پرۆژه‌كه‌ی پارتی كۆماری ناتوانێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م پروَژه‌كه‌ی پارتی دادوو گه‌شه‌پێداندا
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یوسف گۆران‌دا
هێشتا/ دیمانه‌ی:زانا ئه‌حمه‌د
پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی چه‌ند ماده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستوری توركیا یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له ئێستادا بۆته جێی سه‌رنجی میدیاكان و زۆرترین قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی كه به‌شێكی ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیداره به‌كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كانی نێوان كێشه‌ی كورد و ده‌وڵه‌تی توركیا .
چاودێرانی سیاسیش بۆچونی جیاوازیان له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دادوو گه‌شه‌پێدان بۆ دروست بووه، هه‌ندێك به‌هه‌وڵێكی سه‌ركه‌وتوی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانی وه‌سف ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه وای ئه‌بینن كه له‌و ڕاپرسیه گشتیه‌دا كه بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا بۆ ئه‌و چه‌ند ماده ده‌ستوریه ئه‌نجام بدرێت پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دووچاری شكستێكی گه‌وره بكاته‌وه، گه‌ر بێت و ئه‌م بۆچونه‌ش بێته دی ئه‌وا دوورنیه كه خۆری ده‌سه‌لاَتی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له مه‌یدانی سیاسی توركیا به‌ره‌و ئاوابوون به‌رێت, بۆ زیاتر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و شیكردنه‌وه‌ی زیاتری بۆچونه‌كان گۆڤاری هێشتا به پێویستی زانی له‌م ژماره‌یه‌یدا (یوسف گۆران) پسپۆڕ له‌كاروباری ده‌وڵه‌تی توركیا بدوێنێت .
هێشا* ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی له هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌ستوری ولاَته‌كه‌یدایه كه به‌شێكی په‌یوه‌ندیداره به له قاڵبدانی ده‌سه‌لاَتی دادگای ده‌ستوری، وه‌ك پسپۆڕێكی كاروباره‌كانی توركیا ئه‌م هه‌وڵه له چ ئاستێكدا ده‌بینی ؟.
یوسف گوَران* دیاره پارتی دادوو گه‌شه‌پێدان له ساڵی (2006)ه‌وه، له‌م هه‌وڵه‌ی به‌رده‌وامه، به‌لاَم ئه‌وهه‌ڵه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه، چه‌ندین جار ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌خسته‌ڕوو دادگای ده‌ستوری و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی هه‌ندێك كێشه‌یه‌یان بۆ دروست ئه‌كرد, بۆیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌ئخیر ئه‌بوو، به‌لاَم ئێستا ئه‌زانین كه وه‌زعی جه‌ماوه‌ری له ئاستێكی زۆر باشدایه و ئه‌توانێت پشتی پێ ببه‌ستێت, بۆیه ئه‌بینین ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه ده‌مێك بوو بیری لێ ئه‌كرده‌وه گه‌یاندیه بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه .
هێشتا* باست له‌وه‌كرد كه پرۆژه‌كه زیاتر توركیا به‌ره‌و پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌بوون ده‌بات، ئه‌گه‌ر وایه كوورد بۆ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌دا نیه؟ به‌مانایه‌كی تر ئایا به‌رژه‌وه‌ندی كورد له به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسیدا نیه؟.
یوسف گوران* من پێم وایه سه‌ره‌تا كورده‌كان مه‌رجی خۆیان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مادانه‌ی كه‌باسی تیرۆر ئه‌كات و باسی مه‌سه‌له‌ی زمانی نه‌ته‌وه ئه‌كات له توركیا، دیاره پارتی دادوو گه‌شه‌پێدان نه‌یویستوه یان نه‌یتوانیوه ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی خۆی به‌ته‌واوی دابنێت له هه‌واركردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه وای كردبوو كه كورد له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵیدا نه‌بێت.
هێشتا * به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت كوردیش وه‌ك هه‌رلایه‌نێكی تر سودمه‌ند نابێت له هه‌مواركردنه‌وه‌كه؟.
یوسف گوَران * به‌ته‌كید له كۆتایدا ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و مادانه هه‌موار بكرێن, ئه‌وا ئه‌و ڕیفۆرمه ده‌ستوریه, به‌وشێوه‌یه‌ی كه باسی لێوه ئه‌كرێت ئه‌نجام بدرێت، كوردیش سود مه‌ند ئه‌بێت وه‌ك هه‌ر پارتێكی تری توركیا .
هێشتا * ئه‌م پرۆژه‌یه ئێستا چه‌ند ماده‌ی گرتۆته‌وه و ئه‌و مادانه كامانه‌ن كه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان زیاتر له هه‌موویان ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌یان ده‌كات ؟.
یوسف گوَران * پرۆژه‌كه‌ی ئێستا زیاتر له (20)ماده‌ی ده‌ستوری گرتۆته‌وه، ئه‌یه‌وێت ڕیفۆرمێكی فراوان له موئه‌سه‌ساتی سه‌ربازی و قه‌زائی توركیادا بكات به‌تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی ورد گاریگه‌ی ئه‌كاته سه‌ر ده‌سه‌لاَت و سه‌لاَحیاتی دادگای ده‌ستوری له مه‌جالی ڕۆڵی دادگا له داخستنی ئه‌حزابه‌كان، من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت توركیا ده‌رگایه‌كی زیاتری به‌ره‌و دیموكراسی بوونی بۆ ئه‌كرێته‌وه, ئه‌توانێت پرۆژه‌ی به‌دیموكراتیزه‌بونی زیاتری ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ره‌و پێش ببات .
هێشا * له ئێستادا ئه‌ردۆگان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بووه له هه‌ندێك ماده‌كاندا، به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه هه‌ندێك ماده‌ی پرۆژه‌كه به‌شێك له ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی خۆشی ده‌نگیان پێ نه‌دا, ئه‌مه كاریگه‌ر نابێت له‌سه‌ر ئیفلیج بوونی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له ئێستادا ؟.
یوسف گوَران* به‌ڵێ هه‌ندێك له‌و مادانه‌ی كه تایبه‌تن به له‌قاڵبدانی ده‌سه‌لاَتی سوڵته‌ی قه‌زائی, بۆیه ئه‌كرێت بڵێین ئه‌مه ئه‌وه نه‌بوو كه پارتی گه‌شه‌پێدان به‌ته‌واوی بیری لێ ئه‌كرده‌وه، به‌لاَم وه‌ك پرۆژه‌كه ئێستا به‌شێكی به‌رچاوی ته‌سدیق كراوه و چۆته به‌رده‌وم سه‌روَك وه‌زیران و سه‌روَك كۆمار و لای ئه‌وانیشه‌وه په‌سه‌ند كراوه و بڕیاره كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا ڕیفراندۆمێكی گشتی له نێو شه‌قامی توركیدا بۆ ئه‌نجام بدرێت .
هێشا* له پرۆژه‌كه‌ی دادوو گه‌شه‌پێداندا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و ئه‌و پارته له پرۆژه‌كه كشانه‌وه، بۆ بۆچونی تۆ ئه‌و كشانه‌وه‌یه له چی یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت ؟.
یوسف گوَران* ئه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتاره‌ی دادوو گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر چه‌ند به‌ندێكی پرۆژه‌كه كشانه‌وه نه‌ك له هه‌موو پرۆژه‌كه، تاوه‌كو ئێستا هۆكاره‌كانی دیار نیه, چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه خۆیان كه‌شف نه‌كردووه كه كێن، ئه‌مه یه‌كێكه له‌وكێشانه‌ی كه له ئێستادا ڕوبه‌ڕی ئه‌ردۆگان بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه تائێستا ئه‌وه‌شیان نیشان نه‌داوه كه بۆچی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه.
هێشا* ئه‌ی ناكرێت ئه‌و خوێندنه‌وه‌شی بۆ بكرێت كه ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان خۆی و حزبه‌كه‌یه‌تی، ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه مانۆڕێكی سیاسی ئه‌نجام بدات به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی، بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه له نێو پارته‌كه‌شیدا ده‌نگی نه‌یاری پرۆژه‌كه‌ی هه‌یه، به‌لاَم ئه‌شتوانێت پرۆژه‌كه‌ی به‌ئاكامی بگه‌یه‌نێت ؟.
یوسف گوَران* من پێم وانیه مه‌سه‌له‌كه به‌وشێوه‌یه‌بێت، چونكه دژایه‌تیه‌كه زیاتر له‌و مادانه‌دا كراوه كه بنه‌ڕه‌تین، په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌لاَتی دام و ده‌زگا قه‌زائی یه‌كانه‌وه بووه, له‌به‌رئه‌وه ڕه‌نگه ئه‌مه شكستێك بێت بۆ ئه‌ردۆگان .
هێشا* ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه زیاتر باكگراوندێكی ئاینی له‌پشته‌وه‌یه یان نه‌ته‌وه‌یی، پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان كام ڕه‌هه‌ندی به‌لاوه‌گرنگتره ؟.
یوسف گوَران* خۆی ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌یه به‌شێكی زۆری ته‌ركیزی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه و له قاڵبدانی ده‌سه‌لاَتی قه‌زای و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیه، به‌تایبه‌تی قه‌زا كه له‌م دواییه‌دا كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ دادوو گه‌شه‌پێدان دروست كرد، قه‌زا توانی به‌شێكی زۆر له‌و پرۆژانه‌ی كه خۆیان دایان نابوو دووچاری شكستی بكه‌ن، چه‌ندین قانویان ده‌ر ده‌كرد له په‌رله‌ماندا، به‌لاَم دوای ئه‌وه له دادگای ده‌ستوری ڕه‌ت ئه‌كرایه‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ده‌یانوت له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا ناگونجێت، ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و زۆرینه‌ی كه هه‌یانه له په‌رله‌ماندا ئیسفاده‌ی لێ بكه‌ن و بتوانن بونیه‌ی قه‌زائی دوای هه‌مواركردنی ده‌ستور بگۆڕن، بۆئه‌وه‌ی دادگایی ده‌ستوری زۆر ته‌ده‌خول له مه‌سائیلی سیاسی‌دا نه‌كات و دادگای ده‌ستوری زیاتر له مه‌جالی خۆیدا كاربكات، به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ بچێته سه‌ر ئه‌وكاته ئه‌توانن پرۆژه‌ی تر به‌ره‌و پێش به‌رن و ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه .
هێشتا* تۆپێت وایه ئه‌ردۆگان له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت ؟ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتو بوو به بۆچونی تۆ ئاینده‌ی پارته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی و توركیا به‌گشتی به‌ره‌و چ ئاقاڕێكدا ده‌بات ؟.
یوسف گوَران* تائێستا نیمچه سه‌ركه‌وتنێك یان سه‌ركه‌وتنێكی جوزئی یان له تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كه‌یاندا مسۆگه‌ر كردووه، ئه‌وه‌ی كه ماته‌وه ئه‌وه‌یه له‌و ڕیفراندۆمه‌ی توركیا ئایا خه‌ڵكی توركیا متمانه ده‌داته‌وه به دادوو گه‌شه‌پێدان، له هه‌نگاوی ڕیفۆرمی ده‌ستوریدا، ئه‌گه‌ر توركه‌كان پێ یان باش بوو وه ده‌نگیان پێدا ئه‌وه بێ گومان ئه‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره بۆ دادوو گه‌شه‌پێدان و ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌و گرنگ له‌به‌رده‌م ئه‌م حزبه جارێكی تر ده‌كرێته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕیفراندۆمه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شكستی هێنا یان ئه‌و ڕێژه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا ئه‌وكاته زۆر به‌قورسی له‌سه‌ر دادوو گه‌شه‌پێدان ئه‌شكێته‌وه، ئه‌وكاته ئاینده‌ی سیاسی به‌ره‌و بارێكی خراپ ده‌بات .
* تۆ دوو ئه‌گه‌رت باس كرد، وه‌ك پسپۆڕیك پێت وایه كام له ئه‌گه‌ره‌كان چاوه‌ڕێی دادوو گه‌شه‌پێدان ئه‌كات ؟.
* به‌بۆچونی من ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م كه‌سه‌ركه‌وتنی هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌یه به‌رجه‌سته ببێت، چونكه به‌و پێیه‌ی به شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی توركیا ده‌نگیان به دادوو گه‌شه‌پێدان داوه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ڕه‌نگه هه‌ندێك پارتی تریش به‌تایبه‌ت كورده‌كان ئه‌م ڕیفۆرمه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت و ده‌نگی پێ بده‌ن، به‌لاَم ئه‌بێت مه‌سه‌له‌ی موفاجه‌ئه‌ش جێ بهێڵین بۆ داهاتوو كه ئه‌وه‌ش ئێحتیمالێكه، به‌ده‌ر له‌وه ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار پێشتر په‌سه‌ندیان كردووه شه‌قامی توركیاش ئۆكه‌ی به‌ده‌ستوره‌كه ده‌ده‌ن .
هێشتا* پێشتر باست له‌وه‌كرد كه كوردیش مه‌رجی هه‌یه, ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیشی جێ به‌جێ نه‌كریت، ئه‌وا كورد ئاماده‌یه له داهاتودا هه‌ر بچێته‌وه پاڵ پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌كه ؟.
یوسف گوَران* به‌ڵێ مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێستا داخستنی پارتی سیاسی به ده‌ست قه‌زاوه‌یه و دادگا ڕۆڵی تیا ده‌بینێت به گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستوره، به‌لاَم دوای هه‌موار كردنه‌وه‌كه مه‌سه‌له‌ی داخستنی پارتی سیاسی ئه‌چێته په‌رله‌مان و ئه‌وكات لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌كرێت له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه نه‌ك دادگایی ده‌ستوری، ئه‌مه‌ش كورد قازانجی لێ ده‌كات وه‌ك هه‌رپارتێكی تر, بینیمان له ماوه‌ی ڕبردوودا به بڕیاری دادگا پارتی ده‌ته‌په داخراو دواتر پارتێكی تر ته‌شكیل كرا .
هێشتا* واته ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوره دوو ساڵ پێش ئێستا هه‌موار بكرایه‌ته‌وه ده‌ته‌په به‌و ئاقاره نه‌ئه‌برا و به‌ئاسانی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ر نه‌ئه‌كرا ؟.
یوسف گوَران* ڕاسته، ئه‌گه‌ر وابوایه به‌ئاسانی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ر نه‌ده‌كراو ئه‌وكات پێویستی به ته‌وازن و به‌ستنی هاوپه‌یمانی نێو په‌رله‌مان هه‌بوو ده‌ته‌په‌ش ئه‌یتوانی له په‌رله‌ماندا كاری بۆ بكات, به‌لاَم بینیمان وانه‌بوو به بڕیارێكی مه‌حكه‌مه‌ی ده‌ستوری پارته‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه .
هێشتا* پارتی گه‌لی كۆماری ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كه دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی دادوو گه‌شه‌پێدان, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی(110) واژوی نێو په‌رله‌مانی كۆكردۆته‌وه، به‌بۆچونی تۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ی گه‌لی كۆماری هیچ كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی كاته‌سه‌ر پرۆژه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ؟.
یوسف گوَران* به‌ڵی پرۆژه‌كه‌ی پارتی كۆماری له هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی زۆرترین ده‌نگدایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان , به‌لاَم ئاشكرایه كه ئه‌م پارته ناتوانێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م دادوو گه‌شه‌پێداندا بۆ ئه‌و گۆڕانه سیاسیانه‌ی كه ده‌یه‌وێت له توركیادا ئه‌نجامی بدات .
هێشتا* بۆچی پارتی گه‌لی كۆماری له‌هه‌وڵكه‌یاندا شكست ده‌هێنن ؟.
یوسف گوَران* چونكه له په‌رله‌ماندا زۆرینه نین, جگه له‌وه‌ش ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه ئێستا دادوو گه‌شه‌پێدان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستوردا هه‌موو ولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش پشگیری لێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی به دیموكراتیزه‌كردنی توركیا ده‌گونجێت.
هێشتا* داد‌و گه‌شه‌پێدان مه‌به‌ستیان چیه له‌م هه‌نگاوی ڕیفۆرمی ده‌ستوریه ؟به‌مانایه‌كی تر ئه‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه توركیا بگه‌یه‌ننه كه‌ناڵی یه‌كێتی ئه‌وروپا ؟.
یوسف گوَران* نه‌خێر مه‌به‌سته‌كه زۆر له‌وه قوڵتره, چونكه ئه‌م پارته له‌هه‌موو مه‌جاله‌كاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌وڵی گۆڕانێكی بنه‌ڕتی دایه چ له مه‌جالی سیاسی بیت چ له مه‌جالی ئابوری ولاَتدابیت چ سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تر بێت، یاخود به‌رامبه‌ر دراوسیكان, به‌رامبه‌ر ولاَتانی ئه‌وروپا بێت ,واته ئه‌یانه‌وێت توركیایه‌كی تازه‌تر توركیایه‌كی به‌هێزتر له‌ڕوی سیاسی و ئابوری یه‌وه دروست بكه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌یانه بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستور بتوانێت له داهاتودا توركیایه‌ك بێنێته ئاراوه كه هه‌م له‌سه‌رئاستی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی بببینێت و سه‌ره‌نجام ببێته ئه‌ندامێك له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ده‌مێكه توركیا خه‌ونی پێوه ده‌بینێت .
هێشتا* ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه كاریگه‌ر نابیت له كردنه‌وه‌ی به‌شێك له گرێ كوێره‌كانی كێشه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا ؟.
یوسف گوَران* ته‌سه‌ور ناكه‌م له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا كاریگه‌ریه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت, به‌لاَم ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ڕیفۆرمه‌كه ڕوَڵی سیاسی كورد له توركیا به‌ره‌و پیش ده‌بات و چالاكی ده‌كات و ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌ی كورد كه له په‌كه‌كه گه‌وره‌تره چاره‌سه‌ریكی ناوه‌ندی بۆ بدۆزێته‌وه, بۆیه ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودایه‌كی كورت و ڕاسته‌وخۆ سه‌یری بكه‌ین كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نابێت, به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودایه‌كی دوورتر‌و ناڕاسته‌وخۆ سه‌یری بكه‌ین كاریگه‌ری باشی ده‌بیت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه، چاككردنی دۆخی كورد و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌له نێوان په‌كه‌كه و توركیاداهه‌یه .
هێشتا* هه‌ڵوێسته تونده‌كانی ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سپێكردنی جه‌نگی غه‌ززه‌و دواتر جێهیشتنی كۆنگره‌ی داڤوس له دژی شیمۆن پیریزو به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵوێستانه تا ئه‌مڕۆ دژی جوله‌كه چ كاریگه‌ریه‌كی كردۆته سه‌ر سومعه‌ی ئه‌و پارته له ناوخۆی توركیا ؟ئایا كیرڤی حزبه‌كه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به‌رزكردۆته‌وه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ؟.
یوسف گوَران* به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ن, به‌تایبه‌ت دوای موناقه‌شه تونده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شیمۆن پیریز, كه ئه‌ردۆگان گه‌ڕایه‌وه وه‌ك پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی ئیستیقبالی لێ كرا, ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رامبه‌ر به فه‌ڵه‌ستین له ڕوی جاوه‌ریه‌وه له توركیادا پشگیری لێ ئه‌كرێت.
پاش موناقه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شیموَن پێرێسدا له توركیا ئه‌ردوَگان وه‌ك پاڵه‌وانی نه‌توه‌یی ته‌ماشاده‌كرێت
پرۆفایل:
ناو: یوسف گۆران
شوێن وساڵی له‌دایكبوون: كه‌ركوك 1968
ساڵی 1990 كۆلیجی یاسای زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردوه
ساڵی 2007 ماسته‌ری له یاسای گشتی به‌ده‌ست هێناوه‌و ئێستاش خوێندكاری دكتۆرایه له زانكۆی سلێمانی.
چه‌ندین كتێب‌و لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌وده‌ستوری ومه‌سه‌له‌كانی كه‌مینه‌و توركیا‌و توركمان...هتد، بڵاوكردۆته‌وه.