ئیسلام و مۆدێرنیته
د. عبدالكریم سروش
له ئینگلیزییه‌وه: د. هادی محه‌مه‌د
*پێشه‌كی و ناساندن له‌لایه‌ن "جاكوب كۆڵهۆفه‌ره‌وه":
با پێشه‌كییه‌كه به پیرۆزبایی كردن له پرۆفیسۆر سروش ده‌ست پێبكه‌م به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌لاَتی "ئیراسمه‌س Erasmus"، ئه‌م خه‌لاَته له‌لای ئێمه مرۆڤگه‌رایی Humanism ده‌گه‌یه‌نێت و پێشم وایه خه‌لاَتێكه بۆ شێوازی ژیانی سروش. پێم وایه مه‌قاله و كتێبگه‌لێكتان خوێندۆته‌وه كه نووسه‌ره‌كه‌یان به‌ناوی سروشه‌وه‌یه. پێموایه ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێكی خۆماڵی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی دیموكراتی له ئێران هه‌بێت د. عبدالكریم سروشه. به‌هه‌رحاڵ، باگراونده مه‌عریفی و رۆشنبیرییه‌كه‌ی سروش له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كه‌ی Debate ئه‌م جاره‌ماندا هاوتاو گونجاوو نمونه‌ییه. حه‌زده‌كه‌م چه‌ند بوارێكی كه‌می پسپۆڕییه‌كانی د. سروشتان بۆ ڕیزبكه‌م، د. سروش پسپۆره له بواری: عیرفان Mysticism، شعر Poetry، ئیلاهیاتناسی Theology ئیسلامی و كیمیا chemistry و ده‌رمانسازی pharmacology و فه‌لسه‌فه‌ی زانست. پێم وایه ئه‌م هه‌موو پسپۆڕییه له‌یه‌ك عه‌قڵدا بارێكی نمونه‌ییه بۆ هه‌وڵدان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و وه‌حی و ئه‌ركه ئاینییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌ره‌بابه‌تی ئه‌م كۆنفراسه‌یه.
به‌خێر بێن بۆ هایدڵبێرگ.
پڕۆفیسۆر سروش:
زۆرسۆپاس به‌ڕێز جاكۆب، وه سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م خوشك و برایانی به‌ڕێز. له ڕاستیدا، به‌ڵێ هایدڵبێرگ نه‌ك ته‌نها تاقیگه‌كانی كیمیا بیری من ده‌خاته‌وه، كاتێك كارم له مێژووی زانست‌دا ده‌كرد، چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ ناوی هیگڵ و چه‌ندان فه‌یله‌سوفی دیكه ڕووبه‌ڕووده‌بوومه‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌م شاره‌دا وانه‌یان وتۆته‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانمه بۆ هایدڵبێرگ له‌م كه‌شه نایاب و به‌یانییه نایابه‌دا كه ئێمه تیایدا كۆبووینه‌ته‌وه‌و هیوادارم دوا نیوه‌ڕۆكه‌ی له به‌یانییه‌كه‌ی باشتربێت.
بابه‌تی ئیسلام و مۆدێرنیته و دیموكراسی بابه‌تێكی ناسراوو ئاشنایه له‌لاتان هه‌روه‌كو پڕۆفیسۆر ئاركۆن ئه‌م به‌یانییه لێدوانی له‌سه‌ردا. له ڕاستیدا ئێمه چه‌ندان جار كۆبووینه‌ته‌وه‌و هه‌مان ئه‌م سیما و ڕوخسارانه‌مان له دانیشتنه‌كاندا بینیوه‌و گفتوگۆی هه‌مان بابه‌تمان كردووه به‌لاَم به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كی چه‌ق به‌ستوو و تاكڕه‌هه‌ند نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ندێك پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
باشم له یاده كه بۆ یه‌كه‌م جار پێشنیاری بیرۆكه‌ی حكومه‌تێكی ئاینی دیموكراسیم كرد كاتێك بانگهێشت كرابووم له‌لایه‌ن به‌ڕێز "ستینباخ"ه‌وه ئه‌ویش ئێستا لێره ئاماده‌یه‌و منی بانگهێشت كردبوو بۆ هامبێرگ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هاوڕێی دیكه‌ی ئێرانی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌كردبێت دوانزه ساڵ له‌مه‌وپێش بوو. له ڕاستیدا، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداربوو، ده‌ستم به قسه‌كرد و هه‌ندێك له گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه، له‌به‌رئه‌وه كۆبونه‌وه‌كه دیوی شیرین و دیوی تاڵیشی هه‌بوو، دیوی ئیجابی و دیوی سلبی هه‌بوو. به‌لاَم هه‌وڵده‌ده‌م دیوه ئیجابییه‌كانم بیربكه‌وێته‌وه و ئه‌و كاته‌ش گفتوگۆی هه‌مان بابه‌تمان كرد: ئیسلام و مۆدێرنیته. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی زیندووه‌و هێشتا له‌گه‌ڵماندایه و پێموایه شتێكی دووباره نییه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌م بابه‌ته ڕه‌چاو بكه‌ین و گفتوگۆی بكه‌ین چونكه هێشتا هه‌ندێك خاڵ و به‌شی چاره‌نه‌كراو له‌ناو بابه‌ته‌كه‌دا ماوه كه پێویسته له‌لایه‌ن قسه‌كه‌ری جیاواز و بیریاری جیاوازه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه. به دڵنیاییه‌وه له ولاَته‌كه‌م واته ئێران ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر زیندووه‌و ئێمه له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تێكدا ده‌ژین زۆر به ئاشكرا ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامییه و له رێگه‌ی چه‌مكی هێز یاخود ده‌سه‌لاَته‌وه authority فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرێت و زۆریش دژه دیموكراسییه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه گفتوگۆ و مشتومڕێكی زۆر زیندوو گه‌رم گوڕه له ولاَته‌كه‌ماندا: ئاشتبوونه‌وه‌ی ئیسلام و مۆدێرنیته، ئیسلام و دیموكراسی و ئیسلام و زانست و..هتد.
زۆرێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و پڕۆفیسۆری زانكۆ و قوتابی و.. هتد هه‌ن له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن و چالاكیان نواندووه‌و له پێناو ئه‌م چالاكیانه‌شدا باجیان داوه. له‌م كاته‌دا كه من قسه بۆ ئێوه ده‌كه‌م، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه له زینداندان. هه‌روه‌ها زۆرێك رۆژنامه هه‌ن رێ‌یان پێ‌نادرێت چونكه زۆر به ئاشكرا‌و ڕوونی قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و له باره‌ی ئایین و مه‌سه‌له نائاینییه‌كانه‌وه ده‌نووسن، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه.
پێموایه ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه دانوستانێكی گه‌رم و گوڕ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه. ئێستا من له ئێرانه‌وه‌و له باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌دوێم، له‌لایه‌كه‌وه موسڵمانان زۆرینه‌ی دانیشتوانن وه‌كو ئایین و وه‌كو نیشتمانیش حه‌ز ده‌كه‌ن به ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانییه‌وه له ئێران‌دا بژین و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان هه‌بێت له نیشتمانه رۆشنبیری و مه‌عنه‌ویه‌كه‌یاندا واته ئیسلام. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌و به دڵنیاییه‌وه، ئه‌وان له پێویستییه‌كان و زه‌رووره‌تییه‌كانی سه‌رده‌می نوێ و مۆدێرنیته‌و سیسته‌می جیهانی پاش – رۆشنگه‌ری post – enlightenment تێده‌گه‌ن و هه‌روه‌كو ئێمه‌ش له‌مڕۆدا ئه‌مه باش ده‌زانین. به‌لاَم له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌ركی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌م مۆدێرنیته‌یه له رۆژئاواوه هاتووه‌و رۆژئاوایش وێنه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی له زه‌ینی ئه‌واندا هه‌یه، ئێوه ده‌زانن، ئه‌و وێنه‌یه رۆژئاوای ئیستیعماره. ئێمه ڕاسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی داگیركاریدا نه‌بووین، به‌لاَم به‌هه‌ر جۆرێك بووبێت، هه‌میشه كاریگه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی داگیركا‌ر له‌سه‌رمان بوونی هه‌بووه به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی ڕابردوودا. ئه‌مه پارادۆكسه. له‌لایه‌كه‌وه حه‌زتان له مۆدێرنیته‌یه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕقتان له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی واته رۆژئاوا، رۆژئاوای پاش – رۆشنگه‌ری. وه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێوه ئایینه‌كه‌تان (ئیسلام) خۆش ده‌وێت، وه مۆدێرنیته‌ش جیگای گومانه كه ئاخۆ له‌گه‌ڵ ئیسلامدا گونجاوو سازگاره یاخود نا. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا بابه‌تێكی تیۆری گه‌وره هه‌یه كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت، وه مه‌سه‌له سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانیش پێویسته شان به شانی هه‌وڵه تیۆرییه‌كان كاریان له‌سه‌ر بكرێت، پێویسته ئه‌م كاره‌ش بیریاران و رۆشنبیران بیگرنه ئه‌ستۆ. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه پاش شۆڕشی ئیسلامی له ئێران، ئه‌م دانووستانه‌ی دیموكراسی و ئیسلام له سه‌رده‌می پێشووی گه‌رم و گوڕتره‌و زۆرێك له بیریاران و نووسه‌رانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، چه‌ندان كتێبیش له 25 ساڵی ڕابردوودا ده‌ركه‌وتن و هێشتا ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. به‌لاَم به‌داخه‌وه سه‌رده‌می جه‌نگی موسڵمان – عه‌ره‌ب له دۆخی ئێستامان باشتر بوو، ئه‌مه جێگای داخه‌و له ڕاستیدا نه‌خۆشییه‌كه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت. حه‌زده‌كه‌م وه‌بیرتان بێنمه‌وه، بۆ نمونه ڕابه‌ری ئێستای ولاَت ئایه‌تولاَ خامنه‌یی، یه‌كێك بوو له وه‌رگێڕه‌كانی كتێبه‌كانی سه‌ید قوتب و ئێوه‌ش ئه‌مه ده‌زانن، ئه‌و كاره‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند – كتێبی (معالم فی الگریق)ی وه‌رگێڕاو كتێبێكی دیكه‌ش براكه‌ی وه‌ریگێڕا. ئێوه‌ش هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌مه تازانه‌تان خوێندۆته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و به‌رهه‌مه ئایدۆلۆژیانه‌ی له جیهانی عه‌ره‌به‌وه هاتن. وه‌رگێڕانی ئه‌و كتێبه بۆ ئه‌وه بوو ڕه‌وایه‌تی به رێڕه‌وی شۆڕش ببه‌خشێت له ئێران‌دا، به‌لاَم دوای شۆڕش، له ڕاستیدا، ئه‌وان وا بیریان كرده‌وه كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و پێویستیان به هیچ كه‌سێك نییه بۆئه‌وه‌ی شتیان فێر بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌موو شتێك له‌باره‌ی شۆڕش و ئایین و ته‌فسیر و وه‌حییه‌وه ده‌زانن و له‌به‌رئه‌وه سه‌یری شوێنێكی دیكه ناكه‌ن و باوه‌ڕیان پێی نییه. حه‌زناكه‌م قسه زۆر له‌باره‌ی ولاَته ناعه‌ره‌به‌كانه‌وه بكه‌م چونكه هیچ ئاماژه‌یه‌كمان لا نییه كه ئه‌وان چی‌یان كردووه له ئه‌ندۆنیسیا، له توركیا، كۆسپی زمان و خه‌یاڵكردن و وه‌همی سه‌روه‌ت و سامان له‌سه‌ر به‌شێكمان وای لێكردووین له باقیاتی جیهانی موسڵمانان داببڕێین. له ڕاستیدا ئه‌مه جێگه‌ی داخه، ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌یت له رۆشنبیره‌كان، ئه‌وا ناوی رۆشنبیره خۆرئاواییه‌كانتان یه‌ك به دوای یه‌كدا بۆ ریزده‌كه‌ن: فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی رۆشنبیره عه‌ره‌به‌كانه‌وه پرسیاریان لێبكه‌یت، یه‌ك ووشه ناڵێن. له هیچ كه‌سێكه‌وه شتێك نابیستیت و نازانن كه كتێبه‌كانیان خوێندونه‌ته‌وه‌و نازانن كه ناویان هێناون. له ڕاستیدا ئه‌مه جێگای به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه، من دڵنیام ئه‌م حاڵه‌ته كتومت ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه په‌یوه‌ندی به جیهانی عه‌ره‌بی و ئێرانه‌وه هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێم وانییه زۆرینه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی له ئێران ده‌رده‌چن بۆ عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدرابن. له‌به‌رئه‌وه نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و جۆره، دابڕانێكی له‌و جۆره له نێوان ئه‌م جیهانه جیاوازانه‌ی ئیسلام ئێستا بۆته ڕاستییه‌كی واقعی له جیهانی ئیسلامدا، ئه‌و پارچه پارچه‌بوونه‌ی كه هه‌یه ئێمه‌شی گرتۆته‌وه. ئێمه قسه له‌باره‌ی پارچه پارچه بوونه‌وه Fragmentation ده‌كه‌ین و ئه‌م پارچه پارچه بوونه‌ش تا ئێستا بوونی هه‌یه به هۆی به‌ربه‌ستی زمان و به‌هۆی زۆر هۆكاری دیكه‌و وه‌هم و هتد..
ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ پێشه‌كی. تا ئێستا ده‌مهه‌وێت چه‌ند خاڵێكتان بۆ بخه‌مه ڕوو، له‌وانه‌یه هه‌ندێك خاڵی تیۆری بن له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مۆدێرنیته‌و ئیسلام، دیموكراسی و ئیسلام. نامهه‌وێت هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كه بده‌م به ده‌سته‌وه. نامهه‌وێت هیچ فتوایه‌ك ده‌ربكه‌م و له ڕاستیشدا هیچ كه‌س هانی نه‌داوم بۆ كردنی كارێكی له‌و شێوه‌یه. ته‌نها ده‌مهه‌وێت ئه‌وه نیشانده‌م كه كێشه‌كان چین و پێویسته ئێمه چ هه‌نگاوێك هه‌ڵگرین، كاتێكیش قسه له په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و مۆدێرنیته و ئیسلام ده‌كه‌ین، له‌وانه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووبێت بریاربده‌ن ده‌یانهه‌وێت چی بكه‌ن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له ئه‌مستردام له‌و كۆنفراسه‌دا باسكرد كه سادق و هاوڕێی به‌رێزم ئه‌بوزه‌ید ئاماده‌بوون، به‌لانی كه‌م ده‌توانم هه‌مان شت بڵێمه‌وه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه كه سه‌رده‌می "هه‌ڵهێنجان Derivation" به‌سه‌رچووه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێستا هیچ كه‌س بیرناكاته‌وه له هه‌ڵهێنجانی دیموكراسی و بیرۆكه نوێكان له قورئان یاخود له ترادسیۆنه‌وه. من به‌وه ده‌ڵێم سه‌رده‌می هه‌ڵێنجان. من ئه‌وه ده‌زانم بۆ نمونه له ڕابردوودا نه‌ك ته‌نها له ئێران به‌ڵكو هه‌روه‌ها له به‌شه‌كانی دیكه‌ی جیهانی موسڵماناندا هه‌روه‌كو ئه‌بوعه‌للای مه‌ودودی، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه بڵێن زۆرباشه به‌یعه‌ت یان شوورا هه‌مان هه‌ڵبژاردنه و شتگه‌لێكی له‌و شێوه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه سه‌رده‌مێك بوو كه زۆرینه‌ی هه‌وڵه‌كانی به ناو رۆشنبیره موسڵمانه‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵهێنجانه كرابوو.
ئێستا پێموایه هه‌موو كه‌س ده‌ركی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مه خه‌ونێكی به‌دی نه‌هاتوو بوو، وه ئه‌م سه‌رده‌می هه‌ڵهێنجانه تاڕاده‌یه‌ك به‌سه‌رچووه‌و ئه‌م هه‌ولاَنه‌ش هاوانته‌بوون. ئه‌مه‌ش ده‌رككردنێكی زۆر گرنگ و زۆر به به‌هایه له‌لایه‌ن رۆشنبیره موسڵمانه‌كانه‌وه چونكه ئێستا ئه‌وان ده‌ركی ئه‌وه‌یان كردووه ئێمه له جیهانێكی نوێ‌دا ده‌ژین كه خاوه‌نی چه‌مكاندنه نوێكانی سه‌رجه‌می شته‌كان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی و مێژوو و هه‌موو شتێك و كۆمه‌ڵگه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ساده و گه‌وره‌بووی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب یاخود كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ككه‌ی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر نییه. له‌به‌رئه‌وه ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ترتان نییه له ڕووی ژماره‌وه به‌ڵكو له ڕووی جۆریشه‌وه جیاوازه. له‌به‌رئه‌وه‌ش كه له ڕووی جۆره‌وه جیاوازه نا‌توانیت بیرۆكه كۆنه‌كان میكانیكیانه بگوازیته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ. له ڕاستیدا ئه‌مه ده‌رككردنێكی زۆر سودبه‌خش و به‌نرخه، ئێمه له زۆر هه‌وڵی نه‌زۆك رزگار ده‌كات واته له‌وه رزگارمان ده‌كات كه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌یه‌كی یاخود وه‌رگێڕانێكی میكانیكیانه‌ی بیرۆكه كۆنه‌كان بین بۆ بیرۆكه نوێكان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه بیرۆكه‌ی شورا یاخود به‌یعه‌ت له جه‌وهه‌ردا ئیسلامی نین، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی پێش ئیسلامیشدا بوونیان هه‌ر هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیموكراسی به ئیسلام بكه‌ن، پێویسته بیرۆكه‌ی شورا یاخود به‌یعه‌ت بووروژێنن، ئه‌وانه له ڕاستیدا به هه‌ڵه هه‌نگاویان ناوه چونكه له ئێستادا بیرۆكه‌ی جاهلیه‌ت ده‌هێننه ناو جیهانی مۆدێرنه‌وه‌و ده‌یانهه‌وێت ئاشتبوونه‌وه reconciliation بكه‌نه واقع، له‌به‌رئه‌وه من ده‌ڵێم سه‌رده‌می هه‌ڵهێنجان به‌سه‌رچووه.
سه‌رده‌می هاتوو، گه‌ر بشێت وا بڵێم، سه‌رده‌می پێكه‌وه گونجاندنه compatibility، ئه‌م پێكه‌وه گونجاندنه مانای ئه‌وه‌یه موسڵمانان حه‌زده‌كه‌ن له كه‌شێكی دیموكراسیانه‌دا بژین، ئه‌وان نایانهه‌وێت بڵێن ئه‌م دیموكراسییه یان مۆدێرنیته‌یه ئیسلامییه، مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه نییه، به‌ڵكو حه‌زده‌كه‌ن له كه‌شێكی دیموكراسیانه‌دا بژین و له هه‌مان كاتیش‌دا ئیمانیان به باشترین شێوه بپارێزن. موسڵمانان نایانهه‌وێت له كه‌شێكی دیموكراسیانه‌دا بژین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی ئیمان و بیروباوه‌ڕه‌كانیان بێت. حه‌زده‌كه‌ن ته‌فسیری روحیان هه‌بێت له‌باره‌ی گه‌ردونه‌وه Universe و روحانی بوون یاخود مه‌عنه‌ویه‌ت spirituality بۆ ئه‌وان زۆر گرنگ و به‌هاداره، به‌لاَم تا ئه‌وپه‌ڕی گونجان حه‌ز ده‌كه‌ن پێویستییه‌كانی شێوازی نوێی ژیان و گوزه‌ران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه‌یه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌گه‌ر ئێوه حه‌ز بكه‌ن، من پێیده‌ڵێم "سه‌رده‌می پێكه‌وه گونجاندن" ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه نیشانی بده‌م رێچكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئاشتبوونه‌وه یاخود رێچكه‌یه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی موسڵمان بوون گونجاو بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا ژیان و گوزه‌ران له كه‌شێكی دیموكراسیانه‌دا هه‌رچۆنێك بێت ده‌سته‌به‌ر بێت. من ناڵێم ته‌واوی مۆدێرنیته له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئیسلامدا گونجاوه‌و ناڵێم ئیسلام تاكه ته‌فسیرێكی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی بابه‌تی گفتوگۆن به‌لاَم هه‌ندێك ته‌فسیر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆری مۆدێرنیته‌دا هه‌ڵكات، ئه‌مه‌یه ئایدیای یاخود بیرۆكه‌ی كه‌مترین minimalist. باسی وشه‌ی "كه‌مترین"م كرد، با كه‌مێك زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه بڕۆم، له ڕاستیدا ئه‌مه ناوه‌رۆكی یه‌كێك له درێژترین بابه‌ته‌كانمه به زمانی فارسی نه‌ك ئینگلیزی واته تا ئێستا نه‌كراوه به ئینگلیزی. ناونیشانی بابه‌ته‌كه "ئاینی زۆرترین له به‌رامبه‌ر ئاینی كه‌مترین"ه، ئاینی زۆرترین یان ئاینداری زۆرترین مانای ئه‌وه‌یه جۆرێك له ئاینداری Religiosity حه‌ز ده‌كات هه‌موو شتێك واته زۆرترین شت له ئاینه‌كه‌وه وه‌ربگرێت و هه‌ڵهێنجێنرێت. ئێوه ده‌زانن، كه‌سانی دینی كه‌سانێكی عاشقن، ئه‌مه‌ش ووته به‌نرخه‌كه‌ی منه: ئاین هێنده گرنگه ته‌نها ده‌بێت بۆ عاشقان به‌جێبهێڵرێت، چونكه عاشقان عاده‌ته‌ن هه‌ندێك شت هه‌یه نایبینن، هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌یه نایبینن و ناتوانن ره‌خنه له مه‌عشوقه‌كانیان بگرن، هه‌میشه لێبورده‌ن، هه‌میشه مل بۆ مه‌عشوقه‌كانیان كه‌چ ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه تۆ هه‌میشه پێویستت به هه‌ندێك چاوی ره‌خنه‌یی هه‌یه، پێویستت به هه‌ندێك ڕاهێنانی ره‌خنه‌یی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی رووبه‌روو بیته‌وه‌و بگه‌یته ئایینه‌كه‌ت به شێوازێكی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه. به‌لاَم كه‌سانی ئایینی حه‌زناكه‌ن ره‌خنه‌ی ئایینه‌كه‌یان بكه‌ن، ئیمامی یه‌كه‌می شیعه وته‌یه‌كی هه‌یه ده‌ڵێت: "مرۆڤ ناكرێت سه‌رزه‌نشت بكرێت چونكه مرۆڤ دایكی خۆش ده‌وێت، ئایینیش دایكی ئاییندارانه"، ئاینداران سه‌رزه‌نشت ناكرێن به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوازێكی زانستییانه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه و به شێوازێكی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ییانه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌مه بین. ئاینی زۆرترین به‌رهه‌می عیشقه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ئیمانی خۆتت خۆش ده‌وێت، ئاینی خۆتت خۆش ده‌وێت، حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌موو جوانییه‌كان له‌ناو ئاینه‌كه‌ی خۆتدا ببینیت. نا‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت و دان بنێیت به‌وه‌دا كه ده‌شێت كه‌موكوڕی له ئاینه‌كه‌تدا هه‌بێت، به‌لاَم ده‌شێت پێویست بێت له سه‌رچاوه‌كانی دیكه بڕوانیت بۆئه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی دیكه ده‌سته‌به‌ركه‌یت..
ئه‌م ئاینی زۆرترینه له ڕاستیدا ئه‌و ئاینه‌یه كه ئێستا له ولاَتی ئێمه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، زۆرینه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كان مه‌كسیمالستن واته ڕه‌چاوی بیرۆكه‌ی زۆرترین ده‌كه‌ن له‌و دیده‌وه‌ی كه ئه‌وان خه‌ڵكی هانده‌ده‌ن و رازیان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك بیربكه‌نه‌وه هه‌رچییه‌ك ئه‌وان پێویستیان پێیه‌تی ده‌توانرێت له ئیسلامه‌وه ده‌ربهێنرێت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان نایانهه‌وێت به دوای هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێن، جا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له رۆژئاوا بێت، له رۆژهه‌لاَت بێت، یاخود له ئێرانی ئیسلامی بێت یان هه‌رچییه‌ك بێت، كه‌واته تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێكیت و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندت هه‌یه و ده‌توانیت ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه به‌سه‌ر به‌ریت به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ شتێك له كه‌سێكی دیكه‌وه، ئه‌مه ئاینی زۆرترینه..
به‌لاَم ئێستا ده‌ڵێم خۆشبه‌ختانه به واقعی بوونی ئاینی كه‌مترین (منیمالیست) پێی گرتووه‌و كه‌وتۆته سه‌رڕێ. له‌و دیده‌وه كه‌مترینه كه ته‌نها ڕێگایه‌ك به تۆ ده‌به‌خشێت بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی ڕوحییانه به‌سه‌ر به‌ریت، به‌لاَم زۆر شتی دیكه و پێویستی دیكه هه‌ن كه تۆ پێویسته به دییان بهێنیت و تێریان بكه‌یت و وه‌ریانبگریت و بیانهێنیت له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌وه. له ڕوانگه‌یه‌كی تیۆرییه‌وه، خاڵی یه‌كه‌م كه حه‌زده‌كه‌م باسی بكه‌م و جه‌غدی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه ئه‌مه‌یه: بۆ ئه‌وه‌ی به‌لانی كه‌م گونجاندن له‌نێوان ئاین و دیموكراسیدا وێنا بكه‌ین ده‌بێت تێگه‌یشتنێكی فیمالیستییانه‌مان بۆ ئایین هه‌بێت وه‌ك له تێگه‌یشتنێكی ماكسیمالیستییانه‌ی ئایین. تێگه‌یشتنێكی مه‌كسیمالیستییانه‌ی ئاین دوژمنی دیموكراسییه، دوژمنی مۆدێرنیته‌یه، دوژمنی هه‌موو شتێكی ده‌ره – ئاینییه. ئه‌مه خاڵی یه‌كه‌م بوو واته قسه‌كردنێكی تیۆریانه له‌باره‌ی ته‌فسیرێكی فیمالیستییانه‌ی ئاین.
خاڵی دووه‌م كه حه‌ز ده‌كه‌م قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌ویش بیرۆكه‌ی ده‌ره – ئایینه extra – religion، یاخود بیرۆكه و چه‌مكه ده‌ره ئاینییه‌كان (نائاینییه‌كان) له به‌رامبه‌ر بیرۆكه و چه‌مكه ناو ئایینییه‌كان (ئاینییه‌كان). ئه‌مه شتێكه هه‌ر زوو له كاره‌كه‌مدا ده‌ركم كرد واته ئه‌و كاته‌ی ده‌ستم كرده بیركردنه‌وه و نوسین له باره‌ی ئایینه‌وه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا – به هه‌رحاڵ ده‌مهه‌وێت پێتان بڵێم قورسترین كارێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌یت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینی‌دا قسه‌كردنه له‌باره‌ی ئایینه‌وه. ده‌بێت زۆر وریا و هۆشیار و زیره‌ك و دانابیت بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانت بخه‌یته ڕوو بێئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوی هیچ رێگریه‌ك بیته‌وه، له‌وانه‌یه من ئه‌وه‌نده زیره‌ك نه‌بووبم چونكه دوچاری هه‌ندێك رێگری بووم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌كو ووتم ئه‌مه ئه‌و باجه‌یه كه ده‌بێت بدرێت. من له سه‌ره‌تاوه ده‌ركی ئه‌وه‌م كرد: له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سانی ئایینی عاشقن، له‌ودیوو ده‌ره‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یانه‌وه شتێكی دیكه نابینن، سه‌رنج و تێڕامانه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئایینه‌كه‌یاندا په‌نگی خواردۆته‌وه، بۆیه هه‌میشه پێویسته هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئاییندا بكرێت. ئه‌مه زۆر گرنگه و له ڕاستیدا ناوه‌رۆكی تێزه‌كه‌مه له كتێبه‌كه‌مدا به ناوی "كشان و چوونه‌وه‌یه‌كی تیۆریانه‌ی مه‌عریفه‌ی ئایینی". له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م هاوسه‌نگی نێوان ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئایین و بیرۆكه ده‌ره ئاینییه‌كان و بیرۆكه ناو ئاینییه‌كان بپارێزم. هه‌میشه مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌مه بووه و هه‌وڵیشم داوه له كتێبه‌كه‌مدا نیشانی بده‌م كه ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی نوێ نییه به‌ڵكو له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌واوی مێژووی ئاین بووه. هه‌میشه كه‌سانی ئاینی به تایبه‌تی زانایان و دینناسان و فه‌یله‌سوفان ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به بیرۆكه ده‌ره – ئاینییه‌كان. سه‌یری سه‌ده‌ی دووه‌می پاش ده‌سه‌لاَتی پێغه‌مبه‌ر كه‌ن، سه‌یری موعته‌زیله، ته‌نانه‌ت سه‌یری ئه‌شعه‌ری كه‌ن، ئه‌وان فه‌لسه‌فه‌یان به‌هیچ ده‌زانی كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بووه‌و به‌شێك له فه‌لسه‌فه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام، له مه‌سیحییه‌كانه‌وه، له یۆنانه‌وه‌و.. هتد وه‌رگرتووه. هه‌وڵیانداوه هاوسه‌نگیه‌ك له نێوان هه‌ردووكیاندا دروست بكه‌ن، ئه‌وان بیانهه‌وێت و نه‌یانهه‌وێت، به زانین بێت یاخود نه‌زانین، به‌شێك له‌م بیرۆكه و ئایدیایانه‌یان خستۆته ناو ئه‌و ته‌فسیرانه‌وه كه له‌باره‌ی قورئانه‌وه كردوویانه و..هتد. ئێوه له بیرتانه چ كاتێك فه‌رمووده(حدیپ)ی پێغه‌مبه‌ر زاڵ بوو – به‌ڕێز ناسر حه‌مید ئه‌بوزه‌ید پێویسته ڕاستێتی فه‌رمووده‌مان پێ بڵێت: "ئه‌و ته‌فسیری قورئان ده‌كات به گوێره‌ی ویست و بیرۆكه‌كانی خۆی، به دڵنیاییه‌وه ده‌چێته جه‌هه‌ننه‌م"، له‌وانه‌یه فه‌رمووده به‌رهه‌می سه‌ده‌ی دووه‌م یان سێیه‌م بووبێت چونكه ئه‌م جۆره ته‌فسیركردنی قورئان به گوێره‌ی بیرۆكه كه‌سییه‌كان زۆر زاڵ و به‌رچاوبووه.
هه‌ندێك كه‌س بیرۆكه‌یان له یۆنانه‌وه وه‌رگرتووه، هه‌ندێكی دیكه له هیندییه‌كانه‌وه وه‌ریانگرتووه.. هتد كه‌واته ته‌فسیركردن interpretation پشت به‌ستوو بووه له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه نائاینییانه به‌لاَم من له كتێبه‌كه‌مدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م به مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌واو سروشتی باس كردووه. تۆ نا‌توانیت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رزه‌نشتی كه‌س بكه‌یت. ئه‌و كه‌سانه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌توانن زه‌ینیان به‌تاڵكه‌نه‌وه و هه‌ر گریمانه‌یه‌كی پێشوه‌ختییان هه‌بووه نه‌یهێڵن و به زه‌ینێكی ته‌واو خاڵییه‌وه ده‌توانن ڕووبه‌ڕووی وه‌حی (سروش revelation)ببنه‌وه له شێوه‌یه‌كی پوختدا بۆئه‌وه‌ی مانا قوڵه‌كه‌ی وه‌حی كه‌شف بكه‌ن، پێموایه ئه‌وانه له وه‌همدا ده‌ژین. هێڵكاری مێژووی مۆدێرن پێمانده‌ڵێت به‌داخه‌وه كارێكی له‌م شێوه‌یه مه‌حاڵه و حه‌ز بكه‌یت یاخود نا ئه‌وه مێژووه وا ده‌ڵێت. تۆ هه‌میشه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی هه‌ندێك بیرۆكه‌دایت كه هیچ ئاگایه‌كت لێیان نییه، به‌لاَم ئه‌م بیرۆكانه بوونیان هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی بیركرنه‌وه‌و شێوازی ته‌فسیركردنت داده‌نێن بۆ ئه‌و تێكسته‌ی (ده‌قه‌ی) له‌به‌رده‌ستایه. ده‌قه‌كه مه‌رج نییه ده‌قێكی موقه‌ده‌س یاخود ده‌قێكی ئاسمانی بێت، ده‌شێت شیعرێكی رێڵكی، شیعرێكی حافز یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه بێت. هه‌میشه مه‌سه‌له‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بووه، مێژووش شایه‌تی ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ووتوویانه "ئێمه به باشترین شێوه نیه‌تی خوامان ناسیوه" ئه‌وانیش كه‌وتوونه‌ته هه‌مان داوه‌وه‌و گیرۆده‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌بوون و كاتێكیش ته‌فسیره‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنیت، ده‌بینیت بیرۆكه‌كانیان له گۆشه‌گه‌لێكی جیاوازه‌وه هاتوون و ڕژاونه‌ته ناو كتێبه‌كانیان و ئیش و كار‌و به‌رهه‌مه‌كانیان. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری بیرۆكه ناو ئایین و ده‌ره ئاینییه‌كانه نه‌ك ته‌نها له بواری ته‌فسیر و ته‌فسیركردنی ده‌قه‌كاندا به‌ڵكو له ناسینی خودا‌و ته‌فسیركردنی مێژوو هه‌موو شتێك‌دا به‌و شێوه‌یه بووه.
حه‌ز ده‌كه‌م پێتان بڵێم، بۆ نموونه، زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه موسڵمانه‌كان بوونه‌ته ڕیالیست Realist، ڕیالیست به‌و مانایه‌ی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هه‌یبووه، واته چه‌مكگه‌را (conceptualist)، به مانایه‌كی دیكه باوه‌ڕیان به ڕێسا گشتییه‌كان Universals هه‌بووه، ئه‌م بابه‌ته هه‌رگیز وانه‌یه‌كی ئیسلامیی نییه، هیچ شتێك له‌باره‌ی ریالیزم و ناوگه‌رایی nominalism له هیچ كام له ده‌قه ئیسلامییه‌كاندا، چ له شیعه‌گه‌ری و چ له سوونیگه‌ریدا نا‌بینیت، به دڵنیاییه‌وه نه له قورئانیشدا چونكه ئه‌م بیرۆكه‌یه یاخود بابه‌ته سه‌د ده‌رسه‌د له زه‌ینی موسڵمانه‌كانه‌وه دوور بووه.
ریالیزم له به‌رامبه‌ر نومینالیزمدا (ناوگه‌رایی)، نومینالیزم بووبووه بابه‌تی باوی رۆژگار له ئه‌وروپا و بێگومان ریالیزمیش له یۆنانی كۆندا بوونی هه‌بووه و موسڵمانه‌كان پاشان وه‌ریانگرتووه. به‌لاَم زۆربه‌ی ته‌فسیره فه‌لسه‌فییه عه‌قلاَنییه‌كانی قورئان له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی قوتابخانه‌ی ریالیزمدایه، واته ریالیزمی فه‌لسه‌فی، له‌به‌رئه‌وه ته‌فسیری ده‌قه دینییه‌كان له سه‌رچاوه‌گه‌لێكی ده‌ره‌دینییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئه‌وانه‌ی به‌م كاره هه‌ستاون گفتوگۆی ئه‌م بابه‌ته‌یان نه‌كردووه و ئاشكرایان نه‌كردووه و ده‌ریاننه‌خستووه كه ئاگاداری به‌كارهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی قوتابخانه‌ی ریالیزمن واته ریالیزمی یۆنانی، به‌ڵكو هه‌میشه بیریان له چییه‌تی (ماهیه‌ت essence) شته‌كان كردۆته‌وه. كاتێك سه‌یری ئاویان كردووه، بیریان كردۆته‌وه، به‌ڵێ ئاو چییه‌تی خۆی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره قسه له باره‌ی چییه‌تی ئاوه‌وه ده‌كات. كاتێك سه‌یری دره‌خته‌كانیان كردووه، ووتویانه: هه‌موو دره‌ختێك چییه‌تییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، خوای گه‌وره قسه له‌باره‌ی دره‌خته‌كانه‌وه ده‌كات، ئه‌شجار له قورئاندا هاتووه، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره قسه له‌باره‌ی چییه‌تی دره‌خته‌كانه‌وه ده‌كات. كاتێك "اشاره" دێته پێشه‌وه، ئه‌وان ناوگه‌ربوون و به ته‌واوی شێوازێكی جیاوازیان په‌یڕه‌و كردووه.
ئه‌مه‌ی باسم كرد وه‌كو نمونه‌یه‌كی زیندوو، بۆ ئه‌وه بوو پێتان بڵێم، بیرۆكه‌كان له گۆشه‌گه‌لێكه‌وه دێنه زه‌ینی ئێمه‌وه كه ئێمه ئاشنا نین پێیان، به‌رده‌وامیش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌گوێزرێنه‌وه و بیرۆكه‌كان دروست ده‌بن و لێره‌وه كاریگه‌ری بیرۆكه‌ی بێگانه ده‌بینین.
له‌به‌رئه‌وه، بۆ كه‌سێكی ئاینی، بۆ باوه‌ڕدارێك، بۆ لێكۆڵه‌رێكی دینی به‌تایبه‌تی، پێویسته زانین و ئاگاداربوون له‌م مه‌سه‌له‌یه به ئه‌ركی خۆیان بزانن، چه‌ندێك ئاینه‌كه‌ی خۆی ده‌ناسێت پێویسته ئه‌وه‌نده‌ش هۆكار و بیرۆكه نائاینییه‌كانی دیكه بناسێت، به‌لاَم به داخه‌وه ئه‌مه شتێكه ئێمه به‌رچاومان ناكه‌وێت. ئه‌مه‌ش به تایبه‌تی ئامۆژگاری من بووه له كۆڕه‌كاندا له ئێران، ده‌ڵێم باشه ئێوه مامۆستای ئایینین، ئێوه عالمن، ئێوه قورئان ده‌زانن، فه‌رمووده ده‌زانن، هه‌موو شتێك ده‌زانن، به‌لاَم ته‌نها قورئان و فه‌رمووده ده‌زانن، پێویسته مه‌عریفه‌ی خۆتان فراوان كه‌ن و ئه‌م تێكسته تێپه‌ڕێنن بۆئه‌وه‌ی شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رتوكه ئاینییه‌كانتان بزانن و بناسن. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك ده‌دات به ئێوه كه بۆچی تێگه‌یشتنی ئاینی ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتنێكی مێژووییه، مێژووییه چونكه مه‌عریفه‌ی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ئایین به هه‌مان شێوه مێژووییه، له‌به‌رئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ئاینی دروست ده‌كات و وای لێده‌كات پشت له‌سه‌ر بیرۆكه نائاینییه‌كان ببه‌ستێت.
حه‌زده‌كه‌م خاڵێكی دیكه زیاد بكه‌م: خاڵی سێهه‌م ئه‌ویش به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌كی فه‌لسه‌فی دیكه‌یه، پێویسته له زه‌ینماندا بێت پێش ئه‌وه‌ی بێینه سه‌ر بیرۆكه زیاتر واقعی و كرده‌ییه‌كان، ئه‌ویش بیرۆكه‌ی مافه‌كانه (Rights). زمانی ئایینی به‌تایبه‌تی له ئیسلام و یه‌هودیه‌تدا زمانی ئه‌ركه‌كانه (Duty)، زمانی ئیلتیزاماته‌كانه (obligations)، به‌لاَم قسه له مه‌سیحیه‌ت ناكه‌م چونكه كه‌مێك جیاوازه، هه‌روه‌ها له باره‌ی بودیزمه‌وه قسه ناكه‌م. من به‌ش به حاڵێ خۆم بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گه‌ڕانێكم به قورئاندا كرد. له هه‌موو قورئاندا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار ئایه‌ت، ته‌نها یه‌ك دوو جار بیرۆكه‌ی مافه‌كان ده‌بینێت. ئه‌و ئایه‌ته‌تان بۆ دێنمه‌وه كه ئێستا خۆم له بیرمه، له‌وانه‌یه پڕۆفیسۆر ئه‌بوزه‌ید هه‌ندێك نمونه‌ی دیكه‌مان بیر بخاته‌وه، ئایه‌ته‌كه‌ش باس له كه‌سێكی كوژراو ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه خاوه‌نی كوژراوه‌كه ده‌توانێت یاخود ده‌سه‌لاَت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تۆڵه‌ی كوشتنه‌كه‌ی بكاته‌وه، كه‌واته بیرۆكه‌ی ماف ئه‌وه‌یه، ئه‌م ئایه‌ته قورئانییه زۆر شازه، له‌بیرمه لیڤی شتراوس كه گه‌وره‌ی نێو كۆنه‌كانه neocons، بمبه‌خشن نمونه به‌و ده‌هێنمه‌وه، به‌لاَم كتێبێكی زۆر نایابی له‌سه‌ر مێژوو هه‌یه و له‌وێدا باس له‌وه ده‌كات كه هیچ باسێك له باره‌ی مافه‌كانه‌وه له په‌یمانه كۆنه‌كه‌دا نا‌بینیت، ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وتوویه‌تی و منیش ئاماژه‌م پێدا: له قورئانیشدا ئه‌وه‌ت به‌رچاو ناكه‌وێت. بێگومان ئه‌و هیچ شتێكی له باره‌ی قورئانه‌وه نه‌زانیوه به‌لاَم ئه‌و جووله‌كه‌بوو زۆرباشیش شاره‌زای په‌یمانه كۆنه‌كه old testament بووه، ئه‌و ده‌ڵێت: مافه‌كان له چه‌مكه نوێكه‌یدا، له دیدی نوێی مافه‌كاندا، له په‌یمانه كۆنه‌كه‌دا به‌رچاو ناكه‌وێت. منیش پێتان ده‌ڵێم به هه‌مان شێوه‌ش له قورئاندا به‌رچاوتان ناكه‌وێت جگه له یه‌ك دوو شوێن كه له‌وانه‌یه به‌رچاوتان بكه‌وێت..
زمانی ئه‌م دوو ئایینه زمانی ئه‌ركه‌كانه، زمانه ئلتیزاماته‌كانه، بابڵێین زمانی لێپرسراوییه‌كانه، خودای ئه‌م دوو ئایینه خودای ئه‌ركه‌كان و لێپرسراوییه‌كانه. خودا هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌یه و به ووریاییه‌وه سه‌یری تۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسراوییه‌كانت ڕاپه‌ڕێنیت و ئه‌ركه‌كان و ئیلتیزاماته‌كانت جێبه‌جێ بكه‌یت و.. هه‌روه‌ها. زمانی مافه‌كان له‌م دوو ئایینه‌دا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بوونی نییه‌و له‌به‌رئه‌وه‌شه ئابورییه‌كانیان ئابوری – ئه‌ركییه، سیاسه‌ته‌كانیان سیاسه‌تی- ئه‌ركییه، ئه‌خلاقه‌كانیان ئه‌خلاقی – ئه‌ركییه و هه‌روه‌ها.. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له رۆژئاوای لیبراڵ، زمانی زاڵی لیبرالیزم زمانی مافه‌كانه، پێشم وایه دیموكراسی له رۆژئاوای نوێ‌دا، به‌شێكه له لیبرالیزم، بێگومانیش له‌سه‌ر مافه‌كان پشت ده‌به‌ستێت. بێگومان كه‌سێك ده‌توانێت ره‌خنه بگرێت و منیش ره‌خنه‌م گرتووه كه جه‌غدكردنه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر مافه‌كان و پشتگوێخستنی ئه‌ركه‌كان كه‌م و كورتییه‌كه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌غدكردنی زۆر له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كان و پشتگوێخستنی مافه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌یه، پێویسته له هه‌ردووكیان دووركه‌وینه‌وه. به‌لاَم با ئێمه دۆخی ئێستامان شی بكه‌ینه‌وه و گفتوگۆی بكه‌ین. ئه‌مه ئه‌و دۆخه‌یه و حه‌زده‌كه‌م بڵێم دیموكراسی نه‌وه‌ی زمانی یاخود كلتوری مافه‌كانه. گونجاندنی كلتوری مافه‌كان و كلتوری ئیلتیزاماته‌كان پێكه‌وه كارێكی گرانه. من ناڵێم كارێكی مه‌حاڵه به‌لاَم ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ كارێكی له‌م شێوه‌یه‌دا زۆر جدییه و زۆریش تاقه‌ت پڕوكینه و پێویستیشه پێشوازی لێبكرێت چونكه دواجار پێویسته هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی كێشه ڕاسته‌قینه‌كان ببینه‌وه. من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌زموون و بیرۆكه‌م هه‌یه و لێره‌دا ته‌نها وه‌كو پێشنیارێك ده‌یخه‌مه ڕوو، چاره‌سه‌رێكی ساده‌نییه، له‌وانه پێویست بێت هه‌ردوو پارادایمه‌كه، پارادایمی ئه‌رك و پارادایمی ماف، تێپه‌ڕێنین و له‌وانه‌شه پێویست بێت پارادایمی سێهه‌م دروست كه‌ین و تێیدا بتوانین هه‌ردووكیان ئاشت بكه‌ینه‌وه و تێكه‌ڵیان بكه‌ین. هه‌ندێك ئاماژه‌م هه‌یه به‌لاَم نامهه‌وێت لێره‌دا بۆتان پێشنیار بكه‌م و كێشه به كراوه‌یی بۆتان جێده‌هێڵم به‌لاَم پێتان ده‌ڵێم ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گرنگه.
هه‌روه‌كو ووتم، رۆژئاوای لیبراڵ، جه‌غدێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافه‌كان ده‌كاته‌وه. دیموكراسیش نه‌وه‌ی كلتوری مافه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه چ له یه‌هودیه‌ت Jadaism و چ له ئیسلامدا Islam هه‌ندێك جۆری رێگری هه‌یه له‌به‌رده‌م دیموكراسیدا چونكه عه‌قڵیه‌تی Mentality ئه‌م دوو ئایینه عه‌قڵیه‌تێكی ئه‌رك – خوازه، جه‌غدكردنی زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه چونكه ماف مانای شێوه‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رامبه‌ر خودادا. "من مافم هه‌یه" ئه‌مه‌ش شتێكه له‌لای كه‌سی دیندار زۆر خۆش نییه. ئه‌رك واته گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی، واته ته‌سلیم بوون، تۆ ته‌سلیمی خودای خۆت، گه‌وره‌ی خۆت ده‌بیت، ئه‌و خودایه‌ی ده‌یهه‌وێت تۆ ئه‌ركه‌كانت جێبه‌جێ بكه‌یت. به‌لاَم بوونی ماف مانای ئه‌وه‌یه تۆ سه‌ربه‌خۆییت – ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خوداشدا. تۆ ئه‌م مافه‌ت هه‌یه و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار په‌یوه‌ندی به جۆرێك له لووت به‌رزییه‌وه هه‌یه كه هه‌میشه له كایه‌كانی دینداریدا كارێكی نه‌خوازراوه.
كه‌واته ئێمه چۆن ده‌توانین ئه‌رك و ماف ئاشتكه‌ینه‌وه و له لووت به‌رزیش به‌دووربین و له هه‌مان كاتیش‌دا ملكه‌چی و ته‌سلیم بوونمان بۆ خودا قبوڵ بێت، كه‌واته ئه‌مه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ هه‌موو ئایینه‌كان به مه‌سیحیه‌تیشه‌وه چونكه ملكه‌چی submission جه‌وهه‌ری هه‌موو ئایندارییه‌كه، ئه‌مه جێگه‌ی گومان نییه. ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بكه‌یت تۆ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆبیت، كه‌واته تۆ خوایه‌كی بۆ خۆت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فره په‌رستی polytheism وه‌ك له یه‌كتاپه‌رستی monotheism و په‌رستشی خودای ڕاسته‌قینه. كه‌واته ئه‌مه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه و خۆشحاڵیشم له ولاَته‌كه‌ی خۆماندا سه‌رنجی كه‌سانێكی زۆریشم بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕاكێشاوه. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م كایه‌دا كارده‌كه‌ن واته كایه‌ی ئاشتكردنه‌وه‌ی ئیسلام و دیموكراسی، مه‌سه‌له‌كه ته‌نها سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت و..هتد. نییه. لێره‌دا زۆر مه‌سه‌له‌ی قوڵتر دێته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر جۆرێك له عه‌قڵیه‌ت ئاماده نه‌كرێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌بێ جۆرێك له عه‌قڵیه‌ت هه‌موو ئه‌م شتانه له‌وانه‌یه شتگه‌لێكی ڕواڵه‌تی بن، ئێوه شته دروستكراوه‌كان ده‌ناسن، له‌وانه‌یه په‌رله‌مانتان هه‌بێت، ده‌سه‌لاَتی قه‌زائیتان هه‌بێت به‌لاَم هیچ كه‌س به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست كاری خۆی جێبه‌جێ ناكات چونكه پێویستتان به هه‌ندێك پایه و بنه‌مای فه‌لسه‌فی هه‌یه، ته‌نانه‌ت بنه‌ما و پایه‌ی دینناسی (ئیلاهیاتناسی) بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراسی راسته‌قینه‌تان هه‌بێت. چی دی خودای ئێوه ناتوانێت خودایه‌كی سه‌پێنه‌ر بێت، خودایه‌كی سه‌پێنه‌ر له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واییه‌كی دیموكراسییانه‌دا كه هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی مافه‌كانه ناگونجێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ته‌نانه‌ت بیرۆكه و عه‌قڵیه‌تتان له‌باره‌ی خوداوه و له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی خوداییه‌وه بگۆڕن، دواجاریش له دینناسییه‌كه‌تاندا قوڵ ببنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌شه هه‌میشه له ولاَته‌كه‌ی خۆمدا وتوومه و پێشنیارم كردووه ده‌بێت ئێمه گۆڕانكاربین و گۆڕان بكه‌ین، یاخود به ده‌ربڕینی جیاواز ده‌یڵێمه‌وه ده‌بێت ئێمه ته‌نانه‌ت به دینناسیدا Theology بچینه‌وه‌و چی دی چه‌ق نه‌به‌ستێت، ئه‌وه ته‌نها ته‌فسیركردنی ده‌ق نییه ته‌نها چوونه‌وه نییه به‌ناو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا و.. ته‌نها كارایی سیاسی نییه، به‌ڵكو زۆر مه‌سه‌له‌ی قوڵ دێنه پێشه‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌شه ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه ئێمه له پرۆسه‌ی دیموكراتیزه كردنداین. له بیرتانه یه‌كه‌م شۆڕشی دیموكراتی یاخود ده‌ستوری له ولاَته‌كه‌ماندا له ساڵی 1906دا ڕوویدا، ئێستا له ساڵی (2004)داین، نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه ئه‌م دیموكراتیزه كردنه رێگه‌ی خۆی گرتووه. ئێوه ته‌نها كه‌سێكتان به‌رچاو ناكه‌وێت پێتان بڵێت كلتوری دیموكراسی یاخود ئازادی له ولاَتی ئێمه‌دا به باشی جێی خۆی گرتووه، نا هێشتا رێگایه‌كی درێژماوه بۆ بڕین چونكه دیوه چه‌مكییه‌كه‌ی دیموكراتیزه‌كردن هێشتا پێویسته بێته واقع و به‌رجه‌سته ببێت، پێشم وایه له بواری دینناسیدا، له بواری ته‌فسیركردنی په‌رتوكه پیرۆزه‌كاندا و.. هێشتا رێگه‌یه‌كی درێژماوه بیبڕین به‌لاَم پێم وانییه لێره‌دا ماوه هه‌بێت درێژه به قسه‌كانم بده‌م.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ویستم بیڵێم له بواری بنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌كاندا پێشتر زۆربه‌ی وترا به‌لاَم رێگه‌م بده‌ن به‌سه‌رهاتێكتان بۆ بگێڕمه‌وه:
دوو مانگ له‌مه‌وپێش له ئێران بووم و سه‌ردانی ئایه‌توڵلاَ مونته‌زه‌ریم كرد، بێگومان مونته‌زه‌ری كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی ئێرانه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری "روحولاَ"بوو، به‌لاَم زۆری نه‌خایاند ده‌ست به‌سه‌ركراو دوورخرایه‌وه‌و پاشانیش چالاكییه سیاسییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كراو له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌ست به‌سه‌ركرا، ئێستا نیمچه ئازادییه‌كی هه‌یه، سه‌ردان كردن بۆ لای مونته‌زه‌ری كارێكی زۆر مه‌ترسیداره‌و حكومه‌ت پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی هاورێیه‌تیه‌كی دێرین له نێوانماندا هه‌یه، بڕیارمدا سه‌ردانی بكه‌م كه شوێنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاری قوم بوو. له ڕاستیدا، گفتوگۆیه‌كی باشمان ئه‌نجامدا، یه‌كێك له‌و گفتوگۆیانه له باره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه بوو. ئێوه ده‌زانن ئایه‌توڵلاَ مونته‌زه‌ری یه‌كێكه له فه‌قیهه پله یه‌كه‌كان، كتێبێكی ئێجگار گرنگی نووسیوه – چوار به‌رگه- له باره‌ی ولایه‌تی فه‌قیهو ده‌سه‌لاَتی فه‌قیهو له ڕاستیشدا پشتگیری ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كردووه. هێشتا ئه‌و كتێبه باشترین و وورده‌كارترین سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی ولایه‌تی فه‌قیهه، به‌لاَم به‌م دواییانه به‌شێك له بیرۆكه‌كانی خۆی گۆڕیوه. به‌لاَم من پرسیارم لێ‌كرد، ئایه‌تولاَ، با هه‌موو مه‌سه‌له‌ی ولایه‌تی فه‌قیه بخه‌ینه لاوه، ئاخۆ ئه‌وه خودایه بڕیار ده‌دات بۆ ئێمه به‌م شێوه‌یه فه‌رمانڕه‌وایی ولاَت بكه‌ین و.. ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵێننامه‌یه‌كیش له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌تدا هه‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه ئێمه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به میرات به هه‌ندێك كه‌س بده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نوێنه‌ریشمان نه‌بن، ئێمه به میرات به‌ڵێن به هه‌ندێك كه‌س بده‌ین وه‌كو پارێزگار یاخود فه‌رمانڕه‌وا خزمه‌تمان بكه‌ن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان خزمه‌تمان بكه‌ن ئێمه‌ش یارمه‌تییان ده‌ده‌ین و هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی به‌ڵێننامه‌كه ده‌پارێزن ئێمه‌ش شان به شانیان ده‌ڕۆین، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌كرد، ده‌ریانده‌كه‌ین و له‌سه‌ر كار لایان ده‌به‌ین و به‌ڵێننامه‌كه ده‌شكێنین و كۆتایی پێده‌هێنین، ئه‌ویش ووتی ئه‌وه له دیدێكی ئیسلامییه‌وه سه‌دده‌رسه‌د ڕاسته‌و له شوێنی خۆیدایه‌تی، پاشانیش ووتی ئه‌مه بنه‌مایه‌كی ئیسلامییه "اوفوا العقود: په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانتان بپارێزن". له‌به‌رئه‌وه، به چاوپۆشی كردن له ولایه‌تی فه‌قیهو فرمانه خوداییه‌كه، باس باسی په‌یمان و به‌ڵێنه، به‌ڵێن بده، پێم ووت به‌رێز ئایه‌توڵلاَ ئه‌مه كتومت پرنسیپی به‌ڵێنامه‌یه، ئارگیومێنتی به‌ڵێننامه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی رۆژئاوادا. ئه‌مه بنه‌مای دیموكراسییه، بنه‌مای شێوازی نوێی سیاسه‌ته. ئه‌ویش ووتی ته‌واوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئیسلامیش لانیكه‌م گونجاوو سازگاره. ئێوه ناتوانن ئه‌وه له بیرۆكه‌ی "اوفوا العقود"ه‌وه وه‌ربگرن و هه‌ڵیهێنجن، به‌لاَم ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای "اوفوا العقود" دایبمه‌زرێنن. هه‌روه‌ها ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م بۆ خوێندكاره‌كانی زانكۆی تارانیش باسكردووه. ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌تان كه له چوارچێوه‌یه‌كی ئایینی‌دا بیرده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌تان كه هێشتا وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ركی ئایینیتانه بۆ پشتگیری كردنی یاخود دژوه‌ستانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌تان هێشتا پشت له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتێكی ئاینی ده‌به‌ستن، ئێستا گوێ بۆ ئایه‌تولاَ مونته‌زه‌ری بگرن: له ڕاستیدا ئه‌و دانی ناوه به تیۆریای به‌ڵێننامه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردن و قبوڵی كردووه‌و ئه‌مه ئه‌و رێچكه‌یه‌یه كه ده‌بێت به فعلی بگرینه به‌ر.
حه‌ز ده‌كه‌م بڵێم، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و بنه‌ما فه‌لسه‌فییانه كه كاتم نه‌بوو له‌گه‌ڵ مونته‌زه‌ریدا لێی بدوێم، هه‌رچه‌نده پێم وایه زۆرباش ئاگاداری پێشگریمانه فه‌لسه‌فییه‌كانی تیۆریای به‌ڵێننامه contract نییه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر پێش گریمانه هه‌یه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زده‌كه‌م بڵێم ئه‌م دیده دیدێكی باشه كاتێك كه‌سێكی پایه‌داری ئایینی به فعلی به‌و شێوه‌یه بیرده‌كاته‌وه، ئێمه‌ش پێویسته دژی نه‌وه‌ستین، پێویسته پێی نه‌ڵێین تۆ ئیسلام ناناسی، پێویسته پێی نه‌ڵێین به‌ڵێ ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای رۆشنبیره ئایینیه‌كان، بۆ لای پیاوه نائایینییه‌كان بۆئه‌وه‌ی فێرت كه‌ن تیۆریای به‌ڵێننامه چییه، لانی كه‌م مونته‌زه‌ری شوێنكه‌وتووانێكی زۆری هه‌یه. ئه‌مه‌ی قسه‌مان لێ‌كرد بریتییه له‌وه‌ی چۆن دیموكراسی ده‌توانێت رێگای خۆی بدۆزێته‌وه‌و رێچكه‌ی چوونه ناو كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان بشكێنێت. ئێوه به زمانێكی ساده ئه‌م رێگایه پێشنیار ده‌كه‌ن و هه‌وڵیشده‌ده‌ن سه‌رنجی ئه‌م ده‌سه‌لاَتانه رابكێشن. به‌لاَم سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش په‌یامی سه‌ره‌كی من ئه‌مه‌یه كه شان به شانی كارایی سیاسی و ئه‌م جۆره فتوادانه ئاینییه، پێویسته ئه‌و كار‌و چالاكییه فه‌لسه‌فییانه‌تان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی كلتوری دیموكراسی دروست ببێت و نیشانی خه‌ڵكی موسڵمانی بده‌ن و ده‌ریخه‌ن كه ئه‌وانیش ده‌توانن له سیسته‌مێكی دیموكراسیدا بژین و ئیمانیشیان پارێزراو بێت. پێموایه نه‌ك ته‌نها مافی منه، به‌ڵكو ئه‌ركی منیشه لێره‌دا كۆتایی به قسه‌كانم بهێنم. زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
سه‌رچاوه
www.drsoroush.com