جێنده‌ر له‌په‌یوه‌نییه‌كانی هێزه‌وه بوَ په‌یوه‌ندییه جێنده‌رییه‌كان
ن.د.عالیه فه‌ره‌ج موسته‌فا
و.ئومێد كه‌مال
به‌كارهێنانی جێنده‌ر و دابڕینی له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا هه‌ن داده‌نرێت به‌گرنگترین ئه‌و نزیك خستنه‌وانه‌ی له ڕێگه‌یه‌وه جێنده‌ر وه‌ك تاكه ئامراز ده‌خرێته ڕوو بوَ شیكاركردن وبناغه‌یه‌یه‌كی پێشنیاركراو بوَ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو ڕه‌گه‌ز، وه‌هه‌وڵ وكوَششێكی زوَر له‌لایه‌ن پێشڕه‌وانی ڕه‌وتی ڕادیكاڵی نێو بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیزمه‌وه دراوه چ له‌سه‌ر ئاستی بیردوَزه‌یی وچ له‌سه‌ر ئاستی كرده‌یدا، بوَ دوورخستنه‌وه‌ی ڕوَڵی ڕه‌هه‌ندی بایه‌لوَژی له‌وه‌دا په‌یوه‌سته به‌شكڵدان به‌جوَری په‌یوه‌ندی نێوان دووڕه‌گه‌زو ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی كه له‌په‌یوه‌ندییه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، له‌ڕه‌وتی ڕادیكاڵی فیمینزمه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت radical feminism كه‌هه‌ستاوه به‌ئاراسته‌كردنی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بونیادی خێزان وكوَمه‌ڵگه، كه‌به‌بڕوای ئه‌وان هوَكاری سه‌ره‌كین بوَ ئه‌و شوێن كه‌وته‌یی‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی كه دووچاریان هاتووه له‌سه‌رجه‌می كوَمه‌ڵگه مروَییه‌كاندا.
ده‌ستیان دایه داننان به‌ڕوَڵی سه‌ره‌كی بوَ ره‌هه‌ندی كوَمه‌ڵایه‌تی كلتووری له‌بونیادی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژن وپیاو له رَێگه‌ی پێناسه‌دانانه‌وه بوَ ووشه‌ی جێنده‌ر كه‌بریتییه له : گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌ی كه‌له‌نێوان ژن وپیاواندا هه‌یه كه‌له‌ڕووی كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕه‌نگ ده‌گرێت، وه‌هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ ئه‌و ره‌فتار وئاسه‌وارو چالاكییانه‌ی كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یوه‌ست بێت به‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه"{1}، له‌سه‌ر ئه‌م دانپیانانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێت كه‌هه‌موو ئه‌وجیاوازییه كوَمه‌ڵایه‌تیانه‌و په‌یوه‌ندییه خوڵقاوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ره‌نجامی ئه‌و واقیعه كوَمه‌ڵایه‌تی وكلتوریه‌یه كه له كوَمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بوَ كوَمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گوَڕَێت وه‌له زه‌مه‌نێكه‌وه بوَ زه‌مه‌نێكی تر گوَڕانی به‌سه‌ردادێت، وه ڕه‌وته ڕادیكاڵیه‌كان واداده‌نێن كه‌په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز له چه‌شنی ئه‌و شتانه‌یه كه مروَڤ له‌ڕێگه‌ی قوَناغه یه‌كبه‌دوایه‌كداهاتووه‌كانی پێگه‌یشنی كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه فێری ده‌بێت.
هاوتا له‌گه‌ڵ پێداگری وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقوَڵییه‌كان نێوان دوو ڕه‌گه‌ز چه‌ند دووانه‌یه‌كی نوێ سه‌ریان هه‌ڵداوه وێنه‌ی زاڵ/شوینكه‌وته superior/ inferior تایبه‌ت/گشتی public/private بوَ وه‌سفكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ژنان وپیاوان، به‌و پێیه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی هێزه power relationپیاوی زاڵ وبه‌ده‌سته‌ڵات هه‌ڵده‌ستێت به‌مماره‌سه‌كردنی ده‌سته‌ڵاتی خوَی له‌نێو خێزان وكوَمه‌ڵگه‌دا بوَ ملكه‌چپێكردنی ژنان، وه شیكاری ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی پێناسه‌یه‌كی نوێوه بوَ جێنده‌ر كه بریتیه له :{به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان ژن وپیاو ده‌وترێت كه‌له‌بناغه‌وه پشت ده‌به‌ستێت به‌و ڕوَڵانه‌ی كه‌له‌ڕووی كوَمه‌ڵایه‌تییه‌وه نه‌بینراون، به‌جوَرێك ئه‌و ڕوَڵانه ده‌درێنه پاڵ یه‌كێك له دوو ڕه‌گه‌زه‌كه ، وه‌ژنان ڕوَڵی پاشكوَیه‌تی بوَ پیاوان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه " {2}
له‌م پێناسه‌یه‌وه سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رچاوه ده‌گرن كه‌ده‌كرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت له‌وه‌رگرتن وبه‌كارهێنانی چه‌مكی جێنده‌ر به‌م شێوه‌یه:
1/زانین وشیكاری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژنان وپیاوان .
2/دیاریكردن و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و هوَكاروو ڕوَڵ وبه‌رپرسیاریه‌تیانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی هێزی {زاڵبوون/ملكه‌چی} له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا ده‌خه‌نه ڕوو.
3/كاركردن بوَ بنیات نانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ژنان وپیاواندا له‌سه بناغه‌ی یه‌كسانی و به‌رابه‌ری جێنده‌ری به‌جوَرێك هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هاوتان له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندی نێوانیانه‌وه هه‌بێت.
به‌م شێوه‌یه هه‌ریه‌كه له په‌یوه‌ندییه كوَمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له‌دیدگای ڕادیكاڵی فیمینیزمه‌وه و له‌ڕه‌هه‌ندی جێنده‌ری فیمینیزمه‌وه GENDAR FEMINISMه‌وه بویه بواری یه‌كه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م بوَ به‌دیهاتنی گوَڕانكاری كوَمه‌ڵایه‌تی، شه‌رعییه‌ت به‌خشین به‌سیستمێكی جێگر بوَ ئه‌و په‌یوه‌ندییه باوانه‌ی كه‌له‌نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه وه‌ك یه‌كبوون ولێكچوون به‌دیدێت له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا له‌بری یه‌كسانی ته‌واوو ڕه‌ها كه ڕه‌وتی ڕا]یكاڵی فیمینیزم بانگه‌شه‌ی بوَ ده‌كات.
داخوازیه‌كه گه‌شه‌ی سه‌ند له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی جێنده‌ر- فێمێنیزمه‌وه كه‌پێناسه‌ی جێنده‌ری كردوه, بریتی یه له:{ به‌شێكی بونیادیه له‌په‌یوه‌ندییه كوَمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌پشت ده‌به‌ستێت به چه‌مكی جیاوازییه‌كانی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز، یان جێنده‌ر به هه‌ر بونیادێكی كوَمه‌ڵایه‌تی ده‌گوترێت كه هه‌ڵده‌ستێت به لێك دابڕینی جه‌سته‌ی پیاو له جه‌سته‌ی ئافره‌ت، وه‌به‌دوای ئه‌م پێناسه‌یه‌شدا {جنس /SEX}له‌ژێر ووشه‌ی جێنده‌ردا جێی ده‌كرێته‌وه وه‌ك{ به‌شێك لێی}"{3}
بوَ ئه‌وه‌ی ئه‌و گشتاندنه هه‌موو بونیاده خێزانی وكوَمه‌ڵایه‌تییه‌كان بگرێته‌وه له‌توانایدایه كه ڕوَڵێك بگێڕێت له‌بونیادی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز له‌چوارچێوه‌ی خێزان و ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا.
وه هه‌ردوو ڕوت-ڕادیكاڵ وجێنده‌ر-فیمینیزم له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك بوَ كاروو توێژینه‌وه له‌ڕه‌خنه گرتنیاندا له‌و په‌یوه‌ندییه به‌رپایانه‌ی كه‌هه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشنیارانه‌ی وه‌ك جێگره‌وه ده‌یخه‌نه‌ڕوو له‌پێناو سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ڕه‌گه‌ز له‌سه‌ر چه‌ند بناغه‌یه‌كی وێنه‌ی یه‌كسانی‌و هاوتایی زامنی ئاراسته‌كردنی په‌یوه‌ندییه زانراوو ناسراوه‌كان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز ده‌كات بوَ په‌یوه‌ندییه جێنده‌رییه‌كان،
له‌گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ش:
یه‌كه‌م/ئیعتباردانان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا هه‌ن له چوارچێوه‌ی خێزانداریدا كه په‌یوه‌ندی هێزی پیاو له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوَمه‌ڵایه‌تی خوَی به‌كارده‌هێنێ بوَ ملكه‌چ پێكردنی ژن وداڕنینی له‌هه‌رده‌سه‌ڵاتێك له چوارچیِوه‌ی خێزاندان، هه‌روه‌ها كاركردن بوَ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌ست له‌نێوان هه‌ردوو چوارچێوه‌ی خێزان و چوارچێَوه‌ی كوَمه‌ڵگه‌دا له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی توَمه‌تباركردنی خێزان به‌وه‌ی كه‌لانكه‌ی سته‌م وچه‌وساندنه‌وه‌ی واقعه به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه، وه‌به‌رده‌وا بوونی خێزان ده‌بێته كوَسپ وبه‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌دیهاتنی یه‌كسانی جێنده‌ری، ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ی چه‌ند بنه‌مایه‌كی فیزیكیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ڕه‌وتی ڕادیكاڵه‌كان له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزمدا ته‌به‌نی ده‌كه‌ن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كلتووری بوَ نه‌ته‌وه جوَراو جوَره‌كانی دونیا، وه‌نه ڕه‌چاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كردووه كه گه‌لانی موسڵمانی پێ ناسێنراوه له‌ڕووی جیاكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، كه ئیعتباری په‌یوه‌ندیه‌كان ته‌واوكارین له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا، ئه‌مه‌ش بوَ به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته خوازراوانه‌ی كه‌له‌پێك هێنانی خێزاندا ده‌خوازرێت، له‌كاتێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچیِوه‌ی خێزان په‌یوه‌نددیه‌كه ڕكه‌به‌رایانه‌یه‌و جوَرێك له‌پێش بڕكێی تێ ده‌كه‌وێت به‌جوَرێك ئافره‌ت له‌ڕێگه‌یه‌وه ڕه‌هه‌ندی مروَیی به‌دی بهێنێت له خوَیداو له‌قه‌واره‌كه‌ی خوَیداو به‌شداربێت له‌چاكسازی وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌دان به‌كوَمه‌ڵگه‌ی خوَی.
دووه‌م/ڕه‌وته ڕادیكاڵیه‌كان ده‌خوازن وكارده‌كه‌ن له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له:ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن وپێشه‌وایه‌تی‌و داب‌ونه‌ریتی كوَمه‌ڵایه‌تی‌و فێربوونی ئاین یان ڕوَڵی ئاینه‌كان له‌بونیاده خێزانی وكوًَمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌كردن وكاركردن له‌پێناو سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ژنان‌و پیاوان له‌سه‌ربناغه‌ی یه‌كسانی وجێنده‌ری كه‌هیچ یه‌ك له‌م شتانه له‌به‌رچاو به‌گرنگ ناگرێت: ته‌مه‌ن واته جیاوازی قوَناغ‌و گرووپه‌كانی ته‌مه‌ن له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا یان له‌نێوان ڕه‌گه‌زێكیاندا به‌ته‌نها له‌بونیادی په‌یوه‌ندی نێوانیاندا، هه‌روه‌ها به‌هاكان كه‌په‌یوه‌ندییه‌كان بڕیارده‌ده‌ن وده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌یه‌سه‌ر بونیادنانیانداو كاریگه‌ر ده‌بێت له‌به‌رده‌وام بوونی سیستمی په‌یوه‌ندیه خێزانی وكوَمه‌ڵایه‌تی‌و خزمایه‌تیه‌كان.
لێره‌شه‌وه له‌حاڵه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌په‌یوه‌ندی جێنده‌ری، ڕێگه به‌گه‌وره نادرێت باوك بێت یان دایك یان.....ئاموَژگاری ئاراسته‌ی منداڵ تر له‌خوَی بكات كوڕی بێت یان كچ یان....
هه‌روه‌ك بوَ هیچ داب‌ونه‌ریتێك نییه ئه‌گه‌ر چی ئیجابیش بێت كه‌گه‌لان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن پابه‌ندبن پێیه‌وه له‌وشتانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوا دوو ڕه‌گه‌ز یان دووكه‌س له‌هه‌مان ڕه‌گه‌ز...هیچ ڕوَڵێك بگێڕێت له‌ژیانی خێزانی وكوَمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌روه‌ها پێیان وایه ئیعتباردانان بوَ ئاییه‌نه‌كان كوَسپن له‌به‌رده‌م بونیادنانی په‌یوه‌ندییه جێنده‌رییه‌كان یان قه‌بووڵكردنی ئاینه‌كان به‌مه‌رجی ده‌ست پێكردنی پروَسه‌ی پێداچوونه‌وه‌و ته‌فسیری ده‌قه‌ئایینیه‌كان به‌چه‌شنێك گونجا بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی جێنده‌ر كه بونیاده جێنده‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێن.
ڕه‌وته ڕادیكاڵییه‌كان له بزوتنه‌وه‌ی فیمینیزم هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌پاندنی بنه‌ما فیكریه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دیكوَمێنت‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه له‌ده‌زگاكان‌و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كوَششه زوَروزه‌وه‌ندانه‌ی ده‌خرێنه گه‌ڕ ئه‌و ڕێكخراوه ناحكومیه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وته ڕادیكاڵییه‌كان ده‌كه‌ن وه‌به‌تایبه‌تیش ڕه‌وتی جێنده‌ری فیمینیزم، له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی وپشتگیری مادی ئه‌و به‌رنامه‌و پروَژانه‌ی كه‌مه‌به‌ستیان گه‌شه‌پێدان یان لێكوَڵینه‌وه‌یه له‌نێو كوَمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا، له‌پێناو ده‌ستخستنی واقعی ساز‌و ئاماده بوَ سه‌پاندنی فه‌ردانییه‌ت‌و ململانێ وپڕاگماتیه‌ت وه‌ته‌رجه‌مه‌كردنی بوَ واقیعێكی ژیانی‌و چه‌شنێكی ژیان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بوَ ئه‌و كوَمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه ئایینی ئیسلام ژیانی خێزانی وكوَمه‌ڵایه‌تی بو درووست كردوون.
پروَسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژنان‌وپیاوان له‌ڕوانگه‌ی جێنده‌ر-فێمێنیزمه‌وه ده‌بێته هوَی داماڵینی گه‌لانی ئیسلامی له‌هه‌موو ئه‌و به‌هاو داب‌ونه‌ریت‌و ڕه‌وشتانه‌ی كه ژیانی خێزانی‌و كوَمه‌لایه‌تی هه‌ڵگریه‌تی، چه‌ندین سه‌ده‌یه پاپه‌نده پێیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به جێگره‌وه‌یه‌ك ڕابگات كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی بوَ بكات كه ده‌رهاویشته‌ی واقیعه ئابووری وسیاسییه‌كه‌یه‌تی.
سێیه‌م/پێشڕه‌وانی جێنده‌ر-فیمینیزم چوَنیه‌تی ئه‌و گوَڕانه‌یان خستوَته به‌رباس كه ده‌یانه‌وێت له‌په‌یوه‌ندی نێوان دووڕه‌گه‌زدا به‌دی بهێنن.
"ده‌كرێت ئه‌و گوَڕانه خوازراوه له‌نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا له‌ڕێگه‌ی چاكسازی سیاسی‌و چاكسازی یاسایی‌و ته‌شریعیه‌وه ده‌ست پێ بكات، كه هه‌نگاو ده‌نێت ته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی یه‌كسانی جێنده‌ری، هه‌روه‌ك ده‌بێت بوَ هه‌ریه‌ك له دوَزینه‌وه زانستییه‌كانی بواری ته‌كنه‌لوَژیاو كوشتوكاڵ وباروودوَخی ئابووری نوێ ڕوَڵیان هه‌بێت له هێنانه‌كایه‌ی ئه‌و گوَڕانه له په‌یوه‌ندی نێوان ژنان وپیاواندا"{4}.
وه‌به‌م شێوه‌یه سیسته‌می په‌یوه‌ندییه خێزانی وكوَمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوَ گه‌لانی جیهان و له‌نێوان گه‌لانی موسوڵماندا بوَته ئامانجێك بوَ پروَژه فیكری‌و بیردوَزیه‌كانیان‌و پروَژه‌كانی چاكسازی‌و ڕیفوَرمی سیاسی‌و ئابووری یاسایی له‌لایه‌ن ڕه‌وت‌و دامه‌زراوه‌كان چ جیهانییه‌كان چ ناوچه‌ییه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و گوَڕانه كوَمه‌ڵایه‌تییه له‌ڕێگه‌ی داماڵینی ئه‌م گه‌لانه له‌زوَرێك له‌وشتانه‌ی كه‌شانازی پێوه ده‌كه‌ن له‌ژیانی خێزانی وكوَمه‌ڵایه‌تیانداو هه‌ر به‌وانه‌ش كاروانیان درێژه‌ی پێ ده‌درێت.