك له زانا سیاسیه‌كان پێی وایه كه داگیركه‌ر ناتوانێت شتێكی نوێ بهێنێته ناو كۆمه‌ڵگه‌وه كاتێك كۆمه‌ڵگایه‌ك داگیرده‌كات، به‌لاَم ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و توێژانه به‌گژیه‌كتردا بدات، ئه‌گه‌ر بێت وبه‌م رێسایه سه‌یری كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌ین ده‌بینین له‌ده‌یان ساڵی رابردوی داگیركردنی كوردستان له‌لایه‌ن داگیر كه‌رانه‌وه نه‌یانتوانیوه هیچ شتێك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بهێنینه كوردستانه‌وه، سه‌ره‌ڕای توانای مادی و زه‌به‌لاحی چه‌ك و تفاقی لۆجیكی و ته‌نانه‌ت زانستیان، ئه‌وا دۆخه‌كه پاشتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی پێشی داگیر كردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شێواوی دیموگرافیاو دابه‌شبونی دانیشتوانیش بووبێت، به‌لاَم داگیر كه‌ر هه‌میشه ئه‌وه‌ی پێی ئه‌نجامدراوه كه‌توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌كژی یه‌كتردا بدات و گره‌نتی مانه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌م خاڵه بووه، شه‌ڕه زۆر و زه‌به‌ن و خوێناویه ناوخوَیه‌كانیش دووپاتی ئه‌م ڕاستیه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌دام حسین نه‌یتوانی زمانی كوردی بگۆڕێت و كوردستان بكاته عه‌ره‌بستان، به‌لاَم توانی زیاتر له(180)هه‌زار مرۆڤی كورد له‌دژی كورد چه‌كداربكه‌ن، له‌كاتێكدا، ژماره‌ی پێشمه‌رگه له‌و كاته‌دا له(30)هه‌زار تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، فیكر و ئایدیۆلۆجیای نوێ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردنی ریشه‌یی ئه‌و توێژانه بێ ئه‌نجام و دۆڕاو ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش چیرۆكی فه‌شه‌لهێنان و بێ مایه‌یی فیكر‌و ئایدیۆلۆجیاو حیزبه چه‌په‌كانی كوردستانه، بۆیه ئه‌و چه‌په رادیكالاَنه‌ی ده‌یانویست یه‌كسانی نێوان توێژه كوردییه‌كان بهێننه‌دی، ئه‌نجامه‌كه‌ی بێجگه له گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و توێژانه‌و زیاد كردنی ناو نیشانی توێژه‌كه‌یان بۆناوه‌كه‌یان وه‌ك(مه‌لافلاَن)و(شێخ فلاَن)فلاَن نانی و یه‌ك و زیادكردنی پاشكۆی عشیره‌ت و خێڵ بۆناوه‌كانیان وه‌ك فلاَنی هه‌ورامی و فلاَن جاف و هتد...شتێكی دیكه ئه‌نجام ناده‌ن، ئه‌مه‌ش نهێنی وه‌لانانی حیزبه مۆدێرنه‌كانه‌و هه‌ڵبژاردنی شوناسی نه‌ریتی یاخود پووس نه‌ده‌یان بوو وه‌ك ئه‌و هه‌موو حیزبه زۆر وزه‌به‌نانه‌ی له‌ژێر ناوی یه‌كسانی و ماركسی و دیموكراسی دروست بوون له‌ئێستا هه‌رنه‌ماون یاخود وه‌ك ده‌وترێت هێنده‌یان ماوه كه‌مه‌نجه‌ڵێك یاپراخ به‌شیان بكات، ئه‌مه كێشه‌ی عه‌لمانیه‌تی سه‌رباز سه‌نته‌ری ئه‌م ولاَته‌و حیزبه عه‌لمانیه‌كانه، كه‌سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ك له‌ته‌مه‌نی خۆی له ولاَته رۆژهه‌لاَتیه‌كان هیچی پێ ئه‌نجام نه‌دراو رۆژ به‌رۆژ پانتایی له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌داكه‌متر ده‌بێته‌وه‌و شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، بۆیه بۆئایدیۆلۆژیایه‌كی ره‌ق وته‌ق شتێكی دیكه‌ی نه‌ماوه ته‌نیا كه‌مینه‌یه‌كی ده‌سه‌لاَتدار به‌زه‌بری هێزو ئاسایش و ئه‌شكه‌نجه‌و پرسیاركردن و بێ ده‌نگ كردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادیی و به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌سه‌پێنێت، هه‌ربۆیه مامه‌ڵه‌ی حیزبه عیلمانیه ده‌سه‌لاَتداره‌كان رۆژ به‌ڕۆژ نه‌زانراو به‌خه‌باتگێڕو پێشمه‌رگه‌و پشتیوانی جه‌ماوه‌ر بۆیان به‌به‌كارهێنانی توند‌و تیژی و مه‌حكه‌مكردنی هێزه چه‌كداره‌كانیان وزۆرتركردنی ژماره‌ی پۆلیس و ئاسایشه‌كان ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌هێزێكی سه‌ربه‌میلله‌ته‌وه به‌ره‌و هێزی سه‌ركوتكه‌ری میلله‌ت بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش داستانی ئه‌م دواییه‌و رووبه رووبونه‌وه‌كانی نووسه‌ران ولاوان له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌سه‌لاَتدار نه‌زانراو ، چاره‌سه‌ریش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌و رێكخستن وره‌چاوكردنی په‌یوه‌ندیه ته‌ندروستیه‌كانی توێژه پێكهێنه‌ره كانی كۆمه‌ڵگه‌یه(حاكمه‌كان، جه‌نگاوه‌ره‌كان، زانایانی ئاینی، پیشه‌وه‌ران) گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی عه‌داله‌تێكی خۆماڵی وكوردانه‌یه كه هه‌ركانی چۆنه وا ده‌رده‌كه‌وێت , بێ ئه‌وه‌ی ناچار بێت ئایدۆلۆجیای ده‌سه‌ڵات قه‌بوڵ بكات و سه‌ر به حیزب و ئایدۆلۆجیای ده‌سه‌لات بێت , له لایه‌كی دیكه‌وه ئه رێسایه‌ش بۆ پارته ئاینیه‌كانیش راست ده‌رده‌چێت, ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت چاكسازی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ئیدی نابێت هزری نامۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بهێنن و به‌سه‌ر توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن ئه‌گینا ده‌رئه‌نجام یا به‌ره‌و پوكانه‌وه‌و نه‌مان ده‌ڕۆن ( وه‌ك گروپه ئاینیه چه‌كداره‌كان كه ئێستا جه‌ماوه‌ریان نه‌ماوه)یا ده‌سه‌ڵات له‌ناو ئه‌و حزبانه‌دا ده‌كه‌وێته ده‌ست توێژه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ناچارن ده‌سه‌ڵاتی توێژه‌كان به‌سه‌ر خۆیاندا قه‌بوڵ بكه‌ن, هه‌ربۆیه ده‌بێت ئێستا سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه ئیسلامیانه یا شێخ یا مه‌لا یا مه‌لا زاده بن, تاكه مۆدێرن و مه‌كته‌بی و پانتۆڵ و چاكه‌ت له‌به‌ره‌كان به ته‌مای ئه‌وه بوون ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست رۆژ به رۆژ جه‌ماوه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و زۆرجاریش كێشه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری توێژه نه‌ریتیه‌كانی (وه‌ك مه‌لاكان) بۆ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش ئێستا كێشه‌ی به‌شێك له‌و حزبانه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی وه‌ك كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌بێت توێژه سه‌ره‌كیه‌كان رێز له پێگه‌ی توێژه‌كه‌ی خۆی بگرێت و له‌و پێگه‌یه‌شه‌وه سیاسه‌ت بكات , ئه‌گه‌ر نا بێت‌و بیه‌وێت به‌رگی توێژێكی دیكه له‌به‌ر بكات هه‌م پێگه‌ی له توێژه‌كه‌ی خۆیدا له ده‌س ده‌دات هه‌میش ناتوانی رۆڵی توێژه‌كه‌ی دیكه ببینێت, ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان وه‌ك نمونه وه‌ربگرین ده‌توانین ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه رون بكه‌ینه‌وه, بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به كۆتایی ساڵه‌كانی هه‌ستای سه‌ده‌ی رابردودا و له‌و كاتانه‌دا كه سته‌می حزبی به‌عس گه‌شتبوه لوتكه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانای ئاینیه‌وه به چاوبڕین له ئه‌زمونی كوده‌تا و حوكمه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه مه‌لا شیعه‌كان دروستیان كردبوو بێ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ن كه زانای ئاینی وه‌ك توێژ حوكمداری كوردستانیان نه‌كردوه, به‌ڵكو هه‌میشه په‌یوه‌ندیان به ده‌سه‌لات داره‌كانه‌وه هه‌بوه‌و زۆرجاریش رێنمونی باشیان كردوون, بۆیه له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا وێڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان زۆر رێزیان له پیاوانی ئاینی ده‌گرت، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له ده‌نگه‌كانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد، ته‌نانه‌ت به‌راده‌یه‌ك یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت به جل و به‌رگی ئاینیه‌وه له هۆڵی هه‌ڵبژاردندا وه‌ستابوون خه‌ڵك ده‌هاتن شانیان ماچ ده‌كردم و ده‌نگیان به لایه‌نه‌كانی تر ده‌دا. زۆر جاریش مه‌سعود بارزانی گله‌یی له مامۆستا ملاعوسمان عه‌بدولعه‌زیزی رابه‌ری پێشوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كردوه چونكه له كاتی یه‌كتر بینین‌دا ئامۆژگاری كردوه, به‌ڵام مه‌سعود بارزانی پێی وابوه ماموستا ملاعوسمان سه‌رۆكی پارتێكه ,. هه‌ربۆیه توێژی زانایانی ئاینی ئه‌وه كاریان نیه (وه‌ك توێژ) ببنه توێژی حوكمدار, هه‌ربۆیه‌ش زۆرجار ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه سه‌ركرده‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانی تریان وه‌ك قوتابی خۆیان ته‌ماشا ده‌كرد نه‌ك وه‌ك هاوپله‌ی خۆیان, یا كاتێك مام جه‌لال سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبی ده‌ركرد ده‌بوو ببوایه به مه‌ئموم له پشتیانه‌وه نوێژی بكردایه ئه‌مه‌ش له به‌شێك له وێنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو حزبه‌دا ماوه‌ته‌وه
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا بونی توێژه سه‌ره‌كیه‌كان ( جه‌نگاوه‌ران, ده‌سه‌ڵات داران, پیشه‌وه‌ران, پیاوانی ئاینی ) مه‌تاتیه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی ره‌ق نیه‌و مافی هه‌موو توێژه‌كان دابین كراوه لێهاتوویی ناو توێژه‌كه مایه‌ی رێز و پێدا هه‌ڵدانه نه‌ك به ته‌نها سه‌ر به توێژ بوون یاخود نه‌وه‌ی یه‌كێك له ناودارانی توێژه‌كه بێت كاتێك كۆمه‌ڵگا ره‌ق ده‌بێت وه‌ك سه‌ید جه‌وادی ته‌باته‌بایی ده‌ڵێت ره‌ق بونێكی بیمانا ئه‌وه‌یه هه‌ر توێژێك ده‌یه‌وێت به قازانی خۆی مافی توێژه‌كانی دیكه پایماڵ بكات له كاتی ره‌ق بونی ئه‌و توێژانه‌دا رۆشنبیران و ریفۆرمگه‌راكان دروست ده‌بن و ده‌یانه‌وێت نه‌رمیان بكه‌نه‌وه تاوه‌كو ماف و عه‌داله‌ت بۆ هه‌موو توێژه‌كان مانا په‌یدا بكاته‌وه، هه‌ربۆیه كاتێك پێغه‌مبه‌ران بونه‌ته پێغه‌مبه‌ر ده‌سكاری توێژ‌و خێڵه‌كانیان نه‌كردوه، به‌ڵكو قوڵترین مانای ئه‌و توێژانه‌یان گۆڕیوه، ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌وه‌یه كه كتێبه ئاسمانیه‌كان پڕن (بۆنمونه قورئان)پڕه له چه‌مكی تایبه‌ت به هه‌موو ئه‌و توێژانه، به‌ڵام زۆرجار نه‌یانتوانیوه ئه‌و زبریه‌ی توێژه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌رم بكه‌نه‌وه بۆیه ناچار ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌یان به‌جێهێشتوه, ئه‌مه‌ش به ڕونی له به‌جێهێشتنی ووڵاتی (هیند) له لایه‌ن كوره پاشایه‌كی بوزاوه ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك كه ده‌یویست ره‌قی و زبری توێژه جێگیره‌كانی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێت به‌لام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو محمدیش (د.خ) ناچار بوو شاری مه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
ئه‌مه‌ش چیرۆكی رۆشنبیری وولاتی ئێمه‌یه كاتێك ده‌یه‌وێت بێته ناو كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه سه‌ر به‌هیچ كام له چوار توێژه سه‌ره‌كیه‌كه‌ش نیه ( ده‌سه‌لات داران, جه‌نگاوه‌ران, خاوه‌ن پیشه‌كان و جوتیاران, پیاوه ئاینیه‌كان )ئیدی له‌م حاڵه‌ی رۆشنبیری شلگیر له چه‌ند ئه‌گه‌رێك زیاتر نیه
ئه‌وه‌ش به ته‌واوه‌تی ئه‌و شه‌ڕه، به‌یان و ئه‌شكه‌نجه‌ی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان و ته‌نانه‌ت له‌ناوبردنیشیان رون ده‌كاته‌وه كه به‌رۆژی روناك له‌ناو ده‌برێن و توێژه‌كانی زه‌ق زه‌ق به‌بێ بزوت سه‌یریان ده‌كه‌ن .
كه‌واته شیمانه‌ی جوڵه‌ی رۆشنبیران وه‌ك مه‌خلوقێك شوناسی له نێو چینه نه‌ریتیه‌كاندا نیه له‌م چه‌ند ئه‌گه‌ره‌دا كورت ده‌بێته‌وه
یه‌كه‌م : قبوڵكردنی پاشكۆیه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رگتنی به‌خشیش و ئیمتیازات و پێدا هه‌ڵدان و گه‌وره كردنیان ئه‌مه‌ش كاری زۆربه‌ی ده‌زگا رۆشنبیری و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیره‌كانی ئه‌م ووڵاته‌یه، به‌بێ ئه‌رك پاره‌ی ده‌سه‌لاتداران وه‌رده‌گرن و یا خود له ژێر ناوی راوێژكاریه‌كی بێ‌سود ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دووه‌م : قبوڵكردنی شوناسی هه‌ركام له توێژه‌كانی دیكه وه‌ك رۆشنبیره به‌ریگریكاره‌كانی توێژی جه‌نگاوه‌ران (پێشمه‌رگه) پیشه‌ییه‌كان ( كرێكار و جوتیار) ئه‌نجام دانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ش واز هێنانی رۆشنبیره له‌و بنه‌مایانه‌ی كه باوه‌ڕی پێیان بوه ساردبونه‌وه‌یه تا ئاستی به‌رگریكردنی ساده‌و بێ به‌ڵگه, بوونیه‌تی به واعیزێكی ساده‌و سۆزانی , چونكه توێژه‌كان له پڕۆژه‌ی رۆشنبیری ئه‌و تێناگه‌ن شتێكیان ده‌وێت به عه‌قڵی ئه‌وان بخوات نه‌وه‌ك بیانگۆڕێت, ئه‌گینا پشتگیری ناكه‌ن ( به‌تایبه‌ت پشتگیری ماددی ) بۆیه ده‌بینی زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی سه‌ر به‌حزبی ده‌سه‌لات نین گوتاری رۆشنبیریان بۆ ئاساتی خه‌ڵكی ئاسایی دابه‌زاندوه،دواجار بونه‌ته واعیز، به تایبه‌تی دوو دیارده‌ی جه‌ماوه‌ری بوون هه‌ڵبژاردن زێتر ئه‌م باته‌ی تۆختر كردوه‌ته‌وه .
سێیه‌م : رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توێژی زانایانی ئاینی به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان نوێنه‌ری رۆشنبیری و لایه‌نه هزریه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتین ئه‌مه‌ش بنه‌مای كۆمه‌ڵگا ناسی كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگ (ماكس ڤیبه‌ره) هه‌ربۆیه هه‌میشه له گرڤبونه‌وه‌كاندا به‌یاننامه‌و وتاره‌كانی رۆشنبیراندا زۆرترین قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و توێژه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌نگ هه‌ڵچنین و بارگرژیه‌كانیش دوور یا نزیك په‌یوه‌ندیان به زانایانی ئاینیه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو توێژه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ده‌سه‌لات داران و جه‌نگاوه‌ران پێی هه‌ڵسن هه‌ر ئه‌وان زانایانی ئاینی تاونبار ده‌كه‌ن، گوتاره‌كانی دوای ووتاری (وێران) به تایبه‌ت له رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا شایه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن
له لایه‌كی دیكه‌وه زانایانی ئاینی زۆربه‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و شته نوێیانه ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت له ئه‌خلاق و ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م گه‌له بده‌ن زاراوه‌ی به‌ناو رۆشنبیر زاراوه‌یه‌كی باوی ناو زۆرێك له گوتاره‌كانی سه‌ر میمبه‌ری زانایانه
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌م بابه‌ته‌دا توشی ئه‌و رۆشنبیرانه یه كه ده‌یه‌وێت شوناسی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بپارێزن دواجار ده‌بێت بێ شوناس و نیشتمان گه‌لێ جار ئه‌م رۆشنبیرانه به‌و قه‌ره‌چانه چوێنراوون كه نیشتمانیان نیه، به‌ڵام له راستیدا حاڵی ئه‌وان زۆر له‌و رۆشنبیرانه باشتره، چونكه ئه‌وان شوناسێكی جێگیریان نیه به‌لام ئه‌وان زۆر ده‌ست ره‌نگینن پیشه‌زان بوون كه خۆیان پێژیاندوه له كاتێكدا رۆشنبیری وه‌ك پیشه‌یه‌ك نازانێت بۆیه یان ده‌بێت ببێته هه‌ڵگری شوناسی یه‌كێًك له توێژه‌كان یان واز له كاری رۆشنبیری بهێنێت یا له ووڵاتی زێڕی ره‌شدا له برسا بمرێت