|
بوخچه‌كه‌ی دایكم كه‌تان خادیمی- چیرۆك
|
له رۆژی رێوڕه‌سمی مردنه‌كه‌ی دایكمه‌وه تائێسته به كۆڵمه‌وه‌یه، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تێكی دایه گه‌وره‌م، دایه گه‌وره‌ش له‌سه‌ر وه‌سیه‌تێكی دایه گه‌وره‌ی، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و...
ئه‌م وه‌سێتنامه‌یه دره‌وشاوه‌ترین دێڕی نووسینی كتێبه پیرۆزه‌كانیانه (تا كچیان ببێت ده‌بێ هه‌ر میراتگره‌وه‌ی بوخچه‌كانی دایكیان بن، كوڕانیش بێبه‌رین)
هه‌ربۆیه سالاَنه ئه‌گه‌ر به‌قه‌رزیش بوایه ده‌بو پارچه قوماشێكی گرانبه‌ها بكڕم‌و له بوخچه‌كه‌ی بپێچم تا تازه ببێته‌وه، ئیدی به‌بێ ئه‌وه‌ی بوێرم كه ده‌ست بۆ كردنه‌وه‌ی یه‌ك گرێ به‌رم.
دایكم به‌رله‌وه‌ی بمرێت پێی گوتم:
(ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان له‌م بوخچیه بێ ئاگابیت، ئه‌وا ئیتر به‌ر نه‌فره‌تی هه‌موو خه‌ڵك‌و باوباپیرانت ده‌كه‌ویت، كچم هه‌رگیز نه‌كه‌ی بیكه‌یته‌وه، تۆ به‌م بوخچه‌یه‌وه كچیت، به‌م بوخچه‌یه‌وه شۆخ‌و شه‌نگیت، نه‌كه‌ی له‌خۆتی داماڵیت خۆت به‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته بخه‌یت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌یده‌یته ده‌ست كچه‌كانت‌و ئه‌وانیش ده‌یده‌نه كچه‌كانیان‌و...)
زۆر جار كه بیرم له‌كردنه‌وه‌ی
|
|
|
دین بۆ ئێره‌یه نه‌ك ئه‌وێ ئه‌میر ره‌زا
|
به‌ڵگه نه‌ویسته له مێژوودا هه‌ژموونی دین به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه بوونی هه‌بووه و یه‌كێك بووه له فراوانترین كایه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌روه‌ك خوڵقێنه‌ری فه‌زایه‌كی مه‌عنه‌وی بووه بۆ كارلێك كردنی كه‌لتوره جیاوازه‌كان و جێگه‌ی خۆشی له هه‌موو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا گرتۆته‌وه .
فه‌یله‌سوفان و عاریفان زۆر ئیشیان له‌سه‌ر كرۆكی دین و چییه‌تی دین كردووه و پرسیارگه‌لێكی زۆریان له سه‌ر ئه‌م چه‌مكه دروستكردووه و زۆر خاڵی نه‌بینراویان كردۆته بینراو و رۆشنیان كردۆته‌وه، له‌به‌رمه‌بنای ئه‌و مه‌عریفه ئایینیه‌وه كه عیرفانی ئیسلامی و به‌شێك له‌و ڕیفۆرمه‌ی كه له فیقه و شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا كراوه، د‌رك به‌وه ده‌كرێت كه دین له بناغه‌دا بۆ دونیایه و ده‌بێ كاریگه‌ری شه‌ریعه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا ببینرێت، كاتێك كه ده‌ڵێم دین بۆ ئێره‌یه مه‌به‌ستم به ئایدۆلۆژیكردنی دین نییه، وه‌كو هه‌ندێك ئایدۆلۆژیانه تێیگه‌یشتوون كه هه‌ركاتێك دین بۆ دونیا بوو، ئه‌بێ به دارده‌ستێك بۆ گه‌یشتنه سه‌ر ده‌سه‌لاَتی گروپێك یان حیزبێك، هه‌روه‌ك مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نییه كه بڵێم دین به‌دیلی هه‌موو شتێكه و هه‌موو شتێكی ژیان بشه‌رعێنم، پێشم وایه ئه‌مانه كاری رۆشنبیره ئایینیه‌كان نییه، نه‌خێر ئه‌مانه نین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بڵێم ئه‌ندێشه‌ی ئاین ئه‌ندێشه‌یه‌كی زیندووه و گۆڕانكاریش له هه‌ندێ ره‌هه‌ندیدا زیندوویه‌تی پێبه‌خشیوه هه‌تا خودا و ئایین ئه‌و فه‌زایه‌ی خولقاندووه كه بتوانرێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت و مانا و ده‌لاله‌تی تر وه‌ربگرێت.
|
|
|
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌به‌ز هه‌ورامی دیمانه‌ی ئه‌حسه‌ن حه‌سه‌ن
|
نه‌به‌ز هه‌ورامی ئه‌و پیاوه هێمنه‌ی له‌ماڵی شیعره‌كانیدا ئامت ده‌كات‌و فێری كه‌شفی ناسكیت ده‌كات، ئه‌و ئه‌گه‌رچی كه‌م ده‌نوسێت به‌لاَم نوسینه‌كانی ده‌توانن شاهیدبن بۆ گه‌وره‌تر بوونی هزری له ده‌ستی، هه‌ورامی پیاوێكی هه‌ست ناسكه‌و هه‌میشه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی نوسینێكی دا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌ژێر داری سه‌ر سه‌وزاییه‌كی سه‌وزی پاڵ كانیله‌یه‌كی هه‌وراماندا ده‌نوسێت بۆیه هه‌میشه مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ست به فێنكی ده‌كات، بۆ كه‌سانێك ئه‌م ده‌ست‌و په‌نجه‌یان نه‌ناسیوه ئێمه پێمان باش بوو ئه‌م چاوپێكه‌وتنه بخه‌ینه خزمه‌تیان.
* ئه‌گه‌ر بڵێین شیعر خوڵَقاندنی روئیا‌و ناساندنی حه‌قیقه‌ته، ئه‌مه تا چه‌ند له شیعری تۆدا به‌رجه‌سته بووه ؟
-نه‌به‌ز هه‌ورامی:
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ تۆی خۆشه‌ویست و بۆ بلاَوكراوه‌كه‌تان ..
شیعر به ته‌نیا روئیا و قسه‌كردن له‌سه‌رحه‌قیقه‌ت نیه، ئه‌وانه به‌بێ ئاوێته بوونیان به زمانی شیعر‌و زیندوێتی پێبه‌خشینیان له وێنه‌ی شیعرییداو به جووڵه خستنیان له‌گه‌ڵ ئیقاع و موسیقادا نابن به شیعر، تۆ چه‌ندێ خاوه‌نی روئیای قوڵ بی و خۆت به حه‌قیقه‌تناس بزانی نابیت به شاعیر، یان نووسینت نابێت به شیعر تا ئه‌وانه له ناو كه‌ره‌سته‌ی شیعرا نه‌توێنیته‌وه
|
|
|
دایالۆگی ئایینی و شارستانی سید حسێن نه‌سر له ئینگلیزییه‌وه: هادی محمد
|
پێشه‌كی
خوشكان و برایانی به‌ڕێز، به‌خێر بێن بۆ كۆنفراسی ئایین و دایالۆگی نێوان شارستانییه‌ته‌كان. میوانی ووتارده‌رمان پرۆفیسۆر سید حسێن نه‌سره. سه‌ره‌تای خوێندنی له ئێران ده‌ست پێكردووه‌و له په‌یمانگای ماساچوسێتی ته‌كنه‌لۆژی و زانكۆی هارڤه‌رد خوێندنه‌كانی ته‌واوكردووه. یه‌كێكیشه له باشترین قوتابییه‌كانی ئایه‌توڵلاَ ته‌باته‌بایی و نووسه‌ری زیاتر له 30 كتێب و 300 مه‌قاله‌یه. له ژماره‌یه‌ك زانكۆی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تی زانكۆی تاران و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وانه‌ی وتۆته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانیش ووتاری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی داوه. ئێستا پرۆفیسۆر نه‌سر پڕۆفیسۆری زانسته ئیسلامییه‌كانه له زانكۆی جۆرج واشنتن. هیوادارم په‌یامی ئه‌م كۆنفراسه دادپه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌كسانی و یاسا و مه‌عنه‌ویه‌ت بێت بۆ هه‌موو هاولاَتیانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی جیهان. له كۆتاییدا داوا له پرۆفیسۆر نه‌سر ده‌كه‌م ووتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
پرۆفیسۆر نه‌سر: به ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان. له رۆژگاری كۆندا، پێش ئه‌وه‌ی شارستانییه‌ته‌كان Civilizations له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه پێكه‌وه ببه‌سترێن، خه‌ڵكی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی (په‌یوه‌ندییه‌كی) زیاتریان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا هه‌بووه وه‌ك له رۆژگاری ئه‌مڕۆمان سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م هه‌موو په‌یوه‌ندی و پێكبه‌سته ته‌كنیكییانه. من نازانم ئاخۆ ئه‌م پێكبه‌سته ته‌كنیكییانه یارمه‌تی
|
|
|
نه‌ته‌وایه‌تی ناوه‌ڕۆكدار تیۆریایه‌كی نوێ له نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسیدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب دا دیمانه‌ی: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
|
نوسه‌ر و رۆشنبیر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب له نوێترین نوسینیدا سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌ناسی باوه‌ڕی وایه نه‌ته‌وه دوو دیوی هه‌یه، دیوی ده‌ره‌كی و دیوی ناوه‌كی. ئه‌و شته‌ی له تیۆریاكانی دیكه‌دا بوونی نیه، بریتیه له ناوه‌رۆك كه نه‌ته‌وه رۆحێكی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه له تیۆریاكانی دیكه‌دا چ تیۆریا فه‌لسه‌فی یان تیۆریا سیاسیه‌كان بن، ئه‌و رۆحه‌یان پێ نه‌خوێنراوه‌ته‌وه یانیش نه‌یانتوانیوه ئه‌و رۆحه ببینن، به‌كورتی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تیۆریایانه په‌ڕیونه‌ته سه‌ر بابه‌ته‌كانی پێكهێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه، بابه‌تی مێژوو، زمان، كلتوری هاوبه‌ش یاخود كۆی ئه‌مانه به نه‌ته‌وه ناسێنراون له كاتێكدا نه‌ته‌وه لای ئه‌و سێ توێژه و به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سێ توێژه مرۆڤ ناتوانێت له نه‌ته‌وه تێبگات، ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ناسانی دیكه به یه‌ك توێژ بینیویانه لای ئه‌و توێژ توێژ و چین چینه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ دیوی سه‌ره‌كی هه‌یه. ئه‌و باوه‌ڕی وایه نه‌ته‌وه رۆحی هه‌یه جه‌سته‌ی هه‌یه و ئاماژه ده‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ش بوونیان هه‌یه، لێكچواندنێك له نێوان مرۆڤ و بابه‌تی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه، وه‌ك چۆن مرۆڤ رۆح و جه‌سته و پاشان ئاماژه ده‌ره‌كیه‌كانی جه‌سته‌ن. نه‌ته‌وه‌ناسان زۆرتر كاریان له‌سه‌ر جه‌سته كردووه و رۆحی نه‌ته‌وه‌یان نه‌بینیوه له‌كاتێكدا ئه‌وه رۆحه جه‌سته ده‌بزوێنێت و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاماژه‌كانی جه‌سته‌شه‌وه ئه‌و رۆح و جه‌سته‌یه ده‌ناسرێنه‌وه.
پ: سه‌ره‌تا له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌ین كه نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وایه‌تی چیه؟ له‌كوێوه ده‌ستی پێكرد؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكه‌ین؟ چۆن بابه‌تی نه‌ته‌وه به بابه‌تی مه‌عنه‌وییه‌ته‌وه ببه‌ستینه‌وه؟
|
|