زانستی پزیشكی له چاره‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و بازرگانی
هێشتا: ئا:موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
ئه‌م رۆژگاره‌ی كه ژیانی تێدا ده‌گوزه‌رێنین شایه‌دی ڕووداو گه‌لێك و چه‌ندین دیارده‌یه كه پێشتر بوونیان نه‌بووه یان به واتایه‌كی دی مرۆڤ توشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنیان، ئیدی ده‌كرێت بڵێین سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان ده‌ستی مرۆڤی تێدایه و مرۆڤه‌كان خولقێنه‌ریانن، ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو سه‌رده‌م و كاتێك پێداویستی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بووه و جیهان به پێ ڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌لاَم ده‌توانین بڵێن ئه‌م ساتانه‌ی كه تیایاندان گۆرانێكی خێرای به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها گۆرانكاری نه‌بووه له ته‌نها بوارێكدا، به‌ڵكو هه‌ر له بواری زانسته سروشتیه‌كانه‌وه تاكو ئه‌و زانستانه‌ی په‌یوه‌ندییان به زینده‌وه‌ران و له ناو هه‌مووشیان خودی مرۆڤ به گوته‌ی فه‌یله‌سوفێك ته‌نانه‌ت ژینگه‌ش كاردانه‌وی خۆی پیشانداوه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو كارانه‌ی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌رامبه‌ری ده‌كرێن.هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گوتانه باس له چاكه یان خراپه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ناكه‌ن هێنده‌ی روونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ن كه مرۆڤایه‌تی له نێویدا ده‌ژی.
ته‌كنۆلۆژیا گه‌لێك كۆرانكاری هێنایه كایه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش به بێ خه‌وش نیه به تایبه‌ت له ئه‌وروپادا كه چه‌نده‌ها خه‌وش له زانست و ته‌كنۆلۆژیا و زیانه‌كانی ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك له‌و خزمه‌تانه‌ی كه زانست و ته‌كنۆلۆژیا به تایبه‌ت له بواری پزیشكیدا به مرۆڤایه‌تی كردووه چاره‌سه‌ركردنی گه‌لێك له‌و نه‌خۆشیانه‌یه كه ته‌نانه‌ت ساده‌ترینیان له سه‌رده‌مه‌كانی پێش ئێمه چاره‌سه‌ركردنی ئاسان نه‌بووه، به‌لاَم ده‌بینین ئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نوێ ده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته قسه‌كردنه له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری پزیشكی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه گرنگه‌كانی له‌شی مرۆڤێكی زیندوو بۆ كه‌سێكی تری زیندوو، وه‌ك گورچیله‌كان و دڵ و..چۆن له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن ودۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه زانستیه‌وه خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی پێده‌كرا كه‌چی به‌داخه‌وه وورده وورده خه‌ریكه به‌ته‌واوی له چاره‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و بازرگانیكردن باڵ ده‌كێشێت و ئه‌مه‌ش ته‌نها ناوچه‌یه‌ك یا وولاَتێك گیرۆده‌ی نیه به‌ڵكو وه‌كو زۆربه‌ی شته‌كانی دی ئه‌م دیارده تاڵه له هه‌موو جیهاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه ته‌واو ده‌ركه‌وتووه‌كانی سه‌رمایه‌داری ئه‌م دواییه له چوار چێوه‌ی به جیهانبوون و فراوانبوونی په‌یوه‌نیه‌كان وتوانای جێگۆركێ ی فیزیكی و جێگۆركێ ی مرۆیی له شتێكدایه كه ره‌نگه بتوانرێت ناوی "به كالاَبوونی ڕه‌ها و گشتگیر"ی لێ بنرێت، به‌و مانایه‌ی كه‌نه‌ك ته‌نها هه‌موو شته‌كان به‌ڵكو هه‌موو بوونه‌وه‌رانی زیندوو و به‌شه‌كانیشیان له شوێنه جۆراو جۆره‌كاندا بۆ كالاَكان ده‌گۆردرێن كه ئه‌مه‌ش یان سه‌ره‌تا خاوه‌نی بازاری پتانسیل یان له رێگه‌ی شێوازه جۆراوجۆره‌كانه‌وه"بازارسازی" یان بازاریان بۆ دروستده‌كرێت. به‌لاَم ده‌ركه‌وتنی ئه‌م بازاڕانه چ له جۆری (سروشتی) و چ له جۆری (ده‌ستكرد) خاوه‌نی په‌یامی ته‌واو دیاریكراو له‌سه‌ر ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی – ئابووری و هه‌ندێجار ته‌نانه‌ت سیاسیه له كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كاندا. بازرگانی كڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ دیارده‌یه‌كه كه ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێت، چونكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بتوانێت به شێوه‌ی دیارده‌یه‌كی فراوان و به‌ربلاَو ده‌ربكه‌وێت پێش مه‌رجی داهێنه‌رانه بوونیان هه‌یه، گرنگترین ئه‌م پێش مه‌رجانه بریتین له پێشكه‌وتنی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و له ئه‌نجامدا زیادبوونی ئومێدی ژیانی ره‌ها و ته‌ندروست، پێشكه‌وتنه تایبه‌تیه‌كان له بواری پزیشكیدا له پانتایی نه‌شته‌رگه‌ری و به تایبه‌ت چاندنی ئه‌ندامه ژیانیه‌كان(دڵ و گورچیله‌كان و جگه‌ر و...هتد)و پێشكه‌وتن له وبواری گواستنه‌وه‌و هه‌ڵگرتن و ئامێری په‌یوه‌ندی كه توانای گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و نه‌خۆشه‌كان و ئه‌ندامه‌كان له بارودۆخی گونجاو به خێراییه‌كی زۆر فه‌راهه‌م بووه.
به فه‌راهه‌مكردنی ئه‌م زه‌مینانه، بازار بۆ كرین و فرۆشتنی ئه‌ندامه گرنگه‌كان و ژیانیه‌كانی مرۆڤ كه به شێوه‌ی پانسیل له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوونی هه‌بوو، له قۆناغه‌كانی سی ساڵه‌ی نێوان (1970-2000) به خێراییه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر فراوان بوو و گه‌شه‌ی كرد. له‌م بازاره‌دا كریارانی ده‌وڵه‌مه‌ند، نه‌خۆشی لاو یان پیر و به‌ته‌مه‌ن كه ده‌توانن به كرینی ئه‌ندامێك یان زیاتر چانسی درێژه‌دان به ژیانی خۆیان زیاد بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه برێكی زیاتر پاره بده‌ن و له لایه‌كی تره‌وه تاكه ساغ و- هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێجار نه‌خۆشه‌كان- به هۆی هه‌ژاری ورووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی ماددیدا ناچار بوون ئه‌م كاره بكه‌ن یان به شێوه‌ی تاوانكاری ئه‌ندامه‌كانیان به‌به‌های هه‌رزان یان به بێ هیچ پاره‌یه‌ك لێیان سه‌ندراون و به گروپی یه‌كه‌م فرۆشراون. قه‌باره‌ی ئه‌م بازاره هێشتا به شێوه‌یه‌كی وورد دیار نیه، چونكه هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ده‌بینین له‌و سنورانه‌ی نێوان ره‌فتاره یاسایی و نایاساییه‌كان وره‌چاوكردن و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی مافه‌كانی مرۆڤ به توندی ژێر پێ ده‌خرێن.
له باسی بازرگانیكردن به ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤ ده‌توانرێت ئاماژه به سێ نموونه‌ی دیاریكراو بكرێت كه ئه‌وانیش بریتین له چین، ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریقیای باشور، ئه‌و زانیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م وولاَتانه‌وه به زۆری له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه فراوانه‌كانی مرۆڤناسی ئه‌مریكی نانسی شیپه‌ر هیوجNancy Scheper Hughes مامۆستای زانكۆی بروكلی كه چه‌ندین ساڵه له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ده‌كات. به‌كورتی باس له وولاَتی چین ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌مین مه‌له‌فێك كه ده‌توانرێت ئاماژه‌ی پێ بكرێت و ره‌نگه به سه‌رنجدان له ئامار سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ ، ترسناكترینیان بێت كه ئه‌ویش برییته له فرۆشتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی چینه‌وه. له‌م رووه‌وه به پێچه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی فراوان و مه‌یدانی به‌ربلاَو كه به‌سه‌رمایه‌ی لغاوی پچراو و بازاره ئازاده‌كان له‌م وولاَته‌دا هه‌یه رووبه‌رووی بازارێكی ته‌واو سنورداری ده‌وڵه‌تی ده‌بینه‌وه. هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆر ساده‌یه، ئه‌م ئه‌ندامانه زۆر سنوردار و له‌و كه‌سانه‌ی به‌رله سێداره‌دان تاوانبارن- پێش ئه‌وه‌ی به لێدانی تیرێك له مێشكیان بكوژرێن – وه‌رده‌گیرێن، ئه‌م ئه‌ندامانه كه زۆرجار گورچیله‌كان و جگه‌ر و دڵ و...هتد ده‌بن، له چه‌ندبوارێكی دیاریكراودا بۆ په‌یوه‌ستكردن به ئه‌ندامانی بالاَی پله‌ی حیزبی كۆمۆنیستی و ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنرین. به‌لاَم له زۆر بواردا له بازاری ئازاد‌دا به هۆی چه‌ندین هۆكاره‌وه به تایبه‌تی له ناوچه وولاَتی وه‌كو هۆنك كۆنگ، تایوان، سنگافوره و ژاپن ده‌فرۆشرێن. به‌های ئه‌م ئه‌ندامانه نزیكه‌ی 30000 سی هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
به پێ ی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤ له ئاسیادا له ساڵ 1995 كه درا به كۆمیته‌ی تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا، سود وه‌رگرتن له‌م ئه‌ندامانه به پێ ی یاسای كاركردنی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی چین له ساڵی 1984 به شتی نهێنی ده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرێن، هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه هه‌ندێجار ده‌ركه‌وتووه ئه‌م كارانه جۆرێك له قه‌ره‌بووی كۆتایی تاوانبارن و تاوانكارانه- به‌ڕوكه‌شیش خۆیان هاوڕان- بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌ملیاندایه و ئه‌مه‌شیان بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌ربڕیوه.
به‌لاَم به هۆی حه‌رامبوونی ئه‌م جۆره كارانه و له‌وانه‌ش رێكخراوه‌كانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ چینه‌وه كۆچبه‌ره‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه له ساڵی 1996 به لایه‌نی كه‌مه‌وه (6100) كه‌س له چیندا فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه كه له‌م ژماره‌یه‌ش (4367) یان جێبه‌جێكراون، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تاكو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سێداره گرتونیه‌تیه‌وه و له ئه‌نجامدا ژماره له سێداره‌دانیش زیادی كردووه هه‌رچه‌نده چینیه‌كان پاساوی پێویستی كۆنترۆڵكردنی تاوانه‌كانی بۆ ده‌هێننه‌وه، به‌لاَم گومانی زۆرتر هه‌یه كه زۆربوونی ژماره‌ی له سێداره‌دانه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆدایه له‌گه‌ڵ زیادبوونی داخوازییه‌كانی بازاڕی ئازادی جیهان بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ.
هاری ووHarry Wu یه‌كێك له چالاكوانانی چین له مافی مرۆڤدا له دامه‌زراوه‌ی لائوكای Laogai foundation له كالیفۆرنیا كه نانسی شیر هیوج له ساڵی)1996( له زانكۆی بركلی له‌مه‌ڕ بازرگانی ئه‌ندامه‌كانی مرۆڤه‌وه سازی دابوو، به‌شداربووه به چه‌ندین لایه‌ن و بابه‌تی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له كرداری نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆردا گورچیله و ئه‌ندامه‌كانی تری زیندانیان پاش بێهۆشكردن ده‌ریان هێناون و راسته‌وخۆ پاش كرداره‌كه ته‌سلیمی ئه‌و پاسه‌وانانه‌یان كردوون كه ده‌یانكوژن یان له سێداره‌یان ده‌ده‌ن. به‌شێك له‌م ئه‌ندامانه ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی"پێش فرۆشتن" له مامه‌ڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چین و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌خرانه ڕوو. هه‌ربه‌و جۆره‌ی به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیان و نیۆیۆرك تایمز F.B.I توانیبوویی ده‌ستی بگاته وێنه‌گرتنێكی مامه‌ڵه‌كردن كه بۆ "به‌رله فرۆشتن" سالاَنه ئه‌ندامه‌كانی)200 (زیندانی له سێداره دراو له دورگه‌ی هانیان Hainan به هۆی چه‌ند هاولاَتیه‌كی چینی و له‌وانه جێگری سه‌رۆكی جزایی ئه‌و زیندانه‌یان ده‌ستكه‌وتووه.