بوخچه‌كه‌ی دایكم
كه‌تان خادیمی- چیرۆك
له رۆژی رێوڕه‌سمی مردنه‌كه‌ی دایكمه‌وه تائێسته به كۆڵمه‌وه‌یه، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تێكی دایه گه‌وره‌م، دایه گه‌وره‌ش له‌سه‌ر وه‌سیه‌تێكی دایه گه‌وره‌ی، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و...
ئه‌م وه‌سێتنامه‌یه دره‌وشاوه‌ترین دێڕی نووسینی كتێبه پیرۆزه‌كانیانه (تا كچیان ببێت ده‌بێ هه‌ر میراتگره‌وه‌ی بوخچه‌كانی دایكیان بن، كوڕانیش بێبه‌رین)
هه‌ربۆیه سالاَنه ئه‌گه‌ر به‌قه‌رزیش بوایه ده‌بو پارچه قوماشێكی گرانبه‌ها بكڕم‌و له بوخچه‌كه‌ی بپێچم تا تازه ببێته‌وه، ئیدی به‌بێ ئه‌وه‌ی بوێرم كه ده‌ست بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌ك گرێ به‌رم.
دایكم به‌رله‌وه‌ی بمرێت پێی گوتم:
(ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان له‌م بوخچیه بێ ئاگابیت، ئه‌وا ئیتر به‌ر نه‌فره‌تی هه‌موو خه‌ڵك‌و باوباپیرانت ده‌كه‌ویت، كچم هه‌رگیز نه‌كه‌ی بیكه‌یته‌وه، تۆ به‌م بوخچه‌یه‌وه كچیت، به‌م بوخچه‌یه‌وه شۆخ‌و شه‌نگیت، نه‌كه‌ی له‌خۆتی داماڵیت خۆت به‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته بخه‌یت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌یده‌یته ده‌ست كچه‌كانت‌و ئه‌وانیش ده‌یده‌نه كچه‌كانیان‌و...)
زۆر جار كه بیرم له‌كردنه‌وه‌ی كردۆته‌وه وێنه‌ی كچه نه‌فرت لێكراوه‌كانم ده‌هاته‌وه به‌رچاو ئیدی په‌شیمان ده‌بوومه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من له‌ناخه‌وه دڵم ده‌چووه ره‌وتی رۆیشتن‌و له‌نجه‌و لاری ئه‌و كچه نه‌فره‌تلێكراوانه به‌لاَم من نه ده‌مه‌وێت نه‌فره‌تباران بكرێم، نه ده‌شمه‌وێت بیده‌مه‌وه نه‌وه‌كانم!! هه‌ر له‌منداڵییه‌وه كردنه‌وه‌ی گرێكانی بوخچه‌كه ببوه خولیام زۆرجار له‌دایكم ده‌پاڕامه‌وه نهێی ناواخنی بوخچه‌كه‌م پێبڵێت ((رۆڵه من نازانم، هه‌رئه‌وه‌نه ده‌زانم له وه‌سێته‌كاندا نووسراوه نابێت گرێكانی بكه‌مه‌وه))
زۆرجار له‌م جۆره كاتانه‌دا هه‌ستم به‌ماندوێتی دایكم ده‌كرد، ده‌چومه په‌ناگوێی، به‌چپه پێم ده‌وت: (ده‌باگرێكانی بكه‌مه‌وه، چی ده‌بێت، دوایی وه‌ك خۆیان گرێیان بده‌ره‌وه).
ئه‌ویش توڕه ده‌بوو، پێم‌دا هه‌ڵده‌شاخا: (شه‌یتان! ده‌ته‌وێت رووڕه‌شی ناوخه‌ڵكم بكه‌یت‌و به‌ر نه‌فره‌تی دونیا‌م بخه‌یت)
هه‌ربۆیه له‌سه‌ره مه‌رگدا زۆر لێم ده‌پاڕایه‌وه ئاگاداری بم تا منیش ده‌یده‌مه‌وه ده‌س نه‌وه‌كانم. كه‌چی من له‌و رۆژه‌وه له‌سه‌ر قه‌بران گه‌ڕاوینه‌ته‌وه تا ئێستا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌ی بیكه‌مه‌وه‌و داخوا چی تێدابێت‌و دوای ئه‌وه چیم لێبێت؟
له‌كچێكی نه‌عله‌ت لێكراوم پرسی: چۆن له‌خۆی داماڵیوه‌و كردوویه‌تییه‌وه!؟ وتی به‌یانییه‌كی زوو زوو بو، هه‌ستم به‌ماندوێتیه‌كی زۆر كرد، رقێكی زۆر له‌ناخمدا په‌نگی خواردبۆوه، تونی حه‌مامه‌كه‌م پڕكرد له‌دارو چیلكه‌و ئاگرم پێیانه‌وه نا، به‌رله‌وه‌ی ئه‌وان له‌خه‌و هه‌ڵسن بوخچه‌كه‌م له‌كۆڵم داگرت‌و فڕێم دایه نێو ئاگره‌كه‌وه له‌و رۆژه‌وه له‌ژێر بارانی له‌عنه‌تام).
نا... نا من نامه‌وێت بیسوتێنم ده‌مه‌وێت بزانم (چی تێدایه؟)
چه‌ندین جار كه ده‌مویست ده‌ست بۆ گرێكان ببه‌م، ده‌سته‌كانم ده‌كه‌وتنه له‌رزین، ئاره‌قه‌یه‌كی زۆر به نێوچاوانمدا ده‌هاته خوار، ترپه‌ی لێدانی دڵم ده‌توت گرمه‌ی ده‌نگی جازی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ئیمپراتۆرێكه به خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێ ئاو ده‌هاتمه‌وه هۆش خۆم... ده‌مبینی سه‌رم له باوه‌شی باوكمدایه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ده‌ورم ئه‌ڵقه‌یان به‌ستووه.
به‌هاواره‌كانی باوكم زیاتر به‌ئاگا ده‌هاتم، (به‌له‌عنه‌ت بێ، دیسان ویستوویه‌تی بوخچه‌كه بكاته‌وه، به‌له‌عنه‌ت بێت). هه‌موو به‌دوای باوكمدا ده‌یانوت (به‌له‌عنه‌ت بێت) پاشان پشتیان تێده‌كردم.
تا هه‌فته‌یه‌ك ترس‌و سامی ئه‌وساتانه هه‌ر له‌دڵمدا ده‌ما دوایی له‌بیر خۆمم ده‌برده‌وه‌و دیسان خولیای كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌وته سه‌رم‌و هه‌مان ئاهه‌نگی نه‌فره‌تباران دووباره ده‌بۆوه...
ئه‌م شه‌وی رابردو چاكترین فرسه‌ت بوو، ده‌بو له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، باوكم‌و ئه‌وان هه‌موو چوون بۆ ماڵی پوورم.
هه‌رچه‌نده باوكم به‌گومانه‌وه به‌جێی هێشتم زۆر لێم پاڕایه‌وه‌و كه‌منیش له‌گه‌ڵیان بڕۆم... هه‌رچۆن بوو رازیم كردن، كه‌من نایه‌م، باوكم چه‌ند جارێ هه‌رگه‌ڕایه‌وه به‌رده‌رگا كه بمبات ئاخری هه‌ر نه‌رۆِیشتم، له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستام تا له چاوان ون بوون، به راكردن چوومه ژووره‌وه‌و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌م له سه‌رخۆم داخست.
ئه‌و شه‌وه به‌ترس‌و دووڵی‌و ده‌ست له‌رزینه‌وه پاش دووجار له‌هۆش خۆچونم، بۆ جاری سێهه‌م توانیم گرێكان بكه‌مه‌وه، یه‌كه‌مجار گرێی مه‌وجه تازه‌كه‌ی كه ئه‌مساڵ كڕیبووم، پاشان هی ئه‌و هه‌وریه تازه‌یه‌ی كه دراوسێكه‌مان به‌دیاری بۆمی كڕی‌و، چه‌ند حه‌زم ده‌كرد بیكه‌م به كراسێك‌و له‌به‌ری بكه‌م، كه‌چی به‌ناچاری له بوخچه‌كه‌م پێچابوو، دوای ئه‌ویش متێلی لێفه تازه‌كه‌ی باوكم، پاشان كراسی بوكێنی خوشكه‌كه‌م‌و په‌رده جوانه گرانبه‌هاكه‌ی ماڵی خاڵم‌و هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكیان له‌ناخمدا ده‌نووسییه‌وه تاگه‌یشته سه‌ر بوخچه‌كه‌ی دایكم، رۆژی رێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه، ئه‌م بوخچه‌یه بوو به‌ده‌ست ژنه مردوو شۆره‌كه‌وه، ده‌مه‌و به‌یانییه‌كی زوو به‌ره‌و گۆڕستانه‌كه‌ی قه‌راخ شار به‌ڕێ كه‌وتین هه‌ردوای ته‌ڵقین خوێندن منیان دیاری كرد به‌میراتگره‌وه‌ی بوخچه‌كه، ئه‌و رۆژه به به‌رچاوی خه‌ڵكی سه‌رگۆڕه‌كه‌وه‌و به شایه‌تی ئه‌وان پێچایان به‌كۆڵمه‌وه... هه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌كه‌وه تیری نیگای تێده‌گرتم، به‌چاو تێ‌یان گه‌یاندم كه ده‌بێ تا ئه‌و رۆژه‌ی منیش وه‌ك دایكم ده‌مرم بیپارێزم وه‌ك ئێسته‌و به‌م رێوڕه‌سمه بدرێت به‌كۆڵی كچێكمدا ئه‌ویش هه‌روه‌ها.
ئه‌و رۆژه من دوایین كه‌س بووم گۆڕستانه‌كه‌م به‌جێهێشت.. تازه تاڵه تیشكی خۆر گه‌لاَی دار ئه‌رخه‌وانه‌كانی ته‌ڕ ده‌كردو ده‌چۆڕایه سه‌رسنگی كێله قه‌بره‌كان...به بوخچه‌كه‌ی كۆڵمه‌وه ساڵ به‌ساڵ قورس‌تر ده‌بوو هه‌زاران كراسی كوردی‌و قوماشی جلی پیاوان‌و مندالاَن‌و چه‌ند پارچه‌ی تری گران به‌های دایكم‌و نه‌نكم كه‌دڵیان نه‌هاتبوو بیكه‌ن به جلك‌و له‌به‌ری بكه‌ن، له بوخچه‌كه پێچرابوون، ئه‌مشه‌و ده‌توت له‌ناو پێشانگایه‌كی قوماشدام، به‌هه‌زاران جۆر ره‌نگ قوماشم به‌رچاو ده‌كه‌وتن، به‌هه‌زاران بۆن‌و به‌رامه‌م لێیانه‌وه هه‌ڵده‌مژی، بۆنی گولاَو‌و مێخه‌ك‌و خوێن‌و تاته‌شۆر تێكه‌ڵی هه‌ناسه‌ی ساردم بوون. ئێسته خه‌ریكه رۆژ ده‌بێته‌وه، به‌لاَم من هێشتا به‌نهێنیه‌كه نه‌گه‌یشتووم، نهێنی نێو بوخچه‌كه پاش كردنه‌وه‌ی گرێی سه‌دان پارچه په‌ڕۆ، پارچه قوڕقوشمێكم دۆزییه‌وه چه‌ند دێڕێك نووسینی له‌سه‌ر بوو، ماچم كرد‌و قاقای پێكه‌نینم لێهه‌ڵسا، بێ‌ئاگا له‌خۆم ته‌پاو تلم ده‌كرد به‌سه‌ر پارچه قوماشه‌كاندا، زوو زووش قوڕقوشمه‌كه‌م ماچ ده‌كرد... رۆژ بووه‌وه به‌رله‌وه‌ی باوكم‌و ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه پارچه قوماشه‌كانم دابه‌شكردن به‌سه‌ر كچه هه‌ژاره‌كانی گه‌ڕه‌كدا پارچه نووسینه‌كه‌م هه‌ڵگرت‌و خستمه ره‌فه‌یه‌كی كتێبخانه‌كه‌م پاڵ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه زه‌مه‌نێك بوو به‌دوویاندا ده‌گه‌ڕام... پاش چه‌ند رۆژێك له‌و به‌یانییه‌وه كه‌به رێگه‌دا ده‌ڕۆیشتم هه‌ستم به‌پشت كوڕ بوون ده‌كرد، به‌لاَم ئێستا ئاسایی رێده‌كه‌م، هه‌ندێ كه‌س نه‌عله‌تم لێده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش...