ئاینداره ئاین كوژه‌كان
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بوَ به‌كار هێنانی چه‌مكه ئاینیه‌كان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا
ن.سه‌لمان نادر
ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێكی فیكری شیكاریه بوَ به‌كار هێنانی سیاسیانه‌ی ئاین له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ندێك پارت و لایه‌نی سیاسی‌دا . بڵاو كردنه‌وه‌شی وه‌ك ئه‌ركێكی فیكری خراوه‌ته پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه تاوه‌كو وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بوَ هیچ هێزێكی سایسی یا دژی هیچ پارت و لایه‌نێك نه‌بێت
سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته پێشگریمانه‌یه‌كی هه‌یه‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كار له‌سه‌ر ته‌واوی بونیاتی بابه‌ته‌كه ئه‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئاین كایه‌یه‌كی سه‌رو مروَییه‌و و ته‌واوی پێكهاته بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ناو ئاین ئه‌و ئاستانه‌ن كه مروَڤ پێیان ناگات , بوَ یه خاوه‌نی پیروَزین , هه‌ر هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی تێكه‌ڵ كردن و گواستنه‌وه‌ی بوَ ئه‌و ئاستانه‌ی كه مروَڤی ببێت و مروَڤه‌كان بتوانن پێی بگه‌ن له خودی ماهیه‌تی ئاین دێنێته خواره‌وه قودسیه‌تی ئاین ئه‌كوژێت و ئاین خاڵی ئه‌كاته‌وه له‌و بونه‌ی كه له‌سه‌رو توانای مروَڤه‌وه‌یه و شوناسێكی دی ئه‌به‌خشێته ئاین كه شوناسێكی بونیه‌و مروَڤه‌كان ئه‌توانن به‌رهه‌می بهێنن .
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و پێش گریمانه‌یه‌ش كاتێك دێته بوون كه بتوانین پانتایی ئاین له كیانی ئایندار جیا بكه‌ینه‌وه , واته ئه‌و دوو چه‌مكه هه‌ریه‌كه‌یان له بواری خوَیدا ته‌وزیف بكه‌ن و سنور و پێكه‌هاته‌كه‌یان شی بكه‌ینه‌وه تاوه‌كو بتوانین له‌و پێش گریمانه‌یه‌وه بگه‌ینه ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كه ڕێز گرتن به مانای ته‌قدیس كردن له ئاین بریتیه له ڕێزگرتن له ئاین به‌و مانایه‌ی كه ئاین په‌یامی خودایه‌و ناكرێت تێكه‌ڵ به بوَچونی مروَڤ بكرێت . بریتیه له جیا كردنه‌وه‌ی ئاین وه‌ك كایه و كیان له ئایندار وه‌ك فاعل و كاركردی كیانی ئاین , كه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت نزیكتر بونه‌وه له ئاین مروَڤ زیاتر ئه‌كاته ئایندار نه‌ك ئاین , كه وا هه‌ست ئه‌كه‌ین ئه‌م دوو بازنه‌یه به ته‌واوه‌تی تێكه‌ڵ ئه‌كرێن . زوَر جار ئاین ئه‌بێته ئایندار و ئاینداریش شانازی به ئاینه‌وه ئه‌كات , ئایندار خوَی پڕ ئه‌كات له قودسیه‌ت و شه‌رعیه‌تی ئاین , ئیدی ناتوانێت خوَی له‌و شه‌رعیه‌ت و قودسیه‌ته دابماڵێت . ته‌نانه‌ت زوَر جار هه‌ندێك بوَچون هه‌ن ئه‌گه‌ر به ووردی لێی بڕوانین ئه‌م بوَچونه‌مان بوَ ئه‌سه‌لمێنێت , ( ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی كه هه‌ریه‌كه له ئاین و ئایندار ئه‌توانن ببنه خاوه‌نیان تێكه‌ڵ ئه‌بن ئه‌وانیش چه‌مكه‌كانی "موقه‌ده‌س و موقه‌ده‌ر "ن واته پیروَز و ڕێزلێگیراو.) ئاین موقه‌ده‌سه و ئاینداریش ڕێز لێگیراوه
كه‌واته هه‌ر تێكه‌ڵكردنێك له‌و دوو بواره‌دا زیان به هه‌ردوكیان ئه‌گه‌یه‌نێت هه‌م ئاین ئه‌كاته پانتاییه‌كی مروَیی و هه‌ڵسوكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و نشێویه‌كانی مروَڤه‌كان ئه‌بێته ده‌ر ئه‌نجامی ئاین و هه‌ڵه‌و سه‌ره‌ڕوَییه‌كانی مروَڤیش ئه‌بنه خاڵی ڕه‌شی نێو چاوانی ئاین هه‌م ئاینداره‌كانیش ئه‌كاته هێزێكی سه‌رو مروَیی و بانڕه‌خنه‌یی و بوَخوَیان به گوزه‌ری هه‌ڵه‌دا ئه‌چن , كه ئه‌گه‌ر به‌ووردی له بوَچون و هه‌ڵوێست و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی نێو مێژووی ئاینیمان بڕوانین زوَر بوڕونی ئه‌و تێكه‌ڵ بونه هه‌ستی پێئه‌گرێت ، ماموَستایه‌كی ئاینی كورد له ساڵانی شه‌سته‌كاندا ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به زانا بكات سوكایه‌تی به زانست كردوه ( ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست له زانست بریتیه له زانستی ئیسلامی ), ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به زانست بكات سوكایه‌تی به ئاین كردوه ئه‌وه‌ش سوكایه‌تی به ئاین بكات خوا سوكایه‌تی پێئه‌كات , ئالێره‌وه به كوَمه‌ڵێ هاوكێشه‌دا تێپه‌ڕ ئه‌بین كه پێمان ئه‌ڵێت ماموَستایانی ئاینی بریتین له ئاین و ئه‌و ئایاته پیروَزه‌ش كه جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاری له زیكر ئه‌كات ماموَستایانی ئاینیش ئه‌گرێته‌وه . كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌ركی شانی ئاینداره دیاری كردنی كیانی ئاینه له كیانی ئایندار , سنوری ئاینه له سنوری ئایندار .ئه‌وه‌ش به‌و هاوكێشه ساده‌یه‌ی كه هه‌ر به‌شێكی ئاین به‌ركه‌وتنی مێژوویی هه‌بێت و ئاماده‌گی سازش و كوَڕانكاری هه‌بێت ئه‌وا بریتیه له تێڕوانین ئایندار و ئه‌وه‌كه‌ی تریشی كه بان مێژووییه‌و به‌ركه‌وتنی مێژووی نیه ئه‌وه‌یان به‌شه ئاینیه‌كه‌ی نێو ئاینه عورفیه‌كه‌ی ئێمه‌یه.دوا جاریش پاش ناسینه‌وه‌یان تێكه‌ڵ نه‌ركردنیانه چونكه هه‌ر تێكه‌ڵ كردنێكی ئه‌و دوو كیانه بریتیه له كارێكی خوَكوژی هه‌م بوَ ئاین و هه‌م بوَ كوَمه‌ڵگا ( ئه‌گه‌ر عه‌لی شه‌ریعه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كاته‌وه ئاینی بێ عه‌شق كاره‌ساته و ماڵ وێرانیه بوَ ده‌ورو به‌ر) ئه‌وا ئه‌وه‌مان پێئه‌ڵێت ئه‌و ئاینداریه‌ی كه پێی وایه ئه‌و گه‌شتوه‌ته ناوه‌ڕوَكی ئاین و ئیدی پێویستی به گوێگرتن له ئه‌م و ئه‌وو هه‌وڵدان نیه بوَ ویساڵ و زیاتر گه‌شتن و دوَینه‌وه و ئه‌زمون كردنی ڕێگا جیاوازه‌كانی گه‌شتن به حه‌ق ئه‌وا كاره‌سات و ماڵ وێرانی به‌سه‌ر ده‌ورو به‌ریدا ئه‌هێنێت . له هه‌مانكاتیشدا ئاین ڕونتر(كاڵتر) ئه‌بێته‌وه ئه‌و بوَچونه فیزیاییانه ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ته‌وزیف بكه‌م , به‌و مانایه‌ی ئاینی خالص كاتێك تێكه‌ڵ ئه‌كرێت به مروَڤ ئیدی مروَیی ئه‌بێت ڕونتر ئه‌بێت خوایی بونی كاڵ ئه‌بێته ڕێژه‌ی ئه‌و تێكه‌ڵ كردنه‌ش ڕاسته‌وانه له‌گه‌ڵ ڕونتر بونه‌وه‌یدا ئه‌گوَڕێت . ئاینی یه‌كه‌م واته ئاینه خواییه‌كه ئه‌بێته ئاینی دووه‌م ئاینه مروَییه‌كه‌و قورسایی ئاینی كاڵ ئه‌بێته‌وه . هه‌ر ئه‌مه‌ش وامان لێئه‌كات زوَر به‌ڕونتر له كوردستاندا نمونه بوَ ئه‌م حاڵه‌ته بهێنینه‌وه كاتێك كاندێكی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر پارت و لایه‌نێكی ئیسلامی ته‌نیشت وێنه‌كه‌ی پڕ ئه‌كات له چه‌مكه كلیلیه‌كانی ئاین . كاتێك له ته‌نیشتیه‌وه په‌یامی ئاینی و ئه‌حكامی ئاینی ئه‌نوسێت له دیوه فیكریه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌مان پێئه‌ڵێت ئاین و ئایندار بریتین له یه‌ك و هه‌مان شه‌ریعیه‌تی ئاینیش ئه‌بێته شه‌رعیه‌تی ئایندار ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له ئه‌دای ئایندار هه‌بێت ڕه‌خنه‌ی له ئاین هه‌بوه ئه‌وه‌ی پێی وابێت ئه‌م كاكه ئاینداره ناتوانێت داكوَكی له مافه دنیاییه‌كانمان بكات ئه‌وا پێی وایه ئاین ئێمه ئه‌چه‌وسێنێته‌وه (ئه‌مه به چاوپوَشین له ئه‌دای ئایندارانه‌ی ئه‌و ئاینداره). ئه‌وه‌ی شایه‌تی بوَ ئه‌م ئاینداره نه‌دات شایه‌ت و مانی به‌سه‌ر تاكیه‌تی خوا‌و بێ هاوتا بونیدا نه‌هێناوه‌و وه‌ك لای خوَشمان ئه‌وترێت شایه‌ت و مانی به‌سه‌ر شانی موحه‌مه‌ددا(د.خ) نه‌هێناوه . چونكه ئه‌م ئاینداره هه‌ستاوه به كوَ كردنه‌وه‌ی دوو عیباره كه زوَر له جه‌وهه‌ردا له یه‌ك ئه‌چن ئه‌وانیش شایه‌ت ومان و دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه من هه‌ڵبژێره و ده‌نگدانت شایه‌تی دانه و به‌رپرسیاریت له شایه‌تی دان و ئه‌مه‌ش وێنه‌كه‌و ئه‌وه‌ش ژماره‌كه‌مه , ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه پێمان نه‌ڵێت كاكه ئه‌وه‌م بوَ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌كار هێناوه واته ئیستغلالم كردوه . كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه بێت دوو پانتاییه ته‌فكیك بكه‌ین و لێكیان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه , ئه‌وه‌یه ئێمه ڕه‌خنه‌كانمان له ئایندار نابنه ڕه‌خنه‌گرتن له ئاین و ئاینیش قودسیه‌تی خوَی ناخاته گره‌وی ئه‌خلاقیات و توانای ئاینداره‌وه . هه‌م ئاینداریش مروَییانه تر مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌كات گوێ له ڕه‌خنه‌كانمان ئه‌گرێت پڕوَژه‌مان پێشكه‌ش ئه‌كات .
عه‌بدول كه‌ریم سروش گه‌وره بیرمه‌ندی ئێرانی زوَر به ووردی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كاته‌وه هه‌ركه‌سێك خه‌ڵك به گوێڕایه‌ڵی و شوێنكه‌وته‌یی و خوَپێسپاردنی بێچه‌ند و چون بكاته‌وه و خوَی به‌هوَی ڕه‌وش و ئاینێكه‌وه له پێشتر بزانێت و خوَی به به‌رجه‌سته‌ی ئاین بزانێت و پێی وابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕوَشت ئیدی ئاین روَشتوه پێویسته بزانین له‌و شوێنه ئیدی بوَنی پێغه‌مبه‌رانه‌و بوَنی خواییانه نایه‌ت , به‌ڵكو له بری بانگه‌واز بوَلای خودا ( الدعوه الی الله) بانگه‌واز بوَلای خود ( الدعوه الی الژات) ده‌س پێئه‌كات
به‌شێكی دی ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌و بواره‌مان پێئه‌دات له‌سه‌ری بوه‌ستین ئه‌وه‌یه هه‌موو ته‌فسیری ئاینی بریتین له ته‌عبیر كردن له حاڵی ئاینداریمان له ده‌ركی ئاینداریمان ئه‌مانبه‌نه‌وه بوَ ئه‌و ڕاستیه‌ی كه هیچ ته‌فسیرێك نیاز و نیه‌تی خوا نیه‌و ناتوانێت به‌ناوی ئاینه‌وه بدوێت و دروستكردنی چه‌مكه‌كانی فرق ناجیه‌و مه‌زاهه‌بی زاله جگه له دروَ و خوَخه‌ڵه‌تاندن هیچی دی نین پێویسته ئێمه ئه‌وه بزانین نه شیعه ئیسلامی ڕاسته‌و نه‌سونه نه ئه‌شعه‌ری له‌سه‌ر حه‌قه‌و نه موعته‌زیله نه وه‌هابیه‌ت دروسته‌و نه زه‌یدیه نه‌فیقهی مالكی و حه‌نه‌به‌لی ده‌رخه‌ری هه‌ناوی ئیسلامه نه‌و شافیعی و جه‌عفه‌ری نه ته‌فسیره‌كه‌ی فه‌خری ڕازی دوا ته‌فسیری ئاینه و نه فی چلال ه‌كه‌ی سید قوتب و نه صه‌فوه‌ت و ته‌فاسیری صابونی و ته‌فسیری المیزانی ته‌باته‌بایی . ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و شه‌به‌نگانه‌ن كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌توانرێت بوترێت خوێندنه‌وه‌ی مروَڤن بوَ ئاین , هه‌ربوَیه له بورای سیاسیش‌دا هه‌مان ڕاستی دێته بوون نه ئه‌لقاعیده پڕاو پڕی ئاینه نه گه‌شه‌و عه‌داله‌تی توركیا نه هیچكامیشیان خاڵی له ئاین و په‌نای نه‌بردوه‌ته به ته‌فسیری ئاین و ئیلهامی خوَی له ئاینه‌وه وه‌ر نه‌گرتوه . هه‌رچه‌نده پێش گریمانه سیاسیه‌كانی هه‌موو بزوتنه‌وه‌كان بریتیه له فیكر و چوَنیه‌تی كار كردن له‌سه‌ر فیكر . ئه‌وه ئایدوَلوَژیایه ئه‌یه‌وێت پێمان بڵێت خوێنی فیكره‌كه‌ی من بریته له خوێنی مه‌لائیكه‌كان و په‌یامی خودا‌و هه‌ناسه‌ی پێغه‌مبه‌ران هه‌رچی فیكره‌كانی دیشن پڕاو پڕن له خوێنی شه‌یتان و ده‌هر و جنوكه‌كان .یان ئه‌یه‌وێت پێمان بڵێت ئه‌و هێزه خاڵی بوه‌ته‌وه له په‌یامه ئاینیه‌كان , به‌ڵام ناشكرێت ئێمه ڕوَڵی زانسته مروَییه‌كان له‌و نێوه‌نده‌دا ڕه‌چاو نه‌كه‌ین چونكه ئاین خوَی به‌كار به‌ری زانسته مروَییه‌كانه
ئه‌گه‌ر زوَر مه‌یدانیانه تر قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌موزی ساڵی ڕابردودا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی موژده‌ی به‌هه‌شتی به‌و كه‌سانه ئه‌دا كه ده‌نگیان پێئه‌به‌خشی و هه‌ر ده‌نگدانێكیشی به‌ده‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی خوَی به حه‌رام ئه‌زانی چونكه له‌گه‌ڵ هێزه سكوَلاره‌كاندا هاوپه‌یمانیان كردبوو ئالێره‌وه نه‌ك ده‌نكدان به هێزه سكوَلاره‌كان حه‌رام ئه‌بێت به‌ڵكو هه‌ر هاوپه‌یمانی كردنێكی هێزه ئیسلامیه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا حه‌رامه . ئه‌مه‌ش هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و موژده‌دانه‌یه كه له كاتی جه‌نكی ناوخوَدا ئه‌و هێزه به چه‌كداره‌كانی خوَی ئه‌دا به‌وه‌ی هه‌ركه كوژران حوَریه‌كان باوه‌شتان بوَ ئه‌كه‌نه‌وه , كه‌واته به تێڕوانینێكی پێش قه‌بوڵكردنی جیهانی نوێ ئه‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕوَسه فیكیره‌كانی جیهانی نوێ‌دا ئه‌كات , به‌ڵام له‌كاتی قه‌بوڵ كردنی سیستمی جیهانی نوێ‌دا , به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ئه‌حكامیانه‌ی ئاین و ده‌سه‌لات ئه‌پچڕێن واته له كاتی به‌شداری كردن له پڕوَسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئیدی ڕه‌ها بوون ڕوَڵی نامێنێ و ڕێژه‌یی بون دێته بوون , ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه په‌یوه‌ندی ئه‌خلاقیانه‌ی نێوان ئاین و پڕوَسه‌ی سیاسیه . چونكه ناكرێت درگای ته‌كفیر بكه‌ینه‌وه به‌ڕوی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه پێیان وایه ئێمه ناتوانین ئاویان بوَڕاكێشین ئێمه ناتوانین ژینگه‌یان بپارێزین ئێمه ناتوانین ئاوه‌ڕوَ و گه‌ڕه‌كه‌كانیان چاك بكه‌ن ئێمه ناتوانین موچه‌یان زوَر بكه‌ین گرفتنی قوتابخانه‌یان بوَ نه‌هێڵین .
به‌ڵام پاشتر له هه‌ڵبژاردنی ئازاری ئه‌مساڵدا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خوَی هه‌مانكار ئه‌كات و ئه‌چێته ناو هاوپه‌یمانی هێزه سكوَرلاره‌كانه‌وه , كه‌واته كامه‌یان ئاینه ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانیه‌تی حه‌رام ئه‌كات یا ئه‌وه‌یان كه حه‌ڵاڵی ئه‌كات , هه‌ر ئه‌م دوو تێكه‌ڵ كردنه‌ن بونه‌ته زه‌روره‌تی به‌هه‌م هێنانی عه‌لمانیه‌ت