|
پ.د.عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌ئه‌مینداری یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان هه‌ڵبژێردرا.
پ.د.عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌ئه‌مینداری یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان هه‌ڵبژێردرا.
به به‌ده‌ست هێنانی (287)ده‌نگ پ.د. عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌زۆرترین ده‌نگ پۆستی ئه‌مینداری یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا.
رێكخراوی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رێكخراوێكی جیهانی زانایانی موسڵمانی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننی‌و شیعه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م زانایانی میانه‌ڕه‌وی جیهان ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی قه‌ره‌داغی له سێیه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوه‌كه‌دا بوو به ئاماده‌بوونی 600كه‌سایه‌تی جیهان و ئه‌ندامێتی 1500كه‌سایه‌تی موسڵمان له‌نێویاندا به‌گوته‌ی عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوه‌كه‌یه تێیدا نزیك به 30 زانای كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌شدار بوون، نزیك به 11زانایان له كوردستانی باشوره‌وه هاتبوون.
له‌كۆنگره‌كه‌دا وتاری شاندی زانایانی كوردستان له‌لایه‌ن عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیزه‌وه خوێندرایه‌وه و له‌وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به تۆپبارانه‌كانی ئێران‌و توركیاكرد‌و داوای له زانایان كرد هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له‌ژێر كاریگه‌ری وتاره‌كه‌یدا له به‌لاغی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه هاتبوو كه یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ناڕه‌زای خۆی به‌رامبه‌ر به‌و تۆپبارانه راده‌گه‌یه‌نێت‌و داوای راوه‌ستانی ده‌كات.
قه‌ره‌داغی له‌لێدوانێكیدا له باره‌ی پۆسته‌كه‌یه‌وه وتی: ئه‌و پۆسته‌ی به‌من سپێردراوه شانازیه بۆ گه‌لی كورد و له‌داهاتوشدا سودی زۆری بۆ میلله‌ته‌كه‌م ده‌بێت، چونكه كورد پێویستی به زانایانی جیهانه تا بزانرێت میلله‌تێكی موسڵمان له‌ناو جیهانی عه‌ره‌بیدا چ زوڵمێكی لێ كراوه.
پ.د. عه‌لی قه‌ره‌داغی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مینداری یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمانه سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه له قه‌ره‌داغ‌و ئێستاش خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رۆكی ئه‌میندارێتی زانكۆكه‌یه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: ئه‌م متمانه پێ به‌خشینه‌ی قه‌ره‌داغی وه‌ك ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایان له‌نێو چه‌ندێك له زانایانی عه‌ره‌ب‌و نه‌ته‌وه‌كانی تردا بوو كه ده‌نگی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و بویه جێگه‌ی میتمانه‌ی زۆرترینی ئاماده‌بوان.
هه‌رله‌م كۆنگره‌یه‌دا زانای هاوچه‌رخی ئیسلامی د. یوسف قه‌رزاوی به‌سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
ئێمه‌ش به‌ناوی ماڵپه‌ری هه‌ژانه‌وه پیرۆزایی له‌قه‌ره‌داغی ده‌كه‌ین خوازیارین له‌م رێگه‌یه‌وه خزمه‌تێك به نه‌ته‌وه ماندووه‌كه‌ی بكات.
Tuesday, July 06, 2010
|