هونه‌ری هه‌راسان
(گوزه‌رێكی خێرا به بارودۆخی هه‌نوكه‌ی هونه‌ر‌و میوزیكی كوردیدا)
ن.فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌لی
هونه‌ر زمانی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگایه‌و ته‌عبیره له سه‌لیقه‌و زه‌وق‌و دونیا شاراوه‌كه‌ی، بۆنمونه له‌جۆری مۆسیقادا ده‌توانین حاڵه‌تی رۆحی كۆمه‌ڵگا بخوێنینه‌وه، مۆسیقاری سوننه‌تی په‌یامێكی رۆحی هه‌یه‌و مۆسیقاری پاپیش په‌یامێكی تر، ته‌نانه‌ت جۆری ئه‌و ئامێره‌ش كه ژه‌نیار سودی لێ وه‌رده‌گرێت ده‌توانین كه‌سایه‌تی پێ كه‌شف بكه‌ین، سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ده‌لاله‌تانه‌ی كه ده‌شێت له‌ناو مۆزیك‌و هونه‌ردا ده‌رك بكرێن، هونه‌ر زمانێكی جیهانیه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك یه‌ك ده‌توانن لێی تێبگه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ر هۆكارێكی گرنگی گه‌شه‌ی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ته‌نانه‌ت سیاسی نه‌ته‌وه‌كان بووه، كورد ره‌نگه له رابردودا له‌چاو نه‌ته‌وه دراوسێكانیدا ئه‌گه‌رچی كه‌میش بوبێت به‌لاَم له‌هونه‌ردا هه‌رگیز له‌وان له‌دواتر نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ندێك جاریش به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وان له‌پێشتر بووه و جێی ته‌ماحی نه‌ته‌وه‌كانی تربووه، به‌لاَم ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه هونه‌ری كوردی بووه‌ته كۆپی و سه‌رقاڵی ده‌وله‌مه‌ندكردن‌و ناساندنی هونه‌ری گه‌لانی تره، ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا تا ئه‌و جێیه‌ی كه بۆمان ده‌كرێن هه‌وڵ ده‌ده‌ین شیكاری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین‌و لاوازیه‌كانی هونه‌ر و به‌تایبه‌ت موزیكی كوردی ده‌ست نیشان بكه‌ین كه پێمان وایه زیاتر له دوو ڕووه‌وه شكسته‌كه دروست ده‌بێت ئه‌وانیش :
یه‌كه‌م: هونه‌ر‌و سیاسه‌ت: له بنه‌ڕه‌تدا هونه‌ر و میوزیك سیكۆلار(بێ لایه‌ن)ن، بۆیه ده‌بێت بكه‌ره‌كه‌شیان مامه‌له‌ی بێ لایه‌نانه بكات، به‌لاَم سیسته‌می سیاسی ولاَت نینۆكی خستووه‌ته رۆحی ئه‌م دیوه‌ی هونه‌ره‌وه و له پیرۆزی راسته‌قینه‌ی خۆی‌و بێ لایه‌نی خستوه، ده‌بینین له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ئیعتیباری كۆمه‌لاَیه‌تیان هه‌یه شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌لاَت‌و سیسته‌می سیاسی ولاَت فه‌زای نه‌خولقاندووه بۆ گه‌شه‌كردنی هونه‌ری ره‌سه‌ن، بۆنمونه كورد خاوه‌نی هونه‌رمه‌ندانێكی وه‌ك "سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و موجته‌با‌و كه‌لهوڕ و خاڵقی‌و ....هتد"ه ، كه‌چی له پرۆگرامی خوێندندا له‌جیاتی ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی تازه‌یان له‌ناو پرۆگرامی خوێندندا داناوه هیچ هێمایه‌كیان له ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی پێوه دیارنیه، به‌مه وایانكردووه پاش جیلێی تر خه‌ڵكێك ئه‌م هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نانه‌ی خۆیان ناناسن‌و ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كلتوری كوردی له‌بیرده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌لاَت هه‌میشه به‌شوێن شتانێكه‌وه‌یه له‌ڕوی سیاسیه‌وه هۆشی گه‌نجان بدزێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گه‌نج به‌هێزترین چینی كاریگه‌ره له‌ڕوی سیاسیه‌وه، دێت هه‌رچی زیاتره كار له‌سه‌ر به پۆرنۆگرافی كردن(هونه‌ری روت)ی هونه‌ر ده‌كات، بینیومانه كه ئه‌ستێره‌كانی پاپ‌و هاوڕێ سه‌ماكه‌ره‌كانیان ده‌هێنن‌و گه‌نجیان ده‌خه‌نه شوێن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی لاوازكردنی ره‌سانایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌و زۆریش له رۆحی كورده‌وه دورن، سه‌رباری ئه‌م هۆكارانه ئه‌شێ كاریگه‌رترین هۆكاری سیاسی له‌سه‌ر لاوازی هونه‌ر‌و میوزیكمان بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه، ئێستا كورد هونه‌رمه‌ندی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان حیسابی بۆده‌كرێت، بۆنمونه یه‌كێك له پێنج به‌رهه‌مه گه‌وره‌كه‌ی جیهان له‌ساڵی رابدوودا به‌رهه‌می (شور رومی) هونه‌رمه‌ندی كورد "شه‌هرامی نازری"بوو، به‌لاَم مادام ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌مان نیه‌و له‌بچوكی هونه‌رماندا كاری ئه‌م پیاوانه رێگه‌ی نابێته‌وه ئیتر به‌فارسی شاكار ئه‌خولقێنن‌و كاره‌كانیشیان ده‌چێته گیرفانی خه‌ڵكی تره‌وه، یاخود پیاوێی گه‌وره‌ی وه‌ك "كه‌یهانی كه‌لهوڕ" كه شه‌وق‌و ئیشتیاقی كاری كوردی لێ ده‌بارێ، به‌لاَم كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی خزمه‌تی ئه‌مانه ده‌هێنێته‌وه باوه‌شی نه‌ته‌وه؟
دووه‌م:خودی هونه‌رمه‌ندان: ئاستی رۆحی‌و ئه‌كادیمی‌و مه‌رامی كار‌و ئامرازی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندانیش هۆكارێكی تری دواكه‌وتنه‌كه‌یه، له‌ڕوی موزیكه‌وه هونه‌رمه‌ندان زیاتر ئه‌و ئامێرانه به‌كار ده‌هێنن كه به‌ئێمه بێگانه‌ن، خه‌ڵكی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاسایكردنه‌وه‌ی "قاله‌مه‌ڕه"ستایشت‌و خه‌لاَت بكرێت، ئه‌و كه‌سه خه‌لاَت ده‌كرێت كه سه‌مای هیندی‌و میسری‌و راپی ئه‌وروپی‌و ئه‌مریكی باش لاسایی بكاته‌وه، له‌ڕوی كلیپیشه‌وه وێرانه‌یه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌ندێ كلیپی كروردی غیابی مه‌نتیق‌و لۆژیكه، چونكه لای هه‌ندێك كه‌س ئه‌م رێسایه‌ی ئه‌رستۆ بڕاوه‌یه كه دووشتی دژ به‌یه‌كه‌وه كۆنابنه‌وه، به‌لاَم له‌كلیپی كوردیدا ئه‌م دیژیه‌كیه كۆكراوته‌وه، بۆنمونه ده‌بینین له‌كلیپه‌كاندا ده‌ریای گه‌وره‌و كه‌شتی‌و...هتد به‌كارهێنراون، به‌لاَم كه‌ی جوگرافیای كوردی ده‌ریای گه‌وره‌ی تێدایه تا كه‌شتی‌و پاپۆڕ بخوازێت، یان ده‌بینیت له‌ناو كۆمه‌ڵێكی زۆر ئافره‌ت دایه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌سێك نیه به‌هانایه‌وه بێت، كلیپه‌كان له‌ڕۆحی كورده‌وه دورن، زاتر له كلیپی دانشتوی كۆشكه شوشه‌كان ده‌چێت تا خانوه گڵینه‌كان، هونه‌ری كوردی هه‌رگیز كاری له‌سه‌ر هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی جه‌سته نه‌كردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێسته لای ئه‌م فه‌ریكه هونه‌رمه‌ندانه ده‌یبینین، به‌ڵكو هونه‌رێك بووه له‌جیاتی جه‌سته سه‌مای به رۆحی مرۆڤه‌كان كردووه، رۆحی هونه‌ری كوردی رۆحێكی زیاتر نه‌رم‌ولادێییانه‌یه، به‌لاَم كلیپه‌كان ره‌ق‌و شاری، هه‌ر ئه‌م دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌مان له‌ڕۆحی هونه‌ری خۆمان وایكردووه كه ئێستا هونه‌رمه‌ندی جیهانیمان نه‌بێت، هه‌رچی شانازیه‌كانی ئێمه هه‌یه كه‌وتونه‌ته پێش سه‌رده‌می سه‌ته‌لایه‌ت‌و ئه‌نته‌رنێت، سه‌رباری ئه‌م هه‌موو هۆكارانه‌ش نائه‌كادیمی بوونی هونه‌رمه‌ندانیش هۆكارێكی تری شكستی هونه‌ری ئێمه‌یه، هونه‌رمه‌ندانمان له‌هه‌موو شتێك ده‌م ئه‌ده‌ن به‌لاَم قوتی برسیه‌تیه‌كه‌یان شتێكی تره، خه‌ریكه وایلێهاتووه هه‌ركوڕێك عاشقی كچێك ده‌بێت گۆرانیه‌كی بۆ ده‌ڵێت، به‌لاَم هونه‌ری ئێرانی به‌نمونه ئه‌كادیمی بوونه‌كه‌ی پێشی خست سه‌یركه كوڕه‌كه‌ی شه‌هرامی نازری "حافزی نازری" بڕوانامه‌ی ده‌رچونی زانكۆی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی ئاوازه له شانامه‌كه‌ی فیرده‌وسیدا.
كێشه‌ی تێكستیش دیسانه‌وه كێشه‌یه‌كی تری وێرانكه‌ره ، ئه‌گه‌ر قه‌راره گه‌وره‌ترین تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كانی دونیای رۆشنبیری ولاَتی ئێمه هی شاعیره كلاسیكیه‌كانمانه ئه‌وا ئه‌مانیش به‌جدی غیابیان هه‌یه، به‌راوردێك له‌نێوان دونیای میوزیكی فارسی‌و كوردیدا بكه‌ین ئه‌مه زۆر به رونی ده‌یبینین، به‌شێكی گه‌وره‌ی ناوبانگ‌و قه‌درزانینی شاعیره كلاسیكیه‌كانی وه‌ك " مه‌ولانا‌و حافز‌و سعدی‌و...هتد" له ئێران بۆ جوامێری هونه‌رمه‌نده‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوێ له شه‌جه‌ریان یان شه‌هرام بگره كاتێك ده‌ڵێن باغ هه‌موو دیوانی حافز یان مه‌ولانا دێته سه‌رزمانیان، به‌لاَم لێره كوان مه‌حوی‌و مه‌وله‌وی‌و نالی ده‌كرێن به‌گۆرانی، به‌شێكی گرنگی فه‌رهه‌نگ‌و رۆشنبیری كوردی له‌ناو شیعری شاعیره كلاسیكیه‌كاندایه، گۆرانی بێژ نه‌ك هه‌ر ده‌توانێت ده‌قی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیدوو بكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌توانێت هه‌ناسه رۆحیه‌كان‌و دونیابینی جارانی نه‌ته‌وه بخاته‌وه سه‌رزاری نه‌وه‌كانی، ته‌نها ئه‌مه ناته‌واوی هه‌ڵبژاردنی تێكستی گۆرانیه‌كان نیه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرجار له‌سه‌ر بنه‌مای غه‌ریزه‌و سێكس ده‌بن، هه‌ندێك تێكست كراون به‌گۆرانی له‌خه‌یاڵیشدا وشه‌كان گران ده‌خرێنه پاڵ وێنه، له‌ڕوی ده‌رونیشه‌وه گوێگری راسته قینه ئه‌و كه‌سه‌یه له‌دونیای واقیعی خۆی بپچڕێت‌و بچێته ئه‌و دونیایه‌وه كه گوێی بۆ ده‌گرێت ئه‌گه‌رنا چێژی لێ نابات، لێره‌وه تێكسته‌كان گه‌نجانیان توشی نائومێدی‌و عه‌به‌سیه‌ت كردووه، وشه‌گه‌لێكی وه‌ك (له‌گه‌ڵ غه‌م بومه هاوده‌م‌و بێ وه‌فابویت‌و به‌جێت هێشتم‌و زۆریش نه‌ما من بمرم ...هتد) واله گوێگرێكی گه‌نج ده‌كات ئه‌گه‌ر گونجاویش نه‌بێت به‌زۆر خۆی بخاته ئه‌و بارودۆخه‌وه تا به‌حیساب چێژی لێ وه‌رگرێت، له‌راستیدا ئه‌م جۆره گۆرانیانه كاریگه‌ریه‌كی خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رونی گوێگره‌كه‌یان‌و له ره‌شبینی هونه‌ردۆستاندا پشكی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت.
له‌كۆتایدا ده‌بێت بزانین كه هونه‌ری كوردی له‌ڕه‌وت‌و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی لایداوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات ئه‌وه له‌نه‌ته‌وه‌كانی تردا ده‌توێینه‌وه‌و ده‌بینه خزمه‌تكاری ئه‌وانی دی، بۆیه گرنگترین وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد ئه‌وه‌یه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی‌و تاوێك به‌ده‌م رۆحی خۆمانه‌وه‌بن.