|
جێنده‌ر له‌نێوان زاراوه‌و بیردوَزه‌دا به‌پێنوسی: د.عالیه فه‌ره‌ج له‌عه‌ره‌بیه‌وه: ئومێد كه‌مال
جێنده‌ر له‌نێوان زاراوه‌و بیردوَزه‌دا
خستنه‌ڕوویه‌كی مێژوویی و شیكاری بوَ زاراوه‌ی جێنده‌ر
به‌پێنوسی: د.عالیه فه‌ره‌ج
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: ئومێد كه‌مال
له‌ماوه‌ی ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی ڕزیگاریخوازی له روَژئاواو ڕوَژهه‌ڵاتدا سه‌ریان هه‌ڵداو هه‌ریه‌كه‌یان پروَژه‌و پێشنیاری جوَراوجوَریان خسته‌ڕوو له‌ڕووی (منتلقات) وستراتیجی جیاوازه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان به‌گشتی بانگه‌شه‌یان بوَچه‌شنێك یان شێوازێكی تایبه‌ت ده‌كرد له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت، چ وه‌ك مێینه یان وه‌ك مروَڤ، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ژان ومه‌ینه‌تیانه‌یه كه‌ئافره‌ت دووچاری هاتووه له‌مامه‌ڵه‌كردندا، هه‌رله‌ناهاوسه‌نگی وبه‌خه‌رج نه‌دانی ویژدان له‌ئاستیدا سه‌ره‌رای ئه‌و ڕوَڵه گرنگه‌ی كه‌هه‌یبووه وه‌ك تاكی دووه‌م له‌نێوان خێزان وكوَمه‌ڵگه‌دا.
له‌گه‌ڵ قوَناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌شدا چه‌ندزاراوه‌یه‌ك سه‌ریان هه‌ڵداو ده‌ركه‌وتوون كه‌په‌یوه‌ستن به‌به‌هاو ڕوانگه‌و ستراتیجی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌وه، له‌و زاراوانه‌ش زاراوه‌ی جێنده‌ره كه‌سه‌ره‌تا وه‌ك زاراوه‌یه‌كی زمانه‌وانی ڕووت هاته ئاراوه پاشان به‌كارهێنانه‌كانی گه‌شه‌ی سه‌ندو گوَڕاو بوبه بیردوَزه‌و ئایدوَلوَژیا.
به‌جوَرێك قوَناغی یه‌كه‌م به‌پێناسه‌ی جێنده‌ر ده‌ست پێده‌كات، وه‌ك زاراوه‌یه‌كی زمانه‌وانی به‌كاردێت بوَ پوَلێنكردنی ناو و ڕاناو سیفه‌ته‌كان، یان به‌كاردێت وه‌ك كردارێك كه بونیادنرابێت له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌گه‌زه‌وه له‌هه‌ندێك له‌زمانه‌كانداو له‌چوارچێوه‌گه‌لێكی زمانه‌وانی ڕووتدا(1).
سه‌رباری ئه‌وه هه‌ندێك له‌پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم زاراوه‌ی جێنده‌ر وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك بوَ ئافره‌ت به‌كارده‌هێنن، ئه‌م ئاراسته‌یه به‌رده‌وام بوو له به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه بوَ ئیستدلال له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی نێرینه یان مێینه تاكاتی ده‌ركه‌وتنی ئاراسته‌ی دووه‌م له‌پێناسه‌ی جێنده‌ردا به‌وه‌ی كه:
{ده‌گه‌رێته‌وه بوَ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌پیاوان و ئافره‌تانه‌وه كه له‌ڕووی كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێك دێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بیولوجیا داده‌مه‌زرێنێت {وه‌ك منداڵ خستنه‌وه}{2}له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش نێریه‌تی ومێیه‌تی به‌و ئیعتباره‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كوَمه‌ڵایه‌تین ،له‌سه‌ر بناغه‌ی بیولوجیا دامه‌زراوه،وه‌مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده كوَمه‌ڵایه‌تی وبیولوجیه‌كان ته‌وا نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وله‌ویه‌ت لای سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم بوَ تیكشكاندنی چه‌مكی باو وباڵاده‌ست له‌كاته‌دابرتی بووه له{تایبه‌تمه‌ندییه بایه‌لوجیه جیناتیه‌كان تاكه‌جیاكه‌ره‌وه‌یه له‌دیاری كردنی ئه‌و ڕوَڵ وئه‌ركانه‌دا كه‌چ پیاو چ ئافره‌ت له‌كوَمه‌ڵگه‌دا پێی هه‌ڵده‌ستن}
هه‌ربه‌دوای ئه‌مه‌شدا له‌كاتێكی تردا جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه كه {جێنده‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌گه‌زه‌وه ده‌وه‌ستێت و زیاتر كوَمه‌ڵاتیانه خوَی ده‌خاته‌ڕوو تاوه‌كو بایه‌لوجیانه}{3}
ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بناغه‌ی بایه لوجی وجینی وه‌ك تاكه بنه‌ڕه‌تێكی كاریگه‌ر نمایان ده‌كه‌ن، له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌بێت، به‌واتایه‌كی دیكه پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم هه‌وڵیان داوه كاربكه‌ن بو به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا وه‌ك مروَڤ ، ئافره‌ت وه‌ك مێینه‌ی له‌م قوَناغه‌دا.
له‌قوَناغی دووه‌مدا زاراوه‌ی جێنده‌ر له‌به‌كارهێنانیدا سنووری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووشه‌ی {جنس}و جێنده‌ری تێپه‌ڕاند، به‌جوَرێك ڕه‌وتی په‌ڕگیر له‌بزووتنه‌وه‌ی فێمینیزم{ RADICAL FEMINISM}ده‌ستیان دایه خستنه‌ڕووی پێناسه‌یه‌كی نوێ بوَ زاراوه‌كه:
جینده‌ر ووشه‌یه‌كه بوَئه‌وه‌ی له ووشه‌ی{جنس_SEX}جیابكرێته‌وه_داده‌بڕدرێت به‌ڕوَڵ وپێگه‌ی هه‌ریه‌ك له پیاوان و ژنان له‌ڕووی كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه، لێره‌شه‌وه ئه‌وه گوَڕان هه‌ڵده‌گرێت{4}
ڕه‌وتی ڕادیكاڵی فیمینیزم مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده بایه‌لوَژی و كوَمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان جیا كرده‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دابه‌ش كردنی ڕوَڵ وپێگه‌ی كوَمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها چێژ بردن له‌مافه‌كان بوَ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌پێناسه‌ی چه‌مكی جێنده‌ردا، به‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد كه جێگوركێ ی پێچه‌وانه له‌وه‌ی كه‌له ڕابردوودا باڵاده‌ست بوو، لێره‌وه ڕه‌واج پێدان ده‌ستی پێكرد به‌چه‌مكی ئه‌وه‌ی كه‌گه‌شه‌سه‌ندنی كوَمه‌ڵایه‌تی وژینگه‌ی كوَمه‌ڵایه‌تی تاكه‌بڕیارده‌ری جیاكه‌ره‌وه‌یه له‌دیاری كردنی ڕوَڵه‌كان و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كاندا كه‌پێویسته هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێی هه‌ستن.
سه‌ڕه‌رای ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌نێوان ره‌هه‌نده بایه‌لوژی وكوَمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مروَڤ لای زوَرینه‌ی زانایانی كوَمه‌ڵناسی، به‌جوَرێك وای ده‌بینن: كه جیاكردنه‌وه‌و دابڕین له نێوان ڕه‌هه‌ندی بایه‌لوَژی وڕه‌هه‌نده كلتووری وكوَمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا نزیكه‌ی له موسته‌حیله‌وه جگه‌له‌وه‌ی تایبه‌ته به‌منداڵ بوونه‌وه{5}
له‌دره‌نجامدا ئه‌وكارلێك و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ڕه‌هه‌نده بایه‌لوَژی وكوَمه‌ڵایه‌تی وكلتوریه‌كانه‌وه دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام ڕادیكاڵه فیمینیزمه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بانگه‌شه‌و هاواره‌كانیان وكاركردنیان بوَ جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واو له نێوان ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌دا، به‌جوَرێك چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی جیاواز له‌نێو خوَیاندا هاته ئاراوه، یه‌كێك له‌و ئاراستانه پێناسه‌ی جێنده‌ری به‌م شێوه‌یه كردووه: رَیكخه‌ری ژیانه وه‌ناكرێت وناگونجێت پێناسه‌ی جێنده‌ر بكه‌ین له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو زاراوه‌ی {ژن}و{پیاو}چونكه جێنده‌ر به‌هه‌موو واتاكانی كوَمه‌ڵایه‌تیانه پێك دێت، لێره‌وه‌ش ده‌كرێت سه‌رله‌نوێ شكڵ وشێوه‌ی پێ بدرێته‌وه.{6}
ڕه‌وتی ڕادیكاڵی ڕه‌هه‌ند گه‌لێكی نوێی هێنایه ئاراوه له‌وه‌رگرتن وبه‌كارهێنانی پێناسه‌ی جێنده‌ردا، به‌به‌راوورد له‌و به‌كارهێنانه‌ی كه‌له‌قوَناغی یه‌كه‌مدا به‌كارهاتووه، له‌وانه‌ش :
1/جێنده‌ر وه‌ك ڕوَڵ و ئه‌رك و په‌یوه‌ندییه‌كان كوَمه‌ڵایه‌تیانه پێك دێت و دوور له هه‌ركاریگه‌ریه‌كی ڕه‌هه‌ندی بایه‌لوژی،
لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ری گوَرانی هه‌یه به‌جیاوازی كات وشوێن وكلتوورلا.
2/جێنده‌ر نه‌مه‌ست پیاوه نه ئافره‌ت وه‌ناگونجێت بدرێته‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه‌سروشتی وفتری وجێگیره.
3/گوَڕانی به‌ده‌ستهاتوو له‌چوارچێوه‌ی جێنده‌ردا په‌یوه‌سته به‌جیاوازی كلتوره‌كان، وه‌ئیعتباردانان بوَ ئاین وه‌ك به‌شێك له‌كلتوور له‌كاتێكه‌وه بوَ كاتێكی تر گوَڕانی به‌سه‌ردادێت، لێره‌شه‌وه هه‌وڵدان بوَ دوور خستنه‌وه‌ی ئاین له‌گێڕانی هه‌ر ڕوَڵێكی سه‌ره‌كی له‌به‌خشینی ڕوَڵ ودابه‌شكردنیاندا دێته ئاراوه.
..له‌كاتێدا كاروو بزاوتی ڕه‌وتی جێنده‌ری فیمینیزم هه‌رله ده‌ركه‌وتنیه‌وه GENDAR FEMINISM
تاكو دان نه‌نانی به‌بوونی هه‌ر جیاوازییه‌ك هه‌رچه‌نده _كوَمه‌ڵایه‌تی بێت یان بایه‌لوِژی _ له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، تاكار له‌لای ئه‌وان گه‌شتوَته ئاستێك ته‌نانه‌ت ئیعتباردانان بوَ هێزی فیزیكی پیاوان ده‌ڵێن: ئه‌مه به‌خشینێكی كوَمه‌ڵایه‌تیه وه‌ك هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌ی دیكه كه‌له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش سه‌ری كێشاوه بوَ ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژ به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌ئاسه‌واروو ده‌رهاویشته‌ی جیاوازییه بایه‌لوَژییه‌كان له‌نێوان ژن وپیاودا خوڵقاندویه‌تی، لێره‌شه‌وه جێنده‌ری فێمێنیزم گه‌شتوَته ئاستی جیاكردنه‌وه‌ی نێوان {جنس}ی بایه‌لوَژی‌و چه‌شنی كوَمه‌ڵایه‌تی_كه‌ئه‌مه بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیه له‌فكری ڕادیكاڵی فیمینیزم _ بوَ داننه‌نان به‌وه‌ی كه‌ده‌كرێ ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه له‌رێگای جیاكاریه بایه‌لۆجیه‌كانه‌وه بێت بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه، به‌مه‌ش جینده‌ر چوویه قوَناغی سێیه‌م.
ڕه‌وتی جێنده‌ری فیمینیزم بوونی {جنس)یان دانا به‌ووشه‌یه‌ك كه له‌پاڵ جێنده‌ر دا دابنرێت، وه‌ك چه‌شنێكی ته‌به‌قی وكوَمه‌ڵایه‌تی{الجنس - الجندر}كه‌پێویسته به‌سه‌ریدا زاڵبین ونه‌یهێڵین، لێره‌وه ووشه‌ی {جنس}زوَر مه‌یلی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر چی وه‌ك زاراوه‌ش بێت!!
هه‌روه‌ك ڕه‌وتی جێنده‌ری فیمینیزم قوَناغی كار‌و كاردانه‌وه‌ی تێپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ ڕه‌وته نه‌یاروو ڕكه‌به‌ره‌كانیدا له‌نێو كوَمه‌ڵگاكانیاندا سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی{جینده‌ر}، به‌جوَرێك ڕه‌وتی جینده‌ری فیمینیزم زوَرینه‌ی ئه‌و كوَمه‌ڵگایانه پێك ناهێنێت كه‌زاراوه‌كه‌ش تیایدا سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌گرنگی به‌كاریگه‌ری وگوَڕان دراوه له‌ڕێگه‌ی بوونێكی ڕواڵه‌تی و چالاكوانه‌كانی ئه‌مك ڕه‌وته‌وه له‌نێوان زوَرینه‌وه ده‌زگاكانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وه‌جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌ی كردنی جێنده‌ر{ GENDER MAINSTREAMIN} له‌ڕێگه‌ی پروَگرام ودیكوَمێنت و ڕێكه‌وتنامه ده‌رچووه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌لایه‌ك، وه‌له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه كه‌له‌زوَرینه‌ی كوَمه‌ڵگاكاندا بوونیان هه‌یه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه جێنده‌ری فیمینیزم ڕه‌هه‌ند گه‌لێكی نوێی خزانده نێو به‌كارهێنان ودیاریكردنی چه‌مكی جێنده‌ر له‌وانه:
1/وایان له‌جێنده‌ر كرد كه‌كاریگه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌بێت له‌ده‌ستنیشانكردن ودیاریكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به ژیانی كوَمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و......هتد.به‌ڵكو ئیعتباردانان بوَ جێنده‌ر وه‌ك تاكه هه‌بووی جه‌خت له‌سه‌ركراوـ وه‌به‌خشینی ئه‌وله‌ویه‌ت پێی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ریه‌كه له ته‌مه‌ن،ڕه‌گه‌ز، كلتوور....هتد.كه پێویسته به‌گرنگییه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت له‌پلاندانان وجێبه‌جێكردن وراستكردنه‌وه‌و به‌دواداچوونی سه‌رجه‌م ئه‌و پڕوَگرام وپروَژه گرنگانه‌ی كه‌له‌بواری گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا خراونه‌ته‌كار.
2/داننان به‌وه‌ی كه مافی مروَڤه ڕه‌گه‌زی خوَی دیاری بكات ژن بێت یان پیاو لێره‌شه‌وه كه‌ناڵێك كرایه‌وه بوَ داكوَكیكردن له‌لادانی سێكسی وه‌ك مافێك له مافه‌كانی مروَڤ.
3/ئیعتباردانان بوَ جێنده‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ی په‌یوه‌سته وه‌ك بناغه‌یه‌ك بوَسه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به‌ته‌فسیری ئاینه ئاسمانیه‌كان تاوه‌كو یه‌كانگیر ببنه‌وه له‌ئه‌وداخوازیانه‌ی كه‌ئه‌م ڕه‌وته ده‌یخه‌ینه ڕوو له هاوتابوون له‌سه‌رجه‌م مافه‌كان وئه‌ركه‌كان و ڕوَڵه‌كان به‌یه‌كسانی بوَ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه.
4/ئیعتباردانان بوَ جینده‌رو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته پێیه‌وه وه‌ك بناغه‌یه‌ك بوَ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی بونیاده خێزانی و كوَمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه دابه‌شكردنی ڕوَڵ وئه‌ركه‌كانی له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
لێكنزیكبوونه‌وه‌كان له‌ڕووی بیردوَزه‌وه سه‌باره‌ت به چه‌مكی جێنده‌ر دوای ئه‌م سێ قوَناغه له‌گه‌شه‌سه‌ندن وسه‌پاندنی زاراوه‌كه له‌گرنگترین نزیك بوونه‌وه‌كانیش بریتییه له:
1/به‌كارهێنانی چه‌مكی جێنده‌ر به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رپایانه‌ی كه‌له‌نێوان ژن وپیاودا هه‌ن به‌حسابكردن بوَی وه‌ك په‌یوه‌ندی هێز{POWER RELATION}واده‌كات كه‌لایه‌ك زاڵ بێت و لایه‌ك ملكه‌چ.
2/به‌كارهێنانی چه‌مكی جێنده‌ر به‌سه‌ر ئه‌و ڕوَڵ وپێگه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌هه‌ریه‌ك له‌دووڕه‌گه‌ز پێیه‌وه سه‌رقاڵن.
3/به‌كارهێنانی چه‌مكی جێنده‌ر به‌سه‌رئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه سایكوَلوَژی وهه‌ستی وكلتوریانه بوَ هه‌ریه‌كه له پیاو ژن، و ئیعتباردانان بوَ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به‌جوَرێك كه هیچ په‌یوه‌ندیان به ڕه‌هه‌ندی بایه‌لوَژیه‌وه نه‌بێت له ڕووی پێك هاتن‌و كاریگه‌ره‌وه.
4/به‌كارهێنانی چه‌مكی جێنده‌ر به‌سه‌ر دابه‌شكردنی نابه‌رامبه‌ر بوَ هه‌مووسه‌رچاوه سروشتی ومه‌عریفیه‌كان
...هتد.له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
ئه‌م چوار نزیك بونه‌وانه‌ش به‌چه‌شنێكی فراوانتر قسه له‌باره‌یانه‌وه ده‌كه‌ین له باسێكی تردا تاوه‌كو زانیارییه‌كی ئه‌وتوَ به‌خوێنه‌ر بده‌ین تابزانێت له‌واقعی ئێستا به‌كوێ گوشتووه.
Monday, July 19, 2010
|