دایالۆگی ئایینی و شارستانی
سه‌ید حسێن نه‌سر
له ئینگلیزییه‌وه: هادی محمد
پێشه‌كی
خوشكان و برایانی به‌ڕێز، به‌خێر بێن بۆ كۆنفراسی ئایین و دایالۆگی نێوان شارستانییه‌ته‌كان. میوانی ووتارده‌رمان پرۆفیسۆر سید حسێن نه‌سره. سه‌ره‌تای خوێندنی له ئێران ده‌ست پێكردووه‌و له په‌یمانگای ماساچوسێتی ته‌كنه‌لۆژی و زانكۆی هارڤه‌رد خوێندنه‌كانی ته‌واوكردووه. یه‌كێكیشه له باشترین قوتابییه‌كانی ئایه‌توڵلاَ ته‌باته‌بایی و نووسه‌ری زیاتر له 30 كتێب و 300 مه‌قاله‌یه. له ژماره‌یه‌ك زانكۆی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تی زانكۆی تاران و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وانه‌ی وتۆته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانیش ووتاری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی داوه. ئێستا پرۆفیسۆر نه‌سر پڕۆفیسۆری زانسته ئیسلامییه‌كانه له زانكۆی جۆرج واشنتن. هیوادارم په‌یامی ئه‌م كۆنفراسه دادپه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌كسانی و یاسا و مه‌عنه‌ویه‌ت بێت بۆ هه‌موو هاولاَتیانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی جیهان. له كۆتاییدا داوا له پرۆفیسۆر نه‌سر ده‌كه‌م ووتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
پرۆفیسۆر نه‌سر: به ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان. له رۆژگاری كۆندا، پێش ئه‌وه‌ی شارستانییه‌ته‌كان Civilizations له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه پێكه‌وه ببه‌سترێن، خه‌ڵكی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی (په‌یوه‌ندییه‌كی) زیاتریان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا هه‌بووه وه‌ك له رۆژگاری ئه‌مڕۆمان سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م هه‌موو په‌یوه‌ندی و پێكبه‌سته ته‌كنیكییانه. من نازانم ئاخۆ ئه‌م پێكبه‌سته ته‌كنیكییانه یارمه‌تی خوڵقاندنی دایالۆگ ده‌ده‌ن له نێوان شارستانییه‌ته‌كاندا یاخود نا. مایه‌ی خۆشحاڵییه بۆ من توانیومه لێره‌دا ئاماده‌بم و ووتارێك له‌سه‌ر بابه‌تێك پێشكه‌ش بكه‌م كه پێموایه بۆ هه‌ركه‌سێك چ له جیهانی ئیسلامی و چ له رۆژئاوا بابه‌تێكی رێزدار و خۆشه‌ویسته، ئه‌م ساڵ به ساڵی دایالۆگی شارستانی ناوزه‌ند كراوه. ئه‌مڕۆ داوام لێكراوه له باره‌ی دایالۆگی ئایین و شارستانییه‌ته‌وه بدوێم و له جیاتی ئه‌وه‌ی چاوێك به ڕووكاری بابه‌ته‌كه‌دا بخشێنم، ده‌مه‌وێت به قوڵی بچمه ناو ئه‌و بوارانه‌وه كه له ڕاستیدا به‌شێكه له‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی لێده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا ئێوه مه‌به‌ستتان چییه له شارستانیه‌ت؟ بێگومان زۆر له باره‌ی شارستانییه‌ته‌وه نوسراوه. یه‌كێك له جوانترین ئه‌و مه‌قالانه‌ی تا ئێستا نوسراوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو "ئه‌ناندا كومانسرامی" له مه‌قاله‌یه‌كدا به‌ناوی "شارستانییه‌ت چییه؟" نووسراوه، ئێستا ناونیشانی كتێبیه‌كیه‌تی ده‌ساڵ له‌مه‌وپێش له ئنگلته‌را بلاَوكرایه‌وه. هه‌روه‌كو ئه‌نانداو زۆرێك له قوتابییه جدییه مێتافیزیكییه‌كان، ئێوه‌ش ده‌شێت قسه له باره‌ی ترادسیۆنی Tradition جۆراو جۆره‌وه بكه‌ن كه تا ئێستا ئاماژه‌یان پێدرابێت، شارستانیه‌ت ته‌نها په‌یوه‌ندی به مێژووناسی و ڕیشه‌ناسی (etymology) وشه‌ی (civetas) له‌لاتینیدا نییه كه مانای (شار) ده‌گه‌یه‌نێت.
له ڕاستیدا شارستانیه‌ت جێبه‌جێ كردنی جیهانبینییه‌ك، دیدگایه‌كی تایبه‌تی حه‌قیقه‌ت ده‌گرێته‌وه بۆ كۆیییه‌كی مرۆیی. ئه‌مڕۆ، ئه‌م پێناسه‌یه ته‌واو ئاڵۆز بووه له زه‌ینی زۆر له خه‌ڵكیدا ئه‌ویش به‌هۆی پوكانه‌وه‌ی ئایین له جیهانی نوێداو ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ باقی دیكه‌ی جیهان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه به‌دواوه..
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه دواوه‌و سه‌ره‌تا چاوێك بخشێنمه‌وه به سه‌ر كۆنترین شارستانییه‌ته‌كان له جیهاندا و به كورتی بزانین چۆن سه‌ریانهه‌ڵداوه و بۆچی به شارستانییه‌ت داده‌نرێن. وه بۆچی ئێمه ووشه‌ی فره‌یییانه‌ی (plural) شارستانییه‌ته‌كان به‌كارده‌هێنین وه‌ك له ووشه‌ی تاكییانه‌ی (singular) شارستانییه‌ته‌كان.
یه‌كێك له كاره‌ساتترین و به‌دترین میراته‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌می فكری ئه‌وروپی بۆ ته‌واوی جیهان بریتی بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی شارستانییه‌ته‌كان بۆ شارستانییه‌ت، به‌و مانایه‌ی به‌كارهێنانی تاكیانه‌ی وشه‌ی شارستانیه‌ت. له ڕاستیدا ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی رۆشنبیرییه، گه‌یشته لوتكه‌ی خۆی له ئه‌وروپای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و فه‌ره‌نسای سه‌ده‌ی رۆشنگه‌ری و ئه‌ڵمانیای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و ئنگلته‌رای خاوه‌ن بیرۆكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندن. به‌كارهێنانی تاكیانه‌ی وشه‌ی شارستانییه‌ت بیرۆكه‌یه‌كه ئه‌و ڕاستییه‌مان پێده‌ڵێت كه ته‌نها یه‌ك شارستانییه‌ت هه‌یه و هه‌موو شارستانییه‌ته‌كانی دیكه بوونه‌ته خشتێك له بینای ئه‌و شارستانییه‌ته.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركی ئه‌وه بكه‌ین چۆن ئه‌م هه‌ڵه‌یه به قوڵی ڕیشه‌ی داكوتاوه، ئه‌وه‌نده به‌سه ئاماژه به‌و ڕاستییه بكه‌ین كه ئێمه زۆر جار ڕۆژانه وشه‌ی (به‌شارستانی بوو Civilised) به ئینگلیزی به‌كارده‌هێنین، ته‌نانه‌ت ئه‌م زاراوه باوه كاتێك له ڕووی سیاسییه‌وه ڕاست ده‌بێت ئه‌گه‌ر تۆ ملیۆنه‌ها خه‌ڵك به بۆمبی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتوو جۆره‌كانی دیكه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن بكوژیت، ئه‌و كاته ئه‌وه‌نده به شارستانی بوویت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر پانزده كه‌س به ڕم بكوژیت، ئه‌وا ناشارستانیت (uncivilised). ئه‌م به‌كارهێنانه‌ی وشه‌ی (به‌شارستانی بوو) كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌ڵێین (ڕه‌فتاری به‌شارستانی بوو) له ڕاستیدا گه‌مه‌یه‌كه بۆ كه‌سێك نه‌زانێت به‌كارهێنانی ئاوه‌ها زاراوه‌یه‌ك چه‌ند كاره‌ساتباره.
ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه بۆ قسه‌كردن له باره‌ی دایالۆگی شارستانییه‌ته‌كانه‌وه پێویسته پێشوه‌خت ده‌ركی فره‌یی plurality شارستانییه‌ته‌كان بكه‌ین كه هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌یه و پێویستیشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌وری نه‌زانین و به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنه ته‌واوه ده‌رچین كه زۆر به زه‌قی له‌م ماوه‌ی پێشووتری مێژووی ئه‌وروپا و باقی جیهان به‌رچاو ده‌كه‌وێت. سه‌یركه‌ن چۆن ووشه‌ی "به‌شارستانی بوون" له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا به‌كارده‌هێنین، هه‌ر له‌م دیده‌وه چۆته ناو زمانه ئیسلامییه‌كانه‌وه. بۆ نمونه له زمانی دایكی مندا، واته فارسی، ئێوه چه‌ندان جار ده‌ڵێن "موته‌ممه‌دین یاخود ناموته‌ممه‌دین" واتا شارستانی بوو یاخود ناشارستانی بوو.
ئه‌مه مانای شتێكی خراپ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو كاریگه‌ری سه‌رده‌می بیركردنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری Enlightenment ئه‌وروپایه. هه‌روه‌ها به ڕوونی ئێوه هه‌مان به‌كارهێنان له‌لای یابانییه‌كان و چینییه‌كان (من ئه‌م زمانانه نازانم) و زمانه ئاسیاییه‌كانی دیكه ده‌بینین. له‌به‌رئه‌وه ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه له‌م هه‌ڵه‌ی به‌تاككردنه Singularising ده‌رده‌چین كه له ڕاستیدا فره‌یه. ئێستا پێویسته له‌وه تێبگه‌ین چ شتێكه له ڕووی مێژووییه‌وه شارستانییه‌تێك بنیات ده‌نێت و بۆچی شارستانییه‌ته‌كان فره بوون.
ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌یرێكی شارستانییه‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی جیهان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له كتێبه‌كه‌ی سامویل هنتنگتۆندا به‌ناوی "پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان" ژمێركراون (ئه‌م كتێبه ئه‌مڕۆ مشتومڕێكی زۆری له باره‌ی شارستانییه‌ته‌كانه‌وه دروستكردووه)، بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ هه‌لاَوێردنێك له نێوان شارستانییه‌ته‌كان نییه، له‌هه‌ر بارێكدا سه‌یركه‌ن، هه‌ر شارستانییه‌تێك ئایین دایمه‌زراندووه، یاخود ئه‌گه‌ر ئێوه حه‌زتان له ووشه‌ی ئایین نییه، ئه‌وا زاراوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌یه كه خوالێخۆشبوو ماركۆ پالیس به‌كاریهێناوه، پێی ده‌ڵێت "بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی presiding Idea". به‌درێژایی هه‌ر شارستانییه‌تێك بیرۆكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی نمایش كردووه، واته جیهانبینییه‌كی گشتگیر، ئه‌م جیهانبینیه‌ش له دیده فراوانه‌كه‌ی زاراوه‌كه‌دا بریتییه له ئایین. سه‌د له سه‌د هیچ هه‌لاچویردنێك له‌م نێوه‌نده‌دا بوونی نییه.
بابزانین چی هه‌یه له باره‌ی شارستانییه‌ته نوێكانه‌وه؟ به خێرایی قسه له باره‌یانه‌وه ده‌كه‌م. شارستانیه‌تی نوێ پاشماوه‌ی شارستانییه‌تێكی ئایینییه. ڕیشه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته فه‌لسه‌فه‌یه‌كی عه‌لمانییه‌تگه‌را نه‌بوو. كاتێك مه‌سیحیه‌ت Christianity له ئه‌وروپا ده‌ركه‌وت، شارستانییه‌تی ئه‌وروپی مه‌سیحی دروست بوو. ئێستا ئه‌گه‌ر پاش 2000 ساڵ، ته‌نها له 3%ی پیاوانی ئنگلیز ده‌چن بۆ كه‌نیسه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پیرۆزدا (Easter Sunday)(1)، مانای ئه‌وه نییه شارستانییه‌تێكی نوێ دروست بووه. ئه‌وه لادانێكه له ڕێسای شارستانییه‌تێك كه پێشتر دروستبووه، پاشان سه‌یری شارستانییه‌تی ئیسلامی، هندۆسی، بووزی، ئاسیای رۆژهه‌لاَتی باشور، كۆنفۆشیۆسی، تاویست، ماووری له نیوزلاند، هندییه‌كانی ئه‌مریكای باكور، هندییه‌كانی ئه‌مازۆن، یۆربا، هه‌رجێگه‌یه‌ك له جیهاندا تۆ ده‌چیت، دڵی شارستانییه‌ت هه‌میشه ئایین بووه. هه‌ر مشتومڕێكی تیۆری ئه‌مڕۆی له باره‌ی دایالۆگی شارستانییه‌ته‌كانه‌وه سازبكرێت، زۆر زۆر گرنگه ئه‌م حه‌قیقه‌ته مێژووییه له بیر نه‌كه‌ین..
هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه ئه‌مڕٍۆ بریتی نییه له‌م حه‌قیقه‌ته مێژووییه به ته‌واوی چونكه ئێستا ئێمه یه‌ك شارستانییه‌تی زۆر به‌هێزمان هه‌یه و هێشتا بانگه‌شه‌ی جیهانی بوونی خۆی ده‌كات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات بنه‌مایه‌كی ئایینی نییه، هه‌رچه‌نده بێگومان توخمێكی ئایینی زۆر به‌هێزتر له‌م شارستانییه‌ته‌دا بوونی هه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی خه‌ڵكی حه‌زده‌كه‌ن قبوڵی بكه‌ن. به‌لاَم شارستانییه‌تی رۆژئاوا له بنه‌ڕه‌تدا به ته‌واوی له‌لایه‌ن به‌ناو نوخبه‌یه‌كی رۆشنبیری عه‌لمانی كۆنترۆڵكراوه، ئه‌م نوخبه‌یه زیاتر له دانیشتوانی رۆژئاوا وه‌كو گشتێك عه‌لمانی ترن و ئه‌و به‌هایانه دیاری ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ڵگریه‌تی.
چی له باره‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته‌وه بڵێین؟ له ڕاستیدا ئه‌مه كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م دایالۆگدا ده‌خوڵقێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی دایالۆگ بێته كایه‌وه، پێویستمان به زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شه. من فه‌یله‌سوفێكی پیشه‌یم. ئه‌فلاتون باوكی بیری دایالۆگییه له ترادسیۆنی ڕۆژئاوا‌و ئه‌و ترادسیۆنه‌ی كه ئیسلام به میرات له به‌رهه‌مه‌كانی سه‌رده‌می دێرینه‌وه وه‌ریگرتووه. بۆ ئه‌وه‌ی دایالۆگ هه‌بێت پێویسته پێوه‌رێكی هاوبه‌ش، زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت. لێره‌وه، ئه‌مڕۆ بابه‌تی سه‌ره‌كی بریتییه له جیاوازی كردن له نێوان:
-دایالۆگ له نێوان ئه‌و شارستانییه‌تانه‌ی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر هێشتا ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌دایه، به‌ده‌ربڕینێكی فراوانتر له ناو ئایندایه Religion.
-شارستانییه‌تی نوێی ڕۆژئاوا و جێكه‌وته‌كانی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا. هه‌روه‌ها حه‌زده‌كه‌م قسه له مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه بكه‌م.
به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌م، سه‌ره‌تا پێویسته به هه‌موو ڕاستگۆییه‌كه‌وه پرسیارێك له خۆمان بكه‌ین، دایالۆگ بۆ؟ بۆچی ده‌تانه‌وێت دایالۆگ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌و تێزه ده‌ست پێبكه‌ن كه ته‌نها یه‌ك شارستانییه‌ت له جیهاندا نییه، به‌ڵكو فره‌ییه‌ك له شارستانییه‌ته‌كان هه‌یه و فره‌یی شێوازه‌كانی تێڕوانینی جیهان هه‌یه به‌و واتایه‌ی ئه‌وه بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كییه بۆمان دیاریده‌كات چۆن شته‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین، چۆن شته‌كان ببینین، چۆن له ژیانی مرۆڤ و ئامانجی بوون و جۆری ئه‌و ڕوحانیه‌ته تێبگه‌ین كه خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌رماندا. ئه‌گه‌ر فره‌ییه‌ك له‌م شتانه‌دا هه‌یه‌و چه‌ندان شارستانییه‌تمان هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌ك شارستانییه‌ت هه‌وڵده‌دات ئینكاری بنه‌ڕه‌ته (ئه‌صڵه) بڵندگه‌را (متعالی)كه‌ی ئه‌م شتانه بكات، بۆچی ده‌مانه‌وێت دایالۆگ بكه‌ین. پێم وایه ئه‌م ساڵ كه نێوده‌وڵه‌تییانه وه‌كو ساڵی دایالۆگی شارستانی ناوزه‌دكراوه(2) بێ‌مانا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ نه‌بین له وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره. بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوور و درێژ پێش سه‌رده‌می مۆدێرن، شارستانییه‌ته‌كان له دایالۆگدا بوون به‌بێ بوونی دایالۆگێكی ڕه‌سمی. به‌مانایه‌ك له ماناكان، ترادسیۆنه ڕوحی و فه‌لسه‌فی و هونه‌رییه‌كانیان دایالۆگیان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا كردووه. ئیسلام و هندۆسی له هندستان، ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت له ئیسپانیا، بودیزم له چینی كۆنفۆشیۆسیدا ده‌ركه‌وت، كۆنفۆشیۆنیزم به‌ره‌و یابانی شینتۆیست په‌لی هاویشت. له ڕووی مێژووییه‌وه، گه‌لێك نمونه‌ی زۆر هه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی كه‌می ڕابردوودا، ئه‌و شارستانییه‌ته‌ی له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه زاڵ بووه شارستانییه‌تی ڕۆژئاوایه، ئه‌م شارستانییه‌ته گرنگی نه‌داوه به دروستكردنی دایالۆگ له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ته‌كانی دیكه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. من له باره‌ی ولاَتێك لێره‌و ولاَتێك له‌وێ قسه ناكه‌م. ئامانجی(3) به‌ریتانیا له چوون بۆ هندستان، فه‌ره‌نسا بۆ جه‌زائیر دروستكردنی دایالۆگی شارستانی نه‌بوو. پێویسته ده‌ركی ئه‌مه بكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژێر ده‌سته‌كان عاده‌ته‌ن بوونه‌ته دوو ده‌سته‌وه: ده‌سته‌یه‌كیان هه‌وڵیانداوه خۆیان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی وه‌كو شوناسێكی Identity جیاواز نه‌سڕێنه‌وه، جا ئه‌م ده‌سته‌یه هندۆسی، موسڵمان، بوزی بووبن هه‌وڵیانداوه خۆیان له‌م هێزه زیانبه‌خشه تازه‌یه بپارێزن. زاناكانمان له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی دووسه‌ده، جا زانایانی میسری، فارسی، عێراقی، سووری یاخود مه‌راكیشی بووبن، هه‌وڵیانداوه خۆبه دوور بگرن له فكری ڕۆژئاوا‌و نه‌یانویستووه هیچ شتێك له باره‌یه‌وه بزانن..
خۆتان به‌دوور بگرن له فكری رۆژئاوا و ئێمه‌ش مه‌عریفه‌ی سوننه‌تی (ته‌قلیدی) خۆمان ده‌پارێزین. هه‌مان شتیش له شارستانییه‌ته‌كانی دیكه‌دا ڕوویدا. ئه‌مه ئامانجی شارستانییه‌تی رۆژئاوابوو نه‌ك دایالۆگ. پێموایه یه‌كه‌م دایالۆگی ڕۆشنبیر جدی له نێوان ئیسلام و رۆژئاوادا له‌سه‌ر ئاستێكی فه‌لسه‌فی و مێتافیزیكی له په‌نجاكان و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له تاران ڕوویدا، ته‌نها نیوسه‌ده له‌مه‌وپێش، نه‌ك له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا.
ده‌سته‌ی دووه‌م له‌م شارستانییه‌تانه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌بوون وه‌كو كه‌سێكی رۆژئاوایی ڕه‌فتاریان ده‌كرد. گرنگییان نه‌دا به دایالۆگ كردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا، ویستیان ببنه رۆژئاوایی، رۆژئاواییه‌كی پله دوو. ئه‌مه وه‌كو شه‌پۆلێك هه‌موو كه‌لتوره نارۆژئاواییه‌كانی گرته‌وه، نه‌ك ته‌نها كه‌لتوری ئیسلامی، نه‌ك ته‌نها هندۆسی، نه‌ك ته‌نها بوزی، هه‌ر هه‌موویان، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان باشتر لاسایی رۆژئاوایان ده‌كرده‌وه وه‌ك له‌وانی دیكه. هه‌ندێك كه‌س لاساییكه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بوون، به‌لاَم هه‌میشه لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی پله‌دوو بووه. لاسایی كردنه‌وه (Imitation) جیاوازه له دایالۆگ، ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه، له دایالۆگدا تۆ ده‌به‌خشیت و وه‌رده‌گریت، به‌لاَم شوناست پارێزراوه. لاسایی كردنه‌وه واتای قوتدانی شوناسێكه بۆ ناو شوناسێكی دیكه.
له‌به‌رئه‌وه‌شه ته‌واوی بابه‌تی دایالۆگ له ڕاستیدا بابه‌تێكی كۆن نییه. ئه‌گه‌ر ئێمه به نیازی دایالۆگ كردنین، واتای گۆڕانێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵوێست و ئامانجی هه‌ردوولایه. واتای ئه‌وه‌یه كه شارستانییه‌تی زاڵی ڕۆژئاوا بوونی شارستانییه‌ته‌كانی دیكه‌ی قبوڵه و باوه‌ڕی وایه كه ئه‌م شارستانییه‌تانه هه‌ندێك شتی به‌سوودیان هه‌یه شایانی دایالۆگ له‌سه‌ر كردنن. شارستانییه‌ته نازاڵه‌كانیش (نارۆژئاواییه‌كان) له لایه‌ن خۆیانه‌وه، چ له‌ناوه‌وه‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه، ده‌بێت متمانه‌یه‌كی ته‌واویان به بوونی خۆیان هه‌بێت.
من له‌ناو نه‌وه‌یه‌كدا گه‌وره‌بووم له ئێران كه هه‌موو كه‌سێك پێیوابوو ساڵی 2000 هه‌موو ئێرانییه‌كان وه‌كو مرۆڤی فه‌ڕه‌نسی یان سویدیان لێدێت، به‌لاَم كه‌سانێك هه‌ن دووچاری توڕه‌ییه‌كی زۆر بوون كه ده‌بینن چۆن ئاین له هه‌موو جیهاندا گه‌شاوه‌ته‌وه‌و چۆن ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بیرۆكه رۆژئاواییه‌كان خه‌ریكه پێی خۆی ده‌گرێت.
به‌هه‌رحاڵ، واتای ئه‌وه‌یه هه‌رلایه‌نێك له‌لای خۆیه‌وه كه به‌شداری دروستكردنی دایالۆگه‌كه ده‌كات پێویسته هه‌ستێكی متمانه به بوونی خۆیی و شوناسی خۆی هه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا هۆكاری سێهه‌م دێته ناوه‌وه ئه‌ویش كرانه‌وه‌یه بۆ هاوبه‌شی كردن به‌و مانایه‌ی ئاماده‌یی هاوبه‌شی كردنی هه‌بێت. ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی جیهانی نا رۆژئاوایی‌دا، ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌وی دی ده‌بینین. هه‌ر له تالیبانی ئه‌فغانستانه‌وه بگره تا ده‌گاته تاكارای له بۆمبای له جاكارتا. ئه‌مانه‌ی من ناوم هێنان دوو ڕاستڕه‌وی موسڵمان و هندۆسی بوون و ئێوه‌ش نمونه‌گه‌لێكی زۆرتان هه‌یه له هه‌موو دنیادا. ئه‌وانه فۆرمێكی توندڕه‌وی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رامبه‌رن. بێگومانیش فۆرمی له‌و شێوه‌یه هه‌میشه له رۆژئاوا هه‌یه، به‌لاَم ناوی به‌و شێوه‌یه نابردرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژئاوا West هه‌موو به‌هاكانی Value دیكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه پێیان ناوترێت "بنه‌ڕه‌تخوازه‌كان Fundamentalist"، به‌ڵكو ئه‌وانه عه‌لمانیه‌تگه‌رای عه‌قڵ – كراوه‌ن. به‌لاَم ئه‌وانه هیچ نین جگه له بنه‌ڕه‌تخوازه به‌هێزه‌كان. هه‌موو جیهان بینییه‌كانی worldview دیكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی ئازادی‌دا كارده‌كه‌ن به مه‌رجێك تۆ دیدگای ئه‌وانت قبوڵ بێت. ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤدان به‌مه‌رجێك ئه‌و مه‌خلوقه‌ت قبوڵ بێت ئه‌وان پێی ده‌ڵێن مرۆڤ. ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕت وایه مرۆڤه‌كان وێنه‌یه‌كی خوداوه‌ندن و بۆ بڵندگه‌رایی (متعالی Transcendent) دروستكراون زیاتر له هه‌ر شتێكی دیكه، ئه‌وان بێگومان تۆ قبوڵ ناكه‌ن. ئه‌مه‌یه كرانه‌وه‌ی درۆیینه pseudo – openness. به‌لاَم ئه‌گه‌ر تۆ له دۆخێكی ئاوادا بیت، دوو هه‌ڵوێست یاخود تێڕوانینت Attitudes هه‌یه له هه‌ردوو شارستانییه‌ته‌كه‌دا: ڕۆژئاوا‌و ناڕۆژئاوایی كه‌سانێكی دیاریكراویان تێدایه كه ئه‌وی دیكه سه‌د له‌سه‌د ڕه‌ت ده‌كاته‌وه rejection. به‌لاَم كه‌سانێكی دیكه‌ش هه‌ن له ڕاستیدا ده‌یانه‌وێت ببه‌خشن و وه‌رگرن له پێناوی فێربوون و فێركردنی دایالۆگداو ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆر گرنگی مێژووی ئێمه‌یه ئه‌گه‌ر به‌جدی وه‌ربگیرێت. ئه‌گینا دایالۆگ ده‌بێته فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یه‌كی سیاسی. كه‌سانێكی زۆرهه‌ن له جیهانی نا ڕۆژئاوایی دا له بوونی دایالۆگ ده‌ترسن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا چونكه باوه‌ڕیان وایه دایالۆگیش هه‌روه‌كو به‌جیهانی بوون globalization به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌توانیت زۆر به ئاسانی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بدزیت. باوه‌ڕیان وایه دایالۆگ واتای پێدانی ڕوناكییه به دزه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زۆر به ئاسانی دزییه‌كه‌ی خۆی بكات. كاتێك دزێك دێته ناو ماڵه‌كه‌ته‌وه به‌لاییتێكه‌وه ده‌توانێت ئه‌و شتانه‌ی باشترن بۆ دزین هه‌ڵبژێرێت. هه‌ندێك خه‌ڵك له جیهانی ئیسلامی و هندۆسی و هندی و بوزی و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌م تێڕوانینه‌یان هه‌یه.
گومانی تێدانییه ئه‌م تێڕوانینه Attitude بوونی هه‌یه، پێویسته ڕوبه‌ڕووی ببینه‌وه‌و چه‌ند ساڵێكی كه‌می داهاتوو پێمان ده‌ڵێت ئاخۆ ئه‌مه كه‌ف و كوڵێكی كاتی بوو یاخود شتێكی جدی بوو. ئایا له ڕاستیدا شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێت دایالۆگ بكات له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ته‌كانی دیكه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه...
ئه‌م به پێچه‌وانه‌ییه ته‌واو ڕاست ده‌رناچێت له‌و ڕووه‌وه كه لایه‌كی هاوكێشه‌كه زاڵه به‌سه‌ر لاكه‌ی دیكه‌دا واته شوێنی ئه‌ویشی گرتۆته‌وه چونكه یه‌كسانی بنیادی هێز له نێوان شارستانییه‌ته‌كاندا بوونی نییه. من ده‌زانم كتومت له‌م شاری له‌نده‌نه‌دا، چه‌ندان قسه‌كه‌ر و نووسه‌ری موسڵمانی زۆر به‌ناوبانگ ووتویانه ئێمه ئێستا چووینه‌ته ناو سه‌رده‌می دایالۆگی شارستانییه‌وه، سه‌یری ئینگلیزه‌كان بكه‌ن گوێده‌گرن بۆ كه‌والییه‌ك Kawali و سه‌ریان ڕاده‌وه‌شێنن. ئه‌وان له‌سه‌رده‌می ڤیكتۆریادا ئه‌مه‌یان نه‌ده‌كرد(4) Victorian period. ڕاسته له سه‌رده‌می ڤیكتۆریادا ئه‌مه‌یان نه‌ده‌كرد به‌لاَم ئختیاریان هه‌بوو ئاخۆ ده‌یانه‌وێت گوێ بگرن بۆ كه‌والی یاخود نا. له هه‌مان كاتدا له تاران ئه‌وه‌نده ئاسان نییه ئختیارت هه‌بێت ئاخۆ ده‌ته‌وێت گوێبگریت بۆ مایكڵ جاكسۆن یاخود نا. فشاری جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ فشاری ده‌روونیدا یه‌كسان نین. یه‌كسانی Equality له نێوانیاندا نییه. ئه‌وه جه‌وهه‌ری چۆنیه‌تی نیازی مامه‌ڵه‌كردنی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شارستانیه‌ته‌كاندا.
داینه‌میكێكی به‌رچاو هه‌یه و به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه سه‌یری شارستانییه‌تی پۆست مۆدێرن بكه‌ین وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌رده‌وام به‌ره‌و زاڵتربوون ده‌چێت. به‌لاَم له ناوه‌وه ئه‌م شارستانییه‌ته زۆر به خێرایی به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت. له شارستانیه‌ته‌كانی دیكه‌وه، به‌هاكان به‌ره‌و گه‌وره‌یی و لوتكه‌ی شارستانیه‌تی زاڵ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. ئه‌م شوێنه‌ی ئێستا ئێوه تێیدا دانیشتوون، سه‌رده‌مێك جێگه‌یه‌ك بوو كه پیته‌ر ئوتوڵ یه‌كێك له ئه‌كته‌ره به‌ریتانییه به‌ناوبانگه‌كان، شانۆیی تێدا ده‌گێڕاو هێشتا له ژیاندا ماوه، به‌لاَم ئێستا ئه‌م شوێنه سه‌نته‌رێكی ئیسلامییه. هیچ كه‌سێك له ساڵی (1930)دا ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئێره ببێته سه‌نته‌رێكی ئیسلامی.
كه‌واته ئێوه دووچاری دیارده‌یه‌كی زۆر نامۆده‌بن، لێره‌وه مایكڵ جاكسۆن ده‌چێت بۆ تاران و لاهورو كه‌راچی و له‌لایه‌كی دیكه‌وه بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌بینن، له چوارچێوه‌ی ئه‌م داینه‌میكه ته‌واوه‌تییه‌دا، ئێمه پێویسته تێبگه‌ین دایالۆگی شارستانی مانای چییه.
به بڕوای من سێ شێوه دایالۆگ هه‌یه كه ده‌كرێت به‌شداریان پێ بكرێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌جدی ڕه‌چاویان بكات.
یه‌كه‌م شێوه‌ی دایالۆگ بریتییه له دایالۆگی نێوان پاشماوه‌كانی شارستانییه‌ته سوننه‌تییه‌كان (ته‌قلیدییه‌كان)، ئه‌مه شتێكه به درێژایی ژیانم سه‌رقاڵی بووم. كه من ده‌ڵێم پاشماوه له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ له جیهاندا هیچ شارستانییه‌تێكی سووننه‌تی ته‌واو ساغ و ته‌ندروست نه‌ماوه. به‌لاَم هێشتا جیاوازی گه‌وره هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك له باره‌ی به‌جیهانی بوون و.. هتد قسه ده‌كه‌ن هێشتا جیاوازی گه‌وره له نێوان قوتابییه‌ك له قاهیره و قوتابییه‌ك له نیۆركدا هه‌یه. هێشتا جیاوازی گه‌وره هه‌یه. له‌گه‌ڵ بوونی هۆشیارییه‌كی بڵندگه‌راییانه‌ی توخمی ڕوحی (مه‌عنه‌وی) له چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی جیهان و پوكانه‌وه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌دا.
له‌به‌رئه‌وه جۆرێك دایالۆگ هه‌یه كه ده‌كرێت دروست بكرێت و گرنگی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بێت ئه‌گه‌ر به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆ نمونه، ئه‌و دایالۆگه‌ی ڕوویدا له نێوان به‌شه ئیسلامییه‌كه‌ی هندستان (به‌شێكه له شارستانییه‌تی ئیسلامی) و شارستانییه‌تی هندۆسیدا. سی هه‌زار كه‌س له كشمیر كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش له باقی هندستاندا. ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا دایالۆگێك هه‌بوویایه، لێك تێگه‌یشتنی له نێوان ئه‌م دوو شارستانییه‌ته ده‌هێنایه كایه‌وه‌و ده‌ره‌نجامی سیاسی گه‌وره‌شی لێده‌كه‌وته‌وه. ئه‌و جۆره دایالۆگه زۆر گران و قورس نییه چونكه كاتێك تۆ سۆزه‌كانت و هۆكاره ده‌روونییه‌كان و چاوچنۆكی مرۆڤ بۆ پاره و ده‌سه‌لاَت و توخمه نه‌ژادییه‌كان و.. هتد بخه‌یته‌لاوه، ده‌بینیت كۆمه‌ڵێك به‌های ڕیشه‌دار و به‌هێزت هه‌یه كه ده‌توانن وه‌كو دوولای پردێك له نێوان دوو شارستانییه‌ته‌كه ده‌ور ببینێت یاخود لێك تێگه‌یشتن بێنێته كایه‌وه.
ئه‌مه شتێكه هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه شایه‌نی تێگه‌یشتن بووه، ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار چوون بۆ هندستان. پێشتر ڕوونكرایه‌وه كه هه‌رچه‌نده زۆر شتی نامۆ له هندستان ده‌گوزه‌رێت، به‌لاَم هێشتا باوه‌ڕێك به یه‌كیه‌تی خودا (unity of God) له ناو هه‌ندێك هندۆسی تایبه‌تدا هه‌یه. ئه‌وه‌ش له فۆرمێكی زۆر دوور و درێژتردا دووباره كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن "دۆرا شاكۆب" و كه‌سانی دیكه‌وه كه من ناچمه ناو باسه‌كه‌وه.
دایالۆگ له نێوان پاشماوه‌كانی شارستانییه‌ته سووننه‌تییه‌كان Traditional له ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئاسانكارییه‌كی باشی بۆ كراوه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری سووننه‌تی گه‌وره كه په‌یامه گه‌ردونییه‌كه‌ی ناو شارستانییه‌ته سووننه‌تییه‌كانیان هێنایه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا و به گوته‌ی كۆمار سۆمی ئه‌م په‌یامه ده‌كرێت وه‌كو ئامرازه‌كانی گوتار Discourse ده‌ور ببینێت. كۆمارسۆمی ووتی: وانه سووننه‌تییه جۆراو جۆره‌كان هه‌موویان هه‌مان حه‌قیقه‌تمان truths پێده‌ڵێن به‌لاَم به‌زمانی جیاواز و ده‌ربڕینی جیاواز. حه‌قیقه‌ته‌كان چوونیه‌ك نین به‌لاَم زۆر زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن. ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش ته‌نها له یه‌كیه‌تیه خوداییه ده‌رنه‌بڕاوه‌كه‌دایه، له‌م یه‌كیه‌تیه‌شدا شووناسی بالاَ ده‌بینرێته‌وه.
شێوه دایالۆگی دووه‌م زۆر زۆر سه‌خت و گرانه كه له ڕاستیدا سه‌پێنراوه به‌سه‌رماندا. ئه‌ویش دایالۆگی شارستانیه‌ته نارۆژئاواییه‌كان و شارستانییه‌تی رۆژئاوایه. بۆچی ئه‌م دایالۆگه هێنده قورسه؟ پێش هه‌موو شتێك به‌هۆی بونیادی هێزه‌وه. شارستانیه‌تێك خاوه‌نی فرۆكه‌ی بۆمبهاوێژی B52 و بۆمبی ئه‌تۆمی و كه‌شتی ژێرئاوگه‌ڕو هه‌موو شته‌كانی دیكه بێت و شارستانییه‌ته‌كانی دیكه‌ش هیچیان نییه. ئه‌گه‌ریش بیانه‌وێت ئه‌و جۆره شتانه به‌ده‌ست بخه‌ن، ئه‌وا پێویسته واز له كاراكته‌ری خۆیان بهێنن كه زۆربه‌ی موسڵمانان تێیناگه‌ن. له باره‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی ئیسلامییه‌وه قسه ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحیه‌كان و جوله‌كه‌كان هه‌یانبێت، پێویسته ئێمه‌ش بۆمبی ئه‌تۆمی ئیسلامیمان هه‌بێت. چه‌ند جار له ڕۆژنامه‌كانی پاكستان‌دا ئه‌مه‌تان خوێندۆته‌وه؟ به‌لاَم به‌داخه‌وه؟.
بۆ شارستانییه‌تی ئیسلامی و فكری ئیسلامی، ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ هیچ كه‌س حه‌زناكات بیر له‌مه بكاته‌وه؟. بنیادی هێز Power structure یاخود پێكهاته‌ی هێز یه‌كسان نییه. ئه‌مه یه‌كه‌م بوو. دووه‌مینیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆربه‌ی بیریاره موسڵمانه‌كان به ته‌واوی تێیناگه‌ن، به‌لاَم پێویسته تێیبگه‌ن. له شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌دا، هه‌ر شارستانییه‌تێك پێویسته ئه‌جێندای (كارنامه agenda) خۆی دروست بكات و ئه‌جێندای خۆی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ته‌كانی دیكه دایالۆگ بكات. ئه‌مڕۆ ڕۆژئاوا هه‌موو ئه‌جێنداكان دیاری ده‌كات. قه‌ت بیرتان له‌وه كردۆته‌وه؟ رۆژئاوا هه‌موو ئه‌جێنداكان بۆ هه‌موو شارستانییه‌ته‌كانی دیكه دیاری ده‌كات..
بۆچی ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌موو موسڵمانه ده‌بێت له‌سه‌ر "ئافره‌ت له ئیسلامدا" بنووسن؟ ئه‌ولیا مێكانی مه‌راكیش، بۆچی ئه‌ولیا نێره‌كانی مه‌راكیش نه‌بێت؟ كێ ئه‌مه‌ی كرد؟ ئه‌وه رۆژئاوایه ئه‌جێنداكه‌ی دروست كردووه؟.
ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ Human rights. ڕۆژئاوا گرنگی نه‌داوه به نووسین له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له ساڵی 1750. پاشانیش ده‌رباره‌ی مافه‌كانی ئاژه‌لاَن. ئێستا ده‌بێت له باره‌ی مافه‌كانی ئاژه‌ڵه‌وه animal rights قسه بكه‌ین. ده‌كرێت به‌لیسته‌كه‌دا یه‌ك یه‌ك بڕۆمه خواره‌وه. ئه‌وه ڕۆژئاوایه ئه‌جێنداكه دیاری ده‌كات و هه‌ر زوو بیریاره ناڕۆژئاواییه‌كان تێده‌گه‌ن كه سه‌ربه‌خۆیی رۆشنبیری زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنن.
گه‌لێك ئه‌جێندای دیاری كرا‌و هه‌ن له‌لایه‌ن بیریاره‌كانی رۆژئاواوه ناسه‌پێنرێن به‌ڵكو له رێگه‌ی كرداره‌كانی رۆژئاواوه ده‌سه‌پێنرێن. كاتێك تۆ ملیۆنێك ئاژه‌ڵ له ئنگلته‌را ده‌كوژیت بۆ ئه‌وه‌ی پاره په‌یدا بكه‌یت، دنیایه‌ك كێشه‌ی ژینگه‌یی جیهانی ده‌خوڵقێنیت كه هه‌ر بیریارێك پێویسته له‌سه‌ری بوه‌ستێت. ئێوه ناتوانن خۆتان له‌مه گێژكه‌ن. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناهاوسه‌نگییه‌كی باوه‌ڕ پێنه‌كراو دروست بووه له نێوان ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن و جیهانی سروشتی‌دا. ئه‌مه كرداره‌كانی رۆژئاوایه.
به‌لاَم زۆرینه‌ی ئه‌جێنداكان هێنده‌ی فكر و تیۆر‌و بیرۆكه‌ن هێنده كردار نین. له پڕ كابرایه‌ك به‌یانییه‌ك له فرانسا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌و شتێك به‌رهه‌م دێنێت به‌ناوی "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه گه‌رایی(5) Deconstructionism". تێگه‌یشتنی په‌رتووكه پیرۆزه‌كان ده‌گۆڕێت هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان هیچ مانایه‌كیان نه‌بێت. پاشانیش كه‌سێكی دیكه له جیهاندا ده‌بێت چه‌ندان ساڵ كۆشش بكات و هه‌وڵبدات وه‌لاَمی شته‌كانی ئه‌و بداته‌وه.
ئه‌مه ئه‌و ڕێچكه‌یه‌یه ئه‌مڕۆ جیهان له‌سه‌ری ڕێده‌كات. له‌به‌رئه‌وه دایالۆگ له نێوان شاستانییه‌ته‌كانی دیكه و شارستانییه‌تی نوێ‌دا ته‌نها پشت نابه‌ستێت له‌سه‌ر نایه‌كسانی ده‌سه‌لاَت و هێزی سه‌ربازی و ڕاگه‌یاندن و سیاسی و ئابوری، به‌ڵكو پشتیش ده‌به‌ستێت له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه زۆر نامۆیه كه هه‌رگیز له مێژووی جیهاندا نه‌تانبینیوه شارستانییه‌تێك ئه‌جێندا بۆ شارستانیه‌ته‌كانی دیكه دروست بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شارستانییه‌ته‌كانی دیكه بیانه‌وێت وه‌لاَمه‌كانیان بده‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت وه‌لاَمی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه كه ڕۆژئاوا ده‌یانوروژێنێت.
هه‌ر ڕۆژێك له‌مه‌وپێش، كۆنفراسێكی زۆر گه‌وره به‌سترا له واشنتۆن تیایدا ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی زۆر به‌ناوبانگ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی سۆز و په‌ژاره‌ی خۆیان نیشانی ئافره‌ته داماوه‌كانی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و.. هتد بده‌ن. منیش ووتم خۆزگه هه‌ر له‌م كاته‌دا كۆنفراسێك له قاهیره بگیرایه له باره‌ی ئه‌و منداڵه داماوانه‌ی كه له قوتابخانه‌كاندا له هه‌موو جێگه‌یه‌كی ئه‌مریكادا به‌ر ده‌سترێژی گولله ده‌كه‌ون. به‌لاَم هیچ كۆنفراسێك نابه‌سترێت له قاهیره له باره‌ی ته‌قه‌كردن له مندالاَن له قوتابخانه‌كانی ئه‌مریكادا. تكایه ئه‌گه‌ر ئێوه شتێكی له‌و شێوه‌یه ده‌زانن، با منیش بیزانم و دیدی خۆم بگۆڕم. به‌لاَم هیچ شتێكم له رۆژنامه‌كاندا له‌و باره‌یه‌وه نه‌بیستووه.
ئه‌مه‌یه نه‌بوونی یه‌كسانی ئه‌گه‌ر به جدی ڕه‌چاوی نه‌كه‌ین، هه‌موو دایالۆگی ئاینی ته‌نها به فیڕۆدانی ووزه‌ی زه‌وییه بۆ ئه‌وه‌ی به فرۆكه‌كانیان له قاڕه‌یه‌كه‌وه بفڕن بۆ قاڕه‌یه‌كی دیكه. شارستانییه‌ته نارۆژئاواییه‌كان پێویسته توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت لانی كه‌م ئه‌جێندای خۆیان دابنێن. ئه‌وان هێزیان power نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێندا بۆ رۆژئاوا دابنێن به‌لاَم لانی كه‌م ده‌بێت بتوانن ئه‌جێندا بۆ خۆیان دابنێن. باره‌كه ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه نییه. ئاخۆ تۆ چینی كۆمیۆنستیت، ژاپۆنی ئمپریالیست، هندستانی دیموكراتیت، جیهانی ئیسلامیت.. ناوه‌كان هه‌رچییه‌ك بن تۆ ده‌ته‌وێت به‌كاریان بهێنیت، چه‌پ، ڕاست، ناوه‌ند، ئه‌و بیریارانه‌ی بڕیاردانیان به ده‌سته ناتوانن بڕیار له‌و شته بده‌ن كه پێویسته بیری لێبكرێته‌وه.. ئه‌مه شارستانیه‌تێكی دیكه دیاری ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه زۆر مه‌حاڵه له ڕاستیدا دایالۆگ به‌م شێوازه جێبه‌جێ بكرێت. دایالۆگت پێناكرێت، تۆ داخ كراویت، جگه له هه‌ندێك كایه‌ی دیاریكراوی بچوكی زۆر تایبه‌تی، له كایه‌ی گه‌وره‌ی گشتیدا ئه‌مه سه‌ختییه‌كه له به‌رده‌م دایالۆگدا.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له باری دووه‌مدا دایالۆگ جێبه‌جێ بكرێت، واته ئه‌و باره‌ی كه تیایدا پاشماوه‌ی شارستانییه‌ته‌كان و رۆژئاوا ده‌كه‌ونه دایالۆگ، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ده‌مێنێته‌وه ئایا پرنسیپه هاوبه‌شه‌كان چین.
لێره‌دا دیدی من ته‌واو جیاوازه له دیدی زۆرینه‌ی ئه‌و تیۆریستانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه قسه‌یان كردووه. باوه‌ڕم وانییه كه سروشتی مرۆڤ به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببێته پرنسیپێكی هاوبه‌ش بۆ دایالۆگ كردن له نێوان شارستانییه‌ته‌كاندا. سروشتی مرۆڤ سوشتێكی زۆر شله‌ییه، گۆڕاوه. وه‌كو شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا وایه. مرۆڤ گه‌رایی Humanism به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شی لێك تێگه‌یشتن له نێوان شارستانیه‌ته‌كاندا..
ئه‌مه پێداگرتنێكی گه‌وره‌یه ئێمه بتوانین بیكه‌ین له سه‌رده‌مێكی به‌ناو مرۆڤگه‌رایی، من هه‌ر له كاتی لاوێتییه‌وه كه‌سێك نه‌بووم له هیچ شتێك ترسابم و ته‌مه‌نێكی درێژه دژی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا مه‌له ده‌كه‌م.
به‌ڵام پێموایه مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه‌موكورتی مرۆڤگه‌رایی نیشانداوین، به‌مه‌رجێك مرۆڤ گه‌رایی مه‌به‌ستتان مرۆڤگه‌رایی ڕوحی نه‌بێت، به‌لاَم بۆچی ئه‌م زاراوه‌یه به‌كاردێنن؟ خه‌ڵَكی قسه له باره‌ی مرۆڤگه‌رایی مه‌سیحی و مرۆڤگه‌رایی ئیسلامی و مرۆڤگه‌رایی هندۆسییه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه به‌كارهێنانێكی ناڕاستی زاراوه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤگه‌رایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی ده‌ركه‌وتنی له سه‌رده‌می ڕێنسانسدا، ئه‌وا بریتیه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ له خودا. ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ و به گوته‌ی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی سویدی دیماركۆ Demarco: جێگرتنه‌وه‌ی پاشایه‌تی مرۆڤ له‌جیاتی پاشایه‌تی خودا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه مرۆڤگه‌رایی بێت، هێشتا زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شی ته‌واو نییه بۆ دایالۆگێكی جدی. دایالۆگ پێویستی به شتێكه زیاتر له‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌شه دایالۆگه‌كه قورس و سه‌خت ده‌كات. من ناڵێم ئاسانی ده‌كات.
باشترین كارێك بكرێت بریتییه له نیشاندانی ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه بواره تایبه‌ته‌كانی ڕێكه‌وتن agreement ده‌گرێته خۆی. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌یه‌ته‌كایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپانه‌ی كه سروشتی حه‌قیقه‌ت Reality چییه، بنه‌چه‌ی (ئه‌سڵی) جیهان چییه، له كوێوه هاتوون، بۆ كوێ ده‌چن، ناتوانن بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك به ساده‌یی له پێناو ئاشتییدا. ئاشتی Peace به تێركردن و ڕازی كردن نایه‌ته‌كایه‌وه هه‌روه‌كو به‌ریتانیا ساڵی 1939 په‌ندی لێوه‌رگرت. ڕێكه‌وتن پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك ڕاستی بێته كایه‌وه و ئه‌گه‌ریش ڕاستی هاوبه‌ش بوونی نه‌بێت، سود و به‌رژه‌وه‌ندی كیفایه‌ت نییه.. به‌لاَم ئه‌وه‌ی له باشترین حاڵَه‌تدا ده‌توانرێت بكرێت پێویسته دایالۆگ بكه‌ینه ڕێگایه‌ك بۆ هه‌ستكردن و ده‌رككردنی پێگه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه، ئه‌گه‌ر نیه‌تێكی باشمان هه‌بێت. كه‌سانێكی زۆر له ڕۆژئاوا هه‌ن نیه‌تی باشییان هه‌یه و به هه‌موو ڕاستگۆییه‌كه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ن هیچ شتێك بۆ خه‌ڵكی سریلانكا له‌وه باشتر نییه كه وه‌كو ئه‌مریكیه‌كان ژیان بگوزه‌رێنن. باشترین كارێك ئێوه بتوانن بۆ ئه‌وانی بكه‌ن گۆڕینی ئه‌وانه بۆ ئه‌و ژیانه‌ی خه‌ڵكی رۆژئاوا ده‌یباته سه‌ر. له ڕاستیدا ڕۆژئاواییه‌كان جۆرێك له په‌رۆشی مژده‌هێنه‌رانه‌ی سیكولارانه‌یان هه‌یه. په‌رۆشی مژده‌هێنه‌رانه missionary zeal تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رۆژئاوا بووه هه‌ر له سه‌رده‌می رۆمانه‌كانه‌وه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كاتێك موسڵمانه‌كان یاخود ئیسلام چووه ئه‌وێ، جه‌نگی دژی خاچ په‌رسته‌كان ئه‌نجام نه‌دا، له كاتێكدا ئیسلام به ئاینی شمشێر ناسرابوو، له‌م كاته‌وه په‌رۆشی مژده‌هێنه‌رانه له‌ناو رۆژئاواییه‌كاندا په‌یدابوو..
له ڕۆژئاوا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن له‌گه‌ڵ بوونی نیه‌تی باش جۆرێك په‌رۆشی مژده‌هێنه‌رانه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وا له هه‌موو كه‌سێك بكه‌ن وه‌كو خۆیان بژین. لانی كه‌م له‌وانه‌یه دایالۆگ، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ جیهانی نوێَی عه‌لمانیشدا بێت، ده‌توانێت كه‌سه نییه‌ت باشه‌كان وا لـێ بكات ده‌ركی ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌شێت ئافره‌تێكی جوتیاری ساده‌ی به‌نگالی چی دی ناڕه‌حه‌تتر نه‌بێت وه‌ك له سكرتێره‌یه‌كی دانیماركی. ئه‌مه شتێكی شیاوه و ده‌شێت ڕوبدات. لێیگه‌ڕێ با خۆی بڕیار بدات چ شتێك به‌خته‌وه‌ری ده‌كات. بڕیاری بۆ مه‌ده كه به‌خته‌وه‌رییه‌كه‌ی پێویسته له‌سه‌ر جۆرێك بنه‌مای ئایدیاڵ بێت كه له زه‌ینی تۆدا هه‌یه و پاش ده ساڵ باوی نامێنێت. رۆژئاوای نوێ شتێكی سه‌لماندووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هیچ شتێك نییه جێگیر بێت constant یاخود نه‌گۆڕ بێت. زاراوه‌یه‌كم داهێناوه به ده‌گمه‌ن خۆم كاری پێده‌كه‌م. به‌و زاراوه‌یه ده‌ڵێم "به ڕه‌هایی كردنی كاتی Absolutalisation of the transiet"، ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رۆژئاوای نوێیه كه "كاتی" به ڕه‌هایی ده‌كات. له ڕۆژگاری كۆندا "كاتی" ماوه‌یی (40-50) ساڵی بوو. ئێستا ماوه‌یه‌كی ده‌ساڵییه. پێشتر، شه‌سته‌كان له لندن سه‌رده‌می شاژن ئه‌لیزابیسی یه‌كه‌م بوو. هه‌مان شت له ئه‌مریكا جێبه‌جێ ده‌كرێت. له رۆژئاوا، ته‌رزه كاتییه‌كانی فكر یاخود هه‌ر شتێكی دیكه به‌ڕه‌هایی ده‌كه‌ین و به نائومێدییه‌وه بتێكی گه‌وره دروست ده‌كه‌ین و پاشانیش بڕیارده‌ده‌ین هه‌موو جیهان پێویسته ملكه‌چی بن. پێموایه دایالۆگی شارستانی لانی كه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سه نیه‌ت باشه‌كان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، لانی كه‌م دۆخه‌كه كه‌مێك هێور ده‌كاته‌وه.
جۆری سێهه‌می دایالۆگ كه پێویسته دروست بكرێت زۆر نامۆیه. ئه‌ویش دایالۆگی ناو – شارستانییه (Intra – civilization)، له ئه‌نجامی دایالۆگی نێوان – شارستانی (Inter civilisational)یه‌وه دروست ده‌بێت. هیچ شارستانییه‌تێك له ئێستادا نییه سه‌د له‌سه‌د ساغ و ته‌ندروست بێت. نه‌ك ته‌نها شارستانیه‌تی سووننه‌تی، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت شارستانییه‌تی سیكولاری نوێ، ئه‌گینا له‌م هۆڵه‌دا كۆنه‌ده‌بووینه‌وه. ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن "تدخول" واته پێكداچوونی Interpenetration هه‌ردوو جیهانه‌كه. ته‌نگژه‌ی ده‌روونی Tension زۆر ئاشكرایه له جیهانی ڕۆژهه‌لاَتی ناڕۆژئاواییدا چونكه كۆلۆنیالیزم چه‌ندان سه‌ده‌ی خایاندووه. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵچونانه یاخود ته‌نگژه ده‌رونییانه زۆر ئاشكراتره‌و به‌ره‌و زیادبوونیش ده‌چێت له ناو خه‌ڵكی رۆژئاوادا، له‌ناو ئه‌م كه‌سانه‌دا، كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و ژیانێكی سووننه‌تییانه. بگوزه‌رێنن و زۆربه‌شیان باوه‌ڕیان به ئیسلام، یاخود بودیزم یاخود هه‌ندێك ئاینی دیكه هێناوه‌و زۆربه‌شیان به‌هۆی كاریگه‌ری ئیسلام یاخود هندۆسی یاخود بودیزمه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مه‌سیحیه‌ته سوونه‌تییه‌كه‌و باقی كۆمه‌ڵگا. له ئه‌وروپا كه له چاو قاڕه‌كانی دیكه‌ی جیهانه‌وه كه‌مترین ئاینییه، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه هێنده‌ی ئه‌مریكا ڕوون نییه، له ئه‌مریكا هه‌ندێك له‌م ته‌نگژه ده‌روونییانه خۆیان به‌یانكردووه به‌شێوه‌ی پرسیاركردن له باره‌ی پیرۆزی Sacredness ژیانه‌وه، ئایا له باربردنی كۆرپه‌له abortion قبوڵه یان نا. ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی مردنی ژیانه. له ئه‌مریكا خۆزگه ده‌خوازین ئه‌م كێشه‌یه له ماوه‌ی قاوه خواردنه‌وه‌یه‌كدا كه تامه‌كه‌ی زۆر خۆشه چاره بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه خودی مه‌سه‌له‌كه‌مان. له‌بیر ده‌چێته‌وه و خه‌ڵكیش په‌رۆشی چاره‌كردنی مه‌سه‌له‌كه‌ن..
كه‌واته پێویسته له جۆرێك ته‌نگژه تێبگه‌ن له‌ناو ئه‌م شارستانیه‌تانه‌دا. ته‌واو جێی سه‌رسوڕمانه، په‌نجا ساڵ له‌مه‌وپێش، ته‌نگژه له رۆژئاوادا نه‌بوو. له جیهانی ئیسلامی‌دا، ته‌نگژه له نێوان میسرییه‌كی نوێگه‌ر و میسرییه‌كی سووننه‌تی و فارسێكی نوێگه‌ر و فارسێكی سووننه‌تیدا هه‌بوو. له جیهانی هیندۆسیدا، ته‌نگژه هه‌موو جێگه‌یه‌كی ته‌نیبوو. ئه‌مڕۆش له ڕۆژئاوا هه‌یه. باوه‌ڕم وایه ئه‌م ته‌نگژه‌یه بێگومان ڕوو له زیادبوونه‌و دایالۆگی شارستانی نێوان ئه‌م شارستانییه‌ته مه‌زنانه دیوێكی ناوخۆیی هه‌یه به‌و مانایه‌ی له ناو خودی خۆیاندایه، ئه‌ویش بوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌یه..
ده‌ڵێن كه من ده‌مه‌وێت بۆ ڕۆڵی ئایین بگه‌ڕێمه‌وه. هه‌روه‌كو ووتم ئه‌گه‌ر به هه‌موو ڕاستگۆییه‌كه‌وه سه‌یری شارستانییه‌ته‌كان بكه‌یت له ڕووی مێژووییه‌وه، هه‌موو شارستانییه‌تێك ئاین دروستی كردووه و هیچ هه‌لاَوێردنێك له‌مه‌دا نییه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر دایالۆگ ده‌یه‌وێت لێك تێگه‌یشتن Understanding به‌رهه‌م بێنێت، ئه‌وا جه‌وهه‌ری دایالۆگی شارستانی لێك تێگه‌یشتنی نێوان ئاینه‌كانه. ئه‌گه‌ر ئایینه‌كان گه‌یشتنه لێك تێگه‌یشتنی یه‌كدی نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌سمی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ڕێزگرتنی ناوه‌كییانه بۆ هه‌مان حه‌قیقه‌ت Truth، ڕێزگرتن Respect زیاتر و گه‌وره‌تره له تێگه‌یشتنی ساده‌ی هه‌ڵكردن و لێكبووردنTolerance هه‌روه‌كو پێشتر بناغه‌ی دایالۆگی شارستانی ڕاسته‌قینه‌مان ڕونكرده‌وه‌و راماننا.
ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "یه‌كیه‌تی بڵندگه‌رای ئایینه‌كان"، كه ئێستا بۆته زاراوه‌یه‌كی باو، باوه‌ڕم وایه سه‌د له‌سه‌د زاراوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌تییه.
ئه‌و موسڵمانانه‌ی باوه‌ڕیان وایه ئه‌مه دژی قورئانه، ئه‌وه قورئانیان نه‌خوێندۆته‌وه. هیچ په‌رتوكێكی پیرۆز نییه هێنده‌ی قورئان له ڕوانگه‌ی Perspective خۆیدا گه‌ردونگه‌را universalist بێت. قورئان پێمان ده‌ڵێت ئێمه په‌یامێكمان به وه‌حی (سروش) ناردووه بۆ هه‌موو گه‌لێك و ئێمه‌ش ئه‌م میراته درێژه‌مان له ئیسلامدا هه‌یه و بۆته دوا ئایینی مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه كتومت بیرۆكه‌ی گه‌ردوونایه‌تی سروشه (وه‌حی Revelation).
هه‌ندێك له ئاینه‌كانی دیكه كێشه‌گه‌لێكی زیاتریان هه‌یه. له‌ناو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌و ئاینه‌ی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌یه مه‌سیحیه‌ته Christianity چونكه مه‌سیحیه‌ت خودا به شوێنگه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌ركه‌وتنی خودا له مه‌سیحدا ده‌زانێت، واته خودا له مه‌سیحدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. واته لای زۆربه‌ی مه‌سیحییه‌كان مه‌سیح چه‌قه (مه‌سیح چه‌قێتی Christocentric) نه‌ك خودا چه‌ق بێت (خودا چه‌قێتی Theocentric). ئه‌گه‌ر مانای ووشه‌ی مه‌سیح Christ نه‌گۆڕن بۆ عه‌قڵی گه‌ردونی یاخود هه‌ر شتێكی تر, ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ته هه‌موو ئایینه‌كانی دیكه له خودی مه‌سیحدا یه‌كبگرن. رێگه‌چاره گۆڕینی ماناكه‌یه‌تی به‌لاَم له دینناسی باوی رۆژانه‌ی كه‌نیسه‌ی مه‌سیحیدا چ ئۆرسۆدۆكس، كاسۆلیكی یاخود پڕۆتستانتی بێت به‌و شێوه‌یه نییه.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ندێك ئایین، به‌لاَم ئاسانتره بۆ ئاینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئیسلام و تاڕاده‌یه‌كیش هندۆیزیم. به كورتی پێموایه پێش هه‌موو شتێك كلیلی سه‌ركی هه‌بوونی لێك تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شه له نێوان ئایینه‌كاندا. نامه‌وێت وه‌سفی ئه‌وه بكه‌م چۆن ئه‌م كاره ده‌كرێت. ئه‌و بابه‌ته نییه من به نیازم ئه‌مڕۆ قسه‌ی لێبكه‌م.
زۆر گرنگه دوای په‌نجا شه‌ست ساڵێك پاش هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی كه‌نیسه‌كان و گوتارانه تێبگه‌ین كه بنه‌مای ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ڕێز politeness یاخود سود و قازانج expediency دانانرێت. خودا هه‌رگیز له‌و كه‌سانه خۆش نابێَت خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی له پێناو ئاشی زه‌مینیدا. ئه‌وه شتێكی بێ مانایه. من نیوه‌ی باوه‌ڕم به خودا بخه‌مه لاوه‌و تۆش نیوه‌ی باوه‌ڕ به خودات بخه‌یته لاوه‌و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ئێمه ده‌توانین به ئاشتی به‌یه‌كه‌وه بژین. چۆن وه‌لاَمی خودا بده‌ینه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خودا هه‌یه ئه‌وه شتێكی بێ مانایه.
هه‌روه‌ها ته‌نها قسه له باره‌ی هه‌ڵكردن و لێبوردنه‌وه (تۆله‌رانس) ناكه‌م. ده‌زانم ئه‌مه وشه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه ئه‌مڕۆ بۆ عه‌قڵیه‌تی رۆژئاوایی كه پێویسته هه‌ڵكه‌یت و لێبورده بیت. بێگومان تۆله‌رانستان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك جگه له من چونكه رۆژئاواییه‌كان پێیان وایه من تۆله‌رانسم نییه به‌رامبه‌ریان، مه‌قاله‌یه‌ك له مانچسته‌ر گاردیاندا بلاَوكرایه‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر ده‌مارگیره چونكه قسه‌كانی منیان قبوڵ نییه. به‌لاَم ئه‌م تۆله‌رانسه درۆینه (pseudotolerance) یه‌كێكه له فه‌زیله‌ته درۆینه‌كانی pseudovirtue جیهانی نوێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ وه‌كو فه‌زیله‌تیش قبوڵت بێت هێشتا به‌س نییه. من هه‌میشه نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه: كاتێك ددانت ئازاری هه‌یه و دانسازه‌كه‌ت پشوویه‌تی، خێزانه‌كه‌ت پێتده‌ڵێت بۆچی تۆله‌رانسی ئازاره‌كه ناكه‌یت (به‌رگه‌ی ناگریت) تاوه‌كو دانسازه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. تۆ تۆله‌رانسی ئازار ده‌كه‌یت. تۆ تۆله‌رانسی شتێك ده‌كه‌یت كه حه‌زت لێ نییه. بێگومان ئه‌وه نابێته هۆی هێنانه‌كایه‌ی لێك تێگه‌یشتن له نێوان شارستانییه‌ته‌كان و ئایینه‌كاندا. له كۆتاییدا ئه‌م لێك تێگه‌یشتنه ده‌بێت بنه‌مای دابنرێت له‌سه‌ر ڕاستی، حه‌قیقه‌ت، حه‌ق (له عه‌ره‌بیدا به‌مانای هه‌ردوو ڕاستی و حه‌قیقه‌تیش دێت). به‌بێ كردنی ئه‌م كاره، بێ سوده قسه له باره‌ی هێنانه‌كایه‌ی لێك تێگه‌یشتن بكه‌یت، لێك تێگه‌یشتنی چی شتێك..
لێره‌دا ده‌ره‌نجامێكی سیاسی هه‌یه، كاتێك ئه‌م دایالۆگه یاخود لێك تێگه‌یشتنه بنه‌ما ته‌نها له‌سه‌ر سیاسه‌ت دابنێت، هیچی لێ سه‌وز نابێت. چل ساڵ دایالۆگم له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی كاسۆلێكیدا كردووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ته‌مه‌نم 24 ساڵ بووه چووم بۆ مه‌راكیش. دوای چل ساڵ دایالۆگ كردن، كاردیناڵ (cardinal) ڕاستینگه‌ر بانگه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌موو نا – كاسۆلیك مه‌زهه‌به‌كان ده‌چنه جه‌هه‌ننه‌م. ئه‌و به‌رگری له پاشماوه‌كانی كاسۆلیسیزم ده‌كرد. كاسۆلیسیزم به ته‌واوی لاوازنه‌بووه. كه‌واته ئاشكرایه چل ساڵی ته‌مه‌نم به فێرۆداوه چونكه ئه‌گه‌ر من بچم بۆ جه‌هه‌ننه‌م و ئه‌ویش بچێت بۆ به‌هه‌شت، ئه‌و كاته دایالۆگ له باره‌ی چییه‌وه بكه‌ین؟ بۆ كاتی یه‌كتر به‌فیڕۆ بده‌ین؟ زۆر به ئاشكرا قسه ده‌كه‌م به‌لاَم ئه‌مه كاردیناڵ ڕاستینگه‌ره كه هاوڕێی شه‌خسی خۆمه‌و یه‌كێكه له ڕێزدارترین كاردیناڵه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت رێزی قسه‌كانی من بگرن و لێی تێبگه‌ن چی دی له‌وه زیاتر باوه‌ڕ به كاسولیك مه‌كه‌ن. ئه‌وان نایانه‌وێت مه‌سیحیه‌كی زۆر باش بن. جارێكیان له شاری قوم له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشم كرایه سه‌ر چونكه ووتبووم من ئه‌وه‌م لاپه‌سه‌نده كه جۆن هیك(6) هێشتا باوه‌ڕی به به‌رجه‌سته بوونی خودا له شێوه‌ی مه‌سیحدا هه‌یه (Incarnation)، ئه‌وان له‌گه‌ڵمدا كۆك نه‌بوون و باوه‌ڕیان به به‌رجه‌سته‌بوونی خودا له كه‌سایه‌تی مه‌سیحیدا نییه. ئه‌وه‌ی وایلێكردم ئه‌م قسه‌یه بكه‌م ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر جۆن هیك بگاته ته‌بایی و سازگاری له‌گه‌ڵ بیریارێكی موسڵمانی وه‌كو من، به‌رجه‌سته‌بوون له بیر خۆی ده‌باته‌وه، جۆن هیك كێیه؟ ئه‌گه‌ر من ته‌بابم له‌گه‌ڵ هیكدا، ئه‌وا ته‌بام له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌ناوبانگی شاری بێرمینگهام كه یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدایه. هیك نوێنه‌رایه‌تی چی ده‌كات؟ هه‌ر ئاینێك نوێنه‌رایه‌تی كۆیه‌ك (collectivity) ده‌كات، ئه‌م كۆیه بریتییه له دیده سه‌ره‌كییه دینناسییه فه‌لسه‌فییه‌كان، نه‌ك ته‌نها دیدی شه‌خسی من، ئه‌و كاته هه‌نگاوێك له ئومه‌تی خۆمه‌وه ده‌نێم به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی دیكه له لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌كه‌م هێوربكه‌مه‌وه و رازییان بكه‌م. زۆرێك له موسڵمانان هه‌وڵیانداوه ئیشێكی شه‌ش مانگی ده‌ست بخه‌ن له زانكۆیه‌كی دیاریكراودا یاخود فیزه‌یه‌ك وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه رۆژئاوا، به ویستی خودا ئێمه هه‌میشه ئه‌م كارانه ڕاده‌په‌ڕێنین..
كاری گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ست به حه‌قیقه‌ته‌وه بگرین به‌لاَم له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین و لێك تێگه‌یشتن دروستكه‌ین. باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره نه‌كرێت، دایالۆگی شارستانی هیچی لێ سه‌وز نابێت. كه‌مێك دوودڵم له‌و دایالۆگه‌ی یونسكۆ UNESCO بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات چونكه یونسكۆ پیتێكی له بیرچووه ئه‌ویش پیتی (R) له وشه‌ی (Religion)ه‌وه واتا ئاین، ئه‌مه‌ش حكومه‌ته‌كانی سۆڤیه‌ت و چینی كۆمیۆنیسی كاتێك یونسكۆ دامه‌زرا لێیان قه‌ده‌غه‌كرد و رێگه‌یان پێنه‌دا پیتی (R) بچێته سه‌ری، وه به پێناسه‌كردنیش، رێكخراوێكی عه‌لمانیه‌تگه‌رایه و هه‌میشه هه‌وڵیداوه قسه له باره‌ی ئایینه‌وه نه‌كات..
كاتێك قسه له‌سه‌ر غه‌زالی ده‌كه‌ین، بیریارێكه خه‌ڵكی خۆراسانه، ووشه‌ی بیریار Thinker مانای چییه؟ مانای شتێكی خراپ ناگه‌یه‌نێت غه‌زالی یه‌كێكه له گرنگترین كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كانی مێژووی ئیسلامی. كه‌مێك دوو دڵم. من ساڵی پار پێش 2001، ووتارێكم له یونسكۆ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت پێشكه‌ش كرد. ئه‌گه‌ر دایالۆگی شارستانییه‌تی له پێش هه‌موو شتێكه‌وه چه‌قێتی ئایین به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت و وه‌كو شتێكی دووه‌می (شانوی) ڕه‌چاوی بكات, سودێكی نابێت. ئه‌گه‌ر ئیسلام و هندۆیزم نه‌توانن له یه‌كدی تێبگه‌ن، له جیاتی ئه‌وه خۆمان خه‌ریك بكه‌ین به به‌راووردی تاج مه‌حه‌ل و هه‌ندێك ته‌لاری هندۆسی و هتد، ئه‌وا له ڕاستیدا ئاین شتێكی دووه‌مییه. ئه‌و كاته له شارستانییه‌تی یه‌كدی تێناگه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌مه بۆ رۆژئاواش ڕاسته. خۆشبه‌ختانه له رۆژئاوا هێشتا هه‌ندێك پاشماوه‌ی یه‌هودیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت ماوه. به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م دایالۆگه له نێوان ئیسلام و رۆژئاوا یاخود جیهانی هندۆسی و رۆژئاوا، پێموایه سه‌ره‌تا پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژئاوا بكرێت كه هێشتا باوه‌ڕیان به حه‌قیقه‌تی میتافزیكی و سیسته‌مێكی ئه‌خلاقی هه‌یه كه له ڕاستیدا هاوشێوه‌ی حه‌قیقه‌ته مێتافزیكی و سیسته‌مه ئه‌خلاقییه‌كه‌ی ئێمه‌یه. ئه‌وانه‌ی هێشتا جوله‌كه‌ن یاخود مه‌سیحی یاخود به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستیان به‌و حه‌قیقه‌ت و سیسته‌مه‌وه گرتووه.
بێگومان، به داخه‌وه لادانێكی زۆر هێشتا له‌ناو مه‌سیحیه‌كاندا هه‌یه كه زه‌حمه‌ته بتوانیت پێی بڵێیت مه‌سیحی. نوكته‌یه‌ك هه‌یه له ئه‌مریكا، پیاوێك به پیاوێكی دیكه ده‌ڵێت تۆ باوه‌ڕت به‌چی هه‌یه، ئه‌ویش ده‌ڵێت باوه‌ڕم به‌هیچ شتێك نییه، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت باشه خۆ تۆ ئه‌نجلیكانیت (شوێنكه‌وته‌ی كه‌نیسه‌ی ئینگلیزی). ئه‌م نوكته‌یه هێشتا بره‌وی هه‌یه و له ڕاستیدا تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه..
هه‌موو ئایینه‌كان له دڵی شارستانییه‌ته‌كاندان. چه‌ندان توخم هه‌ن كه هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌سه‌ر ئاین بنه‌ما داده‌نێن به‌لاَم هاوشێوه‌ی ئاین نین، ئه‌م توخمانه پێویسته له دایالۆگی شارستانی جدیدا به هه‌ند وه‌ربگیرێن. یه‌كه‌مین توخم بریتییه له جیهان بینی. بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی واته ئایین له تێگه‌یشتنه دینناسییه فه‌لسه‌فییه مێتافیزیكییه‌كه‌یدا. ئه‌مه توخمی یه‌كه‌مینه یاخود سه‌ره‌كییه. ده‌كرێت رێككه‌وتنێك accord هه‌بێت له نێوان شارستانیه‌ته‌كاندا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر جیهان بینی نه‌بێت، به‌لاَم هه‌رگیز رێككه‌وتنێكی ته‌واو نایه‌ته كایه‌وه به‌بێ رێككه‌وتن له‌سه‌ر جیهان بینی (ئاین). ده‌شێت به‌ڵێننامه‌یه‌ك agreement هه‌بێت بۆ یه‌كتر نه‌كوشتن، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه و مانای رێككه‌وتن ناگه‌یه‌نێت. رێككه‌وتن accord مانای هارمۆنییه‌ت (سازگاری و گونجاوی) ده‌گه‌یه‌نێت. هارمۆنییه‌ت واته دوو پرته‌ی ئاوازێك به‌یه‌كه‌وه بڕۆن و له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا سازگاربن، واته تێكه‌ڵی یه‌كتری ده‌بن به شێوازێكی هارمۆنیانه. كه‌واته یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێن جیهانبینی world view. هۆی ئه‌وه‌ی من ئه‌م زاراوه‌یه له جیاتی خودی ئاین به‌كارده‌هێنم له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن دێن و ده‌ڵێن خۆ بودیزم و كۆنفۆشیانیزم ئاین نین. ئه‌وه تا سه‌ر ئێسقان قسه‌یه‌كی بێ مانایه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئێوه زاراوه‌ی جیهان بینی به‌كاربهێنن هه‌موو ئه‌مانه ده‌گرێته خۆی. ئه‌وه تێگه‌یشتنی كۆتاییه یاخود جیهانبینییه دیاری ده‌كات ئێمه چۆن كردار ده‌نوێنین،چۆن بیرده‌كه‌ینه‌وه، چۆن له خۆمان ده‌ڕوانین. هه‌ر ئه‌وه‌شه تێگه‌یشتنی كۆتایی ئێمه بۆ حه‌قیقه‌ت دیاری ده‌كات. دیدی یاخود بینینی ئێمه له په‌یوه‌ندی به تێگه‌یشتنی كۆتاییه‌وه هه‌موو شتێك دیاریده‌كات كه ئێمه ده‌یكه‌ین، ئاخۆ پۆزه‌تیڤ بێت، یاخود نێگه‌تیڤ، نا دڵسۆزانه بێت یاخود دڵسۆزانه. به كورتی له‌به‌رئه‌وه‌یه ئاین هێنده گرنگه.
لێره‌دا پرسیارێك هه‌یه: ئایا مرۆڤ كێیه؟ پیاو (man) كێیه؟، بێگومان لێره‌دا ئه‌م زاراوه‌یه به مانای مرۆڤ (human being) به‌كارده‌هێنم، یاخود شێت Insane (به گوته‌ی فێمنسته‌كان). هه‌رگیز نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر شێواندنی فێمنستیانه‌ی زمانی ئینگلیزی بكه‌م بێگومان شێواندنێكی بێ مانایه، كه‌واته مرۆڤ كێیه؟ مرۆڤ، پیاوان، هه‌روه‌ها ئافره‌تان كێن؟ بۆ كوێ ده‌چین؟ ئامانجی ژیانی مرۆڤ چییه؟ ئه‌م پرسیارانه له‌هه‌ر شارستانیه‌تێكدا په‌یوه‌ندییان به ئایینه‌وه هه‌یه. هه‌ر ئایینێك هه‌وڵی داوه وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه. هه‌ندێك ئایین وه‌كو كۆنفیوشیانیزم زۆر نه‌دواون له باره‌ی ئه‌وه‌ی له كوێوه هاتووین واته چۆنیه‌تی په‌یدابوونی گه‌ردوون Cosmogony و ڕیشه‌و په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ anthropogeneisis. به‌لاَم هه‌موویان دواون له باره‌ی ئێمه چین، چۆن پێویسته هه‌ڵسوكه‌وت كه‌ین، بۆ كوێ ده‌چین، ئامانجی ژیانی مرۆڤ چییه.
ئه‌گه‌ر ئاینێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه نه‌كات، نابێته ئایین. كه‌واته ئه‌مه یه‌كه‌مین توخمی گرنگه ده‌چێته پێكهاته‌ی جیهان بینییه‌وه. سروشتی مرۆڤ و ئامانجی ژیان چی په‌یوه‌ندییان به سروشتی جیهانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه هه‌یه، سروشتی جیهان، گه‌ردوون Cosmos. له‌به‌رئه‌وه‌شه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئیسلام، بۆ قورئان.. بۆ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر، هه‌میشه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی "humankind" و سروشت "nature" به زمانی عه‌ره‌بی.
له قورئاندا هه‌ندێ ئایه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ مرۆڤ، هه‌ندێكی دیكه بۆ خۆر، مانگ، ئاسمانه‌كان، هه‌ساره‌كان، ئاژه‌ڵه‌كان، میوه‌كان.. هتد. ئه‌م رێكه‌وتنه یاخود ته‌باییه له نێوان دووشتدا هه‌یه. چۆن له خۆمان بڕوانین ئه‌وه‌مان بۆ دیاری ده‌كات چۆن له جیهان بڕوانین. سه‌یری جیهانی نوێكه‌ن، سه‌ره‌تا جیهان فكری به سێكولار كرد و پاشان زانستی سێكولاری به‌رهه‌م هێنا كه هێشتا مرۆڤی به سیكولار كرا‌و زیاتر به‌رهه‌م دێنێت له جۆره سوڕێكی مه‌ترسیداردا ئێمه‌ی به جێگه‌یه‌ك گه‌یاندووه له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵدێرین.
پاشان، كارلێكی كۆمه‌لاَیه‌تی و پێكهاته‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی بوونیان هه‌یه. ئێمه ته‌نها تاك گه‌لێك نین له كۆمه‌ڵگادا وه‌كو مرۆڤگه‌لێك بژین. هه‌ریه‌كێك له شارستانییه‌ته مه‌زنه‌كان پێكهاته‌ی Structure كۆمه‌لاَیه‌تی به‌رچاویان دروست كردووه. ئه‌م پێكهاته چوونیه‌ك نین. شوناس ته‌نها له یه‌كیه‌تییه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌دایه. له هه‌موو جێگه‌یه‌كی دیكه جیاوازی ده‌ربڕین هه‌یه. شتێكی ئاشكرایه پێكهاته‌ی خێزانی كۆنفۆشیۆسی و پێكهاته‌ی خێزانی ئیسلامی چوونیه‌كن. چ لێكچوونێكی به‌رچاو هه‌یه له نێوان شارستانییه‌ته سووننه‌تییه‌كاندا، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئاسته كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كه‌ش بێت. بۆ نمونه هه‌ڕه‌میه‌ت له خێزاندا، ئه‌گه‌ر تۆ هندییه‌كی ئه‌مریكی بیت، هندۆسییه‌ك بیت، موسڵمانێك بیت، یاخود شینتۆیستێكی یابانی بیت، هه‌ڕه‌مییه‌تێك له خێزاندا هه‌یه.
پێشینان ancestor هه‌میشه له خوداوه نزیكتربوون چونكه ئه‌وان له ڕیشه‌ی (ئه‌سڵی) ڕه‌گه‌زی مرۆییه‌وه نزیكتر بوون. له ئیسلامدا ئێمه په‌رستنی پێشینانمان نییه (باووباپیرانمان ناپه‌رستین) به‌لاَم له‌چین هه‌یه. به‌لاَم رێزگرتنی باووباپیرانمان به‌شێكه له سووننه‌تی ئیسلام. موسڵمانه لاوه‌كانی نه‌وه‌ی من بێ به‌ش كراون له‌و پیرۆزییه سه‌رسوڕهێنه‌ره. هاوڕێیه‌كی فارسم هه‌یه ده‌یووت هه‌ركاتێك ده‌چوومه به‌رده‌م باوكم، ده‌بوایه وه‌كو رێزێكی گه‌وره له به‌رده‌میدا ڕابوه‌ستامایه. هه‌ر شتێكی بووتایه ده‌مووت به‌ڵێ به‌سه‌رچاو. هه‌میشه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كاتێك ته‌مه‌نم ده‌بێته په‌نجا ساڵ، كوڕه‌كه‌ی منیش هه‌مان كارده‌كات له‌به‌رده‌م مندا. ئێستا من له‌به‌رده‌م كوڕه‌كه‌مدا ده‌وه‌ستم و ده‌ڵێم به‌ڵێ به سه‌رچاو، هه‌رشتێك بڵێت ده‌یكه‌م. بێگومان ئه‌مه هه‌لاَوێردنێكی له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌مییه‌ته كه هه‌میشه بوونی هه‌بووه, هه‌میشه گرنگی خێزان هه‌بووه، جۆره جیاوازه‌كانی خێزان و په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كان بوونیان هه‌بووه..
بابێنه سه‌ر گرنگی ئه‌خلاق ethics. هیچ شارستانییه‌تێك نییه پێی له‌سه‌ر ئه‌خلاق دانه‌گرتبێت. كرداره‌كان Actions كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕوح soul هه‌یه. كرداره‌كان بێ بایه‌خ و بێ كاریگه‌ری نین. خه‌ڵكی له هندستان ده‌ڵێن ئه‌م یۆگاچییانه باوه‌ڕیان به هه‌موو شتێك هه‌یه واته "مایا" "maya"، گوایه باوه‌ڕیان به ئه‌خلاق نییه. ئه‌وه تا سه‌ر ئێسقان بێ مانایه، ئه‌وانه هیچ شتێك له هندۆیزم تێنه‌گه‌یشتوون. هیچ هه‌لاَویردنێك لێره‌دا نییه، چ ئیسلام بێت، هندۆیزم، بودیزم، زه‌رده‌شتی، یه‌هودی، مه‌سیحیه‌ت بێت. بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كانی یاخود بونیاده‌كانی كۆمه‌ڵگا پێویسته له ڕێگه‌ی نۆرمی (رێسای) ئه‌خلاقی تایبه‌ته‌وه پێكه‌وه گرێبدرێن و دواجاریش ئه‌م فۆرمانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه دروست ده‌كه‌ن وه‌كو مرۆڤگه‌لێك كه بۆ نه‌مری Immortality له‌دایكبووین. فۆرمه‌كان به‌شێوازێكی دواجاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه داده‌نێن و له‌به‌رئه‌وه شتگه‌لێكی ساده‌ی به‌رژه‌وه‌ندپارێزنین. ئه‌و نۆرمانه بۆیه هه‌ن كه به‌ها تایبه‌تییه‌كان و شیاوێتی هه‌ڵوێسته تایبه‌تییه‌كان بپارێزن، نۆرمه‌كان شوێن ژیانی ئایینی تایبه‌ت ده‌كه‌ون، ئه‌م ژیانه‌ش خۆی له خۆیدا به‌ڕه‌هایی جه‌وهه‌ری و بنه‌ڕه‌ته بۆ مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به بوونی خۆیان بده‌ن.
لێره‌دا شتێكی دیكه هه‌یه خه‌ڵكی زۆر كه‌م سه‌رنجی ده‌ده‌ن ئه‌ویش هونه‌ره art. هونه‌ر بواری گشتی دروست كردنی شته‌كانه. ووشه‌ی هونه‌ر به مانا سووننه‌تییه‌كه‌ی خۆی له لاتیندا به‌كاردێنم یاخود له عه‌ره‌بیدا وشه‌ی (صنع)، مانای دروستكردنی یاخود خوڵقاندنی شته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. خودا هونه‌رمه‌ندی بالاَیه، ئه‌م هێزی خوڵقاندنه‌شی داوه‌ته ئێمه. ئه‌مه بوارێكی زۆر گرنگه بۆ دایالۆگ و لێك تێگه‌یشتنی نێوان شارستانییه‌ته‌كان. هێزی هونه‌ر هه‌روه‌ها زۆر جار ده‌توانێت ماناگه‌لێك بگوێزێته‌وه كه ئاسان نییه به ووشه له ڕێگه‌ی دینناسی (ئیلاهیاتناسی Theology) یاخود فه‌لسه‌فه‌وه بگوێزرێنه‌وه.
به درێژایی كات، كاتێك رۆژئاواییه‌كان دژی ئێران بوون، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك گوێ بیستی كۆنسێرتێكی مۆسیقای فارسی ببوونایه، یاخود سه‌یری پێشانگایه‌كی وێنه‌یی فارسییان بكردایه، هه‌ر زوو سه‌رنجیان ڕاده‌كێشرا. هونه‌ر ده‌توانێت ئه‌م ئاسانكارییه گه‌وره‌مان بۆ بكات له گواستنه‌وه‌ی ماناكاندا. به‌لاَم بیرتان نه‌چێ له شارستانییه‌تی سووننه‌تیدا هونه‌ر هه‌میشه ده‌ربڕینێكی حه‌قیقه‌ته‌كانی ئایین بووه. ئه‌مڕۆ هونه‌ری ئایینی هه‌رگیز ناشێت ئایینی بێت. ته‌نها بابه‌ته‌كه‌ی ئایینیه. له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێمه جیاكاری ده‌كه‌ین له نێوان هونه‌ری ئایینی Religiousart و هونه‌ری موقه‌ده‌سدا Sacred art به‌شێوه‌یه‌كی ساده قسه بكه‌ین، هونه‌ری ئایینی هونه‌رێكه بابه‌ته‌كه‌ی (ماده‌كه‌ی) ئاینییه. هونه‌ری موقه‌ده‌س هونه‌رێكه فۆرمه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته خوداییه‌كانن، پرنسیپه‌كانی و سیمبوله‌كانی بان – تاكین واته له سه‌رووی خودی تاكه‌وه‌ن Metaindividual. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه من نووسیومه هه‌ندێك له سروده یاخود ئاوازه موقه‌ده‌سه‌كانی ته‌ورات (psalms)له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كراونه‌ته موسیقا زۆر ئایینی ترن له ئاهه‌نگه‌كانی خواردنه‌وه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست. هیچ گومانێك له‌م باره‌یه‌وه نییه. په‌رستگه‌ی سه‌ده‌ی سیانزده‌هه‌م له هونه‌ری مه‌سیحییه‌وه نزیكتره وه‌ك له زۆربه‌ی كه‌نیسه‌كانی له‌نده‌ن و زۆرێك له شاره‌كانی دیكه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌م دوو جۆره هونه‌ره پێویسته تێكه‌ڵ نه‌كرێن. به‌لاَم هونه‌ری شارستانییه‌ته سووننه‌تییه‌كان هه‌میشه په‌یوه‌ندی به موقه‌ده‌س و دڵی ئه‌و شارستانییه‌تانه‌وه هه‌بووه. ته‌لارسازی، شعر، خه‌ت خۆشی، مۆسیقا، هه‌ر شارستانییه‌تێك چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوی هونه‌ره‌كانی به‌رهه‌م هێناوه، نه‌ك هه‌موو جۆره‌كانی. به‌ڵام ئه‌م جۆرانه كلیلێكی زۆر گرنگن. به‌لاَم به‌داخه‌وه ئێمه پارادۆكسێكی گه‌وره‌ی رێگری به‌رچاومان هه‌یه له‌به‌رده‌م دایالۆگدا.
له رۆژئاوای مۆدێرندا، هونه‌ر گرنگییه‌كی زۆر زۆری په‌یدا كردووه. بۆ زۆرێك له خه‌ڵكی هونه‌ر شوێنی ئایینی گرتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ سووكایه‌تی به‌ناوی مه‌سیح بكه‌یت هیچ كه‌سێك روبه‌ڕوت نابێته‌وه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر سوكایه‌تی به به‌رهه‌مێكی كێشراوی مایكڵ ئه‌نجلۆ بكه‌یت، ڕوبه‌ڕوت ده‌بنه‌وه و لێت قبوڵ ناكه‌ن، زۆر به ساده‌یی پێت ده‌ڵێن تۆ ناشارستانیت. به ساده‌یی بدوێین: ئه‌مه نهێنی ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه بوو كه مانگی ڕابردوو له ئه‌فغانستان ڕوویدا. رژێمی تالیبان له‌لایه‌ن وه‌هابیزمه‌وه له نیشتمانی ئیسلامی ڕۆژهه‌لاَتدا دروست بوو به یارمه‌تی سوپای پاكستانی (هه‌رگیز ئه‌م فۆرمه‌ی ئیسلامم نه‌بینیوه)، تالیبان ده‌ستی كرد به خاپووركردنی په‌یكه‌ره‌كانی بوزا له بانیان. ئه‌م كاره دژی سه‌رجه‌می ترادسیۆنی ئیسلامییه. هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ندێك شتم نووسی و زۆركه‌سیش له به‌شی كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه كردم. له باری ئاسایدا نامه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا بكه‌م به‌لاَم په‌ڕه‌یه‌كی بچوكم نووسی ووتم كاتێك عمری كوڕی خه‌تاب چووه ناو قودسه‌وه، ڕه‌تی كرده‌وه نوێژ له‌ناو كه‌نیسه‌ی مه‌زاری مه‌سیحدا بكات، به‌رماڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌دا ڕاخست و نوێژه‌كه‌ی كرد، له‌به‌رئه‌وه هیچ كه‌س له‌ناو كه‌نیسه‌كه‌دا نوێژی نه‌كرد و هیچ وێنه‌یه‌كی مه‌سیحی له‌لایه‌ن خه‌لیفه عمره‌وه نه‌شكێنرا.
به‌لاَم تالیبان مه‌به‌ستی چی بوو؟ ئه‌وه‌ی له ڕاستیدا تالیبان ویستی بیكات بریتی بوو له ئازاردانی رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی خستبوویانه سه‌ر ئه‌فغانستان و چه‌ندان منداڵی ئه‌فغانی گیانیان له ده‌ستدا. ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر سوكایه‌تی به مه‌سیحیه‌ت بكه‌ن هیچ كه‌سێك نایه‌ته وه‌لاَم. به‌لاَم تێكشكاندنی هونه‌ر هه‌موو كه‌سێك تووڕه ده‌كات. كاتێك زیاتر له ده هه‌زار منداڵی ئه‌فغانی به‌هۆی گه‌مارۆی ئابورییه‌وه مردن له برساندا، چه‌ند مه‌قاله‌یه‌كی كه‌م له لاپه‌ڕه‌ی 55 نیۆرك تایمزدا بلاَوكرانه‌وه. به‌لاَم هه‌ر له‌گه‌ڵ شكاندنی په‌یكه‌ره‌كانی بوزادا له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌موو رۆژنامه‌یه‌كی ئنگلیزی و ئه‌مریكیدا هه‌واڵه‌كه به‌رچاو كه‌وت.
ئه‌مه‌یه به كورتی مانای دایالۆگی ئاینی، یا بابڵێین مانای هونه‌ر. به‌لاَم به‌داخه‌وه هونه‌ر له‌لای زۆرێك له خه‌ڵكی عاده‌ته‌ن شتێكی بێ مانایه و زۆربه‌ی شێوه‌كانی هونه‌ر رێگه‌یه‌كن به‌ره‌و جه‌هه‌ننه‌م و بریتین له ده‌ربڕینی نزمترین جۆری غه‌ریزه به‌ده‌كانی ڕوح. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ر تا ئه‌وپه‌ڕی شتێكی پیرۆزه. له‌لای زۆرێك له خه‌ڵكی شوێنی ئایینی گرتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت دایالۆگ بكات نه‌ك له نێوان شارستانییه‌ته سووننه‌تییه‌كان به‌ڵكو له نێوان شارستانییه‌ته سووننه‌تییه‌كان و رۆژئاوادا, ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی هونه‌ر یه‌كێكه له گرنگترین مه‌سه‌له‌كان.
بۆ نموونه ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ر شارستانییه‌تێكی نا رۆژئاوایدا ده‌بینێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شارستانیه‌تانه گوێ بۆ مۆسیقای ڕۆك بگرن. ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كلتوری ئه‌مریكی. له ڕوویه‌كه‌وه ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه چونكه ئه‌مه جۆرێكه له چوونه ناو ده‌روونی لاوانه‌وه. هیچ هونه‌رێك نییه به‌بێ په‌یام، جا ئه‌و هونه‌ره وێنه‌ی كه‌سێكی پیرۆز یاخود وێنه‌یه‌كی كێشراوی فارسی بێت په‌یامێكیان پێیه. په‌یامه‌كه له دوو شارستانییه‌تدا چوونیه‌ك نین. له‌م دایالۆگه‌دا زۆر گرنگه خه‌ڵكی له یه‌كدی تێبگه‌ن. ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه توخمێكی ناوخۆیی هه‌مان شارستانییه‌ت بێته به‌رده‌ممان. كه‌سانێكی زۆرهه‌ن له جیهانی ئیسلامی‌دا هیچ تێگه‌یشتنێكیان له باره‌ی كاریگه‌ری هونه‌ری رۆژئاواوه نییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆرێك مزگه‌وتی ناشیرین له جیهانی ئیسلامی‌دا دروست ده‌كرێن. جارێكیان وه‌زیری پێشووی ئه‌وقافی ئه‌ندۆنیسیا پێی ووتم ئامۆژگاریت بۆمان چییه له باره‌ی داهاتووی ئیسلام له ئندۆنیسیا. ووتم پێش هه‌موو شتێك مزگه‌وته نیشتمانییه‌كه‌ت بڕوخێنه كه له‌لایه‌ن قه‌شه‌یه‌كی به‌لجیكییه‌وه دروستكراوه‌و پاشان بۆته بێ باوه‌ڕ (مولحد atheist). گومانی تێدانییه ئه‌م مزگه‌وته یه‌كێكه له‌و ناشیرین‌ترین سێ چوار بینایه‌ی جیهان كه به‌كاردێن بۆ خواپه‌رستی. بۆیه به‌م شێوه‌یه‌یه چونكه موسڵمانان له كاریگه‌ری هونه‌ر له‌سه‌ر ڕوح تێناگه‌ن. ئه‌م نمونه به‌رجه‌ستانه‌م خسته ڕوو هه‌ر له تالیبانه‌وه بۆ مزگه‌وت له جاكارتا بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌م ئه‌م دایالۆگی نێوان ئاینییه چه‌ند گرنگه.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌و ده‌ره‌نجامه بگرم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك له عه‌لمانیه‌تگه‌راكان به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا ده‌یڵێن گوایه ئایین چیدی پێی نه‌ماوه‌و بڕ ناكات. ده‌مه‌وێت ئاماژه به كتێبێك بكه‌م له‌م دواییه‌دا له ئه‌مریكا بلاَوكرایه‌وه و بوو به مه‌یدانی مشتومڕێكی زۆر به‌ناوی "له عه‌لمانیه‌ت كه‌وتنی كۆمه‌ڵگا" The Desecularisation of society. نه‌ك به عه‌لمانیه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا به‌ڵكو له عه‌لمانیه‌تكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا. ئه‌وه پڕۆسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ییه. له‌لایه‌ن به‌ناوبانگترین كۆمه‌ڵناسی ئه‌مریكییه‌وه نوسراوه به‌ناوی پیته‌ر بێرگه‌ر. یه‌كێكه له تیۆریسته مه‌زنه‌كانی تیۆریای به عه‌لمانیه‌ت كردن یاخود به سیكۆلار كردن (secularization). ئه‌م كتێبه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی لێكۆڵه‌ره پله‌یه‌كه‌كانی له‌خۆ گرتووه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه و بابه‌تی پێشه‌كی (یه‌كه‌می) كتێبه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پیته‌ر بێرگه‌ر خۆیه‌وه نوسراوه. هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه ئه‌و تێزه نیشان ده‌ده‌ن كه له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهاندا ئایین له به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی ته‌سه‌ورنه‌كراودایه جگه له ئه‌وروپای رۆژئاوا. ئه‌وروپای رۆژئاوا له ده‌ره‌وه‌ی باره گشتییه‌كه‌دایه. ئه‌مریكای باشور، ئه‌مریكای باكور، جیهانی ئیسلامی، هندستانی هندۆسی، ئاسیای بودایی، ته‌نانه‌ت چینی كۆمیونیستی له‌م باره به‌ده‌ر نییه. ئایا كۆنفۆشیانیزم ئه‌مڕۆ به‌هێزتره یاخود سه‌رده‌می ماوتسی تۆنگ. پێم وایه هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت كۆنفۆشیانیزم له به‌رزبوونه‌وه‌دایه ته‌نانه‌ت له چینی كۆمیۆنیستیدا. له هندستانی هندۆسیدا، هه‌موو سیكولاریزمی نه‌هرو بۆته مێژوو، هیچ كه‌س له باره‌یه‌وه نادوێت. له جیهانی ئیسلامی‌دا، تاكه كه‌سایه‌تییه‌ك درێژه‌ی كێشابێت و مابێته‌وه كه‌مال ئه‌تاتوركه، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دژه – ئیسلامییه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، پێم وانییه مانه‌وه‌ی زۆر درێژه بكێشێ..
هه‌موو ئه‌م شه‌پۆلی به سیكولاركردنه (عه‌لمانیه‌ت كردنه) كه له سه‌ره‌تای یاخود ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا روویدا، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له سیكولاركه‌وتنه. به‌لاَم ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی خه‌ڵكی هه‌یانبووه‌و هێشتا زۆرێك له مێژوونووسه ئینگلیزی و فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌یانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی ئایین ته‌نها دیارده‌یه‌كی پاشكۆییه‌و پشتی به‌ستووه به هۆكاره كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابوورییه‌كان (واته پاشكۆی ئه‌م فاكته‌رانه‌یه) و ئایین له داهاتوودا به ته‌واوی له بیر ده‌كرێت..
ئه‌مه تا سه‌ر ئێسقان هه‌ڵه‌یه لانی كه‌م بۆ داهاتووی پێشبینی كرا‌و..
ئه‌وانه‌ی خه‌ون ده‌بینن كه ئێران و میسر ده‌چنه قۆناغی پاش – ئیسلامییه‌وه (post - islamic) هه‌روه‌كو چۆن ئنگلترا ئێستا پاش – مه‌سیحییه، خه‌یاڵ پلاَون. ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا ده‌گوزه‌رێت مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه كه من نامه‌وێت بچمه ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌وه.
ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ئایین لاوازتر نابێت له جیهاندا. له ڕاستیدا به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش له فۆرمێكی ده‌مارگیرییانه‌ی داخ هێنه‌ردا. هه‌ر كاتێك شتێك دژایه‌تی كرا، به‌هێزتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك چڕنوق له گه‌ده‌ت بگرێت ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ماسولكه‌كانی گه‌ده‌ت گرژده‌كه‌یت، ئه‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ چڕنوقه‌كه. له ئیسلام و هندۆیزم و بودیزمدا له هه‌موو جیهاندا به‌م شێوه‌یه‌یه. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك له دووره‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین گومانی تێدا نییه ته‌نانه‌ت له بواری فكر و بواری هونه‌ر، به سیكولاركردن كه به‌رده‌وامی هه‌یه ڕوو له پوكانه‌وه و لاوازبوون ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌شه ئه‌گه‌ر به‌نیازن دایالۆگی شارستانی بكه‌ن بێگومان پێویسته ئایین له چه‌قی دایالۆگه‌كه‌دا بمێنێته‌وه به‌بێ تێگه‌یشتن له ئاین چ له ڕاستییه گه‌ردونییه‌كانیدا بێت و چ وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌یه و ئیسلامیش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی ئایینی، دایالۆگی شارستانی قه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت.
جیهان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات یان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بژین یان به‌یه‌كه‌وه بمرین. بیرۆكه‌ی چه‌ند بانگه‌شه‌كه‌رێكی كه‌می مه‌سیحی كه گوایه مه‌سیح دێت و چه‌ند هه‌زارێكی كه‌م له خه‌ڵكی رزگار ده‌كات و ئه‌وانی دیكه‌ش مه‌حكومن به جه‌هه‌ننه‌م، به‌زه‌یی خودایی ئه‌ڵلاَ هه‌رگیز ڕێگه به‌وه نادات. ئێوه دووچاری جه‌نگی زیاتر و زیاتر ده‌بن به‌لاَم جه‌نگی جوگرافیانه نا له نێوان ئه‌م ولاَت و ئه‌و ولاَتدا به‌ڵكو جه‌نگێك له نێوان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌وانه‌ی بنه‌مای دیدگاكانیان له‌سه‌ر خودا داده‌نێن و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خودا داینانێن و ئه‌مه‌ش ته‌شه‌نه ده‌كات و ده‌گاته ئاستێك كه كاریگه‌ری نوێ ته‌شه‌نه ده‌كاته ناو رۆژهه‌لاَت و به‌شه‌كه‌ی دیكه بۆ ناو رۆژئاوا‌و ئێستا ئێمه جۆرێك زه‌مینه‌ی جه‌نگ به چاوی خۆمان ده‌بینین كه خودا ده‌زانێت له‌وانه‌یه دواهه‌مین رووداوی مێژووی مرۆییمان بێت. ئه‌و جه‌نگه‌یه نه‌ك بۆ قسه كردن له باره‌ی میتافۆره ئاساییه‌كانی تاریكی و رووناكی به‌ڵكو جه‌نگێكه له نێوان كه‌سانی خاوه‌ن ئیمان faith كه‌سانێك ژیانیان له ژێر سایه‌ی دیوه بڵندگه‌را و گه‌وره‌كانی حه‌قیقه‌تدا به‌سه‌رده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ئیمانیان نییه.
هه‌موو شتێكی دیكه پاشكۆیه و ناپه‌یوه‌ندیداره..
په‌راوێزه‌كانی وه‌رگێڕ
1-Eastersunday: جه‌ژنێكی سالاَنه‌ی مه‌سیحییه له‌یه‌ك شه‌ممه‌یه‌كی مانگی ئازار یاخود نیساندا، مه‌سیحیه‌كان له یادی زیندوبونه‌وه‌ی مه‌سیحدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا هێلكه‌ی ره‌نگكراو وه‌كو دیاری ده‌درێته خه‌ڵكی.
2-ئه‌م ووتاره ساڵی 2001 پێشكه‌شكراوه، ئه‌م ساڵه (2001) به ساڵی دایالۆگی شارستانی ناوه‌زه‌ند كراوه.
3-ووشه‌ی Attitude به مانای شێوازی بیركردنه‌وه‌و ره‌فتار و هه‌ڵوێست و ئامانجی كه‌سێكه یاخود گروپێكه، كاتێك ده‌ڵێین ئامانج یاخود هه‌ڵوێست مه‌به‌ستمان ئامانج یاخود هه‌ڵوێستێكه كه ده‌ره‌نجامی شێوازی بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینی كه‌سه‌كه یاخود گروپه‌كه‌یه واتا ئامانج و هه‌ڵوێستێكی مه‌بده‌ئییه نه‌وه‌كو ڕوكه‌شی و سیاسیانه.
4-ماوه‌ی ڤیكتۆریا Victorian period نێوان سالاَنی 1837-1901 له‌م سه‌رده‌مه‌دا شاژن ڤیكتۆریا حكومی هه‌بووه.
5-خاوه‌نی تیۆریای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی جاك دێریدایه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و پێش كۆچی دوایی كرد.
6-جۆن هیك: یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفه ڕیفۆرمسته‌كانی مه‌سیحیه‌ت، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه و زیاتر له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و عیرفان كارده‌كات، ئێستا له شاری بێرمینگهام داده‌نیشێت..
سه‌رچاوه
www.nasr.org
ئه‌م ووتاره له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2001 له له‌نده‌ن پێشكه‌ش كراوه.