دیاره له‌نێو ئایینی ئیسلامدا مزگه‌وت پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌م گرنگیه‌ش له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئایه‌تی قورئانیشدا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، بۆیه موسوڵمانه‌كان بیریان له به‌كارهێنانی هونه‌ری بیناسازی له‌م شوینه‌دا "مزگه‌وت" كردۆته‌وه. بۆ زێتر ئاشنابوون بۆ به‌شه‌كانی مزگه‌وت له رووی هونه‌ری پیشه‌سازیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێكهاته‌كانی مزگه‌وت لێبده‌ینه‌وه.
میحراب:
واتاكانی: شوێنی سه‌رووی خانوو، شوێنی سه‌رووی مه‌جلیس، جێگه‌ی وه‌ستانی پێشنوێژ.
میحراب یه‌كێكه له داهێنراوه یه‌كه‌مینه‌كانی بیناسازی ئیسلامی كه سه‌ره‌تاكه‌ی هێشتا به ته‌واوه‌تی روون نه‌بۆته‌وه و جێگه‌ی مشتومڕه. یه‌كه‌مین میحراب له ساڵی "24" كۆچیه‌وه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌می مسوڵمانان عوسمانی كوڕی عه‌فانه‌وه له مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا دروستكرا و دووه‌م جاریش له سه‌رده‌می "عمروعاص" له ساڵی "53" كۆچی‌دا له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ردا دروستكرایه‌وه. میحرابی رووچاڵ له ساڵی "60" كۆچیه‌وه هاته نێو بیناسازی ئیسلامیه‌وه له سه‌رده‌می خه‌لیفه "عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز"دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ستا به‌ننا قیبتیه‌كانی بۆ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر "د.خ" بۆ شاری مه‌دینه هێنا. ئه‌م وه‌ستایانه‌ش تاقچه و دیواری رووچاڵیان له دیواری روو به رووگه "قیبله" دروستكرد.
به‌گشتی میحراب وه‌ك هۆكارێك بۆ ده‌ست نیشانكردنی رووگه داده‌نرێت له بینای مزگه‌وتدا جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تیشی له مزگه‌وتدا هه‌یه. میحراب له رووی شێوه‌وه شێوه‌یه‌كی رووچاڵی هه‌یه و زۆرجاریش به ره‌نگ و شێوه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی بینایه‌ی مزگه‌وت جیاوازه و هێمای زیندوو راگرتنی ئه‌و شوێنه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام تێیدا پێشنوێژی بۆ موسوڵمانان كردووه. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام "د.خ" له ساڵی دووه‌می كۆچیه‌وه له مزگه‌وته‌كانی "قبا" و "مدینه" میحرابێكی تایبه‌تی نه‌بوو و ته‌نها شوێنێكی ئێجگار ساده له‌نێو دیواری روو به قیبله‌دا بوونی هه‌بوو. هه‌ركاتێك كه مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریان نۆژه‌ن ده‌كرده‌وه یان په‌ره‌یان پێده‌دا ئیدی میحراب زێتر شێوه‌ی وه‌رده‌گرت تا هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌فان به ته‌واوه‌تی فۆرمه‌له بوو.
فۆرمی سه‌ره‌كی میحراب له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچیه‌وه ده‌ركه‌وت و ئیدی له هه‌موو قۆناغه‌كانی تردا تا راده‌یه‌كیش هاوشێوه بوون ته‌نها هه‌ندێك ورده‌كاری تێدا كرا ئه‌ویش له رووی جوانكاری رازاندنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له میحرابه‌كاندا بۆ جوانكاری و رازاندنه‌وه سوود له كاشی و موزاییك و گه‌چی نه‌خشێنرا و به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ به شێوازی جیاواز وه‌رده‌گیرێت.