ریشه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی كوردی له‌ناو كلتوردایه
ن: ئازاد موده‌ڕیس
خوێندنه‌وه‌ی پارت و گروپ و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به چه‌مك و تێرمه نوێیه‌كانی ناو زانستی سیاسی ناتوانێت بمانگه‌یه‌نێته ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كه لێیه‌وه حه‌قیقه‌تی ناوه‌كی ئه‌و هێزانه كه‌شف بكه‌ین , چونكه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان درێژ كراوه‌ی گروپه نه‌ریتیه‌كانی ئه‌و ناچه‌یه‌ن و خاوه‌نی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه نین كه بتوانرێت به هۆی به‌كار هێنانی چه‌مكه‌كه‌كانی ناو زانستی سیاسی نوێوه پۆلێن بكرێن ، به‌كارهێنانی چه‌مكه‌كانی ناو زانستی سیاسی بۆ ئه‌و هێزانه سه‌پاندنی چه‌مك و واتای دیارده‌ی نوێیه به‌سه‌ر گروپ و پێكهاته‌ی دنیای رابردودا , چونكه هێزه‌كانی ئێمه نه‌یانتوانیوه به پێی پێوه‌ر و ئه‌خلاقیاتی پێكهێنانی هێزی نوێ خۆیان رێكبخه‌ن تاوه‌كو له‌گه‌ڵ چه‌مكه نوێیه‌كاندا ته‌بابن , له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ردوو چه‌مكه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن زیاتر له هه‌موو چه‌مه‌كانی دی به‌كار ئه‌برێن چونكه ئیراده‌یه‌ك هه‌یه بۆ به‌كار هێنانی چه‌مكی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و گروپ و حیزبه سیاسیانه‌ی كه له واقیعی سیاسی كوردیدا كار ئه‌كه‌ن ، له كاتێكدا ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی مۆدێرنه و هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌یان پێویسته به كایه‌و زانستی سیاسی نوێ بخوێنرێنه‌وه ، له كاتێكدا ئه‌و دوو گروپه گروپی نه‌ریتی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی كۆن و نه‌ریتین، ئالێره‌شه‌وه له چوار چێوه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌دا ئه‌و هێزانه‌ی كوردستان جێگایان نابێته‌وه .
بۆ دۆزینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جدیانه‌ی ڕیشه‌ی گروپ و حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان پێویستمان به شێوازێكی نوێ هه‌یه . ئه‌وه‌ش به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كایه‌یه بۆ نێو كلتوری كۆمه‌ڵگه‌و دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی مێژوویی و ڕیشه‌ی كلتوریان تاوه‌كو لێیه‌وه بتوانرێت خوێندنه‌وه‌ی جیدیان بۆ بكرێت چه‌مك و پێناسه‌ی وورد و زانستی به‌خۆیان بۆ دیاری بكرێت نه‌ك به دانانی چه‌مكه پێناسه كراو‌و بۆ هێز و گروپانێ: كه خاوه‌نی ئه‌و پێناسانه نین .
له مێژوی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتدا به شێوه‌یه‌كی گشتی و ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی‌دا دوو سیستمی حوكومڕانی باو‌و بوون ، كه ئه‌توانرێت پۆلێن بكرێن بۆ سیستمی سیاسی (فارسی) و سیستمی سیاسی (عه‌ره‌بی )، ئه‌و دوو سیستمه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و ناوچانه‌وه به‌كار براوون واته نه‌ته‌وه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و فارس یه‌كێك له‌و دوو سیستمه‌یان هه‌ڵبژاردوه‌و سیستمی سیاسی خۆیانیان له‌سه‌ر بونیات ناوه ، ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ش جار جار له نێو خۆیاندا گۆڕیونیانه‌ته‌وه ، ( واته فارسه‌كان په‌نایان بردوه‌ته به‌ر به‌كار هێنانی سیستمه عه‌ره‌بیه‌كه‌و و عه‌ره‌به‌كانیش په‌نایان بردوه‌ته به‌ر سیستمه فارسیه‌كه)، ئالێره‌وه ئه‌توانین زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دوو سیستمه‌ی به‌ڕێوه‌بردن له كتێبه‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعی و ئه‌حكامی سوڵتانیه‌دا بخوێنینه‌وه .
سیستمی سیاسیانه‌ی فارسی سیستمێكی )شاهنشاهی( ه‌و هه‌ردوو كه‌سیه‌تی( شا و سوڵتان)ی تێدا به‌دی ده‌كرێن ، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی سیستمی شاهنشاه و سوڵتانی سیستمی فارسیانه‌ن كتێبه‌كانی سیاسه‌ت نامه‌و ئه‌حكامی سوڵتانی بۆ ناساندنی سیستمی سیاسی فاره‌سه‌كان و ناساندینی ئه‌و سیستمه دانراوون ، سیستمی سیاسی عه‌ره‌بیش خۆی له خه‌لافه‌تدا ده‌بینێته‌وه واته كه‌سیه‌تی خه‌لیفه له سیستمی سیاسی عه‌ره‌بیدا بونی هه‌یه ،كتێبه‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعیش بوَ ناساندنی سیستمی سیاسی عه‌ربی دانراوون ، ئیدی ئه‌و دوو سیستمه بونه‌ته سیستمی سیاسی هه‌موو نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كان و به به‌یه‌كێك له‌و دوو سیستمه حوكمیان كردوه .
سوڵتان له سیستمه فارسیه‌كه‌دا كه‌سێكه كه له‌سه‌ره‌وه حوكمی خواره‌وه (ژێرده‌سته‌كانی) ده‌كات . سوڵتان ئه‌گه‌ر خواوه‌ند نه‌بێت ئه‌وا به‌لانی كه‌م شایه و فه‌رمان بۆ ژێر ده‌سته‌كانی ده‌ر ئه‌كات و ژێر ده‌سته‌كانیش جگه له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی شا هیچ مافێكی دیان نیه و نه‌ك هیچیان له ده‌ست نایه‌ت به‌ڵكو خاوه‌نی هیچیش نین . له سیستمه فارسیه‌كه‌دا ژێرده‌سته‌كان مافی ئه‌وه‌یان نیه له‌به‌رده‌م شادا خواسته‌كانی خۆیان ده‌ر ببڕن ( به‌یان بكه‌ن ) هه‌ربویه ئه‌و ژێر ده‌ستانه له لایه‌ن ته‌وه‌كانی دییه‌وه به عه‌جه‌م ناونراوون واته لاڵ ، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به سیستمێكی سه‌ربازی و ئیداری و زمانێكی جیاواز له زمانه‌كه‌ی خۆیان كۆنتڕۆڵ كراوون ، هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه پاش فتوحاتی ئیسلامی و ڕوخانی سیستمی شاهنشاهی ئه‌و نه‌ته‌وانه شتێكی ئه‌وتوَیان لێ به‌جێ نه‌ماوه به‌ڵكو له‌وه‌و پاش ده‌ستیان داوه‌ته دروست كردنی زمان و كلتور .
سیستمی سیاسی عه‌ره‌بیش به حوكمی ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌به‌كان له چه‌ند خێلێكی جیاواز پێك هاتوون بۆیه سیستمی حوكومداریان بریتی بوه له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌ك خێڵه‌كان و هه‌ڵبژاردنی یه‌كێیان كه هه‌ندێك جار سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین خێڵیان بوه‌ته (خه‌لیفه) نوێنه‌ریان ، مه‌رجی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ش ڕه‌چاو كردنی به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌كانی تر بوه ، ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌و بۆچونه‌یه كه‌وتراوه پێویسته خه‌لیفه له قوره‌یشیه‌كان بێت چونكه ئه‌و كات گه‌وره‌ترین خێڵ بوه و پاش گواستنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تیش بۆ كوفه خێڵی ئه‌صنافه‌كان ئه‌و ڕۆڵیه‌ن گێڕاوه .
نه‌توه‌ی كورد له مێژوی ئیسلامی‌دا له‌و حاڵاتانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوه كه یه‌كێك له‌و دوو سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردوه بۆ نمونه سوڵتانه ئه‌یوبیه‌كان و میرایه‌تیه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان ، به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت گه‌لی كورد چونكه زۆرترین جار حوكم كراوه ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت مایه‌ی گرنگی پێدان نه‌بوه ، ئه‌و گرنگی و پیرۆزیه‌ی عه‌ره‌ب و فاره‌سه‌كان به ده‌سه‌ڵات داویانه لای كورد نه‌بوه ، بۆیه زۆربه‌ی جار ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گچكه‌ی هه‌بوه و له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی سیستمی خه‌لافه‌ت و سوڵتاندا بوه و ئه‌و گرنگی و ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دی به ده‌سه‌ڵاتیان به‌خشیوه كورد به ئاینی به‌خشیوه له‌ناو ئاینیشدا به زانایانی ئاینی و شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی داوه ،ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی په‌نا بباته به‌ر زانا‌و شێخه‌كان بۆچاره‌سه‌ر كردنی گرفته ناوخۆیی و ته‌نات ده‌ره‌كیه‌كانیشی .له كێشه ناوخۆییه‌كاندا ببنه حه‌كه‌میان و ئاشتیان بكه‌نه‌وه نمونه‌ی ئه‌وه‌ش له ڕۆڵی مه‌ولانا خالید و شێخ مارفدا ئه‌بینرێن له ئاشت كردنه‌وه‌ی میره‌كاندا . ڕۆڵی مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی له نێوانگری نێوان عوسمانی و میره كوردیه‌كان و رۆڵی شێخ حسامه‌دین له ئاشت كردنه‌وه‌نی سانه‌كانی هه‌ورامان و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی‌دا . هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی مێژووی كورد پڕیه‌تی له كه‌سایه‌تی ئاینی به‌ڵام كه‌متر كه‌سایه‌تی سیاسی له مێژووی كوردیدا به‌دی ئه‌كرێت . هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه كه پاش روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و داڕێژانه‌وه جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه دروست بوون , ئایا ئامانجی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بوه یا به ته‌نیشت ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه ئامانجی ئایدۆ لۆژیشیان هه‌بوه وه‌ك پارته چه‌په نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پارته ئاینیه‌كان و له بری په‌نا بردنه به سیستمی نوێ , سیستمه سیاسیه كۆنه‌كه‌یان دووباره كردوه‌ته‌وه به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكاریه‌وه, كه ئه‌كرێت بوترێت ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌ك نه‌یانتوانیوه سیستمه سیاسیه‌كه به‌ره‌و پێه‌شه‌وه ببه‌ن سیستمه‌كه بكه‌نه سیستمێكی نوێ و مۆدێرن به‌ڵكو كاریگه‌ری سلبیشیان له‌سه‌ر كوی پڕۆسه‌كه هه‌بوه‌و كه‌ئه‌توانین به بێئاگایی و هه‌ڵه‌ی ئه‌و هێزانه وه‌سفیان بكه‌ن به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كیه‌تی كه دیارترین هێزه‌ی كوردی نیو سه‌ده‌ی رابردوی كوردستان بوون
1-له مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كورددا سیاسه‌ت هه‌رگیز سه‌نته‌ر نه‌بوه به‌ڵكو ئاین سه‌نته‌ر بوه , به‌ڵام پارتی و یه‌كیه‌تی ویستویانه سیاسه‌ت سه‌نتراڵ بكه‌ن و نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵات بگه‌ر كۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر ئه‌و خواسته‌یان دابڕێژنه‌وه, ئیدی لێره‌وه حزب و ده‌سه‌ڵاتیان گواستوه‌ته‌وه ناو هه‌موو كایه‌یه‌ك و نان و ژیان خه‌ڵكیان به‌ستوه‌ته‌وه به سیاسه‌ته‌وه , هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌میان و توڕه بونی جه‌ماوه‌ر له‌ویان , ئالێره‌شه‌وه پارتی و یه‌كیه‌تی دووباره په‌نان برده‌وه به‌ر ئاین بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ی ده‌نگی میله‌ت پاڵاوتنی كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانیش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌توانرێت نمونه‌یه‌ی ئه‌م بابه‌ته بێت
2-پارتی زیاتر هه‌وڵی قۆرخ كردنی كوردستان ئه‌دات بۆیه نه‌ریتیانه‌تر مامه‌ڵه ئه‌كات , له‌وانه‌شه هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی وه‌ك حزبێكی ئایدۆلۆجی چه‌پ و و خۆ به‌ڕۆشنبیر زان ( مۆدێرن) له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بێت كه هه‌وڵی زیندو كردنه‌وه‌ی بابه‌ت گه‌لێكی وه‌ك زیندو كردنه‌وه‌ی كلتور , ئه‌ماره‌تی بابان و و ته‌ریقه‌تی قادری و ڕه‌نگی سه‌وز و دواجار مام جه‌لال ته‌نها له به‌غدال جێگای ئه‌بێته‌وه . پارتی له‌و هاوكێشه‌یه تێده‌گات بۆچی نه‌ریتاینه مامه‌ڵه ئه‌كات نه‌ك مۆدێرنانه , به‌ڵام له‌خودی هه‌ڵبژاردنی فۆرمه نه‌ریتیانه‌كه‌شیدا كه‌وتوه‌ته هه‌ڵه‌ی مه‌نهه‌جی گه‌وره‌وه له‌وانه‌ش پارتی خۆی یه‌كلا نه‌كردوه‌ته‌وه ئایا ئه‌یه‌وێت وه‌ك سوڵتان مامه‌ڵه بكات كه پێویست ئه‌كات خه‌ڵكی گوێڕایه‌ڵی بن كه زور جار هه‌ست به‌وه ئه‌كرێت به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو پارتی كه میراتگری موسته‌فا بارزانین , به‌ڵام واقیعی سیاسی كوردستان ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌م جۆره سیستمه بڕسكی و بچێته سه‌ر . چونكه هه‌م خێڵه‌كانی تری ناو كوردستان ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان تێدا نیه‌و هه‌م ڕوَشنبیری كوردیش سیاسه‌تی نه‌خستوه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیه‌وه , هه‌م زانا‌و شێخ و رۆشنبیرانی كوردیش خۆیان به كه‌متر له ده‌سه‌ڵات دارانی پارتی نازانن , له لایه‌كی دیشه‌وه نه‌یتوانیوه سیستمه عه‌ره‌بیه‌كه په‌یڕه‌و بكات واته خه‌لافه‌تی بێت كه خێڵه‌كانی ده‌ورو به‌ری ڕازی بكات ئه‌و هه‌ڵبژێرن . چونكه خێڵه‌كانی دیش خۆیان له بارزانیه‌كان به كه‌متر نازانن و بارزانیه‌كانیش نایانه‌وێت خێڵه‌كانی دی بخوێننه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بپارێزن ئه‌مه سه‌ره‌تای كێشه‌ی نێوان بارزانیه‌كان و خێڵه‌كانی دی بوه وه‌ك زێباریه‌كان و سورچیه‌كان و ...هتد . دواجاریش چونكه پارتی به‌رمه‌بنای ناوچه‌ی بادینان كاری كردوه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌شی به موڵكی خۆی زانیوه هه‌ربۆیه‌ش گرنگی ته‌واو به‌و شێوه زاره ئه‌دات و ئه‌یه‌وێت نه‌یاره‌كانی له‌وێ بسڕێته‌وه‌و توند‌و تیژی موماره‌سه ئه‌كات . ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی تردا له ده‌ره‌وه‌ی بادینان خێڵه‌كانی دی نایه‌نه‌وێت پشتی بارزانیه‌كان بگرن بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌توانرێت وه‌ك نمونه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له ده‌ره‌وه‌ی زۆنی بادینیدا به نمونه بهێنرێته‌وه
3-پارتی و یه‌كیه‌تی له سیاسه‌تی سكۆلار بونی خۆیان پاشگه‌ز بونه‌وه كه پێشتر ئه‌یانویست رۆڵ نه‌درێته ئاین ئه‌مه‌ش له بایه‌خ نه‌دان به كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كانه‌وه بگره تاوه‌كو نه‌بونی بابه‌تی ئاینی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندیان ده‌ر ده‌كه‌وت به‌ڵام هه‌نوكه پیاوانی ئاینی ده‌كه‌نه كاندیدی خۆیان و ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌كار ئه‌هێنن لێره‌شدا هه‌ر ئه‌وان به‌م كاره هه‌ڵناسن به‌ڵكو بزوتنه‌وه چه‌په ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش هه‌مانكار ئه‌كه‌ن ، گرنگی دان به ئاین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌شتوه‌ته ڕاده‌یه‌ك خودی به‌رپرسه باڵاكانیان له كۆنگه ئاینیه‌كاندا به‌شداری ئه‌كه‌ن , نمونه‌ی ئه‌وه‌ش له كونگره یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ئیسلامدا به‌رونی ده‌ر كه‌وت كاتێك مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو نابێت ئه‌و كۆنگره‌یه به‌ڕێوه بچێت تاوه‌كو له سه‌فه‌ره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وولات نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌شداری تێدا نه‌كات
هه‌رچ ئۆ پۆزسیونی كوردستانیشه روویه‌كی دی ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خات بۆیه پێویست ئه‌كات خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ ئه‌وانیش بكه‌ن تاوه‌كو ڕه‌هه‌نده‌كان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانیش نمایان بێت , لێرشه‌دا بۆ توێژه نه‌ریتیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ره‌نگدانه‌وه ئه‌خلاقیانه‌ش پولبه‌ندی ئه‌و تویژانه دروستی ئه‌كه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌كانمان به‌كار ده‌هێنین
هه‌موو كۆمه‌ڵگه نه‌ریتیه‌كان له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ چه‌ند توێژێك دابه‌ش بوون , فه‌یله‌سوفه كۆنه‌كانیش به گوێره‌ی ئه‌و توێژانه باسیان له كۆمه‌ڵگه كردوه , ئه‌و توێژانه‌ش بریتین له توێژی میرو ده‌سه‌ڵات داره‌كان توێژی جه‌نگاوه‌ره‌كان توێژی پیشه‌وه‌ر و جوتیاره‌كان و پیاوانی ئاینی
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی نه‌ریتی بۆ گروپ پارته كوردیه‌كان بكه‌ین ئیدی روون ئه‌بێته‌وه ئه‌و هێزانه چۆن مامه‌ڵه‌ی خۆیان به گوێره‌ی ماڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژانه‌دا داڕشتوه
پارتی نوێنه‌رایه‌تی چینی میر و ئاغاواته‌كانی كوردستان ئه‌كات
پارتی دیموكراتی كوردستان كه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شێكی به‌رفراوان له كابینه‌ی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك ئه‌هێنێت و به پێی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی كوردی بۆ خۆی بردوه خۆی به نوێنه‌ۆری میر و حاكمه‌كانی كوردستان ئه‌زانێت ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌تی میژوویی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دابڕێژێت , هه‌ربۆیه زیاتر گۆنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات تاوه‌كو به‌غدا ، پوسته‌كانی كوردستانیشی به‌لاوه گرنگتر بوون له پۆسته‌كانی به‌غداد, به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین ده‌س به‌داری پوستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ببن , ئالیره‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌م ساڵحیان وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان قه‌بوڵ نیه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌م بارگرژیه‌ی دوایی نێوان پارتی و یه‌كیه‌تی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه ده‌ركه‌وتن پارتی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌م ساڵح كه‌م بكاته‌وه , وه‌ك ئه‌وترێت یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌و پارتیش كوردستانیان به‌لاوه گرنگتره , پارتیه‌كان خۆیان به میر خاس و پادشای كوردستان ئه‌زانن , ئه‌مه‌ش له لێدوانه ئاگرینه‌كانی به‌رپرسانی پارتیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك به ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر به‌غدادا به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێشدا , له كاتێكدا به پێی پێوه‌ره‌كانی سیاسه‌ت ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی پارتی له به‌ژه‌وه‌ندی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا نیه چونكه پێویسته پۆزشیان له‌سه‌ر بهێنرێته‌وه.
ئالێره‌وه پارتی نه‌ك ئاماده نیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بكات به‌ڵكو زۆرجار هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیدا به هه‌ند وه‌رناگرێت, به‌رای چاودێرانی سیاسی مه‌سعود بارزانی له كاتی خۆ كاندید كردنیدا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسی به هاوتاكه له یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان نه‌كردبوو .
نه‌وشیروان پیاوه جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی نێو خێڵه شه‌ڕانیه‌كان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كه توڕه‌و جه‌نگاوه‌ر , وێنه‌ی خێڵه جه‌نگاوه‌ر و ئازاكان ده‌هێنێته پێش چاو،كه نۆرمی ئه‌خلاقی جوامێری و ئازایه‌تی ده‌نوێنێت , گۆڕان خوازه‌كان پێیان وایه بوێری ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه كه پێش ده‌ركه‌وتنی ئه‌وان وون بوه‌و كه‌س نه‌یوێراوه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات بوه‌ستێت , به‌ڵام گۆڕان نه‌ك به‌ته‌نها توانی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا نا یڵی به‌ڵكو توانیشی هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بخاته روو, گۆڕان نوێنه‌ری چینه جه‌نگاوه‌ره‌كانی نێو خێڵه كوردیه‌كانه و پیاوه ئازا‌و لێهاتوه‌كانی خێڵی جاف و هه‌مه‌ند و كرمانجه‌كانن نه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی مۆدێرن و مه‌ده‌نی , له ڕوو به‌روو بونه‌وه مه‌ده‌نیانه‌كاندا هێنده توڕه‌ن ئازایی جه‌سته‌یی خۆیان پیشان ئه‌دا , روو به روو بونه‌وه‌كانی جاده‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانی و به‌ركره‌جۆ و شوێنه‌كانی دیش پیشانده‌ری زیاتری ئه‌و روه‌ی گۆڕانن , لێدان و شه‌ڕه به‌رد و چه‌كه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كیه‌تیدا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن . ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌وان ئه‌كرا نه‌ك به ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دی , گۆڕان نورمی ئه‌خلاقی جه‌نگاوه‌ره ئازا‌و بوێره‌كانی هێنایه مه‌یدان ئه‌و نورمه‌ی له خێڵی جه‌نگاوه‌ر و پێشمه‌كه‌ی ئازادا گه‌شتوه‌ته ترۆپك
یه‌كگرتوو هێزێك له هێمنی
یه‌كگرتوو وه‌ك هێزێكی مه‌ده‌نی له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌داكاندا خوَی پیشاندا , له‌و ساتانه‌دا نمایشی روَڵی كاسبكار و پیشه‌وه‌ره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌كرد , له رووی مێژووییه‌وه خۆی له ئاكاری گۆڕاندا ده‌بێنێته‌وه , له روی كه‌سایه‌تیه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی ئارام و هێمن و كارگه‌ری هه‌یه به‌ڵام نورمه ئه‌خلاقیه‌ی یه‌كگرتوو هه‌میشه نیوه‌ی ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بوه , واته نه‌ته‌وه هه‌م پێویستی به ئه‌خلاقی جوامێری و بوێری و شه‌ڕ كردن ده‌بێت هه‌م پێویستی به مرۆڤی ئیشكه‌ر و هێمن , یه‌كگرتوو توانی له ساڵانێكی كه‌مدا سه‌رنجی به شێكی فراوان له هاووڵاتیان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت , به‌ڵام نه‌یتوانی رۆڵی جه‌نگاوه‌ری جوامێری پیشانی هاووڵاتیان بدات بۆیه ئه‌و بۆشاییه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌جێ هێشت كه لێیه‌وه سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆن گرته ده‌ست , به‌ڵام توانی ته‌وزیفی هێزه ئاینیه‌كه‌ی گۆمه‌ڵگا بكات , ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پیاوانی ئاینیه‌وه
یه‌كگرتوو له ناو بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانیشدا نوێنه‌رایه‌تی چینی كاسبكار ئه‌كات , پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نوێنه‌رایه‌تی نورمه جه‌نگاوه‌ری و جوامێریه‌كه‌ی ناو بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانی ده‌كرد
هێزه ئاینیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا
پیاوانی ئاینی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ماهیه‌تی كۆمه‌لگای كوردیان پیشاندا ئه‌ویش به‌وه‌ی زۆربه‌ی كانده مه‌لاكانی حزبه سیاسیه‌كان بلیتی چونه په‌رله‌مانیان بۆخۆیان مسۆگه‌ر كرد هه‌ربۆیه حزبه سیاسیه‌كان شوناسیان له‌مه‌ڕ چینه‌كانی پێشوو ( میره‌كان جه‌نگاوه‌ره‌كان پیشه‌وه‌ره‌كان ) روون نیه و هانایان بۆ ئه‌م توێژه برد بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن , ئه‌مه‌ش چیرۆكی په‌نا بردنی میره كوردیه‌كانمان بۆ پیاوانی ئاینی بیر ده‌هێنێته‌وه . ئالێره‌وه نه‌ك به ته‌نهاحزبه ئیسلامیه‌كان به‌ڵكو هێزه‌كانی تری پیاوانی ئاینیان بۆخۆیان كاندید كرد . ڕه‌نگه یه‌كێكیش له خاڵه لاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بونی پیاوانی ئاینی بێت له‌ناو لیستی هه‌ڵبژێراوه‌كانیدا له كاتێكدا لیسته‌كانی دی ئه‌و هێزه‌شیان ته‌وزیف كردبوو
یه‌كیه‌تی له سالانی نه‌وه‌ده‌كاندا نوێنه‌ره هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانی ده‌كرد توانیبوی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له خۆی كۆبكاته‌وه به‌ڵام هه‌نوكه ئه‌و خسوسیه‌ته‌ی له ده‌ی ده‌س داوه گه‌نجان به نوێنه‌ری ئه‌و چینه‌ی نازانن , ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم راست بێت ئه‌وا بۆ پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هێشتاوه‌كو جه‌ماوه‌ر به نوێنه‌ری پێشمه‌رگه ئازاكانی ئه‌زانێت
هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه جاران نوێنه‌رایه‌تی ئه‌خلاقیاتی جه‌نگاوه‌ران و جوامێرارانی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌كرد به‌ڵام هه‌نوكه شوناسێكی دیاری كراوی نیه , قه‌ربوی ئه‌مه‌ش به هێزه ئاینیه‌كه‌یكردوه‌ته‌وه
هێزه چه‌په‌كان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌نكه نه‌یانتوانی نوێنه‌رایه‌تی هیچ هێزێك بكه‌ن نه‌یانتوانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌س بهێنن