ئیبن خلدوون وچه‌مكی عصبیه‌ت ( ده‌مارگیری)
ئا:مـــــه‌روان مــه‌زهه‌ر جافر
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن خلدوون:
له ساڵی (732ك) (1332 ز) له ولاَتی تونس كه‌سێك هاته دوونیاوه تائه‌مرۆش خه‌ڵكی ئه‌و ولاَته وموسڵمانانیش شانازی پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌و مرۆڤێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو دامه‌زرێنه‌رو باوكی زانستێكه كه ئه‌مرۆكه جێگای خۆی كردووه‌ته‌وه له‌نێو زانسته‌كاندا، جێگا ده‌ستی ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه به‌و زانسته‌وه دیاره، ئه‌و شتێكی زیادكرد بۆ جیهان له پێناو ئه‌وه‌ی خۆی زیاده نه‌بێت له‌م جیهانه‌دا، ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه‌ش (ئیبن خلدوون)ه كه‌ناوی ته‌واوی (ولی ا‌لدین ابوزه‌ید عبدالرحمن بن محمد) و له خێزانێكی رۆشنبیر‌و موسڵمان چاوی به‌دونیا هه‌ڵهیناوه، باوكی كه‌سێكی زانا وفقه ناس بووه، بۆیه هه‌ر له منداڵیه‌وه خلدونی سه‌رقاڵ كردووه به خوێندنه‌وه‌و فێربوونی زمان‌و خوێندنی فقه و قورئان له‌به‌ركردن، ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی به‌م شێوه به‌سه‌ر ده‌بات تاده‌گاته ته‌مه‌نی(17) ساڵی له‌م ساڵه‌دا (باوك و دایكی) له ده‌ست ده‌دات، كه‌لێنێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته نێو ژیانی ئیبن خلدوونه‌وه، به‌لاَم رێگر نه‌بوو له به‌رده‌م كاروخوێندنی ئه‌ودا، له‌م قۆناغه به‌دواوه ئیبن خلدوون كه‌وته نێو روداوه سیاسیه‌كان، كه له‌وسه‌رده‌مه‌دا باڵی كێشابوو به‌سه‌ر ولاَتدا و بیست ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ روداوه سیایه‌كاندا به‌سه‌ربرد.
ئیبن خلدوون به‌شێكی زۆری ژیانی خۆی به‌گه‌ڕان و سه‌ردان كردنی ولاَتان به‌سه‌ر بردووه، (تونس، مه‌غریب، ئه‌قصا، میصر، ئه‌نده‌لوس، ....) گه‌ڕاوه، ماوه‌یه‌كیش له گه‌ڵ هۆزی (به‌نوعریف)دا ژیانی به‌سه‌ر بردووه و بۆ ماوه‌ی چوارساڵ لای ئه‌م هۆزه ماوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا كتێبی(العبر) نوسیوه، و پاشان بۆ ته‌واوكردنی كتێبه‌كه‌ی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ(تونس) له‌وێ كتێبه‌كه‌ی ته‌واو كرد و پێشكه‌شی كردوه به سولگان، خلدوون مرۆڤێكی زمان پاراو بووه و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌رۆك هۆز وپیاوانی ئایینی هه‌ربۆیه كه‌سێكی خوشویستراوبووه له لایان.
ئیبن خلدوون له زانكۆكانی( زه‌یتونیه له تونس) ( القروبین له مه‌غریب) (ئه‌زهه‌ر له میصر) وانه‌ی وتووه‌ته‌وه و سه‌فه‌ری حه‌جی كردووه، له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه به قازی به‌و پێه‌ی كه فقه‌ناسێكی به توانا بووه.
ساڵی ( 808ك)( 1406ز) ساڵێكی پڕ له نه‌هامه‌تی و ناخۆشی بوو به نسبه‌ت ولاَتی تونس وموسڵمانان به گشتی و زانستی كۆمه‌ڵناسی به‌تایبه‌تی، چونكه ولاَتی تونس مرۆڤێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستدا، كه جێگای متمانه‌ی سه‌رجه‌می سه‌رۆك هۆز و پیاوانی بوو كه تائه‌مرۆش جێگای شانازیه بۆ ئه‌و ولاَته، به‌نسبه‌ت زانستی كۆمه‌ڵناسیشه‌وه له ده‌ست دانی باوك واته هه‌تیوبوون، به‌لاَم جێی شانازیه بۆ خلدوون كه ناوی بۆ هه‌میشه زیندووه، له نێو زانستی كۆمه‌ڵناسیدا ناوی تۆماركراوه‌و تائه‌مرۆش كۆری زۆرێك له رۆشنبیران وكۆمه‌ڵناسان وزانایانی گه‌رم كردووه رۆژانه لێكۆلینه‌وه وخوێَندنه‌وه ده‌كرێت له‌سه‌ر بیروبۆچونه‌كانی و رۆژ به رۆژ گه‌وره‌ی ولێهاتووی ئه‌م زانایه زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی ئیبن خلدوون :
1/ تاریخ ابن خلدوون المسمی، بكتاب العبرودیوان المبتدا والخبر فی الا‌یام العرب والعجم والبربر ومن عاصرهم من ژوی السلگان الاكبر
2/ مقدمه ئیبن خلدوون
3/ كتاب مزاكراته التعریف بابن خلدوون
4/ كتاب الباب المحصل فی اصول ا‌لدین
5/ شرح قصیده برده
6/ شغا‌و السائل لتهزیب المسائل
ئیبن خلدوون وچه‌مكی عصبیه‌ت ( ده‌مارگیری)
له راستیدا هه‌ر زانا‌و بیرمه‌ندێك بگرین ده‌بینین له ژیانیدا بایه‌خی داوه به چه‌مكێك یا خود تیورێك، و كاری له‌سه‌ر كردووه و پاشان راوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و چه‌مكه یاخود ئه‌و تیوره خستوه‌ته روو بۆسه‌لماندنی ووته‌كانیشمان پشت به چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌به‌ستین بۆنموونه زانای به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵناسی( امیل دوركهایم) باسی له چه‌مكی(خۆكوژی) كردووه وشیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆكردووه وباسی له جۆره‌كانی كردووه، هه‌روها باسی ئه‌و فاكته‌رانه‌ش ده‌كات كه وا له تاك ده‌كات په‌نا ببات بۆخۆكوشتن وتیروانینی خۆی خستووته روو له‌م باره‌یه‌وه وله‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تیروانینی تایبه‌تی هه‌یه له سه‌رچه‌مكی ئایین، هه‌روه‌ها باوكی زانستی كۆمه‌ڵناسی نوێ (ئوگست كۆنت) ئه‌ویش باس له كۆمه‌لێك چه‌مك وتیۆری ده‌كات، یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ش لای كۆنت باسكردنه له سه‌ر قۆناغه‌كانی ژیانی كومه‌ڵگا كه له‌و باوه‌ره‌یه‌دا كه كۆمه‌ڵگاكان به سێ قۆناغدا تێپه‌ر ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش قۆناغی(لاهوتی، میتافیزیكی، زانستی یاخود علمی) كه بۆچوونی تایبه‌تی خۆشی سه‌باره‌ت به‌م قۆناغانه خستووه‌ته روو، ئیبن خلدونیش هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م زاناكانی دیكه باس له كۆمه‌ڵێك چه‌مك وتیور ده‌كات، گرنگترینیان باس كردنه له چه‌مكی عصبیه‌ت و هه‌روها تیۆری (ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌لاَت وعلم العمران وبه‌ده‌ی وشارنشینی ) وچه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نها باس له چه‌مكی عصبیه‌ت ده‌كه‌ین لای خلدوون.
له زمانی كوردیدا چه‌مكی (عصبیه‌ت) له به‌رامبه‌ر وشه‌ی (ده‌مارگیری)دا به‌كارده‌هێنین.
عصبیه‌ت (ده‌مارگیری) وشه‌یه‌كی كۆنه و له‌پێش ئیبن خلدوندا بوونی هه‌بووه، به‌لاَم ئیبن خلدوون هات و به‌رگێكی زانستی كرد به‌به‌ریدا، وشه‌ی عصبیه‌ت(ده‌مارگیری) وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه له وشه‌ی(عصب)، یاخود(عصاب)ه‌وه وه‌رگیراوه، كه به‌واتای ئینتمابوون و په‌یوه‌ست بوونی تاك دێت به‌گروپ یان رێكخراو یان كۆمه‌ڵ یاخود هۆز و خێڵ، نزیكترین ووشه له‌زمانی ئینگلیزدا له‌به‌رامبه‌رئه‌م چه‌مكه‌دا بریتیه‌له(social solidarity)
له رووی پێناسه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه‌وه تێروانینه‌كان جیاوازن هه‌ندێك پێیان وایه كه خلدوون وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی باسی له عصبیه‌ت(ده‌مارگیری) كردووه هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه عصبیه‌تی(ده‌مارگیری) خستووه‌ته ناوچوارچێوه‌یه‌كی سایكۆلۆجی یان سوسیولۆجیه‌وه، ئه‌توانین بڵێن عصبیه‌ت(ده‌مارگیری) چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه ده‌شتوانین له هه‌رسێ رووه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆبكه‌ین و بیخه‌ینه ناو چوارچێوه‌ی هه‌ر سێ زانسته‌كه‌وه.
ده‌توانین بڵێن عصبیه‌ت بریتیه له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی، كه‌ئه‌ندامانی گروپێكی كۆمه‌لاَیه‌تی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م پێناسه‌یه سه‌یری عصبیه‌ت ده‌كات، وه‌ك واقعێكی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی نه‌ك سایكۆلۆجی، یاخود عصبیه‌ت فاكته‌رێكی ده‌رونیه، هیزێكی پاڵنه‌ره له‌بونیادنانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا عصبیه‌ت لای خلدوون فاكته‌رێكی گرنگه بۆمانه‌وه و جێگیركردنی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها بناغه‌ی تیۆره‌كه‌شیه‌تی سه‌باره‌ت به جولاَنه‌وه‌ی مێژوو، به‌فاكته‌رێكیشی داده‌نێت بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌ت و مه‌رجی سه‌ره‌كیش بۆئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌ركرده پێویسته ئینتمای هه‌بێت بۆ گروپێك تاوه‌كو له‌رێگای ئه‌م ده‌مارگیریه‌وه خه‌ڵك كۆبكاته‌وه و كاروباره‌كانیان رێكبخات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عصبیه‌ت (ده‌مارگیری) لای ئیبن خلدوون:
1. له عصبیه‌تدا تاك په‌یوه‌ندی ده‌كات به هۆز یان خێلێكه‌وه وبیركردنه‌وه‌شی
ده‌گۆرێت وه‌ك ئه‌وان بیر ئه‌كاته‌وه، ئینتمای هه‌یه بۆیان وملكه‌چی فرمانه‌كانیان ده‌بێت ناتوانێت لێ لابدات تاك له‌م ساته‌دا هه‌م ژیانی خۆی پارێزراوه و هه‌م پارێزگاریش له هۆز وخێڵه‌كه‌ی ده‌كات، به‌وپێیه‌ی مرۆڤ ناتوانێت به‌ته‌نها بژی و به‌رده‌وامی به‌ژیانی بدات، بۆیه بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی پێویست ده‌كات په‌یوه‌ندی بكات به كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئیبن خلدوون نزیكه له بۆچونه‌كه‌ی (ئه‌ره‌ستۆ)وه كه پێی وایه مرۆڤ به سروشت كۆمه‌لاَیه‌تیه (الانسان مدنی باالگبع ای لابد منه الاجتماع)
2. راده‌ی به‌هێزی ولاوازی عصبیه‌ت ده‌گۆرێت له شوێنیكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه، لای ره‌وندیه‌كان عصبیه‌ت به‌هێزه، خلدوون به چاوی خۆشی ئه‌مه‌ی بینیوه و تێبینی كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌وندیه‌كان له بیاباندا ژیاون و له‌یه‌كه‌وه نزیك بوون زیاتر رووبه‌روی شه‌ڕ وهێرش كردن بوونه‌ته‌وه، ژینگه‌كه‌یان بچوك بووه و ژماره‌یان كه‌م بووه و موڵك وسامانیان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندیان كردووه به هۆزه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌م چه‌مكه به‌ته‌واوی و به‌زه‌قی ره‌نگ بداته‌وه، به‌لاَم له‌شاردا ده‌مارگیری لاوازه ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌هۆی فراوانی ژینگه‌ی شار كه هۆكارێكه بۆ لاوازبوونی عصبیه‌ت (ده‌مارگیری)، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری یاسا له‌شاره‌كاندا و بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاَت هۆكاربووه بۆ لاوازبوونی چه‌مكی عصبیه‌ت(ده‌ماگیری)
3. عصبیه‌ت (ده‌مارگیری) هه‌ندێك جار له‌سه‌ر بناغه‌ی خوێن داده‌مه‌زرێت و بونیاد ده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاك ئه‌ندامی خێزانه و پاشان ده‌بێته ئه‌ندامی هۆز و دواتر تیره پێكدێنن، كه ئه‌مانه به‌و په‌یوه‌ندیه خوێنیه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون، ئاماده‌ن پارێزگاری له‌یه‌كتربكه‌ن. ئه‌م جۆره عصبیه‌ته(ده‌مارگیریه) زۆربه‌هێزه، به‌لاَم هه‌ندێك جار ده‌مارگیری دروست ده‌بێت به‌بێ بوونی په‌یوه‌ندی خوێن، چونكه مرۆڤ به‌سروشت كۆمه‌لاَیه‌تیه و حه‌زی له هاوكاری و یارمه‌تیدانه، هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌به‌ر ئه‌و هه‌سته ئیجابیه‌ی تێدایه‌تی واده‌كات په‌یوه‌ندی بكات به هۆزێكه‌وه یاخود تیره‌یه‌كه‌وه و پێداویستی یه‌كتری پر بكه‌نه‌وه.
4. عصبیه‌ت(ده‌مارگیری) دیارده‌یه‌كی سروشتیه، و ته‌نها لای عه‌ره‌ب بوونی نیه. ناتوانین بیبه‌ستینه‌وه به عه‌ره‌به‌وه، به‌ڵكو ئه‌م چه‌مكه له‌لای فارسه و تورك و بگره كوردیش بوونی هه‌یه.
5. ئامانج له عصبیه‌ت وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَته، ململانیی هۆزه‌كان كه تامه‌زرۆی ده‌سه‌لاَتن به‌ره‌و شه‌رێكی بی‌سنوور ده‌یانبات، ئه‌م شه‌ره به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هۆزه كۆتای دێت كه خاوه‌ن عصبیه‌تیكی به‌هێزن، عصبیه‌ت واتای هێزو ده‌سه‌لاَته بۆئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ستی دێنن، كه خاوه‌ن به‌هێزترین عصبیه‌ت بن، ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیبن خلدون خۆیه‌تی.
6. عصبیه‌ت فاكته‌رێكه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت دانامه‌زرێت به‌بێ بوونی عصبیه‌ت (عصبیه‌ت و ئابووری به‌هێز) ئه‌و دوو هۆكاره‌ن، كه‌زامنی مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. لاوازبوونی ئه‌م دووانه‌ش روخان و له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌ت به‌شوێن خۆیدا ده‌هێنیت.
7. فراوان بوونی ژینگه هۆكارێكه بۆ لاوازبوونی عصبیه‌ت، هه‌تاوه‌كو ژینگه فراوانتر بێت عصبیه‌ت لاوازترده‌بێت، واته هه‌ست به‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی پێچه‌وانه ده‌كه‌ین له نێوان فراوان بوونی ژینگه و به‌هێزی و لاوازبوونی عصبیه‌تدا.
8. ده‌شكرێت عصبیه‌ت لاواز بێت و به‌ره‌و نه‌مان بروات، كاتێك كه‌سستمی دیموكراسی گۆڕا بۆ سستمی تۆتالیتاری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
9. په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان عصبیه‌ت وئاییندا: ئایین ئامرازێكی ناره‌سمیه بۆ كۆنترۆڵكردنی تاك و كۆمه‌ڵگا، به‌واتایه‌كی دیكه ئایین هاوبه‌سته‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش لای (امیل دوركهایم)یش بوونی هه‌یه،ئیبن خلدوون پێی وایه ئایین پێویستی به‌ده‌مارگیری هه‌یه بۆمانه‌وه وبه‌رده‌وامی و هیچ ئاینێك به‌بێ بوونی عصبیه‌ت ناتوانی په‌ره بدات به به‌رده‌وامی خۆی.
10. په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان سیاسه‌ت وعصبیه‌تدا:به‌بێ بوونی عصبیه‌ت ناتوانرێت هه‌م فه‌رمانره‌وا وهه‌م ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێت لاوازی ده‌مارگیری ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ده‌وڵه‌ت كاتێك كه ده‌مارگیری به‌هیز ده‌بێت له نێوان ئه‌ندامانی ده‌وله‌تێكدا ئه‌و ده‌وله‌ته به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌روات وگه‌شه ده‌كات به‌واتایه‌كی تر
مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ستراوه به مانه‌وه وبه‌هیزی عصبیه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان عصبیه‌ت وده‌وڵه‌تدا..
سه‌رچاوه‌كان
1/ شناخت انواع اجتماعات از دیدگاه فارابی وابن خلدون، غلامعلی خوشرو، چ2، 1374
2/ لۆژیكی ئیبن خلدوون، د، علی وردی ، و، عبدالله جبار، چ1، 2006
3/ ئیبن خلدوون وكۆمه‌ڵناسی نوی، فوئادبه‌علی، و، زیره‌ك ئه‌حمه‌د، سنور عبدالله، چ1، چاپخانه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2006
4/ عصبیه‌ت وتیوری ده‌وڵه‌ت له بیری ئیبن خلدووندا، ئه‌لبیرت عیسا، چاپخانه روون،2005
5/ ئیبن خلدوون وئوگست كۆنت، د، ئیحسان محمد حسن، و، دانا ملا حسن، چ1، ده‌زگاو چاپی په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی
مـــــه‌روان مــه‌زهه‌ر جافر