ئه‌بوزه‌ید ماڵئاوایی كرد
رۆژی دووشه‌ممه له‌ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید هه‌واڵی كۆچی دوایی بیریاری هاوچه‌رخ‌و ناسراوی عه‌ره‌ب‌و میسر (نه‌سر حامد ئه‌بو زه‌ید) بلاَوكرایه‌وه.
ئه‌بوزه‌ید ساڵی 1943 له‌دایك بووه و ساڵێ 1962 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زمانی عه‌ره‌بی‌و ساڵی 1967 ماسته‌ری له دیراساتی ئیسلامی‌دا به‌ده‌ست هێناوه وه ساڵی 1979 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌هه‌مان بواردا به‌ده‌ست هێناوه‌و وه‌كو مامۆستا له زانكۆی قاهیره كاریكردووه.
جێی باسكردنه ئه‌بوزه‌ید به خستنه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك له بیر‌و بۆچونه‌كانی له‌دونیای عه‌ره‌بیدا به‌توندی به‌رپه‌رچی درایه‌وه‌و تا ئه‌و راده‌یه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌رامبه‌ره‌كانی به بێ دین‌و له‌ئیمان ده‌رچویان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا ئه‌گه‌رچی ئه‌بوزه‌ید بانگه‌شه‌ی موسڵمان بونی خۆی ده‌كرد.
كتێبه‌كانی ئه‌بوزه‌ید سه‌باره‌ت به بیری ئیسلامی‌و ئاینی و دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌لاَت بۆ ئه‌م نوسه‌ره گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا لێكیان جیا بكه‌نه‌وه، به‌و بیانوه‌ی كه ئه‌بوزه‌ید كه‌سایه‌تیه‌كی بێئیمانه. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه هاوسه‌ره‌كه‌ی مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسی بوو له زانكۆی قاهیره.
راپۆرته پزیشكیه‌كان له‌باره‌ی مردنی ئه‌بو زه‌یده‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مردنه‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسێكی نه‌زانراوه‌وه‌یه كه له‌كۆتا سه‌ردانیدا پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بۆ ئه‌نده‌نوسیا توشی بووه.
ئه‌بو زه‌ید له‌پاش خۆی گه‌لێك كتێبی گرنگی به‌جێ هێشتووه له‌وانه:
(الأتجاه العقلى في التفسير دراسه في قضية المجاز في القرآ‌ن عند المعتزلة، فلسفة التأويل دراسة في التأويل القرآ‌ن عند محي الدين بن عربي، انصمة العلاقات في اللغة والأدب والثقافة مدخل الى السموطيقا، مفهوم النص درسة في العلوم القرآ‌ن)