له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌وه:
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "هاوژینی مه‌لا ئه‌مین"
دیمانه‌ی: هیوا تاوگۆزی
كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌واتایی ئه‌مڕوَیی واتای چییه؟
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌فهومه وه‌ربگرین كه ئێستا هه‌یه بوَ كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی إعلامی، چه‌مكی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مه‌به‌ست لێی ئه‌و ڕێكخراو سه‌ندیكا‌و داموده‌زگایانه‌یه كه له‌ناو كوَمه‌ڵگه‌دا ئه‌كتیڤ‌و چالاكن، به‌لاَم جیاوازن له‌ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت، به‌پێی یاسا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ره‌سمیدا ڕێكخراوه، ده‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م‌و ڕاگه‌یاندن ده‌گرێـته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێكخراو سه‌ندیكا‌و ڕوَژنامه‌كان‌و...واته هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌كه‌ونه نێوان ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت‌و خێزاندا، وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌فه‌زای گشتیش ده‌وترێت، به‌وچالاكییانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌زگایكردن له‌گوَمه‌ڵگادا بوو ده‌ده‌ن، ئه‌و گفوگوَیانه‌ی له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕوَژنامه‌كان هه‌یه یان ئه‌و گفتوگوَیانه‌ی له‌كوَڕوسیمیناره‌كاندا ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت خه‌م‌و خه‌فه‌ت گوَڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا، له‌كافتریا‌و چایخانه‌كاندا به‌به‌شێك له‌جموجوَڵ یان بابڵێین چالاكی ناو كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌درێـته قه‌ڵه‌م ئێستا.
پ2/ كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ حیزب‌دا، له‌ڕووی ئامانجی پێكهاته‌یانه‌وه..؟
یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره بنه‌ڕه‌تییه گرنگه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌ڕاستیدا حیزبه، ئه‌حزابی سیاسی چالاكترین فوَڕمی ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییانه‌ن كه له‌فه‌زای مه‌ده‌نیدا ئیش ده‌كه‌ن، به‌لاَم بوَ ئه‌وه‌ی حیزبێك به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هه‌ڵسوكه‌وت بكات وه چالاكیی‌و بوونی خوَی له‌ناو كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا بچه‌سپێنێت پێویسته كوَمه‌ڵێ پره‌نسیپی مه‌ده‌نییه‌ت هه‌یه ره‌چاوی بكات، بوَ نمونه ئه‌و حیزبه نابێت خاوه‌نی میلیشیابێت، پێویسته ملكه‌چ بێت بوَ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت‌و بڕیار‌و یاساكانی ده‌وڵه‌ت, ئه‌و حیزبه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی میانه‌ڕه‌وانه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه باوه‌ڕی به‌ئاڵوگوَڕی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، واته حیزبێك بێت له‌هه‌ناوی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه، له‌هه‌ناوی بارودوَخێكی مه‌ده‌نی ڕاسته‌قینه هاتبێته ده‌ره‌وه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه ئه‌و حیزب‌و ڕێكخراوانه‌ی یان ئه‌و ڕێكخراوه سیاسیانه‌ی كه له‌كوَمه‌ڵگه‌ی خوَماندا هه‌ن "ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌ك" له‌بارودوَخێكی نائاساییه‌وه هاتونه‌ته ناو فه‌زای مه‌ده‌نی‌و ناو چالاكی سیاسییه‌وه، به‌لاَم به‌بڕوای من ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش نابێته ڕێگرییه‌ك له‌وه‌ی كه ئێمه وه جزئێك له كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بوَ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان وه‌ك جزئێك له‌چالاكییه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌یر نه‌كه‌ین، به‌بڕوای من حیزب "حیزبی سیاسی" به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه یان پێكهێنه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه له‌پێكهینه‌ره‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه خوَی پره‌نسیپه‌كانی مه‌ده‌نییه‌ت بفامێ، وه پره‌نسیپه‌كانی مه‌ده‌نییه‌ت بزانێ وه پێش هه‌موو شتێك پره‌نسیپه‌كانی مه‌ده‌نییه‌ت قبوڵكردبێـت، پێویسته له‌چالاكی‌و له‌هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی خوَیدا، خه‌می ئه‌وه بخوات كه گه‌شه به‌ئه‌و فه‌زایه بدات، گه‌شه به‌دونیایی مه‌ده‌نییه‌ت‌و كه‌ش‌و هه‌وای مه‌ده‌نییه‌ت بدات كه‌خوَی له‌ناو ئه‌و كه‌ش‌و هه‌واو له‌و زه‌مینه‌دا ده‌توانین گه‌شه‌بكات، ئه‌توانێ بژی، ئه‌توانێ بمێنێـته‌وه.
پ3: ئه‌و پشێوییه سیاسیه‌ی كه واقیعی ئه‌مڕوَی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه، هوَكاره‌كه‌ی نه‌بوونی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، یان ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر هه‌یه بوَ ئه‌و پشێویه؟
ئه‌و پێشوییه سیاسیه‌ی كه‌له‌كوردستاندا هه‌یه، هوَكاری زوَر زوَره، واته ناتوانی له‌خاڵێكدا چڕی بكه‌یته‌وه، به‌لاَم تا ئه‌و شوێنه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌چه‌مكی مه‌ده‌نییه‌ت‌و كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌بێـت، به‌بڕوای من كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چه‌مكه له‌ناو واقیعی سیاسی كوردستاندا به‌قوَناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی خوَیدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك نه‌بوه، وه قوَناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی خوَی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خوَی نه‌بڕیوه، واته ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری گه‌شه‌كردنی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكه‌ین یان سه‌یری چه‌مكی مه‌ده‌نییه‌ت بكه‌ین له سیاقه ڕوَژئاوه‌كه‌یدا له‌ناو كوَمه‌ڵگه ڕوَژئاواییه‌كاندا، سه‌یرده‌كه‌ین ئه‌م چه‌مكه له‌هه‌ر قوَناغێكدا مانایه‌كی دیاریكراوی خوَی هه‌یه، وه دواجار له‌ڕێگه‌ی گوَڕانی ریشه‌ییه‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یه‌دا دێت له‌سه‌ر ئاستی كوَمه‌ڵایه‌تی ئاستی ئابووری چه‌مكی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌قوَناغێكه‌وه ئه‌گوازرێته‌وه بوَ قوَناغێكی تر، وه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌قوَناغێك له‌گه‌شه‌كردندا ده‌گوازرێته‌وه بوَ قوَناغێكی تر له‌گه‌شه‌كردن، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین له‌واقیعی سیاسی كوردستاندا ئه‌وه‌یه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه به‌ڕه‌وته سروشتییه‌كه‌ی خوَیدا بڕوات وه‌گه‌شه‌ی سروشتی ژیانی خوَی تێپه‌ڕێنێت، ئێمه تا ئێستا بارودوَخێكمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بڕێك له‌ئازادی تێدایه، وه بڕێك له‌دیموكراسییه‌تی تێدایه وه‌بڕێك له‌ئاڵوگوَڕی ده‌سه‌ڵاتی تێدایه وه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و بڕه له ئازادیه‌دا ڕێكخراوه سیاسیه‌كان هه‌ن به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م وه‌ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی تریشمان هه‌یه كه‌به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زوَر پاشكوَی ڕێكخراوه سیاسیه‌كانن، هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه هه‌یه بارودوَخێكی مه‌ده‌نیان دروستكردوه، به‌لاَم به‌بڕوای من كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و بارودوَخه مه‌ده‌نییه، ئه‌وه‌یه كه قوَناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی سروشتی خوَی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئێمه پێشتر كوَمه‌ڵێك هه‌لومه‌رج‌و كوَمه‌ڵێك بنه‌ما‌و كوَمه‌ڵێك پره‌نسیپی مه‌ده‌نییه‌ت هه‌یه نه‌مانتوانیوه له‌ناو كوَمه‌ڵگه‌ی خوَماندا بیچه‌سپێنین، یاخود بارودوَخی ئابووری‌و كوَمه‌ڵایه‌تی كوَمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌بار نییه بوَ ئه‌وه‌ی كه‌وا باربكرێت به‌و چه‌مكانه وه باربكرێت به‌هه‌موو ئه‌و ئازادی‌و بابڵێین گوَڕان‌و فره‌ییه‌ی كه‌ئێستا له‌تاقه‌ی سیاسی كوردستاندا ده‌یبینین، واته ناته‌باییه‌ك هه‌یه نا هاوئاهه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌به‌ینی چالاكی سیاسی له‌كوردستاندا له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی ئابووری‌و سیاسی‌و كوَمه‌ڵایه‌تی بوَ له خوَگرتنی ئه‌و چالاكییه مه‌ده‌نییانه كه‌به‌بڕوای من ئه‌مه وای كردووه زوَرجار ئێمه هه‌ست به غیابی مه‌ده‌نییه‌ت بكه‌ن له‌كاتێكدا فوَڕمه‌كانی ژیانی مه‌ده‌نییه‌ت لێره وجودیان هه‌یه، وه هه‌ست به‌دیموكراسی بكه‌ین له‌كاتێكدا كه فوَڕمێك له‌دیموكراسییه‌ت وجودی هه‌یه، ئه‌گه‌ر واقیعیانه‌تر‌و بابه‌تییانه‌تریش بیربكه‌ینه‌وه ئه‌و بارودوَخه‌ی كه ئێستا كوردستانی تێدایه، بارودوَخێكی زوَر هه‌ڵواسره‌وه، بارودوَخێكی زوَر یه‌ك لانه‌بوه‌یه تائێستا، ئێستاش هاوڵاتیكورد كوَی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه‌ی كه تێیدا ده‌ژی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌دایه له‌عێراق له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌دایه بوَ سه‌ر عێراق به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زێ، واته تائێستاش هاوڵاتیوه‌ك ژیانێكی سیاسی یه‌ك لانه‌بوه‌ته‌وه، وه‌ئینسانێكی كورد كاتێك چالاكی سیاسی ده‌كات، هه‌میشه چاوی له‌وه‌یه كه ده‌شێت بارودوَخی سیاسی گوَڕانێكی به‌سه‌ردا بێت، تائێستا ئێمه ده‌ستورێكی هه‌میشه‌ی دانپێنراومان نییه، كه ته‌واوی ژیانی سیاسیمان ڕێكبخات تائێستا سه‌ربه‌خوَیمان نییه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خوَ، وه‌چالاكی بوَ سه‌ربه‌خوَی تائێستا لای كورد واتای هه‌یه، وه‌كورد به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر ڕوَژێك بێت وه‌كو ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خوَ له‌عێراق جیاببێته‌وه، به‌دیوێكی تردا كه‌تاكو ئێستا ئه‌و یاسانه‌ی كه سه‌رده‌می به‌عس لێره جێبه‌جێ ده‌كران، هه‌ندێكیان گوَڕانیان به‌سه‌ردا هاتوه، به‌لاَم هه‌ندێكیان هه‌ر به‌شێوه‌ی خوَیان ماونه‌ته‌وه، واته كوَی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان تیایدا ده‌ژی به‌بڕوای من بڕێكی زوَر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چالاكی مه‌ده‌نی له‌ناو كوردستانی ئێمه‌دا ناتوانێ ئاقاری راسته‌قینه‌ی خوَی وه‌ربگرێت وه ناتوانێت كاریگه‌ری راسته‌قینه‌ی خوَشی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م خوَی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه‌ی نه‌كردووه، وه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك نه‌بووه، وه‌تاكو ئێستاش ئه‌و بارودوَخه‌ی كه ته‌واوی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، بارودوَخێكی هه‌ڵپه‌ستراوه، بارودوَخێكی موعه‌له‌قه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بارودوَخێكه ئه‌گه‌ری گوَڕانی ریشه‌ی تیادا وارده، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا كوردستانی تێدا ئه‌ژی له‌ده‌ست بچێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌بگوَڕێت به‌بارێكی تردا وه‌كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌ڕێمی كوردستان تائێستا كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خوَنییه، به‌و مانایه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خوَدا بژی، وه هه‌م كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خوَش نییه به‌و مانایه‌ی كه پشت ئه‌ستوربێت به‌گه‌شه‌كردنی كوَمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری ریشه‌ی ئه‌وتوَ له‌ناو كوَمه‌ڵگه‌دا كه ئه‌م ئه‌كرێ پشتیوانێكی بنه‌ڕه‌تی ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت، واته تائێستاش ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وابه‌سته‌ن به‌حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه، حیزبه سیاسیه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌ناو ئه‌و پشێویه‌دا ده‌ژین كه هه‌ریمی كوردستانی تیادا ئه‌ژی..
پ4/ ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ڕێگه به‌وه ده‌دات كوَمه‌ڵگه‌ییه‌كی مه‌ده‌نی به هه‌موو مانا ورده‌كانی مه‌ده‌نییه‌ت، له‌كوردستاندا له‌دایك بێت؟
به‌بڕوای من هه‌ندێ له‌و پرسیاره په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می سیاسییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه سیسته‌مێكی دیموكراسیمان هه‌بێت، سیسته‌مێكی بابڵێن ده‌ستوریمان هه‌بێت، وه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ڕێك‌و پێكمان هه‌بێت بوَ چالاكی كوَمه‌ڵی مه‌ده‌نی بوَ هه‌ڵسوكه‌وت‌و جموجوَڵی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، ته‌سه‌ورناكه‌م ژیانی سیاسی له‌كاتێكدا له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسی ڕێكده‌خرێت، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م چالاكی‌و جموجوَڵی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا دابنێ، به‌لاَم كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌كوَمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بریتییه له‌وه‌ی كه‌ژیانی سیاسی‌و ئیداری هه‌رێمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ئیداره‌یه‌كی په‌شێو، ئیداره‌یه‌كی به‌رچاو روونییه، كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار كێشه‌و گیروگرفتی گه‌وره بوَ چالاكی مه‌ده‌نی، یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوَ كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دروست ده‌كات، تائێستا قانوونی ئه‌حزاب له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نییه، تائێسته وه‌رگرتنی موَڵه‌ت بوَ ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نییه، كوَمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگرفتی تایبه‌تی خوَی هه‌یه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتییه له‌وه‌ی كه پێویستی به‌چوارچێوه‌یه‌كه پێویستی به‌ئیتارێكی ده‌ستوری یاسایی هه‌یه بوَ ئه‌وه‌ی كه‌وا ڕێكی بخات، بوَ ئه‌وه‌ی كه‌وا سنوره‌كانی بوَ ده‌ستنیشانبكات بوَ ئه‌وه‌ی كه‌وا جوَری چالاكی ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یه ده‌ستنیشان بكات، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ت له‌كوردستان له‌پشێوییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی له‌ڕاستیدا، ئه‌م پشێویه به‌ته‌بیعه‌تی حاڵ ته‌ئسیری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه له‌سه‌ر بوون‌و نه‌بوونی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌كتیڤی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناچارببن ببن به‌پاشكوَی حیزبه‌كان (وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌و مانایه بیر له‌و پرسیاره بكه‌ینه‌وه كه چه‌ند)، یعنی كاتێك باس له‌سیاسه‌ت ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان له‌شێوه‌ی ره‌فتاری سیاسی وه ئه‌حزابی سیاسی بێت له‌كوردستان وه‌هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی به‌تایبه‌ت ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌كییه بێت حه‌تمه‌ن مه‌فهومی ئه‌وان بوَ ژیانی سیاسی بوَ ئازادی سیاسی بوَ ته‌بیعه‌تی چالاكی ئه‌وان بوَ ئه‌وه‌ی كه‌وا ژیانی سیاسی‌و كوَمه‌ڵایه‌تی له‌وكوَمه‌ڵگه‌یه قوَرغبكه‌ن بوَ خوَیان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌بوو، به‌لاَم ئێمه وه‌ك وتم ئه‌گه‌ر له‌كوَمه‌ڵگه‌ی ته‌ندروستدا بژین له‌سیاقێكی ته‌ندروستدا بیر له كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكه‌ینه‌وه، له‌ڕاستیدا حیزبه سیاسیه‌كان خوَیان به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی پێكهێنه‌ری كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین وه پێویسته له‌و فه‌زایه چالاكی ئه‌وانیش ڕێكبخرێته‌وه، به‌لاَم مشكیله‌ی گه‌وره هه‌رێمی كوردستان ئه‌و فراغه ده‌ستوری‌و یاساییه‌یه، ئه‌و پشێوییه سه‌رشێوانه‌یه كه له‌ڕووی سیاسیه‌وه تیایا ئه‌ژین..
پ5/ ئایا كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توانای دابینكردنی هه‌موو مافه‌كانی مروَڤی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست؟
زوَر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به‌لاَم ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خوَی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ڵقوڵاوی چالاكی‌و جموجوَڵی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نینیه، ئه‌گه‌ر به‌م مه‌فهومه كلاسیكییه بیر له كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكه‌ینه‌وه، ئه‌و كاته له‌ڕاستیدا كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، یان ...، جیاوازییه‌كی ئه‌و توَیان نامێنێت، وه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بریتییه له‌و كوَمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی یاخود ده‌وڵه‌تێك ده‌یبات به‌ڕێوه، وه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌كوَی ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یانه ده‌وترێت، واته به‌كوَی ئه‌و ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌و داموده‌زگا سیاسیانه ده‌وترێت كه ده‌یبات به‌ڕێوه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌فهومه موَدێرنه‌كه‌ی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ربگرین له‌ڕاستیدا ده‌بێت به‌وردی ئاگامان له‌وه‌بێت كه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاسته هه‌وڵی به‌رده‌وامی هه‌یه بوَ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی مروَڤ، به‌لاَم مافه‌كانی مروَڤ سنورێكی دیاریكراویان نییه بڵێین هه‌ر ئه‌مانه‌ن‌و به‌س، یان بڵێی هه‌تا ئێره‌یه‌و به‌س مافه‌كانی مروَڤیش مێژووی گه‌لاَڵه‌بوونی تایبه‌تی خوَیانیان هه‌یه، وه به‌رده‌وام ئینسان كه مافێكی خوَی به‌ده‌ست ده‌هێنێت هه‌وڵ ده‌دات بوَ ئه‌وه‌ی مافێكی تری خوَی به‌ده‌ست بهێنێت، خوَشبه‌ختییه‌ك له‌ژیانا ده‌سته‌به‌ربكات بیر له‌خوَشبه‌ختی‌و به‌خته‌وه‌رییه‌كی زیاتر ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نه‌مافه‌كانی مروَڤ قوَناغێك یاخود سه‌قفێكی دیاریكراویان هه‌یه كه بڵێیت كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌توانێ ئه‌م مافانه به‌ده‌ست بهێنێت، له‌به‌رئه‌وه مافه‌كانی مروَڤی به‌ده‌ست هێنا هیچ شتێك نه‌ماوه له‌وبواره‌دا بیكات، به‌ڵكو مافه‌كانی مروَڤ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌و ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌ن كه‌ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێـت هه‌وڵی بوَ بده‌ن، وه ده‌بێت له‌چالاكی خوَیاندا پابه‌ندبن پێیوه‌ی، به‌لاَم مافه‌كانی مروَڤیش نه‌ئه‌وه‌نده ئاسان‌و نزیك‌و به‌رده‌ست نه‌له‌ڕاستیدا سنوردارن كه‌ئێمه له‌له‌حزه‌یه‌كدا بیربكه‌یته‌وه ئه‌م مروَڤه یان ئه‌م كوَمه‌ڵگه‌یه هه‌موو مافه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردووه، یاخود ئه‌م سیسته‌م سیاسیه هه‌موو مافه‌كانی مروَڤی دابینكردوه‌و كۆتایی پێكهاتوه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌ندێجار توَ مافێك نییه چالاكی ده‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌یت بوَ ئه‌وه‌ی كه‌وا ده‌سته‌به‌ری بكه‌یت، وه‌كاتێك ئه‌م مافه ده‌سته به‌رده‌كه‌یت بیر له‌مافێكی تر ده‌كه‌یته‌وه، به‌ئاقارێكی تردا توَ ده‌بێت به‌رده‌وام چالاكی له‌ده‌ستیان نه‌ده‌یته وه‌جارێكی تر، له‌ده‌ست نه‌چنه‌وه پرسیاریان نه‌كه‌وێـته سه‌ر بارودوَخی ناله‌باری سیاسی‌و كوَمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یه‌ی پیا ئه‌ڕوات پرسیاری سه‌خت پرسیاری كوشنده له‌سه‌ر ئه‌و مافانه دروست نه‌كاته‌وه، بوَ نمونه ئه‌و ئه‌زمونه‌یه‌ی كه‌ئه‌مریكا پیایدا تیپه‌ڕێ به‌هوَی 11ی سێپتێمپه‌ره‌وه وایكرد ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پرسیار دروست ده‌كات له‌سه‌ر كوَمه‌ڵێك مافی بنه‌ڕه‌تی هاوڵاتیان، وه ئه‌و مناقشه به‌شێوه‌یه‌كی زوَر سه‌خت‌و گرنگ هاته ئاراوه ئایا ده‌وڵه‌ت بوَی هه‌یه ده‌ستبخاته ژیانی تایبه‌تی منه‌وه، ئایا ده‌وڵه‌ت بوَی هه‌یه مراقه‌به‌ی موبایله‌كه‌ی من بكات بزانێـت له‌گه‌ڵ كێ قسه‌ده‌كه‌م وه بوَی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بگرێـت كه بوَ من دێت "واته ئه‌م ژیانی سه‌ختی هاوڵاتییه‌كه" یه‌كێك له‌مافه‌كانی مروَڤ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ژیانی هاوڵاتیه‌كه، به‌ڵام كاتێك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ڕِووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێك یان كوَمه‌ڵگه‌یه‌ك یان سیسته‌مێكی سیاسی ده‌بێته‌وه, ئه‌م مه‌ترسیه‌گه‌وره واده‌كات كه ئه‌م كوَمه‌ڵگه‌یه بیر له‌وه بكاته‌وه كه جارێكی تر هه‌ندێ له‌م مافه له هاوڵاتیبسێنێته‌وه، رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌م بارودوَخانه‌دا پێویسته به چالاكی ئیش بكه‌ن، بوَئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و مافانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه لێیان وه‌رنه‌گیرێته‌وه جارێكی تر، لێیان نه‌سه‌نرێته‌وه جارێكی تر، یاخود سنوردار نه‌كرێته‌وه جارێكی تر، له‌به‌رئه‌وه به‌بڕوای من له‌په‌یوه‌ندیدا به‌مافه‌كانی مروَڤه‌وه چالاكییه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مومكین نییه ڕوَژێك له‌ڕوَژان له‌سه‌ر ده‌سته‌بركردنی ئه‌و مافه نه‌كوَتایی پێبێت، به‌لاَم له‌په‌یوه‌ندیایه به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه بێ گومان كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرێته ده‌ست، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات كه چاودێری بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه، هه‌وڵ ده‌دات كه پێشنیاری گرنگ بدات به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌وڵ ده‌دات كه پردی په‌یوه‌ندی بێت له‌نێوان هاوڵاتی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، ئه‌گینا ئامانجی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یان بابڵێن ره‌نگی ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نییه، له‌ڕاستیدا ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا مه‌سه‌له‌ن ئێمه سه‌یری حیزبه سیاسیه‌كان وه‌ك به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی حیزبی سیاسی ئامانجی به‌ده‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاته، به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت له‌ڕاستیدا چه‌ند كه‌سێك، چه‌ند كادرێكی سیاسی ئه‌و حیزبه سیاسیه‌یه، نه‌ك حیزبه سیاسیه‌كه خوَی، وه به‌هوَی ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنێكا حیزبێكی سیاسی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه‌ته‌واوی چاره‌نووسی سیاسی ئه‌و ولاَته دراوه‌ته ده‌ست ئه‌م حیزبه، یاخود ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حیزبه ته‌واوی كادره‌كان‌و ئه‌ندامه‌كان‌و مه‌كته‌ب‌و نوسینگه‌كانی ده‌بنه نوسینگه‌ی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت، وه‌ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه كه هه‌موو كار‌و باری حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌درێته ده‌ست ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و حیزبه، نه‌خێر ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و حیزبه یاخود ئه‌و حیزبه له‌ڕێگه‌ی چالاكی خوَی وه‌له‌ناو كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا كوَمه‌ڵێ خه‌ڵك فڕێ ده‌داته ناو حكومه‌ته‌وه كه حكومه‌ت به‌شێكی پێكهێنه‌ری ده‌وڵه‌ته، یان بابڵێین به‌شێكه له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه ئه‌و حیزبێ خوَی له‌فزای مه‌ده‌نیدا ده‌مێنێته‌وه وه‌كو حیزبێكی چالاك ئیش ده‌كات بوَ پاراستنی ئه‌و ڕێژه‌یه له‌ده‌نگ پاراستنی ئه‌و هه‌یمه‌نه‌یه‌ی هه‌یه‌تی له‌ناو كوچمه‌ڵگادا له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چی یه‌كیك له ئامانجی چالاكی سیاسی ئه‌حزابی سیاسی له به‌ده‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه, به‌لاَم ئێمه ناتوانین بڵێین كه ئامانجی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ده‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌یاخود كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕوَژێك له ڕوَژان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌س بهێنێت, به‌لاَم به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه چاودێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات, بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه‌چاودێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات و, بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات , بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ره‌و باشتر به‌رێت یاخود وابكات ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیبێتمافه‌كانی هاوڵاتیزیاتر ده‌سته‌به‌ر ببێت هاوڵاتیبتوانێت له رێگه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه باشتر زانیاری بگاته ده‌ست, چاكتر چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی ده‌سه‌ڵات بكات باشتر ڕه‌قیب بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه, بۆیه ئا به‌م مانایه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرنگی خۆی هه‌یه كه پێویسته له ڕاستیدا پارێزگاریش بكات پێویسته هه‌وڵ بدات له ڕێگه‌ی چالاكی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه نه‌هێڵێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی قووتی بدات, نه‌هێڵێت حكومه‌ت(به‌مه‌عنایه‌كی تر با بڵێین)قووتی بدات و په‌راوێزی بخات نه‌هێڵێت ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان به هاوڵاتیبگات, به‌ڵكو ناچار ببێت كه له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكات وه‌له‌ناو فه‌زای مه‌ده‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیا بكات، ئه‌مه ڕێك له‌وه ده‌چێت توَ بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه‌سێك به‌ته‌نیا‌و ڕاسته‌وخوَ وه‌رگری بوَ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، به‌لاَم كه‌سێكی تر له‌سیاقێكی تایبه‌تیدا وه‌ربگری كه‌له‌و سیاقه تایبه‌ته‌دا توَ ناچاری توَ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم‌و نیان به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و گونجاز له‌گه‌ڵ مافی ئه‌و هاوڵاتییه له‌گه‌ڵ مافی مروَڤ به‌شێوه‌ی گشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكه‌یت، واته خه‌ته‌ری گه‌وره له‌نه‌مانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌نێوان هاوڵاتی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بریتییه له‌وه‌ی هاوڵاتیبه‌ته‌نها ده‌چێته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه به‌تنهاش چووه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ئه‌گه‌ری سته‌م لێكردنی هه‌یه، ئه‌گه‌ری توندوتیژیكردن هه‌یه به‌رامبه‌ری ئه‌گه‌ری ڕوودانی جوَرێك له‌توندوتیژی هه‌یه له‌مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، به‌لاَم كاتێك هاوڵاتیوه ده‌سه‌ڵات له‌فه‌زای مه‌ده‌نیدا‌و له‌بواری گشتیدا ده‌گه‌ن به‌یه‌كتر وه ڕێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك ڕێكخه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ن له‌و نێوانه‌دا، بێگومان مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هاوڵاتیمامه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نیتر‌و ته‌ندروستر‌و ته‌باتره له‌گه‌ڵ مافه‌كان مروَڤ....
پ6/ ئایا مه‌رجه هه‌میشه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له‌دژایه‌تی ئه‌وه‌بێت كه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێت چاودێری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات، ده‌بێت ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت، ده‌بێت به‌رگری له‌هاوڵاتیبكات له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه واتای دژایه‌تیكردن بن، به‌ڵێ!!، به‌ڵام من پێموانییه ئه‌مانه واتای دژایه‌تیكردن بێت، له‌به‌رئه‌وه نه‌خێر مه‌رج نییه هه‌میشه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دژی یان دوژمنی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت بێت، به‌ڵكو كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌كێك له‌ڕوَڵه گرنگه‌كانی بریتییه له‌به‌رچاوڕوَژشندان به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان حكومه‌ت، ڕه‌خنه لێگرتنییه‌تی به‌لاَم ره‌خنه لێگرتنێكی دڕدوَنگانه‌و دوژمنكارانه نا، ئیشی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رووخانی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو پایه‌داركردنییه‌تی، یارمه‌تیدانییه‌تی به‌وه‌ی كه‌وا بڕیاری ته‌ندروستر بدات باشتر هه‌ڵسوكه‌وت بكات وه ته‌نانه‌ت ده‌شێ به‌م مه‌عنانایه كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خزمه‌تێكی گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بكات، هه‌ڵه‌كانی خوَی ده‌خاته پێش چاوی، یارمه‌تی ده‌دات هه‌ڵه‌كانی خوَی ببینێت، یارمه‌تی ده‌دات كه مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستر له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا بكات، یارمه‌تی ده‌دات به‌رچاوی ڕوَشنتر ببێت، وه‌یارمه‌تی ده‌دات بوَ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌كات، نه‌ك دوژمنكارانه بیه‌وێت به هه‌ڵه‌یدا به‌رێت. له‌ڕاستیدا هه‌ندێ چالاكی به‌ناو مه‌ده‌نی ئه‌م ئاقاره خراپه‌شی گرتوه بیر له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه مه‌ده‌نیبوون واته دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات، بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه مه‌ده‌نیبوون واته ره‌خنه‌گرتنی ناواقیعی له‌ده‌سه‌ڵات بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه مه‌ده‌نیبوون واته دوژمنایه‌تكردنی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت‌و وه به‌بوَچوونی من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی‌و چالای مه‌ده‌نییه‌وه نییه, چالاكی مه‌ده‌نی به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م چالاكییه‌كی كوَمه‌ڵدوَستانه‌وه مروَڤ دوَستانه وه چالاكی پڕ له خوَشبه‌ختی له‌ئه‌مانه‌تی ئه‌خلاقییه، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌فه‌زای مه‌ده‌نییدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ئه‌گه‌ر تاكێك ئه‌گه‌ر كه‌سێكه ئه‌گه‌ر ڕێكخراوێكه پێویسته به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه خوَی پێش هه‌موو كه‌سێك پابه‌ندی بنه‌ماكانی مه‌ده‌نیبون‌و بنه‌ماكانی ئه‌خلاق‌و "ئه‌خلاقی گشتی" خاوه‌نی بنه‌ماكانی مافی مروَڤ بێت، پێویسته ته‌شیر‌و زیاده‌ڕوَی‌و زانیاری ته‌زویر نه‌كات، پێویسته ده‌موچاوی ڕاستیه‌كان نه‌گوَڕێت، پێیوسته حه‌قیقه‌ته‌كان وه‌ك خوَی بگه‌یه‌نێت، پێویسته كه ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شتێكی باش ده‌كات ده‌ست خوَشانه‌ی لێبكات، وه ئه‌و كاته‌ی شتێكی خراپ ده‌كات به‌جوانترین‌و نه‌رمونیانترین شێوه به‌مه‌ده‌نیترین شێوه هه‌وڵبدات كه به‌ره‌و ڕێگای ڕاستی به‌رێت، هه‌ڵه‌كه‌ی بوَ ڕاست بكاته‌وه، وه پێش هه‌موو شتێك پێویسته به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی گه‌یاندنی زانیارییه‌وه وه گه‌یاندنی ده‌نگی داواكارییه‌كانی هاوڵاتیبه‌ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام ئه‌و پێشوه‌خت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێت كه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و هاوڵاتینه‌گاته حاڵه‌تی لێكترازان، نه‌گاته حاڵه‌تی چاككردنه‌وه‌و تیماركردن‌و چاره‌سه‌ركردنی له‌توانایا نه‌بێت، وه نه‌گاته ئاستێ كه به‌شوَڕشێكی كوَمه‌ڵایه‌تی‌و توندوتیژییه‌كی كوَمه‌ڵایه‌تی كوَتای پێ بێت.....