دین بۆ ئێره‌یه نه‌ك ئه‌وێ
ئه‌میر ره‌زا
به‌ڵگه نه‌ویسته له مێژوودا هه‌ژموونی دین به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه بوونی هه‌بووه و یه‌كێك بووه له فراوانترین كایه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌روه‌ك خوڵقێنه‌ری فه‌زایه‌كی مه‌عنه‌وی بووه بۆ كارلێك كردنی كه‌لتوره جیاوازه‌كان و جێگه‌ی خۆشی له هه‌موو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا گرتۆته‌وه .
فه‌یله‌سوفان و عاریفان زۆر ئیشیان له‌سه‌ر كرۆكی دین و چییه‌تی دین كردووه و پرسیارگه‌لێكی زۆریان له سه‌ر ئه‌م چه‌مكه دروستكردووه و زۆر خاڵی نه‌بینراویان كردۆته بینراو و رۆشنیان كردۆته‌وه، له‌به‌رمه‌بنای ئه‌و مه‌عریفه ئایینیه‌وه كه عیرفانی ئیسلامی و به‌شێك له‌و ڕیفۆرمه‌ی كه له فیقه و شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا كراوه، د‌رك به‌وه ده‌كرێت كه دین له بناغه‌دا بۆ دونیایه و ده‌بێ كاریگه‌ری شه‌ریعه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا ببینرێت، كاتێك كه ده‌ڵێم دین بۆ ئێره‌یه مه‌به‌ستم به ئایدۆلۆژیكردنی دین نییه، وه‌كو هه‌ندێك ئایدۆلۆژیانه تێیگه‌یشتوون كه هه‌ركاتێك دین بۆ دونیا بوو، ئه‌بێ به دارده‌ستێك بۆ گه‌یشتنه سه‌ر ده‌سه‌لاَتی گروپێك یان حیزبێك، هه‌روه‌ك مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نییه كه بڵێم دین به‌دیلی هه‌موو شتێكه و هه‌موو شتێكی ژیان بشه‌رعێنم، پێشم وایه ئه‌مانه كاری رۆشنبیره ئایینیه‌كان نییه، نه‌خێر ئه‌مانه نین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بڵێم ئه‌ندێشه‌ی ئاین ئه‌ندێشه‌یه‌كی زیندووه و گۆڕانكاریش له هه‌ندێ ره‌هه‌ندیدا زیندوویه‌تی پێبه‌خشیوه هه‌تا خودا و ئایین ئه‌و فه‌زایه‌ی خولقاندووه كه بتوانرێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت و مانا و ده‌لاله‌تی تر وه‌ربگرێت.
شه‌ریعه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كان و لایه‌نی فیكری و فه‌لسه‌فیدا مومكینه یه‌كبگرێته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌ك دروست بێت له نێوان ژیان وشه‌ریعه‌تدا و كاریگه‌رییان هه‌بێت له سه‌ر یه‌كتر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی سه‌رده‌م شتێك به‌شه‌ریعه‌ت ببه‌خشێت و شه‌ریعه‌تیش له روانگه‌ی بارودۆخی سه‌رده‌مه‌كه و ئه‌و سیاقه مه‌عریفییه فراوانه‌ی دین، پلان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دین دابنێت بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه و به‌خشینی ئه‌وشته‌ی كه سه‌رده‌م پێویستی پێیه‌تی، به‌و واتایه‌ی كه ده‌بێ واقیع و شه‌ریعه‌ت وه‌كو نێره‌ر و وه‌رگرێك مامه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌نیكه‌یشنی له نێوانیاندا هه‌بێت، لێره‌وه حه‌قیقه‌تی شوێنكه‌وتنی دینیش هه‌ر ئه‌مه‌یه، مرۆڤی ئه‌مڕۆ به‌دوای وه‌لاَمی ئه‌وپرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێت كه دین چی بۆ ده‌كات؟ ئه‌گینا باسكردنی به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م و دواڕۆژێكی كات نه‌زانراو دادی نادات، ئه‌بێ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر وه‌لاَم درایه‌وه ئه‌وا بۆخۆی ئه‌چێته فۆڕمێكی دینییه‌وه، چونكه مرۆڤ ئه‌یه‌وێ له‌م دونیادا بۆنی به‌هه‌شت بكات و جوانی دین له ته‌كنیكه‌كانی بوونه بینراوه‌كه‌دا ببینێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ تاك راست بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ر وایه. ئه‌مه‌یه ئه‌و دینه‌ی كه‌ئێمه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ئیسلام چاره‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌ك نه‌بێت، ده‌بێ ئیشێكی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر بكه‌ین و به كرده‌یی بیسه‌لمێنین كه به‌ڵێ چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كان .
ره‌هه‌نده عیرفانیه‌كه‌ی ئاینیش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه مرۆڤ له‌م دونیایه‌دا به‌خته‌وه‌ر بكات، له‌و ته‌نگژه ماددیانه‌ی كه ماندووی ده‌كات بیانپارێزێت و رۆحی بحه‌وێنێته‌وه و هه‌ر له‌م دونیا به‌هه‌شتێكی بۆ دروست بكات، بۆ نموونه عیرفان واده‌كات مرۆڤ له‌م دونیادا چێژ له درۆنه‌كردن و جنێو نه‌دان و دزی نه‌كردن ببینێ، له به‌هه‌شتدا ئه‌مانه نییه بۆچی؟ چونكه شه‌فافیه‌ت هه‌یه بۆیه درۆ ناكات، فه‌زای خۆشه‌ویستی هه‌یه بۆیه جنێو نادات و كه‌م و كوڕیشی نییه تا دزی بكات، هه‌ربۆیه دین داوای ئه‌مانه ناكات له به‌هه‌شت دا، چونكه خودی كۆنتێكسته‌كه ده‌رفه‌تی ئه‌مانه‌ی نه‌هێلاَوه‌ته‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنتێكسته له قیامه‌تدا له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بێت ئه‌وا عیرفان هه‌ر له‌م دونیایه‌دا له‌ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌و كۆنتێكسته‌مان بۆدروست ده‌كات ( هه‌رله‌م ژیانه له به‌هه‌شتداین ) . كه‌واته ئه‌م داواكارییانه‌ی دین بۆ دونیایه .
ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگای سروشتی مرۆڤیشه‌وه بڕوانین، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌ر له‌مێژه‌وه پێش دروستبوونی شارستانییه‌ته‌كانیش مرۆڤ شتانێكی به موقه‌ده‌س داناوه و په‌رستشی كردوون به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س قیامه‌ت و به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م و دوارۆژێك باس بكات، ئه‌مه چیه؟ ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی ده‌ڵێت "ئایین هه‌ستێكی غه‌ریزییه" چونكه غه‌ریزه دوو سیفه‌تی هه‌یه یه‌كێكیان دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌تی ئه‌وی تریان به‌رده‌وامییه‌تی، ده‌ی ئایینیش ئه‌م دووسیفه‌ته‌ی تێدایه، به‌رده‌وامه واته مرۆڤ ئه‌بێ له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها دووباره بوونه‌وه‌ی تێدایه وه‌كو ئه‌نجامدانی سرووته ئاینییه‌كانی وه‌ك نوێژ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردیشی بكه‌ین له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌كانی تری وه‌ك خواردن و سێكسدا، ئه‌وا دین له‌وان زیاتر دونیاییتره و سه‌راپا زه‌مینییه، چونكه ئه‌وان جگه له‌وه‌ی لێره بوونیان هه‌یه له به‌هه‌شتیشدا هه‌ن، به‌لاَم دین ته‌نها بۆ ئێره‌یه و سه‌راپا ژیانی ئه‌م ژینه‌یه و به سروشت له جه‌سته‌و رۆحی مرۆڤه‌كاندایه و مه‌له‌كه‌یه تێیدا و به‌شێكه له خۆی، ئه‌بێ لێره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌لته‌رناتیڤی دینیش ته‌نیا قیامه‌ته و به‌هاتنی ئیدی دین نامێنێت، چونكه دونیا كۆتایی هاتووه، هه‌ر بۆیه دین ته‌نها له‌م وجووده‌دا مانایه‌كی ده‌بێ .